گۆڤاری زانستیی هۆژین ١۴ | Hojin Science Magazine 14

خوێندەواری چییە و خوێندەوار کێیە؟! لە بیرمە بە منداڵی کاتێک کە “میرزا”یەک دەهاتە میوانی و کۆبوونەوەکان، دەیانبردە لای سەرووی دیوەکە و زوو چاییان بۆ دەهێنا و لەسەر سفرە خواردنە باشەکان و لەتە گۆشتە جوانەکان هەموو بۆلای میرزا دەچوون و ملەقۆچەش بەشی ئێمە منداڵان بوو! ڕێزێکی تایبەتیان لە میرزا دەگرت. جا بۆیە هەر لە منداڵییەوە بە خولیای چایی زووبەزوو و خواردنی باش و خزمەتی تایبەتی حەزم دەکرد ببمە میرزا! لە کوردەواریدا میرزا بە کەسێک دەوترا کە خوێندەوار بووایە، واتە توانای خوێندن و نووسینی ببوویایە. ئەم تێگەیشتنە لە خوێندەواری لە ڕاستیدا هەمان تێگەیشتنی سەرەتایی یونسکۆش بوو کاتێک کە بۆ یەکەم جار خوێندەواری پێناسە کرد . بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە، هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییە سات بە ساتەکانی جیهانی مۆدێرن، یونسکۆ پێناسەی خوێندەواری بە جۆرێک دەگۆڕێت کە مرۆڤەکان لە گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان دوا نەکەون.

جێی خۆیەتی لە ڕوانگەی یونسکۆوە سەیری پێناسە جیاوازەکانی خوێندەواری بکەین بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی ئەم ڕێکخراوە جیهانییەوە بگەینە نوێترین پێناسەی خوێندەواری. لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا، خوێندەوار بە کەسێک دەوترا کە بێجگە لە نووسین و خوێندنەوە، توانای بەکارهێنانی کۆمپیوتەریشی هەبێت. تا ئەم ئاستە منیش میرزام! بەڵام دواتر، لە سەدەی بیست و یەکدا، نەتەوە یەکگرتووەکان دیسان چەمکی خوێندەواری گۆڕی؛ هەبوونی کۆمەڵێک توانا و لێهاتوویی بوو بە نموونەی خوێندەواربوون. خوێندەواریی دارایی، تەندروستی، ژینگەیی، کولتووری، میدیایی، دیجیتاڵی و چەندین لایەنی دیکەش بە مەسەلەی پێناسەی “خوێندەوار” زیاد بوو. بەم شێوەیە، تەنیا هەبوونی بڕوانامەی ئەکادیمی و زانکۆ بەڵگەی خوێندەواریی مرۆڤ نییە. ئەی کەواتە دەبێ چەندە بزانین تا ببینە خوێندەوار؟!

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا پێویستە هەموو شتێک بزانین؟ پێویستە بزانین خێرایی شەپۆلەکانی تەلەسکۆپی جەیمزوێب چەندەیە؟ یان ئایا دژەزیندەییەکان، بەکتریاش بە هەمان شێوەی ڤایرۆسەکان دەکوژن؟! بە دڵنیاییەوە نەخێر پێویست نییە، دیارە خوێندەواری بە مانای زانینی هەموو شتێک نییە. کەس چاوەڕێی ئەوە ناکات ئێمە حەتمەن جیاوازیی RNA و DNA بزانین. کەواتە ئەمانە مەبەستی خوێندەواری نین. بەڵام مرۆڤی ئەمڕۆ بە درێژایی ژیانی بەر زۆر هەواڵ و زانیاری نوێ دەکەوێت. هەروەها هەموومان لە کۆمەڵگەدا دەژین، پێمان خۆش بێت یان نا، ئەو جۆرە زانیارییانە وەردەگرین و لە گۆڕانکارییەکانی جیهان دابڕاو نین و تێیدا بەشدارین. بۆیە شتێک کە گرینگە ئەوەیە کە چۆن بەرەوڕووی ئەم شەپۆلە خێرایانە ببینەوە و کام زانیارییانەمان دەبێ هەبێت. ڕەنگدانەوەی ئەم پێویستییانە لە نوێترین پێناسەی خوێندەواریدا بەرچاو دەکەوێت: “خوێندەواری واتە توانای ناسینەوە، تێگەیشتن، لێکدانەوە و ڕوونکردنەوە، دروستکردن، پەیوەندیکردن و حیسابکردن بە بەکارهێنانی چاپکراوەکان و نووسراوەکان سەبارەت بە چەمکی جیاواز و جۆراوجۆر. خوێندەواری بریتییە لە بەردەوامیی فێربوون لە بەتواناکردنی تاکەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، پەرەپێدانی زانیاری و تواناکانیان، و بەشداریکردنی تەواو لە کۆمەڵگەکەیان” . 

چەند خاڵ لەم پێناسە نوێیەدا گرینگە. یەکەم، ئەم پێناسەیە توانای هەڵسەنگاندن و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەخۆ دەگرێت کە ئامرازی پێویستی مرۆڤ لە بەرامبەر شەپۆلی زانیاری و گۆڕانکارییە خێراکانە. خوێندەواری ئەو زانیاری و فێربوونانەیە کە گۆڕانکاریی ئەرێنی لە ژیانی مرۆڤەکاندا دەهێنن. دووەم، یونسکۆ دان بەوەدا دەنێت کە خوێندەواری چەمکێکی جێگیر یان دووانەیی (خوێندەوار یان نەخوێندەوار) نییە، بەڵکوو بەردەوامییەکی کارامەیی و لێهاتووییە کە تاکەکان بە تێپەڕبوونی کات پەرەی پێدەدەن و لە چوارچێوەی جۆراوجۆردا بەکاری دەهێنن. خوێندەواری، فێربوونێکی بەردەوامە کە لە سەرەتای منداڵییەوە دەست پێدەکات و بە درێژایی ژیانمان بەردەوام دەبێت. سێیەم، سروشتی فرەلایەنەی خوێندەوارییە. ئەم پێناسەیە تیشک دەخاتە سەر گرنگیی خوێندەواری هەم بۆ تاک و هەم بۆ کۆمەڵگە. دانیشتووانێکی خوێندەوار باشتر ئامێری پێویستیان هەیە بۆ بەشداریکردن لە هێزی کار، بەشداریکردن لە ژیانی مەدەنی و پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوامی کۆمەڵگە. بۆیە یونسکۆ جەخت لەسەر گرنگی پشتگیریکردنی پێداویستییەکانی خوێندەواریی تاکەکان (دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و سەرچاوە و دەرفەتەکان) بە درێژایی ژیانیان دەکاتەوە و وەک مافێکی بنەڕەتی مرۆڤ و ئامرازێکی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی تاکەکەسی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەرچاوی دەخات.

لە وەڵامی پرسیارەکەی پێشووماندا، بەوە دەگەین کە نەخێر پێویست ناکات ئێمە هەموو شتێک بزانین تا وەک خوێندەوار هەژمار بکرێین، پێویست ناکات فیزیکی تەنۆلکەکان بزانین یان وەکوو پزیشکێک جیاوازییە وردەکانی نێوان پێکوتەکانی کۆرۆنا بزانین، بەڵام لەو ئاستەدا زانیاری و توانای هەڵسەنگاندنی زانیارییەکانمان پێویستە کە بزانین بۆچی دەبێت بەشداری لە بەرنامەی کوتانی پێکوتەدا بکەین، هەواڵی ساختە بناسینەوە و بڕیاری ئاگادارانە سەبارەت بە پرسە ئاڵۆزەکان وەک تەندروستیی گشتی، گۆڕانی کەشوهەوا و تەکنەلۆجیا بدەین. بە واتایەکی تر ئەوەی پێی دەگوترێت خوێندەواری بریتییە لە زانینی ئەو چەمکە بنچینەییانەی کە هەموو مرۆڤێکی خوێندەوار چاوەڕوان دەکرێت ئاگاداری بێت بۆ گۆڕینی بارودۆخ و شێوازی ژیانی خۆی و کۆمەڵگە. 

لە چوارچێوەی زانستیدا، خوێندەواری گرنگییەکی زیاتری هەیە. زانست بوارێکی ئاڵۆز و هەمیشە لە گۆڕاندایە کە پێویستی بە ئاستێکی بەرزی لێهاتووییی خوێندەواری هەیە. لە خوێندنەوەی بابەتە زانستییەکانەوە تا لێکدانەوەی داتاکان و گەیاندنی دۆزینەوەکان، خوێندەواری  بۆ هەردوو زانا و خەڵکی گشتی ئامرازێکی بنەڕەتییە. 

ئێمەش وەکوو بەرپرسانی گۆڤارێکی زانستی، لە بەشی گەیاندنی زانیارییە زانستییەکان و گەشەی زانستیی کۆمەڵگە، هەوڵمان ئەوەیە کە خوێندەواری بەرەوپێش ببەین و توانای ڕەخنەگریی زانستی لە خۆمان و خوێنەرانماندا پەروەردە بکەین. لەم چوارچێوەدا، هۆژین بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ناوەڕۆکێکی متمانەپێکراو و سەرنجڕاکێشی زانستی.

لەم ژمارەی گۆڤاردا چی چاوەڕێتان دەکات:

وەکوو چەند ژمارەی پێشوو، لەم ژمارەیەشدا، گۆڤار بە سێ شێوەی چاپکراو، سەرهێڵ، و فایلی دەنگی پێشکەش دەکرێت. هەروەها، سێ بابەتمان بە شێوەی ڤیدیۆ ئامادە کردووە کە بە سکەنکردنی کیو.ئاڕ.کۆدی سەر بابەتەکان دەتوانن چاویان لێ بکەن.

لەم ژمارەدا، تایبەتنامەیەکی سەرنجڕاکێشمان سەبارەت بە باسی ڕەمزاوی “ژیان” هەیە. گەڕاوینەوە بۆ سەردەمی دەسپێکی ژیان و پرسیومانە دەسپێکی ژیان لەسەر زەوی چۆن بووە؟! سەرچاوەی ژیانمان لە ڕوانگەی جینەتیکەوە خستووەتە بەر باس. دواتر ڕوانیومانە لە پەرەسەندنی زیندەوەرەکاندا و گۆڕانی ڕووخساری ژیان و هەروەها کاریگەریی کەشوهەوا لەسەر پەرەسەندنی مرۆڤ. باسمان کردووە چۆن کشتوکاڵ ژیانی سەر زەوی گۆڕیوە! هەروەها لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە باسی پەرەسەندن لە ژیانی مرۆڤمان کردووە و ئاوڕێکمان داوەتەوە لەسەر دەروونناسیی پەرەسەندن. لە ژیانی سەر زەوی تێپەر بووین و گەڕاوین بەدوای ژیانی دەر لە زەوی!

دەر لە تایبەتنامە، کۆمەڵێک بابەتی زانستی سەرنجڕاکێشی دیکە لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەش کراوە. وەک نموونە، باسی ڕۆباتی نەشتەرگەر بۆ لایەنگرانی تەکنەلۆجیا دەکەین. لە بابەتێکی دیکەدا، دەپرسین داتاکان چۆن دەتوانن لە چاودێری تەندروستی کۆمەڵگەدا، یارمەتیدەرمان بن؟! هەروەها ئاورێک دەدەینەوە لە دۆخی زانستی زەویناسی لە کوردستان. دەروونناسیشمان لە بیر نەکردووە و لە بابەتێکدا، مێشکی شەڕخوازان لە ڕوانگەی دەروونشیکارییەوە دەخەینە بەر باس و لە بابەتێکی دیکەدا، برێک پێشنیارمان هەیە بۆ ئەوانەی بەردەوام کارەکانیان دوا دەخەن!

هەروەها لەم ژمارەدا، وتووێژێکی بەنرخمان ئامادە کردووە لەگەڵ پرۆفیسۆر شەهرام شەهبازپەناهی کە دڵنیاین دەبێتە جێی سەرنجی هاندەرانی زانست، بەتایبەت زانستی پەیوەندی و تەکنەلۆجیای 5G و 6G.

هەروەک ژمارەکانی پێشوو، بەشەکانی ناساندنی کەسایەتیی زانستی (لەم ژمارەدا، ناساندنی ڕەیچڵ کارسۆن) و کوردستانی ڕێکخراو (لەم ژمارەدا، ناساندنی ڕێکخراوەی هیوای زانست) پێشکەش دەکرێت. جێی خۆشحاڵییە کە بە خوێنەرانی ئازیز ڕابگەیێنین لەم ژمارەوە، چەند بەشی تازەمان بە گۆڤار زیاد کردووە:

  • بەشی “ئێوە پرسیتان!”: ئەم بەشەمان تایبەت داناوە بۆ پرسیارە زانستییەکانی ئێوە. پرسیارەکانتان لە ئێمە بپرسن و دۆستانی ئێمە هەوڵ دەدەن وەڵامی زانستی و جێی متمانە بۆ پرسیارەکانتان پەیدا بکەن!

  • بەشی “وێنەزانیاریی گەردوونناسی”: لە هەر ژمارەیەکدا، دیاردەیەکی گەردوونناسی بە کەڵکوەرگرتن لە وێنەزانیاری پێناسە دەکەین.

  • بەشی “زانیاری پزیشکی”: لە هەر ژمارەیەکدا، زانیارییەکی پزیشکی لەگەڵ ئێوە بەڕێزان هاوبەش دەکەین.

لە کۆتاییدا، سپاسی هەموو ئەو دۆستانە دەکەم کە لە ئامادەکردنی ئەم ژمارەی گۆڤاردا یارمەتیدەر بوون. جێی ئاماژەیە کە دوای باسکردنی ژیان لە سەرەتاوە تا ئێستا لە تایبەتنامەی ئەم ژمارەدا، لە تایبەتنامەی ژمارەی داهاتوودا دەچینە سەر باسی ژیانی داهاتوو و کاریگەریی تەکنەلۆجیا نوێیەکان کە هیوادارین لە ئاستی چاوەڕوانیی خوێنەرانی هێژادا بێت. تکایە ڕەخنە، تێبینی، و پێشنیارەکانتان لە ڕێگەی ئایدیی ZanistHojan@، لە هەر کام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، یان بۆ ئیمەیلی govar.hojan@gmail.com بنێرن.

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم،

سیروان محەمەدی، سەرنووسەری سەرەکیی گۆڤاری زانستیی هۆژین


سەرچاوەکان:

UNESCO, Recommendation concerning the International Standardization of Educational Statistics, 1978.

Silvia Montoya (UIS – UNESCO Institute for Statistics), Defining Literacy, October 2018.

فایل دەنگی سەروتار

نووسەر: کەریم بایرامی

پوختە: ئـەم پرسـیارە کـە ژیـان لەسـەر زەوی چـۆن دەسـتی پــێ کــردووە، یەکێکــه لــە قووڵرتیــن پرســیارەکانی دنیـای زانسـت. هەرچەنـد بۆچوونـەکان لەسـەر ئەم بابەتـە زۆرن بـەڵام زانایـان هێشـتا لەسـەر وەڵامـی ئـەم پرسـیارە یەکڕا نەبوونەتـەوە. لـەم بابەتـەدا،چاوێـک لـە مێـژووی لێکۆڵینـەوەکان سـەبارەت بـە دەسـتپێکی ژیـان لەسـەر گـۆی زەوی دەخشـێنین. 

وشەگەلی سەرەکی: ژیان، زەوی، پرۆتین، زیندەوەرناسی، زەویناسی

گوێم لێ بگرە.

نووسەر: داوود ڕۆستەمی

پوختە: بەگشــتی ســەرچاوەی ژیــان یەکێــک لــە گەورەتریــن نهێنییەکانــی گەردوونــە چونکــە دەگەڕێتــەوە بــۆ ٣.٥ ملیــار ســاڵ پێــش ئێســتا. بــۆ پەیداکردنــی ســەرچاوەی ژیــان، هەندێــک لــە زانایــان لەســەر گــۆی زەوی، هەندێــک بــە لێکۆڵینــەوە لەســەر بەردەســتێرەی ســەر مانــگ و هەسـارەکانی تـر لـە کۆمەڵـەی خـۆری و بەشـێکی دیکــەش تەنانــەت لــە کۆمەڵەخۆرییەکانــی تــر بــەدوای ســەرچاوەی ژیانــدا دەگەڕێــن. ســێ گــەورە مولیکولــی لەشــی زینــدەوەران بریتیــن لــە دی.ئێن.ئــەی، ئاڕ.ئێن.ئــەی و پرۆتیــن کــە بــە هــۆی ئــەرک و پێوەندیــی نێوانیــان دۆزینــەوەی چۆنیەتیــی ســەرهەڵدانی هــەرکام لەمانــە ڕەنگــە ئێمـە بـە سـەرچاوەی ژیـان بگەیەنێـت. زانایـان تـا ئێســتا لــە تاقیگــەکان، لــە دۆخێکــی هاشــێوەی ســەرەتای پێکهاتنــی زەویــدا توانیویانــە مولیکولــی بچـووک وەکـوو ئەمینوئەسـیدەکان کـە یەکەکانـی پێکهێنانــی پرۆتینــن پێــک بهێنــن. بــەڵام کــۆدی ڕیزبەندیــی ئەمینوئەســیدەکان بــۆ پێکهێنانــی پرۆتینــە جۆراوجــۆرەکان لەنێــو دی.ئێن.ئــەی دایــە واتــە بەبــێ دی.ئێن.ئــەی پڕۆتیــن پێــک نایـەت و پرۆتیـن ڕۆڵێکـی گرینگـی لـە ڕوونووسـیی یــان دووهێندەبوونــەوەی دی.ئێن.ئەیــدا هەیــە، واتــە بەبــێ پرۆتیــن دی.ئێن.ئــەی، بوونــی نییــە.
لــە گریمانــەی »دونیــای ئــاڕ.ئێــن.ئــەی« بــە هــۆی ئــەوەی دەرکــەوت کــە مولیکولەکانــی ئــاڕ ئێــن ئــەی دەتوانــن هەندێــک لــە ئەرکەکانــی پرۆتیــن جێبەجــێ بکــەن ئــەو باســە خــرا ئــاراوە کــە »ئــاڕ .ئێن.ئـەی« یەکەمیـن مولیکولـە کـە توانـای زاوزێی هەبــووە. بــەاڵم تــا ئێســتا نەســەملێرناوە کــە ئایــا ئاڕ.ئێن.ئـەی دەتوانێـت دووهێنـدە بێتـەوە یـان نـا.

وشەگەلی سەرەکی: زیندەوەرزانی، گەشەی داروینی، ژیان، دی.ئێن.ئەی، ئاڕ.ئێن.ئەی، پرۆتین

گوێم لێ بگرە.

نووسەر: هێمن موحەمەدیان

پوختە: بەدڵنیاییــەوە تــا ئێســتا نــاوی دارویــن و بیردۆزیــی پەرەســەندنتان بیســتووە، خەڵکــی ئاســایی و زانایــان بیروبۆچوونــی جیاوازیــان ســەبارەت بــە پەرەســەندن هەیــە، بــۆ نموونــە هەنــدێ کــەس پێیـان وایـە پەرەسـەندن شـتێکی سـاختەیە و درۆیە. بەڵام لــە ڕاســتیدا پەرەســەندن چییــە و بــە چ شــێوەیەک ڕوو دەدات؟ بیردۆزییــە یــان بیرۆکــە؟ ڕاســتییە یــان گومانــە؟ لــەم وتــارەدا بــۆ وەڵامی ئــەم پرســیارانە و کۆمەڵێــک پرســیاری دیکــەش ســەرەتا بــاس لــە ســەرچاوەی وشــەی Evolution و وەرگێڕانەکـەی دەکـەم. پـاش خوێندنـەوەی ژیاننامـەی دارویـن تیشــک دەخەمــە ســەر یەکێــک لــە گریمانە سەرنجڕاکێشــەکانی دارویــن و لــە کۆتاییــدا دەزانیـن کـە بۆچـی بیرۆکەکـەی دارویـن سـەبارەت بـە پەرەسـەندن بیردۆزییەکـی زانسـتییە. هەروەهـا بــۆ زانیاریــی زیاتــر هەنــدێ وێنــە و نــووسراوەی سـەرنجڕاکێش وەکـوو ”هێڵـی کاتیـی پەرەسـەندنی ژیـان لەسـەر زەوی“ لـە پەراوێـز و کۆتایـی بابەتەکـە ئامــادە کــراون.

وشەگەلی سەرەکی: بیردۆزی، بیرۆکە، پەرەسەندن، داروین

 

گوێم لێ بگرە.

نووسەر: مەسعوود شێخولئیسلامی

پوختە: قڕتێکەوتــن یــان لەناوچوونــی بەکۆمــەڵ بریتییــە لــە بەرزبوونــەوەی خێــرای ڕێــژەی لەناوچوونــی چەشــنێک لــە زینــدەوەرەکان کــە بەهــۆی ڕووداوێکــی کارەســاتبار یــان گۆڕانکاریـی خێـرای ژینگەییـەوە ڕوو دەدات. زانایـان توانیویانـە پێنج حاڵەتـی لەناوچوونی بەکۆمـەڵ لـە مێـژووی زەویـدا ئاشـکرا بکـەن، کـە هـەر یەکەیـان بووەتـە هـۆی فەوتانـی زیاتــر لــە %٧٥ی چەشــنەکانی ئــاژەڵان و ڕوخســاری ژیانیــان لەســەر زەوی گۆڕیــوە.

گوێم لێ بگرە.

نووسەران: شیرین کاڕەشی، ڕەحمەت نادری 

پوختە: کاریگەریــی کەشــوهەوا لــە ســەر ژیانــی مــرۆڤ و گیانلەبەرانــی تــر، ناوەرۆکــی ئــەم وتارەیــە؛ کاریگەرییــەک کــە بەپێــی لێکۆڵینەوەکانــی زانســتی، تەنانــەت یەکێــک لــە هۆکارەکانــی وەدیهاتنــی مــرۆڤ و ڕەوتــی بــە ”مرۆڤبــوون“ی ئــەم گیانــدارە لــە سروشــتە. ئاڵوگــۆڕی سروشــتی لــە مــاوەی نزیــک بــە ٥٠ ملیــۆن ســاڵی ڕابــردوودا -لانیکــەم- بووەتــە دەســتپێکی ڕەوتێــک کــە لــە گیانلەبەرێکــی ئاســایی نــاو سروشــتەوە ببێتــە گیاندارێـک بـە نـاوی ”مـرۆڤ“ کـە خـۆی ئێسـتاکە بــە چەشــنێک کاریگــەری لــە ســەر سروشــت و کەشــوهەوا دانــاوە کــە تەنانــەت مەترســیی لەناوچــوون و بنبڕبوونــی خۆشــی لــە ئارادایــە.
بــە شــیوەی زانســتی چەنــد ڕوانگــە ســەبارەت بــە کاریگەریــی کەشــوهەوا لــە ســەر پەرەســەندنی تـەواوی گیانـداران لـە ئارادایـە. وەک ”هەڵبژاردنی سروشــتی“ کــە لــە داروینـیزمدا باســی لــێ دەکرێــت. لــەم وتــارەدا بێجگــە لــە لێکدانــەوەی ئــەم ڕوانگەیــە، گریمانەیەکــی تــر دێتــە بــەر بــاس کــە بەپێــی نوێتریــن لێکۆڵینــەوەکان هاتووەتــە ئــاراوە و بــاس لــەوە دەکات کــە لــە مــاوەی پەرەسـەندنی مرۆڤـدا، باوکانـی مـرۆڤ توانیویانـە خۆیـان لەگـەڵ گۆڕانکاریی شـوێنی نیشـتەجێبوون ڕابێنــن و لــە یــەک شــوێن نەمێننــەوە. ئــەم وتــارە وەرگێرانێکــی ئــازادە لــە ماڵپــەڕی سەرچاوەی ١ کــە پرۆژەیەکــی گــەورەی بنکــەی سمیتســۆنیان
هەیـە بـە نـاوی“ پرۆگرامـی سـەرچاوەکانی مـرۆڤ“ و ســەبارەت بــە ڕەوتــی پەرەســەندنی مــرۆڤ زانیاریــی زۆر بەکەڵــک و بەســوودی تێدایــە، و هەروەهــا پێــک هاتــووە لــە باشــرین و بەڕۆژتریــن زانیارییەکانــی ئــەم مــژارە کــە لــە لایــەن تاقمێــک دێرین-مرۆڤناســەوە چاوەدێــری دەکرێــت.

وشەگەلی سەرەکی: مرۆڤ، پەرەسەندن، کەشوهەوا، ئاڵوگۆڕی سروشت.

گوێم لێ بگرە.

نووسەر: جەرەد دایمند
وەرگێڕ: ڕەحمەت نادری

پۆختەی وەرگێڕ: مـرۆڤ بـە درێژایـی تەمەنـی کـە نزیکـەی سـێ ملیـۆن سـاڵە، چەنـد قۆناغـی گرینگـی لـە ژیانـی خۆیـدا تێپـەر کـردووە. یەکێـک لـەم قۆناغانـە کـە لـە بـواری کەونارناسـیدا بـە سـەردەمێکی تـازە دەنـاسرێ، سـەردەمی نوێبەردینەیـە کـە تێیـدا ئاڵوگۆڕێکـی گـەورە لـە ژیانـی مرۆڤـدا سـاز دەبێـت و مـرۆڤ لـە سیسـتمی کۆچـەری و ڕاوچییەتـی دەچێتـە سیسـتمی دابینکردنـی بژێـوی لـە ڕێگـەی کشـتوکاڵ و ئاژەڵدارییـەوە نیشـتەجێ دەبێـت. ئـەم ئاڵوگـۆڕە گرینگـە کـە لەلایەن زۆربـەی پسـپۆڕانی کەونارناسـییەوە  بـە »شۆڕشـی نوێبەردینـە« دەناسرێـت، بێجگـە لـە ئاڵوگـۆڕ لـە شـێوازی دابینکردنـی بژێـوی مرۆڤـدا، تـەواوی ژیانیشـی کردووەتـە ئامانـج و بووەتـە هـۆی گۆڕانکارییـەک کـە دوای ١٢ هـەزار سـاڵ لـەم قوناغـەوە، مـرۆڤ توانیویەتی لەسـەر مانگ پیاسـە بکات و تەکنەلۆجیا بگەیەنێتـە ئەوپـەڕی خـۆی. بـەڵام هەر ئـەم ئاڵوگۆڕە لـە ڕوانگـەی زۆربـەی زانایانـەوە بـە گەورەتریـن هەڵـەی مـرۆڤ لـە مێـژووی چەنـد ملیـۆن سـاڵەی خـۆی ئەژمـار دەکرێـت. یەکێـک لـەو کەسـانەی کـە ئـەو ڕوانگەیـەی هەیـە و پێـی وایـە هەڵبژاردنـی کشـتوکاڵ و ئاژەڵـداری لەلایەن مرۆڤـەوە هەڵە بووە کەسـایەتیی نـاوداری زانسـتی جـەرەد دایمنـدە. ئـەو بـە لێکدانەوەیەکـی ورد و سـەرنجڕاکێش و چـڕ لەسـەر بنەمـای زانسـتی، پێـی وایـە »کشـتوکاڵ« لەجیاتـی ئـەوەی کـە پێشـکەوتنێک بێت بـۆ مرۆڤ، ئافاتێـک بـوو کـە بەسـەر مرۆڤـدا سـەپا. دواتـر ئـەم ڕوانگەیـە لـە چەنـد وتـار و کتێبـی تـردا بـە وردی دێتـە بـەر لێکدانـەوە و دەبێتـە بنەمـا بـۆ نووسـەرە زانسـتییەکانی تـر، وەک بۆچوونەکانـی »یوڤاڵ نووح هـەراری«دا کـە زۆربەیان لـە کتێبـی »مرۆڤـی ژیر« لـە نوورسراوەکانـی دایمنـد وەرگیـراون.

وشەگەلی سەرەکی: کەونارناسی، کشتوکاڵ، ڕاوچی-کۆکەرەوە

گوێم لێ بگرە.

نوسەر: حوسێن بەڵەدە

پوختە: بــۆ ئــەو کەســانەی کــە هۆگــری زانســتی ئەستێرەناسـین، یەکێـک لـەو پرسـیارانەی کــە هەمیشــە بــە دوایــدا دەگەڕێــن ئەوەیــە کــە ئاخــۆ لــەم جیهانــە گەورەیــەدا شــوێنێک هەیــە کــە وەکــوو زەوی نــە زۆر ســارد و نــە زۆر گــەرم بێــت؟! دەشــت و کێوەکانـی شـین و سەرسـەوز بـن و دەریـا و ڕووبــاری هەبێــت؟! دەی ئەگــەر هەیــە کــەی دەتوانیــن جانتاکامنــان هەڵگریــن و بــۆ ئــەو هەوارگەیــە وەڕێ بکەویــن؟! بــۆ وڵامدانــەوە بــەو پرســیارە باشتــر وایــە کــە لــە هەنــگاوی یەکەمــدا هەســارەیەک بدۆزینـەوە کـە هاوقەبـارەی زەوی و وەکـوو زەوی بەردیـن بێـت. جێگـەی خۆشـحاڵییە کــە هەســارەگەلی ئــاوا زۆرن بــەڵام بــە تــەواوی بــۆ نیشــتەجێبوون گونجــاو نیــن. دەی کێشـەکە لـە کوێدایـە؟ دەبێـت بڵێـم کێشـەکە لەوەدایـە کـە ئـەو شـوێنانەی کـە ئـەم هەسـارانە تێیـدا هەڵکەوتـوون گونجـاو نیـن. مەبەسـت لـە شـوێنی گونجـاو هەمان ناوچــەی ژیانهەڵگــرە. لــەم نــووسراوەدا دەزانیـن کـە شـوێنی نیشـتەجێبوون چییـە و دەبێــت چ تایبەتمەندیگەلێکــی هەبێــت.

وشەگەلی سەرەکی: ناوچەی ژیانهەڵگر، گەلەستێرەی ڕێگەی شیری، کۆمەڵەی خۆری

گوێم لێ بگرە.

نووسەر :ئەمیر عەبدوڵاڵپوور

پوختە: دەروونناســیی پەرەســەندن، هزرێکــی داڕێــژراو لــە پەرەســەندنە کــە ڕووداوەکان لــە ڕوانگــەی دەروونناســیی پەرەســەندنی مۆدێڕنــەوە شــی دەکاتەوە. سـەرچاوەکانی دەروونناسـیی پەرەسـەندنی کــۆن، دەگەڕێنــەوە بــۆ چارلــز دارویــن و کتێبــی ســەرچاوەی چەشــنەکان (١٨٥٩). لــەم وتــارەدا جیاوازییــەکان و گونجانــی کەســایەتیی مــرۆڤ لــە ڕوانگەی مرۆڤناسـی و زیندەوەرناسـی و دەروونناسـیی پەرەســەندن دەخرێتــە بــەر بــاس.

وشەگەلی سەرەکی: دەروونناسی، دەروونناسیی پەرەسەندن، کەسایەتی.

گوێم لێ بگرە.

پێناسەی پرۆفیسۆر شەهرام شەهبازپەناهی: بەڕێــز شــەهرام شــەهبازپەناهی، لەدایکبــووی شــاری ســنە، پرۆفیســۆر لــە دێپارمتانــی ئەندازیاریــ لــە وڵاتــی کەنەدایــە. بەڕێــز شــەهبازپەناهی لــە زانکــۆی ئۆنتاریــۆ کارەبــا، کۆمپیوتــەر و نەرمامێــر و ماســتەر و دکتــۆرای لــە زانکــۆی پیشەســازیی شــەریف تــەواو کــردووە. پـر لـە دووسـەد وتـاری زانسـتیی ئـەو لـە کتێـب و جورنـاڵ و کۆنفرانسـە جیهانییـەکان بـاو بووەتـەوە و لـەلایەن چەندیـن زانکـۆی بەناوبانگـی جیهـان بـۆ پێشکەشـکردنی وتـار بانگهێشـت کـراوە.لەم بابەتەدا وتوێژێکمان لەگەڵ بەڕێزی ئامادە کردووە.

وشەگەلی سەرەکی: زانست، زانکۆ، ئەندازیاریی پەیوەندی

گوێم لێ بگرە.

نووسین: پ.د. یوورن کامرادت*

وەرگێر: هەژار خاتەمی

پوختە: ئەمڕۆکــە نەشــتەرگەری یەکێــک لــە گرینگرتیــن پســپۆڕییەکانی بــواری پزیشــکییە و بــە یارمەتیــی ئامــراز و کەرەســتەی جۆراوجــۆری نەشــتەرگەری، پزیشــکەکان دەتوانــن نەشــتەرگەریی جۆراوجــۆر و تەنانــەت زۆر دژوار بەســەرکەوتوویی بەڕێــوە ببــەن. پێشــکەوتن لــە بــوارە جیاوازەکانــی زانســت بــە شــێوەیەکی ڕاســتەوخۆ یــان ناڕاســتەوخۆ کاریگەرییــان لەســەر تەکنیــک و جۆرەکانــی نەشــتەرگەری دانــاوە، بــە شــێوەیەک کــە لــە ڕێگــەی داهێنــان و تەکنەلۆجیــای کامێــرا و و هەروەهــا پێشــکەوتنی ئەندازیاریــی ئۆپتیــک لــە جــۆرە جیاوازەکانــی سیســتەمی شاشــە و مۆنیتــۆڕ، دەکرێــت بەبــێ بڕینــی زۆری جەســتە و تەنیــا لــە ڕێگــەی چەنــد کونــی بچکۆلــە نەخۆشـەکان چارەسـەری وەربگـرن. نەشـتەرگەری ئەمڕۆکــە بــۆ هەندێــک  بــە شــێوەی لاپارۆســکۆپی لــە نەشــتەرگەرییەکان بــاوە. لــەم تەکنیکــەدا بەهــۆی ئەوەیکــە نەشــتەرگەرییەکە تەنیــا لــە ڕێگــەی چەنــد کونــەوە ئەنجــام دەدرێــت، دەبێتــە هــۆی چاکبوونــەوەی خێــرای نەخــۆش و هەروەهــا مــاوەی مانــەوەی لــە نەخۆشــخانە بــه شــێوەیەکی بەرچــاو کــەم دەبێتــەوە و ئەمــەش نەخۆشــەکان لــە هــەر جــۆرە ئاکامێکــی نەخــوازراو دەپارێزێــت. نەشـتەرگەری لـە ڕێگـەی ڕۆبـات بـە کەڵکوەرگرتن لە سیسـتەمی ”داڤینچـی“ شـێوازێکی پەرەسـەندووی لاپارۆسـکۆپییە. کەڵکوەرگرتـن لـە ڕۆباتـی داڤینچـی لــە نەشــتەرگەریدا ســوود و پێشــکەوتنی زۆری بــۆ نەخــۆش و تەنانــەت بــۆ پزیشــکی نەشــتەرگەریش هەیـە. لـەم سیسـتەمەدا نەشـتەرگەر زۆر بەئاسـانی لەســەر کۆنســول (مێــزی فەرمــان)ی تایبــەت بــە خــۆی دادەنیشــێت و بەتــەواوی هەســت و هۆشــی خـۆی دەخاتـە سـەر شـوێنی نەشـتەرگەری و بریـن. نەشــتەرگەر دەتوانێــت بەهــۆی کامێرایــەک بــە شــیکاریی بــەرزەوە کــە پێکهاتــە و ئەندامــە ورد و ناســکەکان هەتــا دە قــات گــەورە دەکاتــەوە، زۆر بەباشــی نــاو هەنــاو و ئەندامــەکان ببینێــت و نەشــتەرگەرییان بــکات. 

وشەگەلی سەرەکی: نەشتەرگەری، لاپارۆسکۆپی، ڕۆبات، داڤینچی

گوێم لێ بگرە.

نووسەر: زاهید شاهمۆرادی

پوختە: سیســتەمی تەندروســتی، بــە هەمــوو ئــەو کارانــە دوترێــت کــە مەبەســتی ســەرەکییان بەرزکردنــەوە، گەڕاندنــەوە یــان هێشــتنەوەی تەندروســتییە. بــۆ گەیشــن بــەم ئامانجانــە، پێویســتە کــە سیســتەمی تەندروســتی بتوانێــت خزمەتگوزاریــی تەندروســتیی بــاش، بــە ئاســتێکی بــەرز و نرخێکــی گونجــاو، بــۆ هاوواڵتیـان دابیـن بـکات. نموونـەی ئـەم کارانـە دەتوانێـت لـە بەردەسـتبوونی ڤاکسیناسـیۆن لە کاتی پەتا، سکرینکردنی شــێرپەنجە، یــان دابینکردنــی تەکنەلۆجیــای پزیشــکیی نــوێ بــۆ دەرمانکردنــی نەخۆشــییە جۆراوجــۆرەکان بێــت. لەگــەڵ پێشــکەوتنی تەکنەلۆجیــا لــە بــواری پزیشــکی و زیادبوونــی داتــای پزیشــکی، پوتانســییەلێکی زۆر بــۆ ”شــیکاریی داتــا“ هەیــە کــە وەکــوو ئامرازێکــی بەهێــز لــە سیســتەمی تەندروســتیدا بــەکار بێــت و ببێتــە یارمەتیدەرێـک بـۆ وەدیهاتنـی ئـەم ئامانجانـەی بــاس کــران. لــەم وتــارەدا، شــیکاریی داتــا ڕوون دەکەینــەوە و چەنــد نموونــە لــە شــێوازی بەکارهێنانــی لــە بەڕێوەبردنــی سیســتەمێکی تەندروســتیدا ئاراســتە دەکەیــن.

وشەگەلی سەرەکی ، بەڕێوەبردنــی چاودێریــی شــیکاریی داتــا، ڕێگریکــردن لــە شــێرپەنجە، تەندروســتی باشینەســازی

گوێم لێ بگرە.

نووسەر: ئیبراهیم محەمەد جەزا محێدین 

پوختە: زەوینــاىس بریتییــە لــە زانســتی لێکۆڵینــەوە و تێگەیشــن لە هەســارەی زەوی و بەو کەســەی کە ئــەم کارە دەکات دەوترێــت زەوینــاس. لــە ڕێگــەی ســوودوەرگرتن لــەم زانســتەوە دەکرێــت مــرۆڤ کەڵک لــە ســەرچاوە سروشــتییەکانی هەســارەی زەوی وەربگرێــت و لەهەمــان کاتــدا پارێزگاریــش لە ماڵە شــینەکەی بکات. زەویناســان بەگشــتی و دەزگا زەویناســییەکان بەتایبەتــی ئەرکــی گرنگیان لــە ئەســتۆیە کــە توێژینەوەکانیــان بــۆ خزمەتــی مرۆڤایەتــی بێــت و لــە وێرانکردنــی گــۆی زەوی دوور بێــت. هــاوکاری زیاتــر، لە ئاســتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتــی، بــۆ گــەڕان و پشــکنین و دۆزینەوەی سەرچاوە سروشــتییەکان پێویستە. ســوودوەرگرتن لــە دەزگا پێشــکەوتووەکاىن جیهــان و ئەنجامدانی کارى هاوبەش دەبێتە هۆی پەیداکردىن شــارەزایى و پســپۆڕى و بڵاوکردنەوەى ڕۆشــنبیریى زەویناىس. چــاوەڕوان دەکرێــت کە لــە چەند ســاڵى داهاتوودا لایەنە حکوومییەکان لە لایەک و دەزگا زەویناســییە ناحکوومییــەکان لــە لایەکــى تــرەوە پێکــەوە گڕوتینێک بدەن بەم زانســتە لە کوردســتان، تاکوو زانســتەکە لە بــوارى تیۆرى دەربچێــت و بچێتە ناو کار و پــرۆژەی کردەییــەوە. هەروەهــا نووســین بــە زمــانی کــوردى و وەرگێڕان لە بــوارى زەویناســیدا لە ئاســتی پێویســتدا نییە و پێویســتە هەوڵــى زەویناســانی کــورد بــۆ ئــەم مەبەســتە زیاد بکرێــت و دەزگا پەیوەندیدارەکانیش کارئاســانی و هاوکاریی نووســەران بکــەن. بەهیوام ڕۆشــنایی گۆڤاری هۆژین بــەردەوام بێت، بەتایبەت لە بڵاوکردنەوەی وتارە زەویناســییە ئاستبەرزەکاندا.

وشەگەلی سەرەکی:  خاو ، ڕووپێویــی زەویناســییانە ، زەویناس، زەویناســی کەڤــر

 

گوێم لێ بگرە.

نووسەر: جەمشید شاموحەمەدی 

پوختە: دیاردەی شـــەڕ هەر لە ســـەردەمانی پێشـــووەوە، بە دەســـتپێکردنی مـــرۆڤ بە تێڕامانی فەلســـەفی ســـەبارەت بـــە کـــردەوەی خـــۆی، بـــۆ مـــرۆڤ سەرنجڕاکێش بووە. بەڕاســـتی چ هۆکارێک مرۆڤ هان دەدات بەرامبـــەر بە مرۆڤەکانی تـــر ئەوەندە دڕندە، دڵـــڕەق، بێبەزەیی و پڕ لـــە ڕق و قین بێت. لە سەردەمی شارســـتانییەتی یۆناندا بەشێکی زۆر لە فەیلەسووفەکان کە ســـەرەکیرتینیان ئەفالتوون بوو، مرۆڤی بە ســـێبەرێک لە جیهانـــی ئایدیاکان چاو لێ دەکرد کـــە خاوەن پایـــە و پلەیەکی بەرزە و شـــەڕی بە دیاردەیـــەک دەزانی کـــە تایبەت بە مرۆڤ نییـــە و دواتریـــش دەروونناســـانێک وەکوو ئابراهـــام مازلۆ لایەنگـــری ئەم دیاردەیـــە بوون و پێیان وابوو مرۆڤ بەگشـــتی هێمـــن و دەروونپاک و ئاشـــتیخوازە….

وشەگەلی سەرەکی: شەڕ، دەروونناســـی، دەروونشـــیکاری، دیکتاتۆر، ڕووســـیا، ئوکراین، پوتین

 

گوێم لێ بگرە.

نووسەر: سەعیدە دەیهیم

پوختە:

لــەم وتــارەدا بــاس لــەو کەســانە دەکەیــن کــە خوویــان بــە دواخســتنی کارەکانیــان گرتــووە و بــە کەســێکی دواخــەر دەنارسێــن. دواخــەرەکان هۆکارگەلێکــی جیاوازیــان بــۆ دواخســتنی کارەکانیــان هەیــە کــە لێــرەدا ئامــاژە بــە چەنــد نموونەیــان دەکەیــن. لەوانەیــە ”تــۆ“ش یەکێــک لــەو کەســانە بیــت یــان بــە هــۆی هاوتیمییەکــی دواخــەرەوە کارەکانــت ماوەیەکــی زۆرە دوا خــراون و بــە ئەنجــام نەگەیشــتوون. ئەگــەر پێــت خۆشــە بزانیــت هــۆکاری دواخســتنەکان چیــن و چەنــد جــۆر دواخســن هەیــە و بەدوایــدا چ ڕێکارگەلێــک بــۆ چارەســەرکردنی هەیــە ئــەم بابەتــە دەتوانێــت یارمەتیــدەر بێــت.

وشەگەلی سەرەکی: دواخسـتـن، دواخــەر، کاریگەریــی دواخســن، دواخــەری چــالاک، دواخەری ناچالاک

 

گوێم لێ بگرە.

نووسەر: هانا جاری

پوختە: نووســەر و زیندەوەرناســی دەریایــی، ڕەیچــڵ کارسۆن وەک یەکێــک لــە گرینگرتیــن پارێزەرەکانــی مێــژوو نــاسراوە و وەک دایکــی ژینگەپارێزیــی هاوچــەرخ دەناسرێــت. کارســۆن دژی بەکارهێنانـی مـادە کیمیاییـە دەسـتکردەکانی مــرۆڤ بــووە. بــە کورتــی و بــە پوختــی گرێدراوبوونــی ناخــی کارســۆن بــە ژینگــە لــەم وتەیــەدا دیــارە کــە دەڵێــت: ”ئەوەنــدەی زیاتــر بتوانیـن سـەرنجمان بخەینـە سـەر سەرسـوڕهێنەری و ڕاســتییەکانی گــەردوون، خواســتی ئێمــە بــۆ لەناوبردنــی کەمــتر دەبێتــەوە“ و ”مــرۆڤ بەشــێکە لـە سروشـت و شـەڕی دژی سروشـت بەدڵنیاییـەوە جەنگێکــە دژی خــۆی.“

وشەگەلی سەرەکی: ڕەیچل کارسۆن، ژینگەپارێزی، زیندەوەرناسی

 

گوێم لێ بگرە.

Back to top button