ئابووریزانستنامە

ئاوڕدانەوەیەک لە دۆخی هەناردەکردن لە جێهاندا؛

ساڵی ڕابردوو هەناردەکردن لە جیهاندا ٢٣.٨ ترلیۆن دۆلار بووە، ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٥% کەمی کردووە

بەگشتی لە کۆی سی وڵاتی گەورەی هەناردەکاری لە جیهاندا هەناردەکردنی بیستیان لە ڕووی قەبارەی دۆلارییەوە دابەزیوە، چونکە قەبارەی باجە گومروکییەکان بەراورد بە ساڵی ۲۰۱۵ نێزیکەی پێنج هێندە زۆرتر بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆڕتەکان لە خشتەکانی سەرەوەدا دەردەکەوێت چین ٣.۴ ترلیۆن دۆلار کاڵای هەناردە کردووە کە نێزیکەی ١.۴ ترلیۆن دۆلار لە ئەمریکا زیاتر بووە.
ساڵی ١٩٧٩ دوایین جار بوو کە ئەمریکا زۆرترین هەناردەکاری جیهان بوو بەڵام لەو کاتەوە کورتهێنانی بازرگانیی دەستی پێ کرد.
لە ئێستادا کە هەناردەکردنی وزە هەناردەی سەرەکیی ئەمریکایە، لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەمریکا لە زیادەی پوختی وزە* ۶۵ ملیار دۆلار قازانجی کرد و ئەمەش هاوسەنگیی بازرگانییەکەی بەهێزتر کرد. هەروەها بە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی وزەی ناوخۆیی توانی خۆی لە شۆکەکانی بەرزی و نزمیی نرخی نەوت بپارێزێت و ئەو کاریگەرییە زۆرەی کە نرخی نەوت بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئابووریی ئەورووپا هەیبوو بەخۆیەوە نەبینێت.
ئەڵمانیا کە سێیەم گەورەترین وڵاتە لە هەناردەکردندا تەنانەت لە کاتێکدا کە ئابوورییەکان بەرەو بچووکبوونەوە دەچن بە ڕێژەی ١٪ هەناردەکردنی گەشەی کردووە. ئەم وڵاتە ١۶٠ ملیار دۆلار کەلوپەلی بۆ گەورەترین بازاڕی هەناردەکردنی خۆی کە ئەمریکایە ناردووە. گەرچی ئەگەر ئەو باجە گومرکییانەی کە ترامپ پێشنیاری کردوون جێبەجێ بکرێت ڕێژەی هەناردەکردنی ئەڵمانیا بۆ ئەمریکا تا ١۵٪ دادەبەزێت و کەرتی ئۆتۆمبێل و دەرمان زۆرترین زیانیان بەر دەکەوێت و بە ڕێژەی ٣٢٪ و ٣۵٪ دادەبەزن.

Net energy surplus: زیادەی پوختی وزە

وەرگێر: ئیحسان ئیزەدی
هەڵەگر: ئیدریس قادری
گرافیک: حوسنا ئیزەدی

سەرچاوە

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button