بابەتتەکنەلۆجیا

نژیاروانی (Architecture)

نژیاروانی یان تەلارسازی یان بیناسازی (بە لاتین architectura) لە زمانی لاتین و پێشتر لە یۆنانی ἀρχιτέκτων-arkhitekton-بووە کە لە دوو وشەی ἀρχι، بە واتای گەورە و τέκτων بە واتای درووستکەر، دارتاش، بەننا بەدی هاتووە. نژیاروانی بریتییە لە ھەردوو پڕۆسە و بەرهەمی پلان-دانان، داڕشتن، و دروستکردنی چوارچێوەی تەلار و باقی پێکھاتە فیزیکییەکان. نموونە نژیاروانییەکان، وەک چوارچێوەی ماددی خانووەکان، زۆرجار وەکوو ھێمای کەلتووری یان وەک کارێکی هونەری دەبیندرێن. ژیارییە مێژووییەکان (Historical civilizations) زۆربەی کات بە پاراستنی دەستکەوتە نژیاروانییەکان خۆیان دەناسێنن.

“نژیاروانی” دەتوانێ بەم شێوانە پێناسە بکردرێ:

  • زاراوەیەکی گشتی بۆ باس لەسەر خانوو و چوارچێوە فیزیکییەکانی دیکە.
  • هونەر و زانستی دیزاینی خانووەکان و (بەشێ لە) پێکھاتە ناخانووییەکان (non-building).
  • شێوەیەک بۆ داڕشتن و شێوازێک بۆ دروستکردنی چوارچێوەی تەلار و باقی پێکھاتە فیزیکییەکان.
  • زانین و ئاگاداری لە ھونەر، زانست و تەکنۆلۆجی، و مرۆڤایەتی.
  • کردەوەی نژیاروان، لەویا کە نژیاروانی بە واتای نیشاندانی ئەو ئیشەی کە کردوویەتی سەبارەت بە دیزاین و درووستکردنی خانووەکان، یان ژینگە دروستکراوەکان.
  • چالاکیگەلی داڕشتنی نژیاروان، لە ئاستی ماکرۆ ( داڕشتنی شاری، نژیاروانی دیمەنی جوان و سروشتی) بەرەو ئاستی میکرۆ (وردەکاری بنیاتنان و کەلووپەل).

نژیاروانی لەگەڵ پلاندانان، داڕشتن و دروستکردنی فۆڕم، فەزا و دەوروبەر بۆ نیشاندانی کردەوەیی، تکنیکی، کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و تێڕامان لە جوانی ئیش ئەکات. نژیاروانی بە  دەستکاری  و هاوئاهەنگیی داھێنەرانەی کەرستە و تەکنۆلۆجی، و رووناکی و سێبەر پێویستی هەیە. زۆرجار، ئەبێ پێداویستییە ناکۆکەکان دەبێ تێکڕا بەیەکەوە چارەسەر ببێ. چالاکیی نژیاروانی هەروەها لە لایەنە کردەوەیەکانی بەدیهێنانی خانوو و پێکھاتەش دەسووڕێتەوە، وەکوو دانانی خشتەی کاتی، خەمڵاندنی تێچوووەکان و بەڕێوەبەرایەتیی بنیاتنان. بڕوانامەگەلێ کە لەلایەن مێعمارەکانەوە بەرهەم دێن، وەکوو کێشراوەکان، پلانەکان و تایبەتمەندییە تکنیکییەکان، چوارچێوە و شێوەکاری خانوو و جۆرەکانی دیکەی سیستمێک پێناسە دەکەن کە دەبێ دروست بکردرێ یان دروستکراون.

نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەیشتنیان لە یەکتر بێت. ھەر کۆمەڵ یان سەردەمێک نژیاروانیی تایبەتی خۆی ھەیە کە نیشاندەری چاند، ئایین و باوەکانی ئەو کۆمەڵە یان سەردەمەیە.

 

Historical civilizations تمدن های قدیمیبڕێک لە نژیاروانییە ناسراوەکانی مێژوو بریتین لە:

نژیاروانیی کۆن: کە لە بەر لە دایک بوونی مەسیح باو بوە.

نژیاروانیی ئاسیایی: کە لە وڵاتە ئاسیاییەکان وەکوو چین، ژاپۆن و ھیندستاندا باوە.

نژیاروانیی ئیسلامی: کە لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا وەکوو ئێران، ئیسپانیا، تورکیا و ھیندستاندا باو بووە.

نژیاروانیی ڕێنیسانس: کە لە لە دوای ڕێنیسانس باو بووە.

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button