هەواڵی ڕێکخراوە
		
	
	
ململانێی #ماسکی_من

وەک کۆمەڵێک ڕێکخراوەی مەدەنیی کوردستان، ململانێی #ماسکی_من ڕادەگەیهنین
چۆن بەشدار بم؟
 ڤیدیۆ یان وێنەی ماسکێک کە بە پارچەی جلوبەرگ دروستتان کردووە بە ھەشتەگی #ماسکی_من بڵاوی بکەنەوە و دۆستانی خۆتان بۆ ئەم ململانێیە (چەلێنجە) بانگھێشت بکەن. 
بۆ ماسکی پارچەیی گرینگە؟
 لە کۆتایین ڕێنوێنیدا، ناوەندی کۆنترۆڵ و بەرگری له نەخۆشییهكان CDC، بەستنی ماسکی پارچەیی بۆ ھەموو کۆمەڵگه پێشنیار كردووه. 
دروستکردنی ماسکی پارچەیی:
۱. یارمەتیدەری کادری دەرمانە؛ چون ماسکەکانی تر بۆ نەخۆشخانەکان دەمێنێتەوە.
۲. ڕێگرە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆمەڵگهدا. 
#ماسکی_من، پارێزەری کۆمەڵگا
چاوەڕوانی ڤیدیۆ و وێنەکانتانین.



