بابەتتەندروستی

مێشکی گەورەتر مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجەی زیاترە

مێشکی گەورەتر مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجەی زیاترە
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، قەبارەی گەورەتری مێشک دەتوانێت مەترسیی شێرپەنجەی مێشک زیاتر بکات. مێشکی گەورەتر، زمارەی خانەکانی زۆرترن، و ئەگەری بازدانی جەنەتیکیی خانەکان کە دەبنە هۆی شێرپەنجە زیادتر دەبێت.

شێوازی ژیان کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە
شێوازی ژیان بۆ هەندێک شێرپەنجە دەتوانێت کاریگەرییەکی زۆر دابنێت. ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سییەکان، لە چاو کەسانێک کە جگەرە ناکێشن، زۆر زیاترە. بەڵام شێوازی ژیان کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر پەرەسەندنی تومۆری مێشک نییە.
مێشکی گەورەتر واتە دابەشبوونی زیاتری خانەکانی مێشک، دابەشبوونی زیاتری خانەکانی مێشک هەڵەکانی دی.ئێن.ئەی زیاتر دەکات و مەترسیی تووشبوونی شێرپەنجەش بە هەمان شێوە زیاد دەکات.
فیلینگین کە یەکێک لە توێژەرانی ئەم توێژینەویە لە زانکۆی زانست و تەکنۆلۆژیی نەرویج، دەڵێت “چەندین توێژینەوە دەریانخستووە کە قەبارەی ئەندامەکان فاکتۆرێکی گرینگە لە پەرەسەندنی شێرپەنجەدا. بۆ وێنە ئەو ژنانەی کە مەمکیان گەورەترە مەترسیی شێرپەنجەی مەمکیشیان زیاترە. ئێمە ویستمان بزانین هەمان شت بۆ تومۆرەکانی مێشکیش ڕاستە.”
هەروەها توێژینەوەکە ئەوە پیشان دەدات کە پیاوان مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجە لە ژنان زیاترە. فیلینگین دەڵێت “جەستەی پیاوان و مێشکیشیان گەورەترە. ئەمە بەو واتایە نییە کە پیاوان زیرەکترن، بەڵکوو بۆ کۆنترۆڵی جەستەیەکی گەورەتر، پێویستە ژمارەی خانەکانی مێشک زیاتر بن، ئەمە بۆ ئاژەڵەکانیش هەر بەو شێوەیە. لە جەستەی گەورەتردا، ئەندامەکانی وەک دڵ، سییەکان و مێشک گەورەترن.”
“ئەگەری پەرەسەندنی شێرپەنجە لە پیاواندا ٧٠ لە سەد لە ژنان زیاترە، بەڵام کاتێک قەبارەی مێشک گەورەترە، ژبوونیش گرینگ نییە. ئەو ژنانەی قەبارەی مێشکیان گەورەترە مەترسیی زیاتریان لەسەرە.”

سەرچاوە:

Bigger Brains Could Increase Cancer Risk

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button