
پێشکەوتی زانست وای کردووە کە ڕەنگە وردە وردە خۆزگەگەلێک لەم چەشنە بێتە دی. لەم دواییانەدا زانایان توانیویانە ڕێگەیەک بدۆزنەوە کە دەتوانێت ڕەوتی پیربوون خاو بکاتەوە.
بڕیارە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢۶، دەرمانێک بۆ ئەو مەبەستە لەسەر مرۆڤ تاقی بکرێتەوە.
زانایان دەڵێن کاتێک لەدایک دەبین، تەمەنی بایۆلۆژیمان سیفرە؛ واتە جەستە بە هەموو ئەندامەکانییەوە لە بواری تەندروستی هیچ کێشەیەکی نییە و لە باشترین دۆخی خۆیدایە.
ئێستا بە دۆزینەوەی چوار پرۆتینی تایبەت کە پێیان دەگوترێت “فاکتەری یاماناکا”، توێژەران
بۆیان دەرکەوتووە کە چۆن دەکرێ ئەم تایبەتمەندییەی سەرەتاکانی هاتنە دنیا، لە جەستەدا کارا بکەنەوە. بەم شێوازە خانە پیرەکان دەگەڕێنەوە بۆ تەمەنی لاوی.
ئەم چارەسەرییە سەرەتا لەسەر نەخۆشیەکانی چاو وەک “گلوکۆما” بۆ گەڕاندنەوەی دەماری بینین تاقی دەکرێتەوە. دواتر نۆرەی جەرگ و ئەندامەکانی ترە. لە کۆتاییدا خواستی سەرەکی زانایان گەنجکردنەوەی تەواوی جەستەیە.
وشەکان:
Biological Age: تەمەنی بایۆلۆژی
Yamanaka Factors: فاکتەری یاماناکا
Glaucoma: نەخۆشییەکی چاوە، ئاوی ڕەشی چاو





