وێنەی هەورەستێرەی ڤێڵ، بەشی ڕۆژهەڵات

وێنەی هەورەستێرەی ڤێڵ، بەشی ڕۆژهەڵات

وێنەی هەورەستێرەی ڤێڵ، بەشی ڕۆژهەڵات.
وێنەکە لە شارۆچکەی نێوبێری گیراوە، فلۆریدا، ئاگۆستی ٢٠١٩.
هەورەستێرەی (Nebula) ڤێڵ پاشماوەی پڕشەستێرەیەکە (Supernova) کە کێشی ٢٠ ٸەوەندەی خۆرە و ٨٠٠٠ ساڵ لەوەپێش تەقیوەتەوە. لە دووری ١٤٧٠ ساڵی ڕووناکییە و ڕووبەرێکی بەرینی ئاسمان لە خۆ دەگرێت کە درێژایی و پانتایەکەی شەش ٸەوەندەی مانگی چاردەیە. بە گشتی پڕشەی هایدرۆجین و ئۆکسیجین و گۆگردی هەیە و بڕێکیش تیشکە نەبینراوەکان وەکوو ئیکس لێی بڵاو دەبێتەوە. لەو وێنەیەدا تەنیا بەشی ڕۆژهەڵاتی داندراوە.
کەرەستەکان:

دووربین (Telescope) : William Optics GT71

سەرکەمەرە (Mount) : Ioptron IEQ45 Pro

کامێرا (Camera) : ZWO ASI1600MM-Pro

کامێرای ڕێنوێن (guiding Camera) :ZWO ASI120MM

دووربینی ڕێنوێنی (Guiding Scope) : 4×60 میلیمەتری

پاڵێوەر (Filter) : باریکەپانتا HA, SII, OIII

وێنەکان (Frames) : 30 وێنەی ۵ خولەکی بۆ هەر پاڵێوەر (لەگەڵ وێنە ڕەشی سەرەکی بۆ خاوێنکردنەوەی وێنەکان)

* وێنەگر: محەمەد مەولوود