خەڵاتی نۆبێلی فیزیکی ۲۰۱۷

ئامادەکردنی: سولەیمان مەعرووفی

لە لایەن ئاکادمی نۆبێلی سوێد، نیوەی خەڵاتی نۆبێلی فیزیکی ۲۰۱۷ بە فیزیکزان “ڕاینێر وایس” و نیوەی تری ئەم خەڵاتە بە “بەری سی. باریش” و ” کیپ س. سۆرن” بەخشرا. ئەم سێ زانایە ئەندامی یاریدەر و لێکۆڵێنەری تاقیگەی لایگۆ و ڤیرگۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکە کاریگەربوونی بەشداریی ئەم فیزیکزانانە لە دەرخستنی شەپۆلی کێشی بۆ یەکەم جار لە ۱۴ی سێپتامبری ۲۰۱۵ ڕاگەیەندراوە. دەتوانین بڵێین ئەم خەڵاتە ناڕاستەوخۆ بە ئاڵبێرت ئەنشتاین کە ۱۰۰ ساڵ لەمەوبەر بە پێشکەشکردنی بیردۆزیی ڕێژەیی گشتی, هەبوونی شەپۆلی کێشیی پێشبینی کردبوو، بەخشراوە بەڵام بیردۆزییەکان تا لە تاقیگە نەسەلمێندرێن وەک زانست نایەنە ئەژمار و خەڵاتی نۆبێلیش بە زانای زیندوو ئەبەخشرێت!
ڕاینێر وایس(Rainer Weiss):
لەدایکبووی ساڵی ۱۹۳۲ بێرلین، ئاڵمان- مامۆستای فیزیکی ئێم ئای تی، ئەمریکا
بەری سی. باریش(Barry C. Barish):
لەدایکبووی ساڵی ۱۹۳۶ ئۆهاما، ئەمریکا- مامۆستای فیزیکی کالیفۆرنیا، ئەمریکا
کیپ س. سۆرن(Kip S. Thorne):
لەدایکبووی ساڵی ۱۹۴۰ لۆگان، ئەمریکا- مامۆستای فیزیکی کالیفۆرنیا، ئەمریکا

سەر چاوە:
https://www.ligo.caltech.edu/news/ligo20171003

 

سەرنج بنووسن