ئەکادیمی شاهانەی زانستەکانی سوید، بڕیاری دا خەڵاتی نۆبڵی وێژەی ساڵی ٢٠٢٣، بە بۆنەی «شانۆنامە و نووسراوە داهێنەرەکان کە دەنگی ئەو شتانەن کە بۆ گوتن نابن» بە یۆن فۆسێ، ببەخشێت. یۆن فۆسێ لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٩ی زایینی لە شاری هاوگسوند لە کەنارەکانی ڕۆژاوای نەرویجە.
کارە هونەرییە مەزنەکانی بە زمانی نینۆرسکی (یەکێک لە دوو زمانی فەرمیی نەرویج) لە چەندین ژانری جۆراوجۆردا نووسراوە وەکوو شانۆنامەکان، ڕۆمانەکان، کۆمەڵە شیعرەکان، وتارەکان، کتێبی منداڵان و وەرگێڕانەکان.
هەرچەند کە یۆن شانۆنامەنووسێکی بەناوبانگە بەڵام لە جیهاندا زۆرتر بە نووسراوەکانییەوە ناسراوە. یەکەمین ڕۆمانی ئەو «سوور، ڕەش» لە ڕووی هەست و سۆزەوە خاڵی بوو، زمانێکی یاخی هەبوو، باسی خۆکوشتنی دەکرد و بووە بنەمای نووسینەکانی دواتری.
گەشانەوەی فۆسێ لە ئەورووپادا وەک شانۆنامەنووسێک، بە نووسین بۆ «کلۆد ڕیجی» لە پاریس بۆ بەرهەمهێنانی شانۆیەک بە ناوی «کەسێک دێت» دەستی پێ کرد. تەنانەت لەم کارە سەرەتاییەشدا، تایبەتبوونی فۆسێ بە نوقمکردنی شانۆکە لە چاوەڕوانییەکی ترسناک و ئیرەییبردنێکی بێزارکەر دەردەکەوێت.
ئەو بە کەمکردنەوەی لەڕادەبەدەری قسەکردن و دەرخستنی هەستەکان، توانی بە باشترین شێوە هەستی دڵەڕاوکێ و بێدەسەڵاتی دەرببڕێت.
ئەو وەک پێشەنگە گەورەکەی ئەدەبیاتی نینۆرسکی نەرویج، تارجی ڤێساس، پەیوەندییە ناوخۆییە بەهێزەکان چ زمانەوانی و چ جوگرافی، لەگەڵ تەکنیکە هونەرییە مۆدێڕنیستەکان تێکەڵ دەکات.
فۆسێ لە ڕۆمانی دووەمیدا بە نێو « Stengd gitar (1985)» گۆڕانیکارییەکی دڵتەزێن لەسەر یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی نیشان دەدات، ساتەوەختی ڕەخنەگرانەی بێ چارەسەرە! دایکێکی گەنج ماڵەکەی بەجێ دەهێڵێت بۆ ئەوەی زبڵەکان فڕێ بداتە ناو جۆگەلەکەوە، بەڵام هاوکات کە منداڵەکەی لە ماڵەوەیە دەرگاکە لە خۆی دادەخات.
پێویستی بە چوونەژوورەوە و یارمەتی هەیە. ئەو ناتوانێت ئەو کارە بکات و ناشتوانێت منداڵەکەی بەجێ بهێڵێت. لە کاتێکدا، کافکا گوتەنی خۆی «لە بەردەم یاسا»دا دەبینێتەوە جیاوازییەکە ڕوونە. فۆسێ بارودۆخی ڕۆژانە دەخاتە ڕوو کە لە ژیانی خۆمانەوە دەناسرێتەوە.
وەک یەکەمین کتێبەکەی کە بە شێوەیەک لە ستایلی مینیماڵیزمی فۆسێ ناسراوە.
Jon Fosse
Haugesund, Norway Nynorsk
Raudt, svart’ (1983) سوور، ڕەش
Claude Régy