بابەتزانستە بنەماییەکان

دیاردەی مەگنۆس

دوێنێ ڕۆژێک بوو کە ڕێک ٢٠ ساڵ پێش لەمە، ڕۆبێرتۆ کارلۆس یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێ، لە جامی تۆرنۆی دۆستانەی فەرانسا Tournoi de France لە ساڵی ١٩٩٧ تۆپەکەی لە دووری ٣٥ مەترەوە ئاراستەی گۆڵی فابیان بارتێز کرد. ئاراستەی تۆپەکە هێندە سەیر بوو کە بارتێز تەنیا سەیری تۆپەکەی کرد بێ ئەوەی بشجووڵێتەوە. دوای ئەو گوڵە، بۆ ماوەیەکی زۆر، هەموو جیهان باسی لێوە دەکرد.

شرۆڤەی زانستییانەی ئەم گۆڵە چییە؟

ئەم دیاردە دەگەڕێتەوە بۆ دیاردەی مەگنۆس : کاتێک تۆپێک لە هەوادا دەخولێتەوە، هەوا لە دوو لای تۆپەکەوە تێپەڕ دەبێت و توێژێکی ناسکی هەوا لەگەڵ تۆپەکە دەخولێتەوە و لە لایەکی تۆپەکە ئەم توێژە ناسکە و هەوای دەوری تۆپەکە لە یەک ئاراستەدان و لە لایەکیتردا دژبەیەکن، بۆیە خێراییەکی جیاوازیان هەیە. ئەم جیاوازیی خێراییە بە پێێ یاسای بێرنۆڵی (کاتێک خێرایی زۆر ببێت گوشار دێتە خوارەوە) دەبێتە هۆی جیاوازی گوشار و ئەم جیاوازی گوشارە، هێزێک پێکدێنێت کە ئاڕاستەی تۆپەکە لە هێڵێکی ڕاستەوە دەخاتە سەر کەوانەیەکی توند. لەم دیاردەیەدا ئەندازەی خێرایی تۆپەکە، ئاڕاستەی خولانەوەی تۆپەکە و هەروەها گوڕی سەرەتایی تۆپەکە زۆر گرینگە. کەواتە، کارلۆس فێر بووە بە چ هێزێکەوە و لە کام ئاراستەوە لە کوێێ تۆپەکە بدات بۆیە توانی ئەو گۆڵە تۆمار بکات.

مەگنۆس، فیزیکدانێکی ئاڵمانی بوو کە ئەم دیاردەیەی بۆ یەکەمین جار ناساند. دواتر لە زۆربەی بەشەکانی ئەندازیاری وەک دیزاینی کەشتی و فڕۆکە کەڵک لەم دیاردە وەرگیرا.

کۆکردنەوە: هادی ڕەحمانپەنا

Magnus effect
Momentum تکانه

پۆستە هاوشێوەکان

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد