سڕینەوەی هەژمارگەل و لاپەڕەگەلی تایبەت بە باشووری کوردستان لە فەیسبووک

کۆمپانیای فەیسبووک تەنیا لە یەک مانگی ڕابردوودا ٣٢ پەیج، ٧١ هەژمار، ٥ گروپی فەیسبووک و ٣١ هەژماری ئینستاگرامی لە باشووری کوردستان سڕیوەتەوە. ئەم هەژمارانە هەمووی ساختە بوون و سیستمەکانی فەیسبووک بە شێوازی ئۆتۆماتیک زۆربەیانی سڕیونەتەوە. کارەکەشیان ئەوە بووە لە گروپ و لاپەڕە سیاسییەکان خۆیان وەک ڕۆژنامەوانی بنکە هەواڵنێرییەکان بناسێنن و هەواڵی لەیەنگیرانەی سیاسی بڵاو بکەنەوە.
کۆی گشتیی شوێنکەوتووانی ئەم پەیجانە لە فەیسبووک ٤.٤ ملوێن و لە ئینستاگرام ٢٢.٦ هەزار کەس بووە.
نزیکی ٢٧٠ هەزار دۆلار تێچووی بانگەشەی (advertising) ئەم پەیجانە بووە کە بە دۆلاری ئەمریکاییش پارەکە دراوە بە کۆمپانیای فەیسبووک.
سەرچاوە:
https://public-assets.graphika.com/reports/graphika_report_kurdistan_takedown.pdf
https://about.fb.com/news/2020/06/may-cib-report/
https://twitter.com/graphika_nyc/status/1268944887929593856?s=21