‌هەواڵی ڕێکخراوە

بە کاتی زانست؛ هەلێک بۆ بەشداری لە چالاکی و هەڵمەتە زانستییەکانی هۆژان

ئەگەر دەتهەوێت لە کۆڕبەندی زانستیی هۆژان بەشداری بکەیت و بەڵام کەنەدا دوورە و ناکرێ بێی بۆ ئەوێ، دەکرێت ڕێگەیەکی نزیکتر هەڵبژێری.

کۆڕبەندی زانستیی هۆژان لە مانگی خەرمانان (ئاب)ی ئەمساڵ لە زانکۆی ئۆتاوای وڵاتی کەنەدا بەڕێوە دەچێت. بەم بۆنەیەوە، هۆژان بانگهێشتی زانستوانان و زانستدۆستانی کورد دەکات تاکوو لە سێ هەڵمەتی زانستیی تایبەتدا بەشداری بکەن.

ئامانج: خەڵک و بەردەنگی گشتی زیاتر ئاوێتەی زانست ببن و زانست و چەمکەکانی بە زمانی کوردی لەسەر زاران بڵاو بێتەوە و ببێتە بەشێکی دانەبڕاو لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگە!

هەڵمەتی A: پوختەی تێزی دکتۆرا یان ماستەری خۆت بە کوردی وەرگێڕە.

هەڵمەتی B: توێژینەوەکەت لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکی کورت و بە چەشنێکی داھێنەرانە بڵاو بکەوە.

هەڵمەتی C: باسی گرینگیی ئاراستەکردنی زانست بە زمانی کوردی یان گرینگیی نوێنەرایەتیی ژنان لە زانستدا بکە.

خەڵات: ڕێزنامەی کۆڕبەند، بڵاوکردنەوە لە ماڵپەڕ و گۆڤار، بەڵگەنامەی فەرمی و خەڵات تا ٢٠٠ دۆلاری کەنەدی.

وردەکاریی زیاتر:

=============================

هەڵمەتی زانستیی A – توێژینەوەکەت بهێنەوە ماڵێ:
پوختەی تێزی دکتۆرا یان ماستەری خۆت بە زمانی کوردی وەرگێڕە.
کێ دەتوانێت بەشداری بکات؟
هەر توێژەرێک کە تێزی ماستەر یان دکتۆرای لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری، بیرکاری، یان پزیشکیدا(STEMM) نووسیوە.

دەبێت چی بکەیت؟
پوختەی تێزی ماستەر یان دکتۆرای خۆت بە زمانی کوردی وەرگێڕە و پوختەیەکیش لەسەری بە زمانی سادە بۆ خەڵکی ئاسایی بنووسە.

دوایین کات:
15 August 2025
۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ی کوردی*
۱۹ی تیری ۱۴۰۴ی‌ هەتاوی*

زانیاریی زیاتر لێرە | پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداری لێرە
=============================

هەڵمەتی زانستیی B – ڤیدیۆی توێژینەوەکەت بە کوردی
کێ دەتوانێت بەشداری بکات؟ خوێندکاران، توێژەران، و زانستوانان لە بوارەکانی STEMM.

دەبێت چی بکەیت؟
ڤیدیۆیەکی ٣ خولەکی بە زمانی کوردی بەرهەم بێنە کە توێژینەوەکەت بە زمانێکی سەرنجڕاکێش و سادە، پێشکەش بە بەردەنگی گشتی بکات.

دوایین کات:
10 August 2025
۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ی کوردی*
۱۹ی تیری ۱۴۰۴ی‌ هەتاوی*

زانیاریی زیاتر لێرە |پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداری لێرە

=============================

هەڵمەتی زانستیی C – لابردنی بەربەستەکان: دەنگی کوردان لە زانست و بەشداریی ژنان لە بوارەکانی STEMM
کێ دەتوانێت بەشداری بکات؟
هەموو چینەکانی خەڵک

دەبێت چی بکەیت؟
ڤیدیۆیەکی کورت (ئەوپەڕی ٣ خولەک) لە خۆت بنێرە کە تێیدا باسی یەکێک لەم دوو پرسە بکات:

گرینگیی ئاراستەکردنی زانست بە کوردی چییە؟
یان

گرینگیی نوێنەرایەتیی  ژنان لە زانستدا چییە؟

دوایین کات:
10 August 2025
۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ی کوردی*
۱۹ی تیری ۱۴۰۴ی‌ هەتاوی*

زانیاریی زیاتر لێرە | پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداری لێرە

لەم هەل و دەرفەتە کەڵک وەرگرە و بە بەشداری لەو هەڵمەتانە لەپێناو گەشە و پێشکەوتی کۆمەڵایەتی لە ڕەهەندی زانستییەوە هەنگاو بنێ و کاریگەریی خۆت بنوێنە.

#هەڵمەتی_زانستی
#Helmeta_Zanistî

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button