ئەندزیاریی شارستانی

نووسینی: مادێح پیریۆنسی

ئەندازیاریی شارستانی لقێک لە ئەندازیارییە کە مامەڵە لەگەڵ داڕشتن، کردنەوە و ڕاگرتنی پێکھاتە جۆراوجۆرەکان وەکوو بەنداوەکان، پردەکان، جادەکان، نۆکەندەکان (کەناڵەکان)  و خانووەکان دەکات. ئەندازیاریی شارستانی یەکێ لە کۆنترین لقەکانی ئەندازیارییە  و لە سەدەی ھەژدەھەمی زاینییەوە لە ئەندازیاریی سەروازی (جەنگ) جیا کراوەتەوە. ئەندازیاریی شارستانی زانستێکی بەربڵاوە و کۆمەڵێک لقی لێ دەبێتەوە، گرنگترینی ئەم لقانە بریتین لە:

  • ئەندازیاریی ژینگەیی
  • ئەندازیاریی پێکھاتەیی
  • ئەندازیاریی جیۆتەکنیک (خاک)
  • ئەندازیاری و بەڕێوەبەرایەتیی کردنەوە
  • ئەندازیاریی ئاو یان پێکھاتە ئاوییەکان
  • ئەندازیاریی لێوارە و زەریا
  • ئەندازیاریی بوومەلەرزە
  • ئەندازیاریی ڕووپێوی
  • ئەندازیاریی ئازوگوێز

ئەندازیاریی شارستانی ھەروەھا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ نژیاروانی و زانستی ماددەکاندا ھەیە. پێویستە ئەوەش بگوترێ کە لە ئاخرەکانی سەدەی بیستەمەوە باسی ژینگە و پاراستنی ژینگە و بەکارھێنانی دروستی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ گەیشتن بە پەرەپێدانی بەردەوام (یان پەرەپێدانی بەرقەرار) بە زۆری ھاتە ناو ئەندازیاریی شارستانییەوە و ناوی ئەم ئەندازیارییە ئەمڕۆ لە زۆرێک لە زانکۆ گرنگەکانی دنیادا گۆڕدراوە بە ئەندازیاریی شارستانی و ژینگەیی.

Civil Engineering

Maintenance

Military Engineering

Environmental Engineering

Structural Engineering

Geotechnical Engineering

Construction Engineering and Management

Hydraulic Structures

Coastal Engineering

Earthquake Engineering

Surveying

Transportation Engineering

Architecture

Sustainable Developmentئەندازیاریی شارستانی لەمێژە لەگەڵ ژیانی مرۆڤدا تێکەڵە و مرۆڤی شارستانی ھەزاران ساڵە کەڵکی لێ وەردەگرێت. ڕەنگە کۆنترین ئاسەواری مێژوویی دەستکردی مرۆڤ کە تا ئێستە دۆزرابێتەوە و پەیوەندیی بە ئەندزایارییەوە بووبێت، هەمان ئاسەوارە بەردینەکانی خەرابرەشک یان گوبەکلی تەپپە بێت کە لە شاری ئورفا یان ڕحای وڵاتی تورکیەدایە. لە ئەم ئاسەوارە مێژووییەدا کە مێژووی بنیات نانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکی دەهەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح، هەندێک پێکهاتەی بەردینە بەدی دەکرێ کە بە ئاسەواری شوێنێکی ئایینی دادەنرێ. جگە لە ئەم ئاسەوارە زۆر کۆنە، دروست کردنی ئەسکەلە و بەندەر و لێخوڕینی کەشتییەکان کە لە کارەکانی ئەندازیاریی لێوارە و زەریان لە سێ‌ھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیحەوە لە ناو مرۆڤەکاند ا باو بوون. بۆ یەکەمین جار مرۆڤەکان لە تێپەڕین لە ژیانی کۆچەرییەوە بۆ ژیانی نیشتەجێیی پێویستیان بە خانوو پەیدا کرد و دەستیان کرد بە دروست کردنی ماڵی بەردی و قوڕی. ئەمە خۆی دەگەڕێتەوە بۆ چوارھەزار تا دووھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح و بە زۆری لە میسری کۆن  و مێزۆپۆتامیاوەدەستی پێکرد. لەم ماوەیەشدا ئاز و گوێز بە چەرخ و کەشتییەکان زیاتر بوو. تا سەردەمی ھاوچەرخ جیاییەکی ئەوتۆ نەدەخرایە نێوان ئەندازیاریی شارستانی و نژیاروانییەوە  و پیشەی ئەندازیاری و تەلارسازی بە یەک چاو سەیر دەکران و ئەمەش بە ھۆی نزیکی و پێکەوە بوونی ئەم دوو پیشەیەوە بووە.

Mesopotamia

مێزۆپۆتامیا یان دۆڵی دوو ڕووبار بە خاکی نێوان دوو ڕووباری دیجلە و فورات دەوترێ .لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا بۆ وەرگرتنی بەڵگەی ئەندازیاریی شارستانی پێویستە خوێندکاران چوار ساڵ خوێندنی باڵا تەواو بکەن. خوێندکاران لەم چوار ساڵەدا گەلێک شتی جۆراوجۆر لە سەر ئەو لقانەی کە ناویان برا دەخوێنن کە لە پیشەی داهاتوویاندا بە کاری بهێنن. ئەو لقانەیش کە ناو بران پەیوەندییەکی زۆر نزیکییان پێکەوە هەیە، بۆیە پێویستە ئەندازیارێکی شارستانی زانیارییەکی گشتیی لە تەواوی ئەو لقانەدا هەبێ تا بتوانێ پرۆژەیەک بە باشی دوایی پێ بهێنێت. لە دوای ئەم چوار ساڵە و وەرگرتنی پلەی کارناسی، ئەندازیارەکاران دەتوانن بەڵگەنامەی ئەندازیاری وەر بگرن و دەست بە کار بکەن، هەروەها دەتوانن بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵایان لە یەکێ لە لقەکانی ئەندازیاریی شارستانیدا دەست بە کاری خوێندنی ماستەر یان دوکتۆری ببن.ئەندازیاریی ژینگه بریتیه له ناسینی ژینگه و پەیوەندیی مرۆڤ لەگەڵ ژینگەدا و کاریگەرییەک کە ئەم دوانه له سەر یەکتری دادەنێن. ئەندازیاریی ژینگە وەکوو لقێک لە ئەندازیاریی شارستانی زۆر له سەر تەکنیکەکانی خاوێن کردنەوەی ئاو و هەوا دەدوێت. وەک وترا ئەندازیاریی ژینگه به شاخەیەک له ئەندازیاریی شارستانی دادەنرێت، هەرچەند ئەمڕۆ له زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتووی دنیادا ئەم دوانه پێکەوه دەناسرێن و ناوی ئەندازیاریی شارستانی گۆڕدراوە به ئەندازیاریی شارستانی و ژینگەیی. ئەمڕۆ بیرۆکەی ژینگە پارێزی لە باقیی لقەکانی ئەندازیاریشدا وەکوو ئەندازیاریی مکانیک و ئەندازیاریی کیمیاشدا پەرەی سەندووە. وەک پێشتر وترا، بنەمای ئەندازیاریی ژینگه له سەر پەرەپێدانی بەردەوام دانراوە. پەرەپێدانی بەردەوام یان بەرقەرار چەمکێکە کە لە دوای ساڵی ١٩٧٠وە پەیدا بوو و گرنگییەکی تایبەتی لە پیشەسازی و ئەندازیاریدا پێ درا. پەرەسەندنی بەردەوام بریتییە لە “دابین کردنی پێویستییەکانی خەڵکی سەردەم بە بێ ڕێگری کردن لە نەوەکانی داهاتوو بۆ دابین کردنی پێویستییەکانیان”. ئەمڕۆ ئەندازیاریی ژینگە یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی ئەندازیارییە و زۆرێک لە زانکۆ گرنگەکانی جیھان سەرنجێکی تایبەتیان داوەتە سەر لێکۆڵینەوە لە ئەم بوارەدا.

Environmental Engineering

Sustainable developmentئەندازیاریی پێکهاتەیی یان ئەندازایاریی پێکهاتە جەخت لە سەر چۆنیەتیی تەحلیل و داڕشتنی پێکهاتەکان دەکاتەوە. ئەم پێکهاتانە دەتوانن پرد، ماڵ یان باڵەخانە یان شتی تر بن، بەڵام هەر پێكهاتەیەک کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئاودا ببێ (وەکوو بەنداو یان ئەسکەلە) لە ئەندازیاریی پێکهاتەیی بەدەرە و پێویستە ئەندازیارانی شارەزا لە ئاو و زەریا کاری داڕشتنی بکەن. ئەم لقە لە ئەندازیاریی شارستانی زیاتر لە سەر تیۆریی میکانیکی ڕەقەکان و ناسینی بوومەلەرزە باس دەکا. هەروەها ئەو بارانەی کە دەکەوێتە سەر پێکهاتەکان دەناسێ و پۆلبدەندییان دەکا. بۆ نموونە باری مردوو و زیندوو، باری بوومەلەرزە و با و هتد. ناسینی بارەکان دەبێت بە هۆی ئەوە کە ئەندازیار بتوانێ پێکهاتەیەک دابڕێژێ کە بە باشی بارەکان تەحەمول بکا. پێکهاتەیەک کە بە شێوەیەکی گونجاو داڕێژرابێت دەبێ بتوانێ لە بەرامبەر بارەکانەوە (بە تایبەت باری بوومەلەرزەوە) خۆڕاگریی باشی هەبێ و بەکارهێنەرەکانی لێی دڵخۆش بن و تێیدا هەست بە ئاسایش بکەن. ئەمڕۆ پێکهاتەی کۆنکریتی و ئاسنی باوترین جۆری پێکهاتەکانن. لە هەندێک جێگەی دنیادا تا ڕادەیەکیش پێکهاتەی چێوی بە کار دێت. هەر کام لە ئەم پێکهاتانە داڕشتنێکی جیاوازیان و باشی و خراپیی خۆیان هەیە.

Structural Engineering

Solid Mechanics

Loadsئەندازیاریی خاک یان ئەندازیاریی جیۆتەکنیک لقێکه له ئەندازیاریی شارستانی که تایبەته به ناسینی زەوی، خۆڵ و بەرد. ئەندازیاری خاک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ ئەندازیاریی نەوت، ئەندازیاریی مەعدەن و زەویناسیدا هەیە. مکانیکی خۆڵ، مکانیکی بەرد و داڕشتنی بناغەی پێکهاتەکان لە گرنگترین بەشەکانی ئەندازیاریی جیۆتەکنیکن. بەر له دەست پێکردنی هەر پرۆژەیەک وەکوو تەلار، باڵەخانه، جادە، بەنداو، پرد و هتد. پێویسته ئەندازیاری جیۆتەکنیک سەبارەت بە چۆنیەتیی خاکی جێگەکە دڵنیا ببێت.

Geotechnical Engineeringئەندازیاری و بەڕێوەبەرایەتیی کردنەوە یان بنیات نان یەکێکە لە لقەکانی ئەندازیاریی شارستانی کە لەم دواییانەدا دانراوە. ئەندازیاری و بەڕێوەبەرایەتیی بنیات نان لە ساڵە دوایینەکانی حەفتادەکاندا بە شێوەی فەرمی لە زانکۆکاندا دانرا. لە ئەم لقە لە ئەندازیاریی شارستانیدا، ئەندازیاران زیاتر مامەڵە لەگەڵ چۆنیەتیی کردنەوە و بەڕێوەبەرایەتیی پرۆژە شارستانییەکان دەکەن. بەڕێوەبەرانی کردنەوە ھەوڵی ئەوە دەدەن کە پێکھاتەکان لە ئەو کاتە و بە ئەو بووجەیەی کە بۆیان دابین کراوە بکرێنەوە و پووڵ و کات بە فیڕۆ نەدرێ. هەروەها مەتریاڵ، شێوازی داڕشتن و تەکنیکەکانی بنیات نان بە جۆرێک بن کە کەمترین پارە خەرج بکرێ، پرۆژە لە زووترین کاتدا دوایی بێت و باشترین کواڵیتیی هەبێت.ئەندازیاری ئاو یان پێکهاتە ئاوییەکان لقێکه له ئەندازیاریی ئاوەدانی که سەبارەت به پاراستن و کەڵک وەرگرتن له ئاو بۆ خواردنەوه و دروست کردنی وزه‌ و هەروەها چۆنیەتیی داڕشتن و دروست کردنی تۆڕی دەرکردنی زێرابی شارییە. ئەندازیاریی ئاو لە بەشی داڕشتن و کەڵک وەرگرتن له بەنداو، پلووسک، ئاوداڵان، ئاوبارە، نۆکەند، پرد و ژێدەری ئاودا، پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی پێکھاتەییدا هەیه، بۆیە لە هەندێ زانکۆکاندا لقێکی تایبەت بە ناوی ئەندازیاریی پێکهاتە ئاوییەکان دانراوە کە لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنییەتیی داڕشتن و کردنەوەی ئەم پێکهاتە ئاوییانە دەکات. هەروەها به بۆنەی تێکەڵ بوون به ژیانی مرۆڤ و ژینگەوە، لەگەڵ ئەندازیاری ژینگەدا پەیوەندیی زۆری هەیه. له ئەندازیاری ئاودا زیاتر له هەموو شت له یاسا فیزیکییەکان، زانستی ئاوناسی و کەش و هەوا کەڵک وەردەگیرێت.

Hydraulic Engineering

Hydraulic structuresئەندازیاریی لێوارە و زەریا  لقێکە لە ئەندازیاریی شارستانی کە باس لە کاریگەریی دەریا بە سەر لێوارە و پێکھاتە لێوارەییەکانەوە دەکات. لە ئەندازیاریی لێوارەدا ھەوڵ دەدرێت کە بەرگیری لە لافاو و شۆرینەوەی لێوارە بکرێت. ھەروەھا ھەڵکشان و داکشانی ئاوی دەریاش دەبینرێت و کونترۆڵ دەکرێت. جگە لەمانە داڕشتن و کردنەوەی پێکهاتە زەریاییەکان وەکوو ئەسکەلە و دۆلفین بۆ پاڵدانەوەی کەشتییەکانیش لە کارەکانی ئەم لقەی ئەندازیاریی شارستانییە.

Coastal engineering

Marine structuresهەروا کە لە ناوەکەیەوە دیارە، ئەندازیاریی بوومەلەرزە بریتییە لە زانست و تەکنۆلۆجیی ناسینی بوومەلەرزە بۆ بە کارهێنان لە ئەندازیاریی شارستانیدا. توێژینەوە لە سەر بوومە لەرزە بە چەن جۆری جیاواز دەکرێ. یەکەمین توێژینەوە لە سەر دراوەکانی بە دەست  هاتوو لە دەزگا لەرزەپێوەکان، دووهەم توێژینەوە بە تاقیکارییە دەستکردەکان وەکوو تاقیکاریی مێزی لەرزەیی، سێهەم توێژینەوەی ئاماری لە سەر ڕیسکەکانی بوومەلەرزە و چۆنیەتیی هاتنی بوومەلەرزە. بەھۆی زەرەرە گیانی و ماڵییە مەزنەکانی بوومەلەرزەوە، لە زۆر وڵاتانی دنیادا وەکوو ژاپۆن، وڵاتە ئەورووپییەکان و ئەمریکادا سەرنجی زۆر دراوەتە ئەندازیاریی بوومەلەرزە.

Earthquake engineeringئەندازیاریی ئازوگوێز بەشێکە لە ئەندازیاریی شارستانی، کە ھەوڵ بۆ باشترکردنی ئازوگوێز دەدات بە باشترکردنی تایبەتمەندییەکانی ئەندازە و مەتێریاڵی ڕێگەکان. ئەندازیارانی ئازوگوێز دەبێ شارەزاییان لە چۆنییەتیی داڕشتن و کردنەوەی جادەکان و تۆڕی هاتوچوودا هەبێت. یەکێک لە بەشە گرنگەکانی ئەندازیاریی ئازوگوێز یان گواستنەوە بریتیە لە ئەندازیاریی ھاتوچوو یان ئەندازیاریی ترافیک کە تێدەکۆشێ بە باشترکردنی ڕێ و بان مسافرەکان بە جۆرێکی باشتر بگوێزێتەوە و بە تایبەت کاری لە سەر گواستنەوەی ناو شارەکانە. داڕشنی چرای ڕێنوێنی لە سەر چوارڕێکان یان چۆنیەتیی بە یەکگەشتنەوەی جادەکان و شەقامەکان کاری ئەندازیاریی ترافیکە.

Transportation engineeringسەرچاوە:

https://en.wikipedia.org/wiki/Civil_engineering

– ASCE (2015). “History and Heritage of Civil Engineering,” Available at:<http://live.asce.org/hh/index.mxml?versionChecked=true > (Nov. 12, 2015)

– Tepe, G. (2008). “Seeking the roots of ritual,” Available at: <http://users.clas.ufl.edu/davidson/proseminar/Week%2015%20cosmology,%20spirituality%20and%20religion/Curry%202008.pdf> (Oct. 10, 2015)

Wood, D. M. (2012). Civil engineering: a very short introduction. Oxford University Press.

Back to top button