شەپۆلی سێهەم: دەنگی زانست

شەپۆلی سێهەم: دەنگی زانست

لەسەر گرینگیی گواستنەوەی زانست بۆ ناو کۆمەڵگا، باسمان زۆر کردووە.
وەک رێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان، هەمیشە یەکێک لە گەورەترین ئامانجەکانمان گەیاندنی زانیاری بە تاک بە تاکی کۆمەڵگای کوردستان بووە.
ڕچەی ئەم رێبازەمان بە گۆڤاری زانستیی هۆژینەوە شکاند. گۆڤاری زانستیی هۆژین، چەند ساڵ دوای دامەزراندنی توانیویەتی خۆی وەک پێگەیەکی بەهێز لە ڕۆژنامەگەریی زانستی لە کوردستاندا ببینێتەوە.
لە شەپۆلی دووهەمدا، گواستنەوەی سەرهێڵمان دەست پێکرد و ڕۆژانە هەواڵە گرینگە زانستییەکانمان بە زمانێکی سادە بۆ خوێنەری کورد دەگوازینەوە.

لە شەپۆلی سێهەمدا، به دەنگ لە گواستنەوەی زانست بەردەوام دەبین. لەم بەشەدا هەوڵ دەدەین وتووێژ بکەین لەگەڵ زانستمەندان و پسپۆڕانی بوارە جیاوازەکان و پرسیارەکانی کۆمەڵگا لە ڕێی ئەو پسۆڕانەوە وڵام بدەینەوە.

هیوادارم لەم ڕێگایەدا پشتیوانمان بن.

تکایە ئەگەر لە بابەتێکدا پسپۆڕیتان هەیە و دەتوانن لەم پڕۆژەدا یارمەتیدەرمان بن، ئەم فۆڕمە پڕ بکەنەوە تا لە کاتی پێویستدا پەیوەندیتان لەگەڵ بگرین.

Back to top button