بابەتزانستە بنەماییەکان

پۆلێنبەندیی گشت میکڕۆب و کەڕووکانی ISS

توێژەرانی ناسا هەموو میکڕۆب و کەڕووەکان لە وێستگەی فەزایی نێونەتەوەیی پۆلێنبەندی دەکەن.

کاتالۆگێکی گشتگیر لەو بەکتریا و کەڕووگەلەی کە لە نێو ڕووبەری وێستگەی فەزایی نێونەتەوەیی (ISS) بوونیان هەیە و دۆزراونەتەوە، لە گۆڤاری میکرۆبیۆمدا بڵاو کرایەوە. زانیاری لە پێکهاتەی کۆمەڵە کەڕوو و میکڕۆب لە ISS، دەکرێت بۆ گەشەپێدانی ئاستی سڵامەتی لە ناسا و بۆ گەشت کردنی درێژماوە بۆ فەزا یان ژیانی مرۆڤ لە فەزادا کەڵکی لێ وەربگیردرێت.
دکتۆر کاستوری ڤێنکاتسواران ئەندامی تاقیگەی بزوێنەری جێتی ناسا (JPL) و هەرەوەها یەکێک لە نووسەرانی کاتالۆگەکە دەڵێت: نیشان دراوە کە جۆری تایبەتی میکڕۆبەکان لە نێو فەزای زە‌ویدا، کاریگەری لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دادەنێن؛ ئەم شتە زۆر گرینگە بۆ کەشوانان لە کاتی فڕیندا؛ هۆکارەکەشی بۆ ٸەمە دەگەڕێتەوە کە سڵامەتی ئەوان تێک دەدەن و دەستپێگەیشتن بە نەشتەرگەری و پزیشکی بەو شێوەیەی کە لە زەویدا هەیە لەوێ نییە.
توێژەران تێگەیشتوون کە زۆربەی میکڕۆبەکان لە ISS تایبەت بە مرۆڤەکانن. دیارترینی بەکتریاکان بریتین لە ئیستافیلۆکس، پانتۆیا و پاسیلووس.
دکتۆر سیڵاف یەکێکی دیکە لە نووسەرەکان دەڵێت: ئەگەری ئەوەی کە ئەم بەکتریاگەلە بتوانن کەشوانەکان نەخۆش بخەن، ڕوون نییە. لە بەر ئەوەی کە پەیوەندیی بە هەندێک شت وەک دۆخی سڵامەتی تاکەکەسی و چۆنیەتی کارکردنی ئۆرگانیسم لە شوێنەکانی فەزدا هەیە. جیا لەمە، چۆنیەتی تێگەیشتن لە زانینی نەخۆشییەکان، گرینگیی ئەم لێکۆڵینەوەیە زۆرتر دەکات.
دکتۆر ئۆربانیاک یەکێک لە توێژەران دەڵێت: جیا لە تێگەیشتنی ئەگەری کاریگەریی میکڕۆب و کەڕووەکان لەسەر تەندروستیی کەشوانەکان، تێگەیشتن لە چۆنیەتیی کاریگەریی ئەوان لەسەر ٸاسمانپێوەکان و هەروەها ئامێرەکانی نێو ٸەو، ڕۆڵی گرینگی لێکۆڵینەوەی میکڕۆب و کەڕووەکان ڕوون دەکاتەوە.
لێکۆڵەڕان بە کەڵکوەرگرتن لە هەندێک تەکنیکی کۆن و نوێ بۆ لێکۆڵینەوەی نموونەکانی ڕووبەر لە چەند شوێنی ISS کە بریتی بوون لە پەنجەرەی چاولێکردن، ئاودەست، پلەتفۆرمی تاقیکاری، ژووری چێشتخواردن و خەوتنگە لە کاتی چاردەمانگدا تێگەیشتن کە چۆن و بۆچی ژمارەی کۆمە میکڕۆب و کەڕووەکان لە شوێن و کاتەکاندا جیاوازن.
نووسەرەکان تێگەیشتوون لە کاتێکدا کە کۆمە کەڕووەکان سەقامگیرن، کۆمە میکڕۆبەکان هەموو شوێنێکدا یەکسان بوون بەڵام بە درێژایی کاتدا دەگۆڕدران. ئەو نموونەگەلەی کە لە کاتی گەشتی دووهەمی فڕیندا ٸەنجام درابوون جیاوازییەکی میکڕۆبیی زۆریان لەگەڵ ئەو نموونانەی گەشتی یەکەم و سێهەمدا هەبوو. نووسەرەکان دەڵێن کە ئەم جیاوازییانە ڕەنگە لەبەر جیاوازی کەشوانان لە سەر ISS بێت.
دکتۆر ڤێنکاتسواران هەروەها گوتی: لێکۆڵینەوەکەی ئێمە یەکەمین پۆلێنبەندی گشتگیر لە بەکتریا و کەڕووەکان لە نێو ڕووبەری شێوازە داخراوەکانی فەزادا پیشان دەدات و دەکرێت بۆ گەشەپێدانی ئاسایشی پێداویستییەکانی ناسا بۆ ژیانی مرۆڤ کەڵکی لێ وەربگیرێت. هەروەها دەستکەوتەکان کاریگەرییەکی بایەخداریان هەیە لە تێگەیشتنی ئێمە لە ژینگە دەستکردە سنووردارەکانی دیکەی سەر زەوی وەک ژووری خاوێن بۆ پیشەی دەرمانسازی و پزیشکی.

ئامادەکردن: ئارڤین پووشەند

وشەکان:

کەڕوو fungi

میکرۆبیۆم Microbiome

کەشوان astronaut

گەشت mission

ٸاسمانپێو space craft

پەنجەرەی چاولێکردن viewing window

سەرچاوە:

https://phys.org/news/2019-04-nasa-catalogue-microbes-fungi-international.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button