بابەتمێشک

خواردنەوەی ئەلکهول لە تەمەنی گەنجیدا، دەبێتە هۆی زۆربوونی دڵەڕاوکێ لە تەمەنی پیریدا

خواردنەوەی ئەلکهول لە تەمەنی گەنجیدا، دەبێتە هۆی زۆربوونی دڵەڕاوکێ لە تەمەنی پیریدا

بەڵگەکان لەسەر ئەوەی کە خواردنەوەی ئەلکهول لە تەمەنی گەنجیدا کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر مێشک و کێشە دەروونییەکان دەبێت، ڕوو لە زیاد بوونن. توێژەران لە زانکۆی ئیلینۆیز لە شیگاکۆ بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنەوەی شەراب لە تەمەنی لاویدا، تەنانەت ئەگەر بەردەوامیش نەبێت، ئەگەری دڵەڕاوکێ لە ژیاندا زیاد دەکات، ئەوەش بەهۆی بەرنامەڕێژیی نائاسایی ئێپیجەنەتیکە.

سوبهاش پاندەی پڕۆفیسۆری نەخۆشییە دەروونییەکان و بەرپرسی توێژینەوەکە دەڵێت “خواردنەوەی شەراب لە سەرەتای تەمەندا، دەستکاری مێشک دەکات و پەیوەندیدارێتی لەناو مێشکدا و بە تایبەت لە بەشی ئامیگدالادا دەگۆڕێت، ئەوەش کاریگەریی لەسەر ڕێکخستنی هەستەکان و دڵەڕاوکێ دەبێت، بەڵام تا ئێستا چۆنیەتیی ئەو کاریگەرییە نازانین. بەڵام ئێستا دەزانین کە گۆڕانەکانی ئێپیجەنەتیک بۆ درێژماوە دەمێننەوە و ئەگەری تووشبوونی نەخۆشییە دەروونییەکان لە ژیاندا دەبەنە سەر. تەنانەت ئەگەر لە تەمەنێکی کەمیشدا خواردنەوەی ئەلکول ڕابگیرێت ئەو کاریگەرییە هەر درێژەی دەبێت.”

“ئێپیجەنەتیکس” بە گۆڕنە کیمیاییەکانی دی.ئێن.ئەی، ئاڕ.ئێن.ئەی یان پرۆتینە پەیوەندیدارەکان بە کرۆمۆسۆمەکان دەوترێت کە چالاکیی جینەکان دەگۆڕن بەڵام خودی جینەکان ناگۆڕن. گۆڕانەکانی ئێپیجەنەتیک بۆ گەشەی ئاسایی مێشک پێویستن، ئەم گۆڕانانە بە هۆی هۆکارە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکانەوە وەک سترێس یان ئەلکول گۆڕانی دروست دەبن. ئەم گۆڕانانەی ئێپیجەنەتیک دەبنە هۆی گۆڕانگاری لە هەڵسوکەوت و دروستبوونی نەخۆشی.

لەم توێژینەوەیەدا بەرنامەیەکی خواردن درا بە جرجەکان کە ئێتانۆلی (جۆرێکی تایبەت ئەلکول) تێدابوو. ئەو کارە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ درێژەی کێشا. لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەو جرجانەی کە تەنانەت لە جێیەکدا ئەلکولیان پێ نەدراوە، لە درێژەی ژیانیاندا دڵەڕاوکێیان زیادی کردووە.

وشەکان:

Epigenetic ئەپیجەنەتیک

Connectivity پەیوەندیدارێتی

Amygdala ئامیگدالا

سەرچاوە:

https://medicalxpress.com/news/2019-03-binge-adolescence-anxiety-life.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button