ئەندازیاریی مکانیک

زانستی مکانیک یەکێک لە لقەکانی زانستی فیزیکە کە لەسەر جووڵەی ماکەکان و هێزێک کە دەبێتە هۆکاری ئەم جووڵەیە لێکۆڵینەوە دەکات. زانستی مکانیک لەسەر بنەمای جووڵەزانی (سینماتیک) و داینامیک لێکدانەوە و شیکاریی دۆخەکانی خۆگر، تراو و گاز دەکات. جیاوازیی جووڵەزانی و داینامیک لەوەدایە کە لە جووڵەزانیدا تەنیا لێکدانەوە بۆ جووڵەی مادەکان دەکرێت بەبێ ئەوەی کە ئەو هێزە کە بۆتە هۆکاری ئەم جووڵەیە ڕەچاو بکرێت، بەڵام لە داینامیکدا ئەم هێزەش ڕەچاو دەکرێت. هەر لەم پەیوەندییەدا، ئەندازیاریی مکانیک بوارێکی ئەندازیارییە کە بە کەڵکوەرگرتن لە بنەماکانی زانستی ئەندازیاری، فیزیک و زانستی مادەکان، هەوڵ دەدات داڕشتن، لێکدانەوە و بەرهەمهێنانی سیستمە مکانیکییەکان بکات. هەروەها ئەندازیاریی مکانیک بوارێکە کە ئاوێتەیە‌ لەگەڵ داڕشتن، کارپێکردن و بەرهەمهێنانی مەکینه‌ و ئامرازە جۆراوجۆرەکان. ئەم بوارە یەکێک لە کۆنترین و بەربڵاوترین بوارەکانی ئەندازیارییە.

ئەندازیارێکی مکانیک پێویستی بە زانینی بنەماکانی داینامیک، جووڵەزانی، ستاتیک، تێرمۆداینامیک، زانستی ماکەکان، لێکدانەوەی پێکهاتەکان و کارەبا هەیە. سەرەڕای ئەم زانستە بنەڕەتییانە کە ئاماژەیان پێکرا، ئەندازیاری مکانیک لە ئامرازگەلێک وەک داڕشتن بە یارمەتیی کۆمپیووتەر (CAD)، بەرهەمهێنان بە یارمەتیی کۆمپیووتەر (CAM) و هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی خولی تەمەنی بەرهەم بۆ داڕشتن و لێکدانەوەی کارگەکانی بەرهەمهێنان، مەکینە و کەرەستەکانی پیشەسازی، سیستمەکانی گەرمکردنەوە‌ و فێنککردنەوە‌، سیستمەکانی گواستنەوە، فڕۆکەکان، پاپۆڕەکان، ڕۆباتەکان، کەرەستەی پزیشکی، چەک و کەرەستەی سەربازی و هتد کەڵک وەردەگرێت.

ئەندازیاریی مکانیک لە ماوەی شۆڕشی پیشەسازی ئەورووپادا وەک بوارێکی زانستیی سەربەخۆ سەری هەڵدا، ئەگەرچی دەکرێت مێژووی ئەم بوارە بۆ هەزاران ساڵ پێشتریش بگەڕێنینەوە. لە سەدەی نۆزدەیەمی زایینیدا، پێشکەوتنی زانستی فیزیک بوو بە هۆکارێک بۆ پێشکەوتنی ئەندازیاریی مکانیک و ئەم بوارە بەردەوام لە پێشکەوتندا بووە تا ئەو جێگایەی‌ کە ئێستا لە بەشەکانی کامپۆزیت، مێکاترۆنیک و نانۆتەکنەلۆژی دەستکەوتی بەرچاوی هەبووە‌. ئەندازیاریی مکانیک هەروەها هاوبەشییەکی زۆری لەگەڵ بوارەکانی ئەندازیاریی گەشتی ئاسمانی، ئەندازیاریی مێتالۆرژی، ئەندازیاریی بیناسازی، ئەندازیاریی کارەبا، ئەندازیاریی بەرهەمهێنان، ئەندازیاریی کیمیا، ئەندازیاریی پیشەسازی و زۆربەی بوارەکانی دیکەی ئەندازیاریدا هەیە. ئەندازیارەکانی مکانیک هەروەها دەتوانن لە بوارەکانی ئەندازیاریی بایۆپزیشکی، بایۆمکانیک، بایۆنانۆتەکنەلۆژی و بایۆمکاترۆنیکیشدا چالاکی بکەن.مەکینە و ئامرازگەلێک کە هەموو جۆرە کەرەستەیەک بەرهەم دەهێنن.

کەرەستە و ئامێرگەلی خولاوە وەکوو تۆربۆمەکینەکان، تۆرباینەکان، پۆمپەکان، کۆمپرێسۆرەکان و هتد.

موتۆڕەکانی سووتانی ژوورەکی، موتۆڕی جێت و موتۆڕی مووشەک.

دەرمەکانی بەرزە-گوشار، ڕاکتۆرەکانی کیمیایی و ڕاکتۆرەکانی ناوەکی.

گۆڕەرەکانی تین (بۆیلێرەکان، کۆندانسۆرەکان، ئێواپڕاتۆرەکان و …).

سیستمەکانی پایپینگ.

کەرەستەکانی گواستنەوە وەکوو ئوتۆمۆبیل، لۆری، باس، فرۆکە، شەمەندەفەر، پاپۆڕ و هتد.

کەرەستەکانی گواستنەوەی کەلوپەل وەکوو گەیێنەری قایشی، ڕۆباتەکان یان هتد.

داڕشتنی کۆنتڕۆلێر بۆ سیستمە داینامیکییەکان.

داڕشتنی سیستمەکانی خۆشکردنی هەوا، هەوا گۆڕین (باگۆڕی)، فێنککردنەوە و گەرمکردنەوە لە بیناسازیدا.– شەکەتی، خوشین و شکانی ئامێرەکان.

– شێوازی فاینایت ئێلێمێنت (FEM) و داینامیکی شلگازەکان بە شێوازی ژماردنی (CFD).

– گواستنەوەی تین، مکانیکی شلگازەکان.

– لەرینەوەی مکانیکی، ئاکۆستیک.

-چەمانەوەی کۆڵەکەکان، کاریتەکان، شێڵ و پلەیتەکان.– تاقیکردنەوەی کتۆیی، باشترکردنی کارامەیی و بڕواپێکراویی ئامێرەکان و پرۆسەکان.

– تاقیکردنەوەکانی تێکنەدەر.– پرۆسەکانی لە مەکینەدانی نەریتی و پێشکەوتوو.

– پرۆسەکانی شێوەپێدانی مادەکان.

– داڕشتن و بەرهەمهێنانی قالب و بەستنەوەی قالبەکان.

– شێوازەکانی لکاندن یان لەحیم کردن.

– کردارگەلی گەرمایی.

– شێوازەکانی داڕشتەکردنی کانزاکان.

– میترۆلۆجی و سیستمەکانی پێوان.– تەکنۆلۆجیی نانۆ.

– سیستمەکانی میکرۆئێلێکترۆمکانیکی و سیستمەکانی نانۆئێلێکترۆمکانیکی.

– سیستمەکانی میکڕۆ و نانۆ تایبەت بە شلگازەکان.

– نانۆکامپۆزیتەکان، نانۆکریستاڵەکان، نانۆبۆرییە کەربۆنییەکان.

– نانۆڕۆباتەکان.ئەندازیاری مکانیک لە زانستگەکانی هەر وڵاتێک بە پێی گەڵاڵە و پرۆگرامی خوێندن و پەروەردەی ئەم وڵاتە، وەک بوارێکی سەرەکیی ئەندازیاری دەناسرێت. بەڵام بە شێوەی گشتی بواری ئەندازیاری مکانیک ئەم لقانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت.شارەزایانی ئەم لقە دەتوانن لە بواری داڕشتنی ئامێرە پیشەسازییەکان، مەکینەکان، هێڵی بەرهەمهێنانی کارگەکان، داڕشتنی سیستمەکانی گواستنەوەی هێز و هتد چالاکی بکەن.ئەندازیارەکانی مکانیکی شلگازەکان لە تایبەتمەندیی مکانیکیی دۆخی تراو و گاز شارەزا دەبن و دەتوانن لە بوارەکانی داڕشتنی موتۆڕەکانی سووتانی ژوورەکی، موتۆڕەکانی جێت، ئایرۆداینامیک، داڕشتنی سیستمەکانی هیدرۆلیک و پێنۆماتیک، هێزگەکانی کارەبا، پاڵاوگەکانی نەوت و گاز، دامەزراوەگەلی مکانیکی بیناکان و هتد چالاکی بکەن.ئەندازیارانی ئەم لقە لە بوارەکانی بەرهەمهێنان وەک کارگەکانی سازکردنی قالب و بە گشتی بەرهەمهێنانی مەکینە و ئامێرە پیشەییەکان چالاکی دەکەن.ئەندازیاریی مکانیک چەند لقێکی تایبەتیش لە خۆ دەگرێت کە لە هەندێک پۆلێنکردندا دەخرێنە ناو لقە گشتییەکان کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە. ئەم لقە تایبەتییانە بریتین لە:

  • مکانیک – ئوتۆمۆبیل
  • مکانیک – گەشتی ئاسمانی
  • مکانیک – دەریا
  • مکانیک – شەمەندەفەر
  • مکانیک – دامەزراوەکانی گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە
  • مکانیک – هێزگەی کارەبا
  • مکانیک – بیۆمکانیک
  • مکانیک – مکاترۆنیک
  • مکانیک – سیستمەکانی وزە
  • مکانیک – بایۆسیستم (بواری جووتیاری)

 Materials science  علم مواد

 Design  طراحی

 Analyze

 Manufacturing  ساخت و تولید

 Machinery  ماشین

 Dynamics  دینامیک

 Kinematics  سینماتیک

 Statics  استاتیک

 Thermodynamics  ترمودینامیک

 Structure analysis  تحلیل سازه

 Electricity  الکتریسیته

 Computer-aided design  طراحی به کمک کامپیوتر

 Computer aided manufacturing  ساخت به کمک کامپیوتر

 Product life cycle management  مدیریت چرخه عمر محصول

 Heating  گرم کردن

 Cooling  خنک کردن

 Aerospace engineering  مهندسی هوافضا

 Metallurgical engineering  مهندسی مواد

 Civil engineering  مهندسی عمران

 Electrical engineering  مهندسی برق

 Manufacturing engineering  مهندسی ساخت و تولید

 Chemical engineering  مهندسی شیمی

 Industrial engineering  مهندسی صنایع

 Biomedical engineering  مهندسی بیوپزشکی

 Biomechanics  بیومکانیک

 Bionanotechnology  بیونانوتکنولوژی

 Biomechatronics  بیومکاترونیک

 High pressure vessels  مخازن تحت فشار

 Chemical reactors  راکتورهای شیمیایی

 Nuclear reactorsراکتورهای هسته ای

 Heat exchanger  مبدل حرارتی

 Piping  پایپینگ

 Conveyor  تسمه نقاله

 Air conditioning  تهویه مطبوع

 Ventilation  تهویه

 Fatigue  خستگی

 Creep  خزش

 Failure شکست

 Finite element method  روش اجزا محدود

 Computational fluid dynamics  دینامیک سیالات محاسباتی

 Heat transfer  انتقال حرارت

 Fluid mechanics  مکانیک سیالات

 Mechanical vibration  ارتعاشات مکانیکی

 Acoustic  آکوستیک

 Columns buckling  کمانش ستونها

 Beam  کاریتە

 Shell and plate  ورق و پوسته

 Performance عملکرد

 Reliability   قابلیت اطمینان

 None destructive testing  آزمایش غیرمخرب

 Machining  ماشینکاری

 Forming  شکلدهی

 Mold  قالب

 Connections  اتصالات

 Welding  جوشکاری

 Thermal heating  عملیات حرارتی

 Casting  ریخته گری

 Metrology  مترولوژی

 Solid design  طراحی جامدات

 Power transmissionانتقال قدرت

 Internal combustion engine  موتورهای احتراق داخلی

 Power plant station  نیروگاه

 Mechanical installations  تأسیسات مکانیکی

Back to top button