١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی - بەشی یەکەم

١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی یەکەم

١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی یەکەم

دەوترێت کە بوون بە دایک کەسێک دەگۆڕێت بەڵام ئەوە گاڵتە نییە. بەهۆی دووگیانبوون و دروستبوونی ئەندامی نوێ لە لەشی دایکاندا، کە دل دەبێت ٥٠% خوێنی لەش زیادتر پۆمپاژ بکات، ژمارەیەک گۆڕان ڕوودەدەن کە زۆربەیان دوای لەدایکبوونی کۆرپە لە ناو دەچن بەڵام هەندێک دوای ئەوە هەر بەردەوام دەبن. لە پێی گەورەوە بگرن تا شەکرەکان. لێرەدا باس لە ١٨ شت دەکەین کە ئەگەری هەیە نەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دووگیانبوون.

١- قەبارەی پێ: لێرەدا قەبارەی پێی ژنێک دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی ناگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی و گەورە دەمێنێتەوە. هۆکاری ئەم شتە دەتوانێت چوونەسەری کێش یان کاریگەریی هۆرمۆنەکان بێت.

٢- چوونەسەری کێش: چوونەسەری کێش بۆ زۆربەی خاتوونەکان شتێکی کاتی نییە. دوای ئەوەی منداڵەکەیان لە دایک دەبێت، ژنان بەشێوەی مامناوەندی ١تا ٢ کیلۆگرام کێشیان لە چاو پێش دووگیانییەوە زیاتر دەکات.

٣- گۆڕانکارییەکانی زێ: بە هۆی قەبارەی سەری منداڵێکی تازە لەدایکبوو، قەبارەی زێی ژنان دەگۆڕێت. سەرەڕای ئەوەی زێ هەوڵ دەدات کە خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ قەدەری پێشووی، زۆربەی ژنان دوای لەدایکبوونی منداڵەکەیان بۆ ماوەیەکی کاتی زێیان گەورەتر دەبێت.

٤- کێشەی میزکردن : منداڵبوون ئەگەری لەدەستدانی کۆنترۆڵی میزەڵان زیاد دەکات.

٥- منداڵێکت ببێت، ددانێک لەدەست بدە: منداڵبوون دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی ددانەکان. هۆکارێکی ئەمە پیسبوونی بەکتریایی بە هۆی هۆرمۆنەکانە.

٦- گەشە و گەورەبوونی مەمکەکان: بەهۆی پێویستی منداڵ بە شیری دایک تا کاتێک کە منداڵ شیری دایک دەخوات، مەمکەکان گەورەتر دەبن و ئەرکی شیرپێدان بە ئەستۆ دەگرن.

٧- شلبوونی مەمکەکان: مەمکەکان لە کاتی شیرداندا شل دەبنەوە. ئەڵبەت ئەم لاوازبوونە بەرانبەر بەو لاوازییەی کە هۆکارەکەی زیادبوونی کێش، جگەرەکێشان و دووگیانیی دواترە کەمترە.

٨- کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوونی شێرپەنجەی مەمک: بە منداڵبوونی زۆر ژنان دەتوانن ئەگەری تووشبوونی شێرپەنجە کەم بکەنەوە. هەروەها دوو لە سێ بەشی کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە هۆی شیردانەوەیە.

٩- نیشانەکانی کێشران: ئەم نیشانانە لەسەر زگ دەردەکەون و بە ساڵێک یان دوو ساڵ لەناو دەچن. دووگیانیی تر، زیادبوون و کەمبوونی کێش دەتوانن ببنە هۆی گەرانەوەی ئەم نیشانانە.

ئەم بابەتە درێژەی هەیە.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:

زێ vagina واژن

دووگیانی،سکپڕی pregnancy حاملگی

شێرپەنجە cancer سرطان

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/63291-post-pregnancy-changes.html