بابەتژینگە

بۆقی شووشەیی

ئایا دەتانزانی دەتوانن بە چاوی خۆتان دڵی زیندوی گیانلەبەرێک لەنێو جەستەیدا ببینن؟

بۆقە شووشەییەکان دەستەیەک لە بۆقە داری*یەکانن کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ئامریکادا دۆزراونەتەوە. ئەم بۆقانە لەژێر زگیاندا پەنجەرەیەکی ڕوون بەرەو ناو جەستەیان هەیە کە لەوێوە زۆریەک لە کۆئەندامەکانی ژێر پێستیان دەبینرێن.

ماوەیەک لەمە پێش، جۆرێکی نوێ لەم بۆقە شووشەییانە لە ئێکوادۆر دۆزراوەتەوە کە لە ڕێی پێستی ژێر زگییەوە دەتوانین تەنانەت بەشێک لە دڵی بە ڕەنگی سووری تۆخ ببینین. هەروەها توێژەران لە ڕۆژهەڵاتی باکووری ئێکوادۆردا بۆقێک بە ناوی H. yakuیان دۆزیوەتەوە که ده‌توانین دڵیان به ته‌واوی ببینین. توێژینەوەکان لەم بوارەدا بەردەوامن.

کۆکردنەوە: ڕێبوار محەممەدی، دوکتورای دامپزشکی، زانستگای ورمێ، ئێران.
*arboreal tree frog

سەرچاوە:
https://www.livescience.com/59306-glass-frog-visible-heart.html

پۆستە هاوشێوەکان

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button