ڕووەکێکی دەستکرد کە هەوای ماڵێ دەپاڵێوێ و کارەباش بەرهەم دێنێت!
زانایانی زانکۆی بینگامتن ڕووەکێکی دەستکردیان ئافراندووە کە توانای لابردنی کاربۆن دی ئۆکساید (CO2) و بەرهەمهێنانی ئۆکسیجن و کارەبای هەیە. ئامێرەکە بەکتریای فۆتۆسێنتێز بەکار دەهێنێت و لە بواری کەمکردنەوەی CO2، نۆ هێندەی ڕووەکە سروشتییەکان کاریگەریی زیاترە.
شێوازە کۆنەکان بز کەمکردنەوەی CO2 وەک هەواگۆڕکێ، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی CO2 لە دەرەوە، کاریگەریی خۆیان لەدەست دەدەن.
ئەم ڕووەکە دەستکردە کە لە سەرەتادا وەک پڕۆژەیەک بۆ ڕابواردن دیزاین کرابوو، ئێستاکە دەکرێت بۆ باشترکردنی کواڵێتیی هەوای ناوماڵ بژاردەیەکی باش بێت و هاوکات وزەی ئامێرە ئەلکترۆنییە بچووکەکانیش دابین بکات.
پلانی توێژەران گەشەپێدان بەم تەکنۆلۆژیایە و دارشتنی باشتریەتی، تاکوو پێویستیی بە چاوەدێریی کەمتر هەبێت، لە کاتێکدا کە داخوازییەکانی داهاتوو دەتوانێت ئەم ڕووەکانە لەگەڵ پێویستیی ڕۆژانەی ماڵان و ئۆفیسەکان بۆ هەوای پاک یەک بخات.
پرۆفیسۆر سیان چۆی لە زانکۆی بینگامتن دەڵێت: بە هەندێک پێداچوونەوەی بچووک ئەم ڕووەکە دەستکردانە دەتوانن یەکێک لە پێداویستییەکانی هەموو ماڵێک بن.
ڕووەکە دەستکردەکە ئاستی CO2 لەنێو ماڵ بە ڕێژەی ٩٠٪ کەم دەکاتەوە، له حاڵێکدا ڕووەکە سروشتییەکان ڕێژەی کەمکردنەوەی کاربۆن دی ئۆکسایدیان ١٠٪ دەبێت.
وەرگێڕان: ئیحسان ئیزەدی
هەڵەگری: ئیدریس قادری
سەرچاوە