ئەندازیاریی مکانیک
زانستی مکانیک یەکێک لە لقەکانی زانستی فیزیکە کە لەسەر جووڵەی ماکەکان و هێزێک کە دەبێتە هۆکاری ئەم جووڵەیە لێکۆڵینەوە دەکات. زانستی مکانیک لەسەر بنەمای جووڵەزانی (سینماتیک) و داینامیک لێکدانەوە و شیکاریی دۆخەکانی خۆگر، تراو و گاز دەکات. جیاوازیی جووڵەزانی و داینامیک لەوەدایە کە لە جووڵەزانیدا تەنیا لێکدانەوە بۆ جووڵەی مادەکان دەکرێت بەبێ ئەوەی کە ئەو هێزە کە بۆتە هۆکاری ئەم جووڵەیە ڕەچاو بکرێت، بەڵام لە داینامیکدا ئەم هێزەش ڕەچاو دەکرێت. هەر لەم پەیوەندییەدا، ئەندازیاریی مکانیک بوارێکی ئەندازیارییە کە بە کەڵکوەرگرتن لە بنەماکانی زانستی ئەندازیاری، فیزیک و زانستی مادەکان، هەوڵ دەدات داڕشتن، لێکدانەوە و بەرهەمهێنانی سیستمە مکانیکییەکان بکات. هەروەها ئەندازیاریی مکانیک بوارێکە کە ئاوێتەیە لەگەڵ داڕشتن، کارپێکردن و بەرهەمهێنانی مەکینه و ئامرازە جۆراوجۆرەکان. ئەم بوارە یەکێک لە کۆنترین و بەربڵاوترین بوارەکانی ئەندازیارییە.
ئەندازیارێکی مکانیک پێویستی بە زانینی بنەماکانی داینامیک، جووڵەزانی، ستاتیک، تێرمۆداینامیک، زانستی ماکەکان، لێکدانەوەی پێکهاتەکان و کارەبا هەیە. سەرەڕای ئەم زانستە بنەڕەتییانە کە ئاماژەیان پێکرا، ئەندازیاری مکانیک لە ئامرازگەلێک وەک داڕشتن بە یارمەتیی کۆمپیووتەر (CAD)، بەرهەمهێنان بە یارمەتیی کۆمپیووتەر (CAM) و هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی خولی تەمەنی بەرهەم بۆ داڕشتن و لێکدانەوەی کارگەکانی بەرهەمهێنان، مەکینە و کەرەستەکانی پیشەسازی، سیستمەکانی گەرمکردنەوە و فێنککردنەوە، سیستمەکانی گواستنەوە، فڕۆکەکان، پاپۆڕەکان، ڕۆباتەکان، کەرەستەی پزیشکی، چەک و کەرەستەی سەربازی و هتد کەڵک وەردەگرێت.
ئەندازیاریی مکانیک لە ماوەی شۆڕشی پیشەسازی ئەورووپادا وەک بوارێکی زانستیی سەربەخۆ سەری هەڵدا، ئەگەرچی دەکرێت مێژووی ئەم بوارە بۆ هەزاران ساڵ پێشتریش بگەڕێنینەوە. لە سەدەی نۆزدەیەمی زایینیدا، پێشکەوتنی زانستی فیزیک بوو بە هۆکارێک بۆ پێشکەوتنی ئەندازیاریی مکانیک و ئەم بوارە بەردەوام لە پێشکەوتندا بووە تا ئەو جێگایەی کە ئێستا لە بەشەکانی کامپۆزیت، مێکاترۆنیک و نانۆتەکنەلۆژی دەستکەوتی بەرچاوی هەبووە. ئەندازیاریی مکانیک هەروەها هاوبەشییەکی زۆری لەگەڵ بوارەکانی ئەندازیاریی گەشتی ئاسمانی، ئەندازیاریی مێتالۆرژی، ئەندازیاریی بیناسازی، ئەندازیاریی کارەبا، ئەندازیاریی بەرهەمهێنان، ئەندازیاریی کیمیا، ئەندازیاریی پیشەسازی و زۆربەی بوارەکانی دیکەی ئەندازیاریدا هەیە. ئەندازیارەکانی مکانیک هەروەها دەتوانن لە بوارەکانی ئەندازیاریی بایۆپزیشکی، بایۆمکانیک، بایۆنانۆتەکنەلۆژی و بایۆمکاترۆنیکیشدا چالاکی بکەن.مەکینە و ئامرازگەلێک کە هەموو جۆرە کەرەستەیەک بەرهەم دەهێنن.
کەرەستە و ئامێرگەلی خولاوە وەکوو تۆربۆمەکینەکان، تۆرباینەکان، پۆمپەکان، کۆمپرێسۆرەکان و هتد.
موتۆڕەکانی سووتانی ژوورەکی، موتۆڕی جێت و موتۆڕی مووشەک.
دەرمەکانی بەرزە-گوشار، ڕاکتۆرەکانی کیمیایی و ڕاکتۆرەکانی ناوەکی.
گۆڕەرەکانی تین (بۆیلێرەکان، کۆندانسۆرەکان، ئێواپڕاتۆرەکان و …).
کەرەستەکانی گواستنەوە وەکوو ئوتۆمۆبیل، لۆری، باس، فرۆکە، شەمەندەفەر، پاپۆڕ و هتد.
کەرەستەکانی گواستنەوەی کەلوپەل وەکوو گەیێنەری قایشی، ڕۆباتەکان یان هتد.
داڕشتنی کۆنتڕۆلێر بۆ سیستمە داینامیکییەکان.
داڕشتنی سیستمەکانی خۆشکردنی هەوا، هەوا گۆڕین (باگۆڕی)، فێنککردنەوە و گەرمکردنەوە لە بیناسازیدا.– شەکەتی، خوشین و شکانی ئامێرەکان.
– شێوازی فاینایت ئێلێمێنت (FEM) و داینامیکی شلگازەکان بە شێوازی ژماردنی (CFD).
– گواستنەوەی تین، مکانیکی شلگازەکان.
– لەرینەوەی مکانیکی، ئاکۆستیک.
-چەمانەوەی کۆڵەکەکان، کاریتەکان، شێڵ و پلەیتەکان.– تاقیکردنەوەی کتۆیی، باشترکردنی کارامەیی و بڕواپێکراویی ئامێرەکان و پرۆسەکان.
– تاقیکردنەوەکانی تێکنەدەر.– پرۆسەکانی لە مەکینەدانی نەریتی و پێشکەوتوو.
– پرۆسەکانی شێوەپێدانی مادەکان.
– داڕشتن و بەرهەمهێنانی قالب و بەستنەوەی قالبەکان.
– شێوازەکانی لکاندن یان لەحیم کردن.
– شێوازەکانی داڕشتەکردنی کانزاکان.
– میترۆلۆجی و سیستمەکانی پێوان.– تەکنۆلۆجیی نانۆ.
– سیستمەکانی میکرۆئێلێکترۆمکانیکی و سیستمەکانی نانۆئێلێکترۆمکانیکی.
– سیستمەکانی میکڕۆ و نانۆ تایبەت بە شلگازەکان.
– نانۆکامپۆزیتەکان، نانۆکریستاڵەکان، نانۆبۆرییە کەربۆنییەکان.
– نانۆڕۆباتەکان.ئەندازیاری مکانیک لە زانستگەکانی هەر وڵاتێک بە پێی گەڵاڵە و پرۆگرامی خوێندن و پەروەردەی ئەم وڵاتە، وەک بوارێکی سەرەکیی ئەندازیاری دەناسرێت. بەڵام بە شێوەی گشتی بواری ئەندازیاری مکانیک ئەم لقانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت.شارەزایانی ئەم لقە دەتوانن لە بواری داڕشتنی ئامێرە پیشەسازییەکان، مەکینەکان، هێڵی بەرهەمهێنانی کارگەکان، داڕشتنی سیستمەکانی گواستنەوەی هێز و هتد چالاکی بکەن.ئەندازیارەکانی مکانیکی شلگازەکان لە تایبەتمەندیی مکانیکیی دۆخی تراو و گاز شارەزا دەبن و دەتوانن لە بوارەکانی داڕشتنی موتۆڕەکانی سووتانی ژوورەکی، موتۆڕەکانی جێت، ئایرۆداینامیک، داڕشتنی سیستمەکانی هیدرۆلیک و پێنۆماتیک، هێزگەکانی کارەبا، پاڵاوگەکانی نەوت و گاز، دامەزراوەگەلی مکانیکی بیناکان و هتد چالاکی بکەن.ئەندازیارانی ئەم لقە لە بوارەکانی بەرهەمهێنان وەک کارگەکانی سازکردنی قالب و بە گشتی بەرهەمهێنانی مەکینە و ئامێرە پیشەییەکان چالاکی دەکەن.ئەندازیاریی مکانیک چەند لقێکی تایبەتیش لە خۆ دەگرێت کە لە هەندێک پۆلێنکردندا دەخرێنە ناو لقە گشتییەکان کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە. ئەم لقە تایبەتییانە بریتین لە:
- مکانیک – ئوتۆمۆبیل
- مکانیک – گەشتی ئاسمانی
- مکانیک – دەریا
- مکانیک – شەمەندەفەر
- مکانیک – دامەزراوەکانی گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە
- مکانیک – هێزگەی کارەبا
- مکانیک – بیۆمکانیک
- مکانیک – مکاترۆنیک
- مکانیک – سیستمەکانی وزە
- مکانیک – بایۆسیستم (بواری جووتیاری)
Computer-aided design طراحی به کمک کامپیوتر
Computer aided manufacturing ساخت به کمک کامپیوتر
Product life cycle management مدیریت چرخه عمر محصول
Aerospace engineering مهندسی هوافضا
Metallurgical engineering مهندسی مواد
Civil engineering مهندسی عمران
Electrical engineering مهندسی برق
Manufacturing engineering مهندسی ساخت و تولید
Chemical engineering مهندسی شیمی
Industrial engineering مهندسی صنایع
Biomedical engineering مهندسی بیوپزشکی
Bionanotechnology بیونانوتکنولوژی
High pressure vessels مخازن تحت فشار
Chemical reactors راکتورهای شیمیایی
Nuclear reactorsراکتورهای هسته ای
Finite element method روش اجزا محدود
Computational fluid dynamics دینامیک سیالات محاسباتی
Mechanical vibration ارتعاشات مکانیکی
None destructive testing آزمایش غیرمخرب