ڤیدیۆی زانستیی هۆژبین

hojbin2 - Copy

کۆمەڵگا ڕۆژبەڕۆژ بەرەو دیجیتاڵیبوون دەڕوا و خەڵک زۆرتر و زۆرتر لە ڕێگەی ماڵتیمیدیا وەک وێنە، دەنگ و ڤیدۆ لەگەڵ زانیاری بەگشتی و زانست بەتایبەتی پێوەندی دەگرن. لەم هەلومەرجەدا، ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان بە پێویستی دەزانێ کە لەپەنا پڕۆژەی ڕۆژنامەگەریی زانستیی دەق-بنەما (گۆڤاری هۆژین)، بەشوێن شێوازەکانی دیکەی گەیاندنی زانست بە کۆمەلگا ببێت. ڤیدیۆ یەکێک لە کاریگەرترین شێوازەکانی پێوەندیگرتن لەگەڵ بینەرە. بۆیە هۆژان هەوڵ دەدا پڕۆژەیەکی دیکە لەژێر ناوی پڕۆژەی ڤیدیۆی زانستیی هۆژان دەست پێ بکات.
لە سەرەتادا، هەوڵ لەسەر ئەوەیە کە ڤیدیۆگەلی زۆر کورتی ٣ تا ٥ خولەکی ساز بکرێت. لەم ڤیدیۆگەلەدا پێویستە بێشکەشکار بەناسینی بەردەنگەکانی خۆی کە کۆمەڵگای کوردستانە بە گشتی، بە زمانێکی ساکار بابەتەکەی پێشکەش بکات. ئەم ڤیدیۆگەلە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕی هۆژان بڵاو دەکرێنەوە.
لە درێژەی ئەم چالاکییانە و هەروەها بۆ هاندانی خوێندکاران و توێژەران بۆ کار لەم بوارەدا، هۆژان بە تەمایە کێبڕکێیەکی ڤیدۆی زانستی لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوە ببات.
چاوەڕوانمان بن و ئێمەش چاوەڕوانی پێشنیارەکانتانین. ئایا هۆگری کار لەسەر ئەم پڕۆژەن؟ تکایە پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن:
پەیوەندی:  kamran.qaderi@gmail.com