بابەتزانستە بنەماییەکان

ڕیزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا

ڕیزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ جاری سێیەم ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی (2017-2018) ڕاگەیاند.

 

چوارشەممە 21-11-2018، د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕیزبەندی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند. ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

ڕیزبەندی زانکۆکان لەسەر ئاستی گرووپەکان بۆ زانکۆ حکومییەکان:

 

گرووپی B

– زانکۆی سەلاحەدین

– زانکۆی سلێمانی

– زانکۆی سۆران

– زانکۆی کوردستان / هەولێر

– زانکۆی کۆیە

– زانکۆی پزیشکیی هەولێر

 

گرووپی C

– زانکۆی چەرمۆ

– زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

– زانکۆی دهۆک

– زانکۆی گەرمیان

– زانکۆی زاخۆ

–  زانکۆی ڕاپەڕین

 

گرووپی D

– پۆلیتەکنیکی دهۆک

– پۆلیتەکنیکی هەولێر

– زانکۆی هەڵەبجە

 

زانکۆ تایبەتەکان: 

 

گرووپی B

– زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

– زانکۆی ئیشک

– زانکۆی جیهان / هەولێر

– زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

– زانکۆی کۆمار

– زانکۆی نەورۆز

 

گرووپی C

– زانکۆی جیهان / دهۆک

– زانکۆی جیهان / سلێمانی

– زانکۆی لوبنانی فەرەنسی

 

گرووپی D

– زانکۆی نێودەوڵەتی ئەربیل

– زانکۆی بەیان

– زانکۆی نۆڵیج

– زانکۆی کاسۆلیک

————————————–

زانکۆ حکومییەکان: 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

یەکەم: زانکۆی کوردستان/ هەولێر

دووهەم: زانکۆی سۆران

سێهەم: زانکۆی سەلاحەدین

چوارەم: زانکۆی سلێمانی

پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری ستافی ئەکادیمی: 

یەکەم: زانکۆی پزیشکیی هەولێر

دووهەم: زانکۆی کوردستان

سێهەم: زانکۆی سۆران

چوارەم: زانکۆی کۆیە

پێنجەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری چالاکیی نێودەوڵەتی: 

یەکەم: زانکۆی کوردستان

دووهەم: زانکۆی سۆران

سێهەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

چوارەم: زانکۆی دهۆک

پێنجەم: زانکۆی ڕاپەڕین

 

باشترین پێنج زانکۆ لە سەر فیدباکی قوتابییان و خوێندکاران:

یەکەم: زانکۆی ڕاپەڕین

دووهەم: زانکۆی کۆیە

سێهەم: زانکۆی کوردستان

چوارەم: زانکۆی گەرمیان

پێنجەم: زانکۆی چەرمۆ

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری دڵنیای جۆری: 

یەکەم: زانکۆی کۆیە

دووهەم: زانکۆی دهۆک

سێهەم: زانکۆی کوردستان

چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین

پێنجەم: زانکۆی سلێمانی

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری چالاکیی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە:

یەکەم: زانکۆی دهۆک

دووهەم: زانکۆی زاخۆ

سێهەم: زانکۆی سەلاحەدین

چوارەم: زانکۆی کۆیە

پێنجەم: زانکۆی کوردستان

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاست بەرزەکان: 

یەکەم: زانکۆی کوردستان

دووهەم: زانکۆی پزیشکیی هەولێر

سێهەم:زانکۆی سۆران

چوارەم: زانکۆی سەلاحەدین

پێنجەم: زانکۆی ڕاپەڕین

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار – کەرتی تایبەت و گشتی:

یەکەم: زانکۆی کوردستان

دووهەم: زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

سێهەم: زانکۆی کۆیە

چوارەم: زانکۆی سلێمانی

پێنجەم: زانکۆی پزیشکیی هەولێر

 

زانکۆ ئەهلییەکان:

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

یەکەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

دووهەم: زانکۆی جیهان

سێهەم: زانکۆی ئیشک

چوارەم: زانکۆی کۆمار

پێنجەم: زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری ستافی ئەکادیمی (چوار زانکۆن): 

یەکەم: زانکۆی نێودەوڵەتیی ئەربیل

دووهەم: زانکۆی جیهان / دهۆک

سێهەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

چوارەم: زانکۆی کۆمار

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری چالاکیی نێودەوڵەتی:

زانکۆ تایبەتەکان

یەکەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

دووهەم: زانکۆی نێودەوڵەتیی هەولێر

سێهەم: زانکۆی جیهان / دهۆک

چوارەم: زانکۆی ئیشک

پێنجەم: زانکۆی نەورۆز

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری فیدباکی خوێندکاران و قوتابییان ( چوار زانکۆن):

یەکەم: زانکۆی جیهان / دهۆک

دووهەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

سێهەم: زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

چوارەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری دڵنیایی جۆری:

یەکەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

دووهەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

سێهەم: زانکۆی ئیشک

چوارەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی

پێنجەم: زانکۆی نەورۆز

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری چالاکیی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە (چوار زانکۆن): 

یەکەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

دووهەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی

سێهەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

چوارەم: زانکۆی لوبنانی فەرەنسی

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان:

یەکەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

دووهەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی

سێهەم: زانکۆی جیهان / هەولێر

چوارەم: زانکۆی جیهان / سلێمانی

 

باشترین پێنج زانکۆ بە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار – کەرتی تایبەت و گشتی:

یەکەم: زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی

دووەهم: زانکۆی جیهان / هەولێر

سێهەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

چوارەم: زانکۆی کۆمار

پێنجەم: زانکۆی ئیشک

ڕیزبەندی نیشتمانیی زانکۆکانی کوردستان، پڕۆژەیەکی زانستیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بۆ ماوەی سێ ساڵە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی تۆڕی میدیایی ڕووداو

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button