بابەتمێشک

ئەو دەمانەی کات دەوەستێت !

بە خێرایی چاو لە کاتژمێرێکی ئانالۆگ بکەن. ڕەنگە هەست بکەن کە دەستەی چرکەژمێرەکە سەرەتا بۆ ماوەیەکی کەم وێستاوە و پاشان دەکەوێتە جووڵە. ئەم ڕاوەستانە سەرەتاییەی کە هەستی پێدەکەین، هۆکارەکەی چییە؟
بە پێی وتەی نۆرۆنزانێکی توێژەر لەم بوارەدا، هۆکاری ئەم ڕاوەستانی کاتە مێشکی مرۆڤە کە ئۆتۆماتیک ئەگەرێکی داهاتوو پێشبینی دەکات! کاتێک کە ئێمە چاومان دەگێڕین، شوێنی هەموو شتەکانی بەر چاومان لەناو تۆڕی چاودا دەگۆڕدرێت. ئەگەر ئێمەی مرۆڤ نەمانتوانیبایە هەست بەو گۆڕانی شوێنە بکەین، ئەوە تێک دەچووین. هەر بۆیە، مێشک ڕێگەچارەیەکی دۆزیوەتەوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم دۆخە:
هەروا کە ئێمە چاومان دەگێڕین، بەشی وێنەیی مێشک نەخشەیەک لە هەموو دەوروبەرمان دروست دەکات کە بەردەوام نوێ دەبێتەوە. مێشک لەم نەخشەیە، بۆ پێشبینیکردنی ئەو شتەی کە دوای چاوگێڕان دەیبینین کەڵک وەردەگرێت.

کەواتە، کاتێک کە چاو لە کاتژمێرێکی ئانالۆگ دەکەیت، مێشکی نەخشە-کێشت پێشبینیی کردووە کە چ دەبینێت! و کاتێک کە نیگات دەگات بە چرکەژمێرەکە، تۆ دەمێک لە کات لەپێشتری!
لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠٠٩ کرا، دەرکەوت کە ئەو کەسانەی کە لەناکاو چاویان لە کاتژمێر دەکرد، مامناوەندی ٣٩ میلی چرکە (millisecond) زووتر هەستیان بەوە دەکرد کە چرکەژمێرەکە چووەتە چرکەی دواتر! واتە کاتێک لەناکاو چاو لە چرکەژمێرەکە دەکەن، هەست بەوە دەکەن کە چرکەژمێرەکە زیاتر ڕادەوەستێت! هەڵبەت هەر وا کە دەرکەوت، ئەمە ڕاستیی ڕووداو نییە و تەنیا فێڵێکی تری مێشکی ئێمەیە بۆ ژیانێکی ئاسوودەتر. فێڵەکانی تری مێشک چین؟

وێنە:
https://goo.gl/FGv5B9
سەرچاوە:
http://www.popsci.com/tags/sept-oct-2017
ئ.ڕ

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد