بابەتتەندروستی

ڕواندنەوەی ڕوو بۆ گەنجترین کەس لە ئەمریکا

قوربانیی گوللە بوو بە گەنجترین کەس لە ئەمریکا کە ڕوواندنەوەی ڕووی بۆ کرا

ئامادەکردنی: ڕەحمان بەنوورە

rahmanbanoureh@gmail.com

کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ کە بە ھۆی بەرکەوتنی گوللە لە دەموچاویدا تووشی کێشە ببوو، وەک مێرمنداڵێک بوو بە لاوترین کەس لە ئەمریکادا کە نەشتەرگەریی ڕوواندنەوەی ڕووی لەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەک کە لە نەخۆشخانەکەوە وەرگیراوە، ئەم نەشتەرگەرییە ماوەی ٣١ کاتژمێری کات خایاندووە.

کۆڕێک لە نەشتەرکاران توانیان سەداسەدی شانەی ڕووی ئەو کچە بگۆڕنەوە بە شانەیەک کە لە بەخشەرێکی دیکە وەرگیرا بوو، ئەم نەشتەرگەرییە بە “ڕوواندنەوەی تەواوی ڕوو” پێناسە دەکرێت !

ئەم نەشتەرگەرییە ڕێگە بە نەخۆشەکە دەدات کە کردەوەکانی قسە کردن، ھەناسەدان، جووتن و قووتدان زۆر بە باشی ئەنجام بدات و لەم کارانەدا ھیچ کێشەیەکی نەبێت.

دوکتور برایان گاستمەن، کە یەکێک لە نەشتەرکارەکانی ئەم نەخۆشە بوو، دەڵێت: ڕوواندنەوەی ڕوو بۆ ئەم کچە باشترین خەڵاتی ژیانی بوو و ئێستا دەتوانێت بە باشترین شێوە درێژە بە ژیانی بدات. لووت، لێو، مەڵاشوو، برژانگ و چەناگەی نوێ ئەو دەرفەتەی پێ بەخشیوە کە بتوانێت دیسان خۆی لەگەڵ کۆمەڵگا ڕێک بخاتەوە و داھاتوویەکی گەش وەک گەنجانی تر بۆخۆی بەدی بهێنێت.

بۆ ئەوەی کە نھێنییەکانی نەخۆش و بەخشەرەکە پارێزراو بێت، نەخۆشخانەکە ھیچ زانیارییەکی سەبارەت بە کەسایەتییەکانی ئەم نەشتەرگەرییە بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام تەنیا ئەو چەند ڕستەی ژێرەوەیان لە زمانی نەخۆشەکەوە گواستووەتەوە:

بێگومان گەیشتن بەم ئاستە لە دەرمان و چاکبوونەوە، ڕێگایەکی زۆر ئاستەم و تووشە، بەڵام من زۆر سپاسگوزارم کە ئەو ڕێگایە زۆر بە باشی بۆ من دۆزرایەوە. من بۆ ھەمیشە سپاسی ستاف و بەڕێوەبەرانی ئەو نەخۆشخانەیە دەکەم کە زۆر بە باشی ئاگاداری من بوون و ھیچ کەموکورتییەکم ھەست نەکرد. بێگۆمان ھیچ وشە و ڕستەیەک ناتوانێت ھەستی پێزانینم سەبارەت بە بەخشەرەکە و بنەماڵەکەی دەرببڕێت بۆ ئەو دیارییە جوانەی کە پێیانبەخشیوم.

ئێستا نەخۆشەکە خەریکە حاڵی باشتر دەبێت و دەبێت لە داھاتوودا چارەسەری ھێزبەخشی، قسەکردن و قووتدان و ھەروەھا چارەسەری پیشەیی بۆ بکرێت. وەک ھەموو ئەو نەخۆشانەی کە نەشتەرگەریی ڕوواندنەوەیان بۆ دەکرێت، ئەو کچەش دەبێت تا کۆتایی ژیانی ئەو دەوایانە بەکار بهێنێت کە چالاکیی سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەکەن. بەکارھێنانی ئەو دەوایانە بۆ ئەوەیە کە لەش نەتوانێت ئەو شانە نوێیەی کە پێی بەخشراوە ڕەتی بکاتەوە.

 

 

 

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/59849-face-transplant-gunshot-wound.html

face transplant پیوند صورت

Tissueبافت

Donor دهنده

full face transplantپیوند کامل صورت

Dr. Brian Gastman

occupational therapyکاردرمانی

Immune System سیستم ایمنی

Suppress سرکوب

پۆستە هاوشێوەکان

یەک کۆمێنت

وەڵامێک بنووسە

Back to top button