هەواڵی ڕێکخراوە
سەبارەت بە ماڵپەڕی سێبەر-بنکەیەک بۆ یارمەتیی جەماوەریی گشتی
سەبارەت بە ماڵپەڕی سێبەر-بنکەیەک بۆ یارمەتیی جەماوەریی گشتی
ماڵپەڕی سێبەر دەیھەوێت سێبەرێکی پاڵپشت بێت بۆ پڕۆژە فەرھەنگی و زانستییەکانی کوردستان. ھیوادارین تیشکی خۆری کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان میوەی باش بدات لەژێر سێبەری ئەم بنکەدا.
بە دڵۆپ دڵۆپ یارمەتیی ئابووریی دانە دانەتان دەتوانین شەپۆلێک ڕێک خەین و پڕۆژە و خەونی گەورە بێنینە دی.
ھیوادارین بتوانین لەگەڵ ڕێکخراوە فەرھەنگی، زانستی و ھونەرییەکان و ھەروەھا زانکۆکان و بنکە زاستییەکان ھاوکاریمان بێت و بتوانین بە کۆمەڵگایەکی مەدەنیی بەھێزەوە، ھەنگاوێک بەرەو پێشبردنی پڕۆژە گەورەکانی بواری فەرھەنگ و زانست لە کوردستاندا ھەڵگرین.
3ber.hojan.org
بەسپاسەوە،
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوەی فەرهەنگی زانستیی هۆژان