بابەتزانستە بنەماییەکانڤیدیۆ

“پیاوی چاڵەکە”، دوایین بەجێماوی خێڵێک لە ئامازۆن بینرا

پیاوێکی تەنیا کە گۆمان دەکرێت دوایین بەجێماوی خێڵەکەی بێت لە ئامازۆن بینرا.

فەرمانگەی کاروباری خەڵکە خۆجییەکانی برازیل، کە ئەرکی چاودێریی ئەو کەسانەی لە ئەستۆیە کە دوور لە پەیوەندی و ژیانی مۆدێرن دەژین، ئەم هەفتە ڤیدیۆی لە پیاوێک بڵاو کردەوە کە بە “پیاوی چاڵەکە” دەناسرێت. ڤیدیۆی پیاوەکە کاتێک گیراوە کە بە تەورێک خەریکی داربڕینە.

بە مەبەستی پاراستنی لە هێرشی دەرەکی، فەرمانگەی ناوبراو وتی ماوەی ٢٢ ساڵە چاودێری ئەو پیاوە دەکەن.

لە ساڵانی ١٩٨٠ەوە جووتیاران، داربڕەکان و ڕاوچییەکان چوونەتە پەناگا و شوێنی خێڵە تەریکەکان و زۆریەک لەو خەڵکە ڕەسەنانە لە شوێنەکانیان یان ڕایان کردووە یان کوژراون. لە هێرشێکدا لە ساڵی ١٩٩٥، دوایین کەسەکانی خێڵەکەی کوژراون کە گومانی ئەوە هەیە لەلایەن شوانەکانەوە کوژرابێتن.

لە ساڵی ١٩٩٦ەوە کارمەندانی فەرمانگەکە هەوڵ دەدەن لێی نزیک ببنەوە، بەڵام پیاوەکە ناهێڵێت و تیریان بۆ دەهاوێژێت. هەربۆیە کارمەندانیش هەوڵ نادەن کە لێی نزیک ببنەوە و تەنیا لە دوورەوە چاودێری دەکەن و دانەوێڵە و کەلوپەلی بۆ بەجێ دەهێڵن کە بۆخۆی بیانچێنێت.

ئەم پیاوە چاڵێکی گەورەی بۆ ڕاگرتنی ئاژەڵ و خۆشاردنەوە دروست کردووە و هەر بەم هۆیەش پێی دەڵێن “پیاوی چاڵەکە”.

 

سەرچاوە:

https://www.livescience.com/63118-last-survivor-uncontacted-tribe-video.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد