بابەتتەندروستی

ڕۆڵی بەرگریی سمێڵ

سمێڵ تەنیا نیشانەی پیاوەتی نییە، سمێڵ وەک پاسەوانێکە لە بەرامەبەر تیشکی خۆردا
ئەو پیاوانەی کە پێیان وایە سمێڵ تەنیا بۆ جوانی کەڵکی هەیە و نیشانەی پیاوەتییە، بە هەڵەدا چوون. توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە سمێڵ دەتوانێت لە بەرامبەر شێرپەنجەی لێودا بیانپارێزێت.
دوکتور دانیەل ئایرێس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست لە زانکۆی کانزاس دەڵێت “وا دیارە وەک چۆن قژی سەر، کاسەسەر دەپارێزێت، بە هەمان شێوە سمێڵیش لێو دەپارێزێت. هەرچەند ئەوە بە شتێکی بەڵگەنەویست دەزانرێت بەڵام پێشتر تاقی نەکراوەتەوە.”
بۆ ئەوەی ئەو گریمانەیە تاقی بکەنەوە، ئایرێس و تیمەکەی لەسەر ٢٠٠ پیاو توێژینەوەیان کرد کە پێشتر پێشنیشانەکانی شێرپەنجە لەسەر ڕوخسار یان سەریان دەرکەوتووە و ئەو حاڵەتە بە هەوکردنی پێست (actinic keratosis) ناسراوە.
actinic keratosis وەک خاڵێک لەسەر پێست دەردەکەوێت و دەتوانێت پەرە بستێنێت بۆ شێرپەنجەیەکی مەترسیدار. ئایرێس دەڵێت “بە هۆی ئەوەی کە پێستی لێو زۆر ناسکە، actinic keratosis دەتوانێت مەترسیدار بێت ئەو نەخۆشییە بۆ لێو لە هەر جێیەکی دیکەی پێست مەترسیدارترە.”
لەو کەسانەی لەم توێژینەوەیەدا بەشدار بوون ٦٠ کەسیان بۆ ماوەیەکی زۆر سمێڵێکی زۆریان بووە بە شێوەیەک کە سمێڵیان لە ٩ میلیمەتر درێژتر بووە.
لە کۆتاییدا دەرکەوت کە ئەو کەسانەی بۆ ساڵانێکی زۆر سمێڵیان بووە مەترسیی تووشبوونی لێوی خوارەوەیان بە actinic keratosis، شازدە بەرامبەر کەمتر بووە لەو کەسانەی کە سمێڵێان نەبووە. لە توێژینەوەکەدا هۆکارەکانی دیکەش وەک مێژینەی بنەماڵە لە تووشبوون بە شێرپەنجە پێست، ڕابردووی کەسەکە لە سووتان بە خۆرەتان، جگەرەکێشان و تەمەن لەبەر چاو گیران.
actinic keratosis حەوتەمین شێرپەنجەی باوە لە جیهاندا و دەتوانێت لەسەر چینی دەرەوی پێست، دەوری لێو، گوێ، کاسەی سەر و شانەکان کاریگەری دابنێت. هەروەها دەتوانێت لەسەر ناوەوەی دەم، لووت و گەوروو کاریگەری دابنێت و لەو شوێنانەوە بڵاو ببێتەوە.

سەرچاوە:

https://medicalxpress.com/news/2019-05-mustaches-manly-sun-rays.html

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
ورود | ثبت نام
شماره موبایل یا پست الکترونیک خود را وارد کنید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
رمز عبور را وارد کنید
رمز عبور حساب کاربری خود را وارد کنید
برگشت
درخواست بازیابی رمز عبور
لطفاً پست الکترونیک یا موبایل خود را وارد نمایید
برگشت
کد تایید را وارد کنید
کد تایید برای شماره موبایل شما ارسال گردید
ارسال مجدد کد تا دیگر
ایمیل بازیابی ارسال شد!
لطفاً به صندوق الکترونیکی خود مراجعه کرده و بر روی لینک ارسال شده کلیک نمایید.
تغییر رمز عبور
یک رمز عبور برای اکانت خود تنظیم کنید
تغییر رمز با موفقیت انجام شد