
وزەی جێگرەوە (Renewable Energy):

هەر چەشنە وزەیەک کە لە سەرچاوەی جێگرەوەوە به دەست بێت و سروشت پیس نەکات.
فۆتۆڤۆڵتاییک (Photovoltaic):

تیشکی خۆر به شێوەی ڕاستەوخۆ له ڕێگەی پانێلی خۆرەوە، دەکرێته کارەبا.
وزەی با (Wind Energy):

له ڕێگەی تورباینی نێو ئاو یان سەر وشکانییەوە، وزەی با دەکرێته کارەبا.
هایدرۆپاوەر (Hydropower):

ئاو لە بەرزاییەوە فڕێ دەدرێت و وزەی کینەتیکی خۆی دەداتە وزەی میکانیکی و کارەبای لێ بەرهەم دێت.
کۆکەرەوەی خۆر (Solar Collectors):

به کۆکردنەوەی تیشکی خۆر، ئاوی لوولەکان گەرم دەکات بۆ بەکارهێنان لەنێو ماڵەکاندا.
بایۆماس (Biomass):

پاشماوەی ئاژەڵ و دانەوێڵەی وەک گەنمەشامی، گازی سووتەمەنیی مێتان بەرهەم دەهێنێت.
ژیۆتێرمال (Geothermal):

دەرکێشانی ئاوی گەرمی ژێر زەوی بۆ گەرمای ماڵان یان بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئامادەکردن: کەریم بایرامی
سەرچاوە: https://www.journals.elsevier.com/renewable-energy




