نژیاروانی (Architecture)

نژیاروانی یان تەلارسازی یان بیناسازی (بە لاتین architectura) لە زمانی لاتین و پێشتر لە یۆنانی ἀρχιτέκτων-arkhitekton-بووە کە لە دوو وشەی ἀρχι، بە واتای گەورە و τέκτων بە واتای درووستکەر، دارتاش، بەننا بەدی هاتووە. نژیاروانی بریتییە لە ھەردوو پڕۆسە و بەرهەمی پلان-دانان، داڕشتن، و دروستکردنی چوارچێوەی تەلار و باقی پێکھاتە فیزیکییەکان. نموونە نژیاروانییەکان، وەک چوارچێوەی ماددی خانووەکان، زۆرجار وەکوو ھێمای کەلتووری یان وەک کارێکی هونەری دەبیندرێن. ژیارییە مێژووییەکان[۱] (Historical civilizations) زۆربەی کات بە پاراستنی دەستکەوتە نژیاروانییەکان خۆیان دەناسێنن.

“نژیاروانی” دەتوانێ بەم شێوانە پێناسە بکردرێ:

  • زاراوەیەکی گشتی بۆ باس لەسەر خانوو و چوارچێوە فیزیکییەکانی دیکە.
  • هونەر و زانستی دیزاینی خانووەکان و (بەشێ لە) پێکھاتە ناخانووییەکان (non-building).
  • شێوەیەک بۆ داڕشتن و شێوازێک بۆ دروستکردنی چوارچێوەی تەلار و باقی پێکھاتە فیزیکییەکان.
  • زانین و ئاگاداری لە ھونەر، زانست و تەکنۆلۆجی، و مرۆڤایەتی.
  • کردەوەی نژیاروان، لەویا کە نژیاروانی بە واتای نیشاندانی ئەو ئیشەی کە کردوویەتی سەبارەت بە دیزاین و درووستکردنی خانووەکان، یان ژینگە دروستکراوەکان.
  • چالاکیگەلی داڕشتنی نژیاروان، لە ئاستی ماکرۆ ( داڕشتنی شاری، نژیاروانی دیمەنی جوان و سروشتی) بەرەو ئاستی میکرۆ (وردەکاری بنیاتنان و کەلووپەل).

نژیاروانی لەگەڵ پلاندانان، داڕشتن و دروستکردنی فۆڕم، فەزا و دەوروبەر بۆ نیشاندانی کردەوەیی، تکنیکی، کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و تێڕامان لە جوانی ئیش ئەکات. نژیاروانی بە  دەستکاری  و هاوئاهەنگیی داھێنەرانەی کەرستە و تەکنۆلۆجی، و رووناکی و سێبەر پێویستی هەیە. زۆرجار، ئەبێ پێداویستییە ناکۆکەکان دەبێ تێکڕا بەیەکەوە چارەسەر ببێ. چالاکیی نژیاروانی هەروەها لە لایەنە کردەوەیەکانی بەدیهێنانی خانوو و پێکھاتەش دەسووڕێتەوە، وەکوو دانانی خشتەی کاتی، خەمڵاندنی تێچوووەکان و بەڕێوەبەرایەتیی بنیاتنان. بڕوانامەگەلێ کە لەلایەن مێعمارەکانەوە بەرهەم دێن، وەکوو کێشراوەکان، پلانەکان و تایبەتمەندییە تکنیکییەکان، چوارچێوە و شێوەکاری خانوو و جۆرەکانی دیکەی سیستمێک پێناسە دەکەن کە دەبێ دروست بکردرێ یان دروستکراون.

نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەیشتنیان لە یەکتر بێت. ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک نژیاروانیی تایبەتی خۆی ھەیە کە نیشاندەری چاند، ئایین و باوەکانی ئەو کۆمەڵە یان سەردەمەیە.

 

[۱] Historical civilizations تمدن های قدیمی

بڕێک لە نژیاروانییە ناسراوەکانی مێژوو بریتین لە:

نژیاروانیی کۆن: کە لە بەر لە دایک بوونی مەسیح باو بوە.

نژیاروانیی ئاسیایی: کە لە وڵاتە ئاسیاییەکان وەکوو چین، ژاپۆن و ھیندستاندا باوە.

نژیاروانیی ئیسلامی: کە لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا وەکوو ئێران، ئیسپانیا، تورکیا و ھیندستاندا باو بووە.

نژیاروانیی ڕێنیسانس: کە لە لە دوای ڕێنیسانس باو بووە.