
? ڕێویی سووری کوردستان، چقڵی چاوی فاشیستان
ئایا دەزانن تورکیا لە ساڵی ۲۰۰٥دا ناوی زانستیی سێ ئاژەڵی سڕیوەتەوە؟!
ڕێکخراوەی ژینگەی تورکیا ناوی زانستیی ڕێویی سوور، پەزەکێفی و ئاسکی گۆڕیوە.
تورکیا بە هۆی کێشە لەگەڵ کوردستان و ئەرمەنستان ناوی ئەم ئاژەڵانەی گۆڕیوە.
بۆ نموونە ڕێویی سووری کوردستان واتە Vulpes Vulpes Kurdistanica، ناوی کوردستانی لێ سڕاوەتەوە و گۆڕیویانە بۆ Vulpes Vulpes.
ناوی نوێی ئاژەڵەکانی دیکە:
? پەزەکێفیی Ovis Armeniana، کراوەتە Ovis Orientalis Anatolicus.
? ئاسکی کێوی کە بە ناوی Capreolus Capreolus Armenus ناسراوە، گۆڕدراوە بۆ Capreolus Cuprelus Capreolus.
جێگەی سەرنجە ئەم کردەوەیە لە کتێبێکی دەیڤید مەکدۆناڵددا وەکوو ″هۆلۆکاستێک دژ بە زانست″ لە قەڵەم دراوە.
ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان
وشەکان:
Red fox ڕێویی سوور
Wild sheep پەزەکێفی
Roe deer ئاسکی کێوی
سەرچاوەکان:
۱. http://news.bbc.co.uk/2/hi/europe/4328285.stm
۲. https://bit.ly/3pKEXSt
۳. https://bit.ly/3pFCIzQ