کاتێک کە ئاستی دی ئۆکسیدی کاربۆن نزمتر بێت، مێشکی مرۆڤ گەشە دەکات.

کاتێک کە ئاستی دی ئۆکسیدی کاربۆن نزمتر بێت، مێشکی مرۆڤ گەشە دەکات.

کاتێک کە ئاستی دی ئۆکسیدی کاربۆن نزمتر بێت، مێشکی مرۆڤ گەشە دەکات.

بەڵگەی بەرچاو هەیە کە دەڵێت ئەگەر ئاستی دی ئۆکسیدی کاربۆن بەرز بێتەوە، دەتوانێت لەسەر توانای مێشکی مرۆڤ کاریگەری هەبێت.
کریس کارناوسکاس، پرۆفیسۆری زانستی ئۆقیانووس لە زانکۆی کلۆرادو، بۆ پێوانی ئاستی CO۲ لە هەر ژوورێکدا، ئامێرێکی پێوانی ئاستی دی ئۆکسیدی کاربۆن لە قەبارەی بچووکدا بە کار هێنا.
کارناوسکاس دەڵێت:”من لە ماڵەوە ئەو کارەم بۆ ڕابواردن کرد، لە ژووری نوستن لە شەوێکدا ئاستی CO۲ دەتوانێت بە خێرایی ببێتە زۆرتر لە ۱۰۰۰ بەش لە ملیۆن (ppm).”
کارناوسکاس لەو بابەتەوە نیگەرانە کە ئاستی CO۲ لە ماڵدا ئەوەندە زۆر بێت کە زیان بە توانای مێشکی مرۆڤەکان بگەینێت.
توێژینەوەکان لەمێژە لەسەر ئەو باوەڕەن کە دی ئۆکسیدی کاربۆن لە ئاستی زۆر بەرزدا ئازار بە مێشک دەگەیێنێت. ئەگەر ئاستی CO۲ زۆر بەرز بێتەوە، مرۆڤ تووشی ناڕێکی لە بڕیاردان، لەهۆشچوون و خنکانی مێشک لە بێ ئۆکسیجنیدا دەبێت.
کارناوسکاس دەڵێ: دوو سەدە بەکارهێنانی سوتەمەنیی فۆسیلی بووەتە هۆی ئەوەی کە سەرجەمی CO۲ لە ئەتمۆسفێر لە پێش شۆڕشی پیشەسازی، لە ۲۸۰ بەش لە ملیۆندا، بگاتە ٤۱۰ بەش لە ملیۆن لە ئەمڕۆدا. ئەم ناخاوێنییە، گەرما لە ئەتمۆسفێر دەخاتە داو و دەبێتە هۆی گۆڕانی کەش وهەوا.
ئێوە ناتوانن ئاستی CO۲ ژوورێک بهێننە ژێر مامناوەندی جیهانی.
لە ڕاستیدا، زۆربەی ژوورەکان ئاستی CO۲یان بەرزترە لە ئەتمۆسفێر، چونکە سیستمی هەواگۆڕ بە تەواوی کار ناکات. هەندێک لە ژوورەکان، بۆ نموونە ئۆفیسەکان، نەخۆشخانەکان و ‌قوتابخانەکان، پڕە لە خەڵکێک کە هەناسە دەکێشن. واتە، زۆربەی خەڵک دی ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەم دەهێنین. کارناوسکاس دەڵێ: ئێمە خۆمان ئامێری دروستکردنی دی ئۆکسیدی کاربۆنین.
بۆ نموونە، لە ژوورێکی كۆنفرانسدا، ئاستی CO۲ بەئاسانی داگاتە زیاتر لە ۱۰۰۰ بەش لە ملیۆندا.
بەرزبوونەوەی ئاستی CO۲ی ئەتمۆسفێر، ئاستی CO۲ ی ژوورەکانیش بەرزدەکاتەوە.
توێژینەوەکانی زانکۆی هاروارد و سیرکاس دەریان خست کە بە گەیشتنی ئاستی CO۲ی ناوەکی بۆ ۹٤٥ بەش لە ملیۆن، توانای چالاکی مێشکی مڕۆڤ لە سەدا ۱٥ دەپووکێتەوە و کاتێک ئاستی CO۲ی ناوەکی بگات بە ۱٤۰۰ بەش لە ملیۆن، لە سەدا ٥۰ توانای چالاکی مێشکی مڕۆڤ تێکدەشکێنێت.
کارناوسکاس دەڵێ: چالاکی بڕیاردانی ئێمە تا کۆتایی ئەم سەدە بە ڕێژەی نیوە کەم دەبێتەوە.
لە ساڵیانی داهاتودا وتووێژێکی زۆر لەم بابەتەدا کراوە. ئەوەیکە پێی گەیشتوون جیاوازە.
لە توێژینەوەیەکدا، زانایانی دانیمارکی ئاستی CO۲ ژوورەکانیان گەیاندە ۳۰۰۰ بەش لە ملیۆندا و تێگەیشتن کە ۲٥ کەسی ژێر تاقیکردنەوەکە، تووشی لاوازی توانای مێشک یا کێشەی تەندروستی نەبوون. تەنیا کاتێک زانایان هەمان هەوایان لەگەڵ مەتێریاڵە کیمیاییەکانی دیکە و مەتێریاڵی ئەندامیی لەشی مڕۆڤ تێکەڵ کرد، ئەو کەسانە تووشی کێشمەکێشم، سەرئێشه، ماندوویی، خەواڵوویی و سەختی لە بیرکردنەوەی گونجاو بوون. هەروەها ئەو کەسانە بۆ لێکدانەوەی هاوکێشە سەرەتاییەکانی بیرکاری کاتێکی زۆرتریان پێویست بو.
بەڵام توێژینەوەکانی دیکە ئەوەندە گەشبین نین، کاتێک زانایان لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانیی جانسۆن سەر بە ناسا، کاریگەریی CO۲ یان لە ماوەی دو دەیە لەسەر گەردونناسەکانیان تاقی کردووەتەوە. لەم لێکۆڵینەوانەدا بەمە گەیشتوون کە ئەگەر ئاستی CO۲ بگاتە ۱۲۰۰ بەش لە ملیۆندا، توانای بڕیاردانی پێشکەوتووی ئەو کەسانە دەپووکێتەوە. بەڵام توانای بڕیاردان لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی CO۲ لەوە خراپتر نابێت و ئاستی کاریگەریی لە سەر هەر کەسێک جیاوازە.
بەڵگەیەک هەیە کە دەڵێت ئاستی CO۲ لەوانەیە تەنیا بە بڕیاردانی ئاڵنگار و ئاڵۆزی مرۆڤ زیان بگەیێنێت و ئێمە هێشتا نازانین بۆ وایە؟
نووسەران بەمە گەیشتوون کە زۆربەی لایەنەکانی ئەم کێشەیە نەدۆزراوەتەوە. بۆ نموونە کەس کاریگەریی CO۲ی لە سەر منداڵان، بەساڵاچووان، یا کەسانێک کە کێشەی تەندروستیان هەیە لێک نەداوەتەوە.

نووسەر: Robinson Meyer
ئامادەکردن: ئەژین جەلالی

وشەکان:
توانای مێشکی cognition
کریس کارناوسکاس Kris Karnauskas
کۆلۆرادو Colorado
هۆشجەمی concentrations
خنکان لە بێ ئۆکسیجنیدا asphyxia
شۆڕشی پیشەسازی Industrial Revolution
هەناسەدانەوە exhaling
هاروارد و سیرکاس Harvard and Syracuse
ئەندامی organic
جانسۆنی ناسا NASA’s Johnson
بۆشایی ئاسمان Space

سەرچاوە:
https://www.theatlantic.com/science/archive/2019/12/carbon-dioxide-pollution-making-people-dumber-heres-what-we-know/603826/