بابەتتەکنەلۆجیا

زێڕی دیجیتاڵ

​
زێڕی ڕەش خوازەیەکە کە بۆ نەوت بە کار دێت. ئێستا جۆرێکی تر زێڕ سەری هەڵداوە ئەویش زێڕی دیجیتاڵە! زێڕی دیجیتاڵ شتێک نییە جگە لە بیتکۆین!
بیتکۆین چییە و چۆن کار دەکات؟ بیتکۆین پارەیەکی دیجیتاڵییە کە تایبەت نییە بە هیچ حکومەت و بانکێک و سەرجەم مامەڵە و ئاڵوگۆڕەکان بەم پارەیە لە ڕێگەی تۆڕێکەوە جێبەجێ دەبن. تەکنۆلۆژیی پشت بیتکۆین پێی دەوترێت زنجیرەبلۆک.
زنجیرەبلۆک چۆن کار دەکات؟!

ئەگەر بتانهەوێت بە کارتی بانکییەکەتان پارەیەک بۆ کەسێکی تر بنێرن، سەرەتا دەبێت بانکەکەی تۆ ڕاوەستێت تا بانکی وەرگر دڵنیایی بدات کە ئەو پارەیە هاتووە، پاشان لە کارتەکەی تۆ کەم دەبێتەوە. بۆ زۆربەی ئاڵوگۆڕ و مامەڵەکان جیا لەو دوو لایەنەی کە مامەڵەکە لە نێوانیان دەکرێت کەسێکی سێهەم وەک دامەزراوەکان، بانکەکان و هتد هەیە. ئامانج و دروشمێک کە زنجیرەبلۆک هەڵیگرتووە، ئەوەیە کە لە ڕاستیدا ئەو کەسانەی کە نابێت متمانەی پێ بکرێت لایەنە سێهەمەکانن وەک بانکەکان و دامەزراوەکان، ئیتر متمانە لەوان وەردەگیرێت و دەدرێتە کۆدێکی کۆمپیوتەری و نهێنینووسی.

هەرچەند سەرەتا و ساڵی ٢٠٠٨ بیرۆکەی زنجیرەبلۆک هاتبووە ئارا، بەڵام لەگەڵ هاتنی بیتکۆین بوو کە کەڵک لەم بیرۆکەیە وەرگیرا، ساڵی ٢٠٠٩ هەکێرێکی نەناسراو (یان گروپێک لە هەکێرەکان) بە ناوی خوازراوی ساتۆشی ناکامۆتۆ یەکەم دراوی دیجیتاڵیان بە ناوی بیتکۆین ئاشکرا کرد کە کەڵکی لە زنجیرەبلۆک وەردەگرت. لە زنجیرەبلۆکدا فەرمانەگەیەکی ناوەندیی دیجیتاڵ هەیە کە هەمووان دەستیان پێی ڕادەگات و هاوکات بە شێوەی دابەشکراو لەسەر چەندین کۆمپیوتەر لە سەرانسەری جیهاندا هەیە کە کێشەی پاراستن و لەناوچوونی بۆ ساز نەبێت. ئەو فەرمانگەیەش بنکەدراوەیەکی دابەشکراوە کە پێی دەوترێت زنجیرەبلۆک. مەبەست لە زنجیرە چییە؟ ئەگەر هیوا بیهەوێت لەگەڵ ئاسۆ مامەڵەیەک بکات، ئەو مامەڵە وەک دوا ئاڵقە دەچێتە کۆتایی زنجیرەکە، ئەگەر ئاسۆ پێشتر بەم بیتکۆینە مامەڵەی لەگەڵ هێمن کردبێت دوا ئاڵقەکە دەبەسترێتەوە بە ئاڵقەی پێش خۆی و بە هەمان شێوە ئەو ئاڵقەش بە دوا مامەڵەی پێش خۆیەوە دەلکێت.
چۆن بلۆکێک دروست دەبێت؟ چۆن مامەڵەکان پشتڕاست دەکرێنەوە؟ ئەگەری هەیە چ کێشەیەک لەم سیستمەدا بێتە ئارا؟ ئێوە زانیارییەکانی خۆتان هاوبەش بکەن لەگەڵمان، و پرسیارەکانتان بکەن تا لە ژمارەی نوێی گۆڤاری هۆژیندا لەگەڵ وەڵامی ئەو پرسیارانە، وەڵامی پرسیارەکانی ئێوەش بدەینەوە.
 Metaphor ئیستعارە، خوازراو
Blockchain زنجیرەبلۆک
Currency دراو
Distributed database بنکەدراوەی دابەشکراو
Ledger فەرمانگە
سەرچاوە:
​

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد