ئایا مەترسی هێزی مرۆڤ زۆر دەکات؟

ئایا مەترسی هێزی مرۆڤ زۆر دەکات؟

ئایا مەترسی هێزی مرۆڤ زۆر دەکات؟

ئایا تا ئێستا لەکاتی مەترسیدا هەستتان کردووە کە هێزتان زۆرتر بووە؟ چ ڕوودەدا لە جەستەدا؟
⭕️ لە کاتی مەترسیدا مێشک بە لووە[١]کانی ئادریناڵ[٢] فەرمان دەدات کە هۆرمۆنی ئادرناڵین[٣] و کۆرتیزۆل[٤] بدەنە دەر.  کۆرتیزۆل، گلوکۆز[٥]ی خوێن دەباتە سەر و ئادرناڵین لێدانی دڵ و هەناسەکێشان خێراتر دەکات. بەم شێوەیە وزە و ئۆکسیژنێکی زیاتر دەگات بە ماسوولکەکان و هێزیان دەچێتە سەرتر.
⭕️ هەروەها کۆمەڵێک بەڵگە هەن کە نیشان دەدەن مێشک لە کاتی مەترسیدا مادەی کیمیایی ئێندۆکانیبەنۆید[٦] دەداتە دەر کە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ ئێش هەست پێ نەکا. بەم شێوەیە مرۆڤ بێ ئەوەی هەست بە ماندوویی و ئێش بکات زۆرتر هێز بەکار دەبا.
⭕️ هەڵبەت ئەوەش دەبێ بوترێ کە تاقیکردنەوە لە دۆخی مەترسیداردا زۆر ئاسان نییە. بۆ نموونە ناکرێ مرۆڤێک بخەنە ناو قەفەسی شێرێک و تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن و بزانن چی بەسەردا دێ. بۆیە پێویستە توێژینەوەی زیاتر بکرێت بۆ دەرخستنی ڕاستیی زیاتر لەم بوارەدا.

سەرچاوە: یوتیوب کاناڵی SciShow
[۱] Gland غدە
[۲] Adrenal
[۳] Adrenaline
[۴] Cortisol
[۵] Glucose
[۶] Endocannabinoids