بابەتتەکنەلۆجیا

بە فێربوونی ماشین ئاسەواری هەڵبژاردنی سروشتی لە جینۆمی مرۆڤدا دەدۆزرێتەوە

بە فێربوونی ماشین ئاسەواری هەڵبژاردنی سروشتی لە جینۆمی مرۆڤدا دەدۆزرێتەوە

 

دیاریکردنی ئەوەی کە کام بەشەی جینۆم لە پەرەسەندندایە کارێکی زۆر ئاستەمە. جینۆمی هەرکەسێک لە سێ ملیارد بلۆک بە ناوی نوکلیۆتاید پێک دێت، و توێژەران بۆ ئەوەی ئەو نەخشانە بدۆزنەوە کە دەریدەخەن چۆناوچۆن جینەکان لە میانەی پەرەسەندندا دەگۆڕێن، دەبێت دراوەی جینۆمی هەزاران کەس بپشکنن.

بۆ دۆزینەوەی ئەو نەخشانە، ژمارەیەکی بەرچاو لە پسپۆڕانی جەنەتیک ڕویان کردووەتە فێربوونی قووڵ کە بەشێکە لە فێربوونی ماشین و ژیریی دەستکرد. پێشەنگەکانی ئەم ڕێبازە پێیان وایە کە شێوازەکانی فێربوونی قووڵ، کەمتر پشت دەبەستن بە گریمانەکان لەسەر چۆنیەتیی شوێنپێ جەنەتیکییەکانی هەڵبژاردنی سروشتی.

ئامرازێکی فێربوونی قووڵ بە ناوی “دیپ سویپ” لە لایەن توێژەرانی زانکۆی هارڤارد و ئێم.ئای.تی پەرەی پێدراوە کە توانی ٢٠،٠٠٠ دانە نوکلیۆتاید دەستنیشان بکات. هەندێک لەم بازدانە سادانە لەوانەیە کاریگەرییان هەبووبێت لەسەر مانەوەی مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشییەکاندا، وشکەساڵی یان ئەو شتەی کە چارڵز داروین پێی دەوت “مەرجەکانی ژیان”.

لە ساڵانی ١٩٧٠ەوە، پسپۆڕانی جەنەتیک مۆدێلی بیرکارییان بۆ وەسفکردنی جێپەنجەی هەڵبژاردنی سروشتی لە دی.ئێن.ئەیدا پەرە داوە. ئەگەر بازدانێک ڕوو بدات کە ببێتە هۆی ئەوەی کەسێک زیندوو بمێنێتەوە یان منداڵی لێ بکەوێتەوە، ڕێژەی ئەو جینە لە درێژایی کاتدا زیاد دەکات.

نموونەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەو بازدانانە توانایی ئەوە بە مرۆڤ دەدات کە شیری مانگا بخواەتەوە. ئەو بازدانە ئەو تواناییە دەدات بە جەستە کە لاکتاس بەرهەم بهێنێت کە ئەویش ئانزیمێکە بۆ هەرسکردنی شەکری ناو شیر. بە شیکاریی جینۆمی مرۆڤ بە شێوازە ئامارییەکان، توێژەران بەوە گەیشتوون کە ئەم بازدانە زۆر بە خێرایی هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە ئەورووپادا بڵاو بووەتەوە. ئێستاکە نزیکەی ٨٠ لە سەدی خەڵکی ئەوروپا ئەم گۆڕانە جەنەتیکییەکان هەڵگرتووە.

 

وشەکان:

Nucleotide نوکلیۆتاید

Mutation  بازدان

Deep sweep دیپ سویپ

Deep learning فێربوونی قووڵ

 

سەرچاوە:

https://www.nature.com/articles/d41586-018-07225-z

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button