🥇 ئاکامی تێکۆشانی ۲۵ ساڵ؛ دەستکەوتێک کە خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بوو بە بەشی

براوەکانی خەڵاتی پزیشکیی ٢٠٢۶، ڕێگەیەکیان دۆزییەوە بۆ هەڵکردن و کوژاندنەوەی خانە دەمارییەکانی مێشک بە تیشک
🏅 کۆڕی نۆبڵ لە پەیمانگەی کارۆلینسکای سوید، بڕیاری دا خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی/زیندەوەرناسیی ٢٠٢۶، پێشکەشی کارل دایسێرۆس لە زانکۆی ستەنفۆرد، پیتێر هیگومان لە زانکۆی هومبۆلتی ئەڵمانیا و گەیۆرک ناگەل لە زانکۆی ڤورتسبورگی ئەڵمانیا¹، بکات. ئەو زانایانە کە بە هاوبەشی ئەو خەڵاتەیان بردووەتەوە، ڕێگەیەکیان دۆزییەوە کە دەکرێت بە تیشک چالاکیی خانە دەمارییەکان² وەک سویچێکی کارەبایی کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەم سێ کەسە بەهۆی دۆزینەوەکانیان سەبارەت به کەناڵە ئایۆنییەکانی هەستیار بە تیشک³ و هەروەها ئۆپتۆجینەتیک⁴ ئەم خەڵاتەیان بردەوە.
کەناڵی یۆنیی هەستیار بە تیشک چییه؟
ئەوانە پرۆتینێکن کە لەسەر ڕووی نۆڕۆنەکە دادەنرێن. کاتێک تیشکی گونجاویان پێ دەگات، کەناڵەکە دەکرێتەوە یان دادەخرێت و ڕێگە بە ئایۆنە بارکراوەکان⁵ دەدات بچنە ناو یان دەرەوەی خانەکە. بەم شێوەیە چالاکیی کارەبایی خانەکە کۆنترۆڵ دەکرێت.
ئۆپتۆجینەتیک چییه؟
زانستێکی نوێیه کە لەڕێگەی کەناڵە یۆنییه هەستیارەکان بە تیشک (کە پێشتر باسمان کرد)، زانایان دەتوانن بە تێگرتنی تیشک، خانە دەمارییە تایبەتەکان لە مێشکدا چالاک بکەن یان بیکوژێننەوە. ئەم کارە ڕێگەیان پێ دەدات لەسەر ڕۆڵی تۆڕە دەمارییەکان لە ڕەفتار، هەست و نەخۆشیەکانی مێشکدا زۆر وردتر لێکۆڵینەوە بکەن.
جێگەی ئاماژەیە ئەم دۆزینەوەیە کاری شەوێک و مانگێک و ساڵێک نەبووە! ئاکامی تێکۆشانێکی ۲۵ ساڵە بووە و لە داهاتوودا چیرۆکی ئەم دەستکەوتەتان بۆ شی دەکەینەوە.
1. KARL DEISSEROTH, The Howard Hughes Medical Institute and Stanford University, USA
PETER HEGEMANN, Humboldt University of Berlin, Germany
GEORG NAGEL, University of Würzburg, Germany
2. Neurons
3. Light-gated ion channels
4. Optogenetic
5. Charged ions
🖥 سەرچاوە و زانیاریی زیاتر:
🔗 https://www.nobelprize.org/prizes/medicine/2026/press-release/




