چەوریی زگ خراپترین جۆرە بەڵام کەمکردنەوەی چەوری لە بەشەکانی دیکەشدا دەتوانێ کاریگەر بێت.

چەوریی زگ خراپترین جۆرە بەڵام کەمکردنەوەی چەوری لە بەشەکانی دیکەشدا دەتوانێ کاریگەر بێت.

چەوریی زگ خراپترین جۆرە بەڵام کەمکردنەوەی چەوری لە بەشەکانی دیکەشدا دەتوانێ کاریگەر بێت.

زۆربوونی چەوری هۆکارە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ئەمە سەڕەرای ئەوەیە کە چەوریی هەندێک بەشی لەش لەوانی دیکە خراپترە.
بەشێوەی ئاسایی ژنان لە چاو پیاوانەوە ڕێژەی چەوریی زیاتر لە لەشیان دایە. لە ژناندا چەورییەکی زیاتر هەر وەک قۆڵەکان و سنگ، لەدەوری لاقەکان و سمتیش کۆ دەبێتەوە. ژنان چەورییەکی زۆرتری ژێر پێستیان هەیە، لە کاتێکدا پیاوەکان چەوریی هەناوییان زیاترە. چەورییە هەناو لەدەور و لەناو ئەندامەکانی زگدا پاشەکەوت دەبێت.
خەڵکی خاوەن چەوریی کۆکراوە لە سمت و ڕانیاندا کەمتر لەو کەسانەی کە خاوەنی چەوریی زۆرتر لە بەشەکانی نێوەڕاستی لەشن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بەردەوامیان کەمترە.

بۆ چەوریی زگ مەترسیدارە؟
توێژەران پاشەکەوتی چەورییەکی هەناویی زیادەیان وەک فاکتەرێکی مەترسییدار هەژمار دەکەن کە لێکەوتەی زیانباری مێتابۆلیکی هەیە وەکوو جۆری ٢ی شەکرە، جەرگی چەور و نەخۆشیی دڵ.
خانەکانی چەوری لە کەسێکی تەندروستدا توانای ئەوەیان هەیە کە گەشە بکەن و هەروەها ئەو خانانەی هەویان کردووە بۆ یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردنەکە بەکار بهێنن. بەڵام ئەگەر شانەی چەوری زۆر بێت ئەو مکانیسمانە بەدروستی کار ناکەن. هەروەها بە زیادەی چەورییەوە، لەش دەتوانێت بەر بە هۆرمۆنی ئینسوولین بگرێت (کە ئاستی قەندی لەشمان ڕادەگرێت) .
چەوریی هەناوی زگ ئاستگەلێکی زۆرتر لە ئادیپۆکینێز (ماددەی کیمیایی کە هەوکردن ڕێدەخات) و ترشی چەوری زۆرتر بۆ ناو خوێن ئازاد دەکات. لە کاتێکدا خانەکانی چەوریی لاق (چەوریی ژێرپێست) لە جیاتی ئازادکردنی ترشە چەورەکان بۆ ناو خوێن، ئەوان پاشەکەوت دەکەن. چەوریی سمت و لاق ماددەی کیمیایی کەمتر بۆ ناو لەش ئازاد دەکەن.

بەس هەوڵ بدە چەوری کەم بکەیتەوە، جا هی هەر جێیەک بێت

توێژینەوەیەکی نوێ سەبارەت بە لەدەستدانی کێش دەریخست کە لەدەستدانی چەوری هی هەر جێیەک بێت دەبێتە هۆی باشتربوونی فاکتەرە مەترسیدارەکان. لەدەستدانی چەوری لە ڕێگەی خواردنی تەندروست و وەرزشکردنەوە دەبێتە هۆی تەندروستیی زیاتر و کەمبوونەوەی نیشانەکانی نەخۆشیی درێژخایەن وەک شەکرە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی پێشکەوتوو وەک شەکرە و نەخۆشیی دڵ.

ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی

وشەکان:

چەوریی هەناوی Visceral fat
چەوریی ژێر پێست subcutaneous fat
خانە cell
شانە tissue

سەرچاوە:

https://medicalxpress.com/news/2018-08-belly-fat-dangerous.html#nRlv