چۆن دەقی کوردی بکەین بە دەنگی زمانی تر؟
چۆن دەقی کوردی بکەین بە دەنگی زمانی تر؟
وەرگێڕی مایکرۆسافت دوو زاراوەی کوردیی ناوەندەی و کوردیی ژوورووی بە لیستی زمانەکانی زیاد کردووە. کوردیی ژووروو و ناوەندەی بەم زووانە لە ئۆفیس و بینگیشدا بەردەست دەبن.
هەروەها دەتوانن لە بەرنامەکان وماڵپەڕەکانتاندا کەڵک لە Azure Cognitive Services Translator وەربگرن و لە هەردوو زاراوەکەی کوردی بۆ حەفتا زمانی جیهان و پێچەوانەکەی وەرگێڕان بکەن.
بۆ ئەوەی دەنگ بکەن بە دەقی کوردی یان بۆ ئەوەی کە دەقی کوردی بکەن بە دەنگی زمانێکی تر دەتوانن کەڵک لە Azure Cognitive Services Speech وەربگرن کە خزمەتگوزاریی وەرگێڕان لەسەر بنەمای ژیریی دەستکرد لەگەڵ ناسینەوەی ئاخاوتن و سازکردنی ئاخاوتن تێکەڵ دەکات.
ئامادەکردن: ئاران ئەمینی
سەرچاوە:
https://www.microsoft.com/en-us/translator/blog/2020/08/20/translator-adds-two-kurdish-dialects-for-text-translation/