بۆ نووسەر

بۆ نووسەر

تکایە لە نووسینی وتارەکاندا چوارچێوە دیاریکراوەکانی خوارەوە ڕەچاو بکەن.

۱

بۆ دیتنی قاڵب و چوارچێوەی گشتیی وتار سەردانی ئەم به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ بکەن:

۲

بۆ داگرتنی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی (دیاریکراو لەلایەن ئەکادیمیای کوردی) سەردانی ئەم لینکە بکەن:

  • هەر وتارێک بەپێی ڕێنووسی دیاریکراو نەبێت، چاپ ناکرێت. ھەڵبەت ھەڵەگرانی بە ئەزموونی گۆڤاری زانستیی ھۆژین، یارمەتیدەرتان دەبن.

۳

بە مەبەستی کۆکردنەوەی وشە زانستییەکانن، پێویسته‌ نووسه‌ر وشه‌ زانستییه‌ نوێیه‌کان له‌ خشتەیەکدا کە لە گووگڵداکەکەدا ھەیە بینووسێت. پێویسته‌ ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌، واتای ئینگلیسی و فارسی/عربی وشه‌ زانستییه‌کانیش له‌ خۆ بگرێت.

۴

بۆ داگرتنی فۆنتی پێویست و تەختەکلیلەکان کەڵک لەم بەستەرە وەربگرن:

تکایە بابەتەکانتان لەخۆگری لینکی گووگڵداکی وتارەکە بێت.

لەسەر چ بابەتانێک بنووسین:

نووسەران دەتوانن ھەرکام لەم تەوەرانە بۆ نووسراوەکانی خۆیان ھەڵبژێرن.

♦وتار
نووسراوەیەکی تەواو و سەرنجڕاکێش لەسەر پرسە گرینگەکانی دنیا یان کوردستان. پزیشکی، فیزیک، ئابووری، ژینگە، کۆمەڵگا، بیۆلۆژی و ھتد…
داواکارییەکان: دراوی دیجیتاڵ، وەبەرھێنان، سیستەمی ئابووریی ھەرەمی، پێوەندیی جینەتیک و زیرەکیی نەتەوەکان؟! ، بەرھەمھێنانی ھەتاھەتایی و بەبەلاشی کارەبا؟!، شێرپەنجە،

♦وتووێژ
وتووێژ لەگەڵ زانستمەند یان زانایەکی کورد یان لەسەر بابەتێکی پێوەندیدار بە کوردستان

♦ کورتە یان ناساندنی کتێبە زانستییە گشتییە بەناوبانگەکان

♦ ناساندنی زانستمەندەکان

♦ شۆخی لەگەڵ زانست

♦فێرکاریی ئولەمپیاد

♦ ھەواڵی زانستی

♦خەڵاتی نۆبێل

♦ وێنەزانست
وێنەیەکی ھونەری لەگەڵ شرۆڤەیەکی کورتی زانستی

♦ شرۆڤەی زانستیی فیلمە زانستییەکان

♦ فەلسەفەی زانست

♦ ژیانی تەندروست

♦کێبەرکێ

♦دەنگی خوێنەر

♦منداڵ و پەروەردە

♦ڕۆژێک وەک توێژەرێک
ژیانێکی ئاسایی توێژەرێک چۆنە

♦ ڕۆیشتن بۆ ھەندەران
ئەزموونی ڕۆشتن بۆ ھەندەران بۆ خوێندن

♦ڕۆژنامەگەریی زانستی

♦ باشترین ستارتاپەکانی جیھان
مێژوو، ئەزموون

♦ لە ھەر زانستێک چەمکێک:
پێناسەیەکی لە چەمکێکی زانستی

♦نەخۆشی باو و ڕێکارەکان

♦گوڵبژێریی کێبەرکێی سەرھێڵ لەسەر عادەتەخراپەکانی کۆمەڵگا

♦ وەرگرتنی بابەتی نیو تا یەک لاپەڕەیی لە ڕێکخراوە فەرھەنگی یان زانستییەکانی کوردستان وەک ھاوکاری و پێوەندی

♦ گوڵبژێری پرسیارەکانی کاناڵی ئینستاگرام لەگەڵ شرۆڤەی وڵامەکان

♦پێشنیاری ئێوە؟

کۆتا مۆڵەت بۆ ناردنی بابەتەکان:
۱۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۹
۱۵ی موردادی ۱۳۹۸
August 6th, 2019

چاپی گۆڤار: کۆتایی زستانی ۲۷۱۹

ئیمەیلی گۆڤار:
mailto:Govar.hojan@gmail.com

💻 ماڵپەڕ: hojan.org
فەیسبوک: fb.com/hojinmag
ئینستاگرام: @zanist4kurd
کاناڵی تێلێگرام: https://t.me/hojingovar