دیتنی دوایین گەورەمانگی ۲۰۲۰ لەدەست مەدەن.

دیتنی دوایین گەورەمانگی ۲۰۲۰ لەدەست مەدەن.

دیتنی دوایین گەورەمانگی ۲۰۲۰ لەدەست مەدەن.

مانگی گوڵ، دوایین گەورەمانگی زنجیرە گەورەمانگەکانی ساڵی ۲۰۲۰ی زایینییە.
گەورەمانگەکانی پێشوو لە مانگی فێبریە، مارچ و ئاپڕیڵ دەرکەوتن.

مانگ لە خولگەیەکی هێلکەئاسادا بە دەوری گۆی زەویدا دەخولێتەوە، بۆیە هەندێک کات نزیکترین مەودا و هەندێک کاتی دیکەش دوورترین مەودای لە گۆی زەوی هەیە.
کاتێک مانگ نزیکترین مەودای لە گۆی زەوی هەبێت، گەورەتر و ڕووناکتر دەردەکەوێت بۆیە پێی دەڵێن ″گەورەمانگ″.
کۆتایی شەوی پێنجشەممە ۱۸ی گوڵان دەتوانن دوایین گەورەمانگی ساڵی ۲۰۲۰ی زایینی ببینن.
لە ماڵپەڕی بریتانیکادا، ناوەکانی دیکەی مانگی پڕی مانگی مەی بریتین لە: مانگی چاندنی گەنمەشامی، مانگی شیر و هەروەها مانگی فێستیڤاڵی ڤەساک.
Supermoon گەورەمانگ
Full moon مانگی پڕ
Flower moon مانگی گوڵ
orbit خولگە(مدار)

www.cbsnews.com/amp/news/supermoon-flower-moon-thursday-week/