بۆ نووسەران
ئەم لاپەڕە بۆ یارمەتیی نووسەرانی گۆڤار و پەڕتووکی هۆژان ئامادە کراوە. تکایە لە نووسینی بابەتەکاندا چوارچێوە دیاریکراوەکانی خوارەوە ڕەچاو بکەن.
سەرنووسەران و هەڵەگرانی هۆژان بەردەوام یارمەتیی نووسەران دەدەن بۆ ئامادەکردنی بابەتەکانیان.
چوارچێوەی گشتی | Template
بابەتەکان دەبێت چوارچێوەی دیاریکراوی هۆژان ڕەچاو بکەن. بۆ دیتنی چوارچێوەی گشتی بۆ گۆڤاری زانستیی هۆژین، سەردانی ئەم بهستهرهی خوارهوه بکەن:
بەستەری چوارچێوەی گشتی Template
ڕینووس و خاڵبەندی
هۆژان ڕێنووسی ئاکادیمیایی کوردی پەیڕەو دەکات. بۆ داگرتنی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی (دیاریکراو لەلایەن ئەکادیمیای کوردی) سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:
بابەتەکان دەبێت ڕێسای گشتی خاڵبەندی ڕەچاو بکەن. بۆ داگرتنی ڕیسای گشتیی خاڵبەندی سەردانی ئەم وتارە بکەن:
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد
لەگەڵ پێشکەوتنی مودێلە زمانییە گەورەکان لە زمانی کوردیدا، دەستەی سەرنووسەرانی هۆژین سەرەڕای ئەوەی کە کەڵک وەرگرتن لە ژیریی دەستکرد بەشێوەیەکی گونجاو بەسوود دەزانێت، بەڵام ئەم مودێلە زمانییانە تەنیا وەک ئامرازێکی یارمەتیدەر دەبینن، نەک وەک جێگرەوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و وردبینیی زانستیی توێژەر، نووسەر و وەرگێڕی مرۆڤ. بۆ داگرتنی ڕێنوێنی و سیاسەتی گۆڤاری زانستیی هۆژین سەبارەت بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە ئامادەکردنی بابەتەکان بۆ گۆڤار سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە.
ڕێنوێنی و سیاسەتی گۆڤاری زانستیی هۆژین سەبارەت بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد
وشەنامەی هۆژان و وشە زانستیەکان
بۆ دۆزینەوەی هاوتای کوردیی وشە زانستییەکان دەتوانن لە وشەنامەی هۆژان کەڵک وەربگرن.
هەروەها بە مەبەستی کۆکردنەوە و تاوتوێکردنی وشە زانستییەکان، پێویسته نووسهر وشه زانستییه نوێیەکان له گووگڵدۆکی وتارەکەدا ژێرنووس بکات و واتای ئینگلیسی و فارسی/عربی وشەکە بنووسێت. ئەم وشانە بۆ گەشەپێدان و بەڕؤژکردنی وشەنامەی هۆژان بەکار دێن.
فۆنت و تەختەکلیل
پێویستە بۆ نووسینی بابەتەکان لە تەختەکلیلی یونیکۆد کەڵک وەربگیرێت. تکایە لە گووگڵدۆکدا لە فۆنتی Calibri کەڵک وەربگرن.
بەستەری ناردنی وتار
تکایە بابەتەکانتان لەخۆگری لینکی گووگڵدۆکی وتارەکە بێت. بابەتەکانتان لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە بۆمان بنێرن:
بەستەری ماڵپەڕی ناردنی وتار
بۆ زانیاری لەسەر دوایین مۆڵەتی ناردنی بابەتەکان پێوەندیمان لەگەڵ بگرن:
hojan.govar@gmail.com
لەسەر چ بابەتانێک بنووسین:
چوارچێوەی ناوەڕۆکی گۆڤار
- وتار: نووسراوەیەکی سەرنجڕاکێش لەسەر پرسە گرینگەکانی دنیا یان کوردستان: پزیشکی، فیزیک، ئابووری، ژینگە، کۆمەڵگا، بیۆلۆژی و ھتد….
- وتووێژ: وتووێژ لەگەڵ زانستمەند یان زانایەکی کورد یان لەسەر بابەتێکی پێوەندیدار بە کوردستان
- کورتە یان ناساندنی کتێبە زانستییە گشتییە بەناوبانگەکان: پەڕتووکخانە
- ناساندنی کەسایەتی
- زانست و تەکنەلۆجیا
- ماڵمان زەوی
- ھەواڵی زانستی: بنکەی هەواڵ
- خەڵاتی نۆبڵ
- زمان و زانست
- ئابووری و گەشە
- کێبەرکێ
- دەنگی خوێنەر
- منداڵ و پەروەردە
- ژیان و تەندروستی
- سافت سکیل، سێلف هێلپ: خۆت یارمەتی بدە!
- وەرگرتنی بابەتی نیو تا یەک لاپەڕەیی لە ڕێکخراوە فەرھەنگی یان زانستییەکانی کوردستان وەک ھاوکاری و پێوەندی: فەرهەنگ و زانست و هونەر لە کوردستاندا
- ڕۆژێک وەک توێژەرێک: ژیانێکی ئاسایی توێژەرێک چۆنە
- ڕۆیشتن بۆ ھەندەران: ئەزموونی ڕۆشتن بۆ ھەندەران بۆ خوێندن
- شۆخی لەگەڵ زانست
- فێرکاریی ئولەمپیاد
- وێنەزانست: وێنەیەکی ھونەری لەگەڵ شرۆڤەیەکی کورتی زانستی
- شرۆڤەی زانستیی فیلمە زانستییەکان
- فەلسەفەی زانست
- ڕۆژنامەگەریی زانستی
- باشترین ستارتاپەکانی جیھان: مێژوو، ئەزموون
- لە ھەر زانستێک چەمکێک: پێناسەیەکی لە چەمکێکی زانستی
- نەخۆشی باو و ڕێکارەکان