من خوێندکاری دوکتورای ڕووناکی لە ئەنستیتووی تەکنۆلۆژیی کارلسرووهەی ئاڵمانم. توێژینەوەم لەسەر ڕووناکی و مادە لە قەبارەی نانۆدایە.

لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی پڕ-وزە، یەکەمین گۆڤاری زانستیی کوردی لە ئیرانمان لە چاپ دا.

دەر لە بواری توێژینەوەی زانستگا، لە بواری نۆرۆنناسی، ئەنترۆپۆلۆژی و خواردن خەریکە توێژینەوەم وەک حەزێکی تاکەکەسی.

I am a doctoral researcher of optics and photonics at Karlsruhe Institute of technology (KIT), Germany. My research is on light interaction with matter at nano scale.
Besides my academic work, I am interested in science communication and science journalism. I have regular writings on various science topics for a public audience on this platform.
Along with a passionate team, I founded a science magazine in Kurdish (Hojin) and took role as a chief editor.
 My interests beyond my specialization are neuroscience, antropology and nutrition.

بابەتەکان لە گۆڤاری هۆژیندا

تایبەتنامە

پلازمۆنیکئاسۆ ڕەحیمزادەگان

ژمارە ١

بەدوای شەپۆلی شینەوە: لە خەڵاتی نۆبێلی فیزیکەوە تا بازاڕی LCD ی بانەئاسۆ ڕەحیمزادەگان

ژمارە ٢

فیزیکزانان تراوێک بە قورسایی کاریگەریی نەرێنی دروست دەکەن!ئاسۆ ڕەحیمزادەگان

ژمارە ٣

ژمارە ٤

بابەتەکانی کاناڵ و ماڵپەڕ

کۆرۆنا: پەیوەندیی ڕێژەی مردن و یاسابەزێنی (شلگرتنی کولتووری)

بەپێی توێژینەوەیەکی نێونەتەوەیی، دەرکەوتووە لەو وڵاتانەی کە کۆمەڵگەیەکی یاسابەزێنتریان هەیە، لەچاو وڵاتانێک کە کولتوورێکی توندوتۆڵیان ھەیە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تێیاندا ٥ جار و ڕێژەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە ۸ جار زۆرترە. بۆ نموونە وڵاتی ژاپۆن (یابان) و مەکزیک ژمارەی دانیشتوانیان وەک یەک وایە، بەڵام لە مەکزیک ڕێژەی مردن ٣٠ هێندەی ژاپۆنە. کۆمەڵگەیەک کە توندگرتنی کولتووریی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی ئاسمانی شین لە کاتی ڕۆژئاوابووندا سوور دەبێت؟

ڕەنگی خۆر سپییە، واتە هەڵگری هەموو ڕەنگەکانی ناو پەلکەزێڕینەیە. بەڵام چ ڕوو دەدات کە ئەم ڕەنگە سپییە، دەبێتە هۆی زەردبوونی خۆر و شینیی ئاسمان و سووریی خۆرئاوا؟ هەموو ئەم گۆڕانکارییانە لە بەرگەھەوای زەویدا ڕوودەدات. لە بەرگەهەوادا تەنۆلکەی زۆر زۆر ورد هەیە. ئەم تەنۆلکانە تەنانەت لە درێژیی شەپۆلی ڕووناکیش بچکۆلەترن! لە ڕووناکیی دیاردا، ڕەنگی سوور درێژیی زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەریی ۹۱%ی ڤاکسینی ڕووسی

🔴 کاریگەریی ۹۱%ی ڤاکسینی ڕووسی بەپێی وتارێک کە ئەمڕۆ لە گۆڤاری بەناوبانگی لەنسێت بڵاو بووەتەوە، لە فازی سێهەمی پێکوتەی ڕووسیی سپوتنیکی V، و دوای توێژینەوەی سەرەتایی لەسەر نزیکەی ۲۰ هەزار کەس، کاریگەریی ۹۱ لەسەدی بۆ ئەم پێکوتەیە تۆمار کراوە. ئەم ئەنجامە سەرەتاییە، ھەواڵێکی زۆر هیوابەخشە بۆ شەڕی دژ بە کۆرۆنا. ئەم پێکوتەیە دەبێت لە دوو زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەریی لاوازی پێکوتەی چینیی سینۆڤاک

کاریگەریی لاوازی پێکوتەی چینیی سینۆڤاک بەپێی دوایین توێژینەوەیەک کە لە بەڕازیل لەسەر پێکوتەی دژە کۆرۆنای سینۆڤاکی چین کراوە، کاریگەریی ئەم پێکوتەیە تەنیا ٥٠ لەسەدە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەوەپێش توێژینەوەیەک لە تورکیە کاریگەریی ئەم پێکوتەیەی نزیکەی ٩٠ لەسەد نیشان دابوو. ئەمە نیشان دەدات کە توێژینەوە لەسەر پێکوتەکان تا چ ڕادەیەک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر زیاتر بخوێنەوە…

چێشتخانەکان، قاوەخانەکان و یانە وەرزشییەکان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزی بەهار، لە ئەمریکادا بووە.

بە لەبەرچاوگرتنی جموجۆڵی ٩٨ ملیۆن کەس لە ڕێگەی زانیاریی مۆبایلەکانیانەوە؛ چێشتخانەکان، قاوەخانەکان (کافەکان) و یانە وەرزشییەکان وەک سەرەکیترین شوێنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناسران. چێشتخانەکان، قاوەخانەکان و یانە وەرزشییەکان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزی بەهار، لە ئەمریکادا بووە. پاش لەبەرچاوگرتنی جموجۆڵی مۆبایلی ٩٨ ملیۆن کەس لە ٥٥٣ هەزار شوێنی گشتی، توێژەران توانیان چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی زیاتر بخوێنەوە…

جگەرەکێشان ئەگەری مردن بە هۆی کۆرۆنا بەرز دەکاتەوە

جگەرەکێشان ئەگەری مردن بە هۆی کۆرۆنا بەرز دەکاتەوە بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی، دوای پێداچوونەوەی چەندین توێژینەوەی داوەریکراو، پێوەندییەکی چڕ لە نێوان جگەرەکێشان و تووشبوونی سەخت بە کۆرۆنا و هەروەها مردن بە هۆی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان دۆزرایەوە. شایەنی باسە کە جگەرەکێشان ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس. سەرچاوە: https://www.who.int/news-room/commentaries/detail/smoking-and-covid-19

زستانی کۆرۆنایی

زستانی کۆرۆنایی ئایا دەزانن تیشکی ھەتاو، لە ناوەڕاستی نیوەڕۆ، لە چوار وەرزی ساڵدا، بە چەند خولەک دەتوانێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو بەرێت؟ وەڵامەکان، لەوانەیە بۆ وەرزی زستان زۆر دڵخۆشکەر نەبن! ٢ تا ٣ سەعاتی پێ دەچێت تا ٩٠٪ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەتاوی کوردستاندا لەناو بچێت! ئەم ژمارە بۆ ھاوین تەنیا نزیکەی ٢٠ خولەکە. سەرچاوە: https://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1111/php.13293

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بوویت، کەی دەتوانیت دیسان پەیوەندیت ببێت لەگەڵ خەڵک؟

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بوویت، کەی دەتوانیت دیسان پەیوەندیت ببێت لەگەڵ خەڵک؟ بە ٣ مەرجەوە دەتوانیت کۆتایی بە خۆدابڕینی خۆت لە کۆمەڵگە بهێنیت: یەک) ١٠ ڕۆژ لە دەرکەوتنی یەکەم نیشانەکانی کۆرۆنا تێپەڕ بووبێت. دوو) ٢٤ سەعات لە کۆتایین جار کە تا (یاو)ت ھەبووە تێپەڕ بووبێت بەو مەرجەی کە دەرمانی تابڕت نەخواردبێت. سێ) نیشانەکانی کۆرۆنا خەریکی چاک زیاتر بخوێنەوە…

لە ئەڵمانیا دژی کۆرۆنا لە قوتابخانەکاندا چی دەکەن؟ 

لە ئەڵمانیا دژی کۆرۆنا لە قوتابخانەکاندا چی دەکەن؟ ھەر بیست خولەک جارێک، پێنج خولەک پەنجێرەکان بکەنەوە. ئێمە دەزانین کە مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی داپۆشراودا زۆرە. بۆیە ھەمیشە پێشنیار دەکرێت لانیکەم کاتێک لە شوێنێکی داپۆشراودان، دەرگا و پەنجێرەکان بکەنەوە تاوەکوو ھەوا ئاڵوگۆڕ بێت. بەڵام بە دەستپێکی وەرزی سەرما، باسی وزەش دێتە ئاراوە. ناکرێ زیاتر بخوێنەوە…

جیاوازیی جینەتیکیی فارس و کورد

بەپێی گەورەترین توێژینەوەی جینەتیکی کە لەسەر زیاتر لە ھەزار شارۆمەندی ئێرانی کراوە، دەرکەوتووە کە جیاوازییەکی زۆری جینەتیکی ھەیە لە نێوان ئێتنیکە جیاوازەکانی ئێراندا. بۆ نموونە جیاوازیی فارس و کورد لە جیاوازیی جینەتیکیی ئەڵمانییەکان زۆرترە. ئەم توێژینەوە لەسەر ۱۱ ئێتنیک ئەنجام دراوە و بەتایبەت لە بواری پزیشکیدا زۆر گرینگە. ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان سەرچاوەکان: https://www.technologynetworks.com/genomics/news/large-genetics-study-finds-irans-population-is-highly-heterogeneous-324374 https://journals.plos.org/plosgenetics/article?id=10.1371/journal.pgen.1008385

ئایا کەسانێک کە چاویلکە لەچاو دەکەن، کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن؟

ئایا کەسانێک کە چاویلکە لەچاو دەکەن، کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن؟ بەپێی ڕاپرسییەک کە لە ٢٧٦ کەسی تووشبوو بە کۆڤید-١٩ لە چین کراوە، دەرکەوتووە کە زۆرینەیان چاویلکە (عەینەک) لەچاو ناکەن. لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوت کە ٩٤لەسەدی تووشبووان کاتێک کە لە دەرەوەن چاویلکە لەچاو ناکەن. ئەم توێژینەوەیە تەنیا لەسەر بنەمای پرسیارکردن لە تووشبووان بووە و لەوانەیە پەیوەندیی تووشبوون زیاتر بخوێنەوە…

زەماوەندێک بووە هۆی کوژرانی ٧ کەس کە لە شاییەکە بەشداریان نەکردبوو.

زەماوەندێک بووە هۆی کوژرانی ٧ کەس کە لە شاییەکە بەشداریان نەکردبوو.   لە شارێکی چکۆلەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا، لە ئاکامی بەڕێوەچوونی شاییەک تا ئێستا لانیکەم ١٧٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٧ کەسیش گیانان لەدەست داوە. بەشی تاڵی بەسەرهاتەکە ئەوەیە کە هیچ کام لەو ٧ کەسە لە زەماوەندەکەدا بەشدار نەبوون و تەنیا دواتر لە بەشداربووەکانی زیاتر بخوێنەوە…

ئایا لە خەونەکانماندا پەیامی نھێنی ھەیە؟

ئایا لە خەونەکانماندا پەیامی نھێنی ھەیە؟ خەون یەکێک لە نھێنیترین و سەرنجڕاکێشترین پرسیارەکانی مرۆڤ بووە. زۆر لە شارستانییەتەکان لێکدانەوە و پێداچوونەوەی تایبەتیان ھەیە بۆ خەون. ئایا تا ئێستا کتێبێکی شرۆڤەی خەونت خوێندووەتەوە؟ ئەم شرۆڤانە چەندە دروستن؟ بۆ ئەوەی کە بزانین خەونەکانمان چەندە ھەڵگری واتا و ھێمای نھێنین پێویستە توێژینەوەیەکی زۆر بەربڵاو بکرێت. دەبێت زانیارییەکی زۆر زیاتر بخوێنەوە…

ئایا بەس شۆردنی دەست و دەمامک بەستن و مەودای کۆمەڵایەتی لە کۆرۆنا دەمانپارێزێت؟

پێویست بوونی گۆڕانکاری لە ڕێکارەکانی دژی کۆرۆنا بەپێی توێژینەوەی نوێ. دەبێت دەستمان زوو زوو بشۆین، دەمامک ببەستین و مەودای کۆمەڵایەتی ڕەچاو کەین. ئەمە کۆی ئەو شتانەیە کە بیستوومانە بۆ بەرگری دژی کۆرۆنا. بەڵام توێژینەوەی نوێ نیشانی داوە کە تەنیا ئەم سێ ڕێکارە بەس نین. دەستمان دەشۆین، چون لەوانەیە دەستمان لە شتێکی ڤایرۆساوی دابێت و پێویستە زیاتر بخوێنەوە…

ھەواڵە گرینکەکانی ھەفتەی ڕابردوو

بڕێک لە ھەواڵە گرینکەکانی ھەفتەی ڕابردوو:   * ڤاکسین(پێکوتە)کەی وڵاتی ڕووسیە، بەپێی توێژینەوەیەکی بڵاوکراوەی نوێ، نیشانی داوە کە دەتوانێت وڵامی بەرگرانەی ھەبێت دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.   * ژاری مێشەھەنگوین دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک لەناو بەرێت. ئەمە ئاکامی توێژینەوەیەکی نوێیە.   * توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر کۆرۆنای نوێ نیشانی داوە کە پەڕەپارێزەری دموچاو و ھەروەھا ئەو زیاتر بخوێنەوە…

یەکەم پێکوتە(ڤاکسین)ی کۆرۆنا لە ڕووسیا!؟

یەکەم پێکوتە(ڤاکسین)ی کۆرۆنا لە ڕووسیا!؟ پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند کە ڕووسیا پێکوتەی کۆرۆنای نوێی دروست کردووە و ئامادەی بەکارھێنانە. ئەمە یەکەم پێکوتەیەکە کە بە فەرمی لەلایەن وڵاتێکەوە پەسند کراوە. پووتین وتی پێکوتەکە کاریگەر و دڵنیاکراوە و ھەموو تاقیکارییەکی پێویستی لەسەر ئەنجام دراوە. بەڵام زۆر زانستوان و پسپۆڕی بواری تەندروستی بە گومانەوە دەڕواننە ئەم وتەیە. زیاتر بخوێنەوە…

ھەنگاوێک بەرەو پێش لە دەرمانی کۆرۆنا

ھەواڵی بەپەلە: ھەنگاوێک بەرەو پێش لە دەرمانی کۆرۆنا پێکۆتە (ڤاکسین)ی زانکۆی ئاکسفۆرد قۆناغێکی تری بە سەرکەوتوویی تێپەڕ کرد. لە دوایین تاقیکردنەوەدا کە لەسەر نزیک لە ھەزار کەس ئەنجام درا، دەرکەوت کە پێکوتەکە دەتوانێت دژەتەن و خانەی دژە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بەرھەم بهێنێت. ھێشتا ڕوون نییە کە ئاستی بەرھەمھێنانی دژەتەن گونجاوە بۆ بەرگریکردن لە نەخۆشی کۆرۆنا زیاتر بخوێنەوە…

جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا کە دەتوانێت مرۆڤ تووش بکات! دەبێت چەندە نیگەران بین؟

جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا کە دەتوانێت مرۆڤ تووش بکات! دەبێت چەندە نیگەران بین؟ ئەم ڤایرۆسە نوێیە لە چین و لە نێو بەرازەکاندا دۆزراوەتەوە. توێژەران ترسی ئەوەیان ھەیە کە ئەم ڤایرۆسە تووشی گۆڕانکاریی جینەتیکی ببێت و دنیا تووشی نەخۆشییەکی گشتگیری تر وەک کۆرۆنا بکات. ھەر بۆیە پێویستە ئەم ڤایرۆسە نوێیە بەردەوام چاودێری بکرێت و بەھۆی کۆرۆناوە زیاتر بخوێنەوە…

دۆزینەوەی سەرسوڕھێنەر: لە شاری بارسێلۆنا لەناو نموونە ئاوی پاشەڕۆ (فازڵاو)ی ١٤ مانگ لەوەپێش ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە!

دۆزینەوەی سەرسوڕھێنەر: لە شاری بارسێلۆنا لەناو نموونە ئاوی پاشەڕۆ (فازڵاو)ی ١٤ مانگ لەوەپێش ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە! نزیک ٧ مانگ لەوەپێش دنیا بۆ یەکەم جار ڤایرۆسی ترسێنەری کۆرۆنای ناسی. دەوترێت کە ئەم ڤایرۆسە ئەو کات لە بازاڕێکی ئاژەڵی شاری ئووھانی چین سەری ھەڵداوە. بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ھەموو زانیارییەکانمان لەسەر ئەم ڤایرۆسە بە درۆ دەخاتەوە. تا زیاتر بخوێنەوە…

کۆبوونەوە لە شوێنی سەربەستراو، ھۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا

کۆبوونەوە لە شوێنی سەربەستراو، ھۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەپێی توێژینەوەیەک لە ھۆنگ-کۆنگ، ۷۰لەسەدی تووشبووانی کۆرۆنا نەخۆشییەکەیان بۆ کەس نەگواستۆتەوە و زۆربەی تووشبوونەکان بەھۆی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە گشتییەکان لە شوێنە سەربەستراوەکاندا بووە. لە نەخۆشیی کۆڤید ۱۹دا مامناوەندی، یەک نەفەر دوو کەس تووش دەکات. بەڵام جاری وا ھەیە کە لە کۆبوونەوەیەکدا بە هۆی یەک کەسەوە، زۆر کەس زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ڕۆژی کۆرۆنا ڕادەوەستێنین.

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ڕۆژی کۆرۆنا ڕادەوەستێنین. دوای وەرگرتنی ڕای ئێوە ئازیزان، پڕۆژەی وەرگێڕانی کورتەی هەواڵە گرینگەکانی ڕۆژی کۆرۆنا ڕادەوەستێنین. – لە ئاڵمان ڕێژەی تووشبوون لەو کاتەوە کە بەرەبەستەکان شلتر کراونەتەوە چووەتە سەرتر. ئاستی گواستنەوە لە ٦دەهوم چوە سەروو یەک و یەک دەهوم. واتە ئێستا هەر تووشبوویەک زیاتر لە یەک کەس تووش دەکات. ئەمە لەوانەیە ببێتە زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ٢١ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: ئایا خوازیارن کە کورتەی هەواڵە گرینگەکانی کۆرۆنا درێژە پێ بدرێت؟ ئەگەر خوازیارن تکایە کۆمێنتێک دابنەن. بنکەدراوەیەکی سی-تی سکەن یان پشکنینی کۆمپیتەری تۆمۆرەکان دروست کراوە بۆ ڕاهێنانی ژیریی دەستکرد لە دۆزینەوەی خۆکاری کۆرۆنا. هۆکاری مردنی مرۆڤی تووشی کۆرۆنا، زۆربەی جار، بەهۆی وەڵامی توندی سیستەمی بەرگریی جەستەیە کە دەبێتە هەوکردنێکی زۆری سیییەکان زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ٢٠ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: – ژمارەی تووشبووانی تێستکراوی کۆرۆنا لە ٤ ملیۆن کەس تێپەڕی. ئایا دەتوانن بخەمڵێنن کە ئەمساڵ چەند نەفەر تووش دەبێت؟ – بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوت کە ھەموو ئەو کەسانەی کە تووشی کۆرۆنا بوونە، دژەتەنی کۆرۆنایان لە جەستەدا دروست دەبێت. ئەمە ھەواڵێکی خۆشی تر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا کە چاک بوونەتەوە. – دەرمانی زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٩ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: – ژنێکی ئیسلەندی، ڕێک بەر لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ١٠٣ ساڵیدا، لە دەست کۆڕۆنا دەرباز بوو. – بەڕێوەبەریی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا تاقیکاریی فازی ٢ی پێکوتەی کۆرۆناڤایرۆسی کۆمپانیی ئەمریکایی **مۆدێرنا**ی پەسەند کرد. ئەم پێکوتەیە کە بەناوی mRNA-1273 ناسراوە لەسەر ٦٠٠ کەس تاقی دەکرێتەوە. – زانستوانان، بۆ یەکەم جار، بەکەڵکوەرگرتن لە ئامێرێکی زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٨ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: – توێژەران ١٩٨ جار بازدانی جینەتیکیان لە کۆدی کۆرۆناڤایرۆسدا دوزیوەتەوە. ئەم توێژینەوەیە نیشان دەدات کە ئەم ڤایرۆسە چۆن خۆی لەناو مرۆڤەکاندا پەرە پێ دەدات و لە گووراندایە. ئەم دۆزینەوەیە دوای تاقیکردنەوە لەسەر ڤایرۆسی وەرگیراو لە  ٧٥٠٠ کەس دەرکەوت. توێژەران بۆیان دەرکەوت کە زۆرترین بەربڵاویی جینەتیکی لەو وڵاتانەدا هەیە کە چڕتر زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنای ئەمڕۆ ١٧ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: دژەتەنێکی دروستکراو بەناوی 47D11 دەتوانێک ترۆپکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببەستێت و نەهێڵێت بچێتە ناو جەستەوە. پێکوتەیەک بەناوی BNT162 کە مانگی پێشوو لە ئاڵمان چووە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، تاقیکردنەوەکانی لە ئەمریکا دەست پێکرد. گەرمادانی ماسکی N95 باشترین شێوازی دژەگەنکردنییەتی. دەکرێت تا ٥٠ جار ئەم دەمامکە گەرمابدرێت و دوبارە کەڵکی لێ وەرگیرێتەوە، زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٦ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: بەڕێوەبەریی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، تێستی دژەتەنی کۆمپانی سویسی ڕۆشی بۆ کاتی ئورژانسی پەسند کرد. وردبینی ئەم تێستە ١٠۰٪ ە. ئەم تێستە دەتوانێت دەری بخات کە ئایا لە جەستەدا دژەتەنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەیە یان نا. زۆر کەس لەوانەیە بەبێ ئەوەی خۆیان بزانن تووشی کۆرۆنا ببن. ئەوانەی کە دژەتەنی کۆرۆنایان زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنای ئەمڕۆ ١٥ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:   ‌- لە مانگی داھاتوودا دەردەکەوێت کە پێکوتەکەی (ڤاکسین) زانکۆی ئاکسفۆرد چەندە توانای سازکردنی دژەتەنی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەدا هەیە. بەڵام پرسیار و نیگەرانیی سەرەکی ئەوەیە کە ئایا ئەم پێکوتەیە کێشەی تر لە جەستەدا دروست ناکات؟ ئەمە گرینگترین نیگەرانیی ھەموو ئەو بنکانەیە کە دەیانهەوێت، لە زووترین کاتدا پێکوتە دروست بکەن. زیاتر بخوێنەوە…

کۆرۆنا لە پاشەکشەدایە؟ شەپۆلی دووھەم چەندە مەترسیدارە؟

کۆرۆنا لە پاشەکشەدایە؟ شەپۆلی دووھەم چەندە مەترسیدارە؟ ‌ – نیوەی ویلایەتەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە کردنەوەی دووکان و بازاڕەکان. ئەوانی تریش چاوەڕێ دەکرێت کە لە دوو حەفتەی داھاتوودا ئەو کارە بکەن. کاریگەریی ئەم کرانەوەیە لە چەند حەفتەی داھاتوودا خۆی نیشان دەدات. ‌ – ئاڵمان: یاریگاکانی منداڵان، مۆزەکان، گەلەرییەکان، کڵێسەکان و پارکەکان لە حەفتەی داھاتوودا دەکرێنەوە، زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٣ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: – بەڕێوەبەریی چێشت و دەوای ئەمریکا ئیجازەی کەڵکوەرگرتنی ناچاریی دەوای ڕێمدێزیڤیری دەرکرد. ئەم ئیجازەیە دوابەدوای ئەوە بوو کە توێژینەوەیەک نیشانی دا کە ئەم دەوایە کاریگەریی ئەرێنی بووە لە دەرمانی کۆرۆنادا. – مادەیەکی تێکەڵ لەناو شیلەی کۆکەدا (شەربەتی کۆکە)، دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کوشتنی خانەکان! توێژەران دوای تاقیکردنەوەی کۆمەڵێک زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٢ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: 🔴 دژەتەنی ئاژەڵی لامە (وەک حوشتر وایە) دەتوانێت یارمەتیدەری دەرمانی کۆرۆنا بێت! پێوەندیدانی دوو دژەتەنی لامە دەتوانێت ترۆپی ڤاریرۆسی کۆرۆنا لەکار بخات! 🔴 توێژەران بە ھەڵسەنگاندنی شێوازی تێکەڵبوونی کۆمەڵێک پرۆتینی مرۆڤ لەگەڵ ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا، ٦٦ پڕۆتینی مرۆڤ دەستنیشان دەکەن کە دەتوانێت وەک دەوایەک دژی کۆرۆنا کار بکات. 🔴 زانستمەندان زیاتر بخوێنەوە…

هەواڵە کورتەکانی کۆرۆنا ١١ی گوڵان

هەواڵە کورتەکانی کۆرۆنا ١١ی گوڵان کورتەی ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: 🔴 کۆمپانیی ئاڵمانیی بیۆنتێک تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان لەسەر مرۆڤ دەست پێ دەکەن. 🔴 تێستی نوێی دژەتەن بە وردبینیی ٩٩ لەسەدەوە بۆ بەکارھێنان لە ئورووپادا پەسند کرا. ئەم تێستە ئەو کەسانەی کە دژەتەنیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ھەیە دەردەخات. 🔴 تاقیکردنەوەیەکی نوێ کە لەسەر نزیک ھەزار کەس ئەنجام زیاتر بخوێنەوە…

دەوای ھیدرۆکسی کلۆرۆکوین لە تاقیکردنەوەیەکی تریشدا لە دەرمانی کۆرۆنا ناسەرکەوتوو بوو!

دەوای ھیدرۆکسی کلۆرۆکوین لە تاقیکردنەوەیەکی تریشدا لە دەرمانی کۆرۆنا ناسەرکەوتوو بوو! بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٣٦٨ کەس ئەنجام دراوە، دەرکەوت کە ھیدرۆکسیکلۆرۆکوین ھیچ کاریگەرییەکی ئەرێنیی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی کۆرۆنا نەبووە و تەنانەت لەو نەخۆشانەدا کە دەوای ئازیترۆمایسینیان پێ نەدراوە، بووەتە ھۆی مەرگی زیاتر. شایەنی باسە کە دەوای ھیدرۆکسیکلۆرۆکوین لە بڕێک لە وڵاتەکان وەک چارەسەرێکی ناچاری زیاتر بخوێنەوە…

نیشانەیەکی سەیرتری نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ: قامکی قاچی سەرمابردوو؟!

نیشانەیەکی سەیرتری نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ: قامکی قاچی سەرمابردوو؟! بەپێی زیاتر لە ۲۰۰ ڕاپۆرتی پێستناسی کە بە ئاکادێمیی پێستناسیی ئەمریکا گەیشتووە، نیوەی تووشبووانی کۆرۆنای نوێ، قامکی قاچیان وەک کاتی سەرمابردوویی، سوور بووەتەوە! دوکتۆر فریمەن، کە پسپۆڕێکی پێستناسییە دەڵێت: “ئەگەر ئەو جۆرە نیشانەتان لەسەر قامکی قاچتان بەدیکرد، پێشنیارم ئەوەیە کە لەگەڵ بەرپرسانی تەندرووستی ڕاوێژ بکەن.” ئەم گرینگە زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی لە قەیرانی کۆرۆنادا، ماسکی پزیشکی هیشتا زۆر کەمە؟

بۆچی لە قەیرانی کۆرۆنادا، ماسکی پزیشکی هیشتا زۆر کەمە؟ کۆمپانیاکانی دروستکردنی ماسک، لە ئێستادا ٢٠ هێنده‌ی توانای خۆیان ماسک دروست دەکەن، بەڵام هێشتا دنیا لە قەیرانی کەمی ماسک دایە. دروستکردنی ماسکی پزشکی، زۆر ئەستەم و گرانە. ماشینی دروستکەری پارچەی ماسکی پزشکی ٤ ملوێن دۆلاری تێ دەچێت و ٦ مانگی پێ دەچێت تا ماشینەکە سەر ڕێ زیاتر بخوێنەوە…

ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا سەرکەون، ژیانی ئاسایی دەست پێدەکەنەوە.

ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا سەرکەون، ژیانی ئاسایی دەست پێدەکەنەوە.

تاقیکردنەوەیەک بۆ کۆرۆنا، بە چەند دڵۆپی خوێن، دەتوانێت لە ۱٥ خولەکدا دەری بخات کە دژەتەنی بەرگریی ڤایرۆسەکە لە جەستەدا ھەیە یان نا. ئەو کەسانەی کە بەرگرییان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە، یەکەم کەسانێکن کە دەگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی.

دەرمانێک بۆ کۆرۆنا؟

دەرمانێک بۆ کۆرۆنا؟ لە توێژینەوەیەکی نوێدا نیشان دراوە کە دەرمانی APN01 دەتوانێت کلیلی چوونە ژوورەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بۆ ناو خاوەکانەکانی لەش پەک بخات. ھەڵبەت ئەم تاقیکردنەوەیە تەنیا لە ناو ئەندامی دەستکردی مرۆڤدا ئەنجام داوە و ھێشتا پێویستە ھەموو قۆناغەکانی تر بۆ پەسندکردنی کۆتایی بپێوێت کە ئەمەش کاتێکی زۆر دەخایەنێت. سەرچاوە: https://www.technologynetworks.com/drug-discovery/news/trial-drug-blocks-early-stages-of-covid-19-in-engineered-human-tissues-332977

ڕێنوێنی نوێی CDC: دەتوانن لە دەمامکی دروستکراو لە پارچە لە شوێنی گشتیدا کەڵک وەربگرن.

ھەواڵی بەپەلە: ڕێنوێنی نوێی CDC: دەتوانن لە دەمامکی دروستکراو لە پارچە لە شوێنی گشتیدا کەڵک وەربگرن. ناوەندی کونترۆڵ و پێشگرتن له نەخۆشیی ئامریکا لە نوێترین ڕێنوێنیی خۆیدا کە چەند سەعات لەوەپێش بڵاو بووەتەوە، وتوویەتی کە ئەگەر بۆتان دەکرێت پێشنیار دەکەین کە لە دەمامک (ماسک)ی پارچەیی کەڵک وەربگرن. ھۆکاری ئەم ڕێکارە نوێیە ئەوەیە کە توێژینەوە نوێیەکان زیاتر بخوێنەوە…

ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە گەرماوی (حەمام) گشتی

ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە گەرماوی (حەمام) گشتی بەپێی توێژینەوەیەک کە لە چین کراوە، تاقمێک تووشی کۆرۆنا بوونە کە هەمووان سەردانی حەمامێکی گشتیان کردووە. حەمامەکە هەم شوێنی مەلەی هەبووە و هەم سۆنا. هەموو ئەو ٨ کەسەی کە تووشی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بوونە لە چەند ڕۆژی جیاوازدا سەردانی ئەو حەمامەیان کردووە. تینی حەمامەکە سەرووی ٢٥ زیاتر بخوێنەوە…

یەکێتیی ئورووپا هۆشداری دەدات لەسەر خواردنی سەرەخۆی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین

یەکێتیی ئورووپا هۆشداری دەدات لەسەر خواردنی سەرەخۆی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین دەرمانی مالاریا نابێت بۆ چارەسەریی کۆڤید-١٩ بەکار بێت مەگەر ئەوەی کە زۆر پێویست بێت. ئەمە هۆشداری یەکێتیی ئورووپایە دوای ئەوەی کە دوو دەرمانی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین کە دەنگۆی ئەوە هەیە کاریگەرن لە چارەسەری کۆڤید-١٩ نایاب دەبن لە بازاڕدا. هەردوو دەرمانەکە دەتوانن کاریگەریی زۆر خراپیان هەبێت، زیاتر بخوێنەوە…

شێوازەکانی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

شێوازەکانی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا: ١) ئاو و سابوون: دوای ٢٠ چرکە، سابوون دەتوانێت بەرگی ناسکی ڤایرۆسەکە کە لە چەوری پێک هاتووە، تێک بشکێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی ڤایرۆسەکە. ئەلکولی سەروو ٦٠%یش هەر ئەو کارە دەکات. ٢) تیشکی سەرووبنەوش: تیشکی سەرووبنەوش دەتوانێت بچێتە ناو ڤایرۆسەکە و ناوەڕۆکی جەنەتیکیی ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت. هەڵبەت تیشکی سەرووبنەوش بۆ زیاتر بخوێنەوە…

هانتاڤایرۆس چییە؟

هانتاڤایرۆس بنەماڵەیەک لە ڤایرۆسەکانن کە زۆرینەی جار لەڕێی قرتێنەرەکان (وەک مشک) بڵاو دەبنەوە و دەتوانن کۆمەڵێک نیشانەی نەخۆشی لە مرۆڤدا دروست بکەن. هانتاڤایرۆسەکانی ئەمریکا بە هانتاڤایرۆسەکانی “دنیای نوێ” ناسراون و دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشیی HPS لە تووشبواندا، کە کێشە بۆ سییەکان دروست دەکات. هانتاڤایرۆسەکانی تر کە وەکوو هانتاڤایرۆسی “دنیای کۆن” ناسراون، زیاتر لە ئەورووپا و زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دروست کراوە؟

ئایا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دروست کراوە؟ بەپێی توێژینەوەیەکی ورد کە لەسەر جینۆمی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و ڤایرۆسە ھاوشێوەکانی کراوە، ھیچ بەڵگەیەک لەسەر دەستکردبوونی ڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوە. ئەم کارە بە ھەڵسەنگاندنی جینۆمی چەند جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە. نووسەری ئەو توێژینەوە دەڵێت کە ئێمە دەتوانین بەدڵنیاییەوە بڵێین کە ئەم ڤایرۆسە لە ڕەوتێکی پەرەسەندنی سروشتیدا دروست بووە. ئەمەش کۆتایی زیاتر بخوێنەوە…

بنەماکانی ھاوبەشکردنی بابەتی زانستی لە تۆڕە کۆمەلاتییەکاندا

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی وەک ئینفۆدێمیک (واتە پەتای زانیاری) ڕاگەیاندووە [1]. لەبەر ئەوەی کە جگە لە ڤایرۆسەکە بەشێکی زۆر زانیاریی ڕاست و درۆ لە ماوەیەکی کورتدا بڵاو بووەتەوە. ئەم زانیارییە درۆیانە زۆرجار دەبنە ھۆی مەرگی مرۆڤەکان. بۆ نموونە لە ئێران، بەھۆی بڵاوبوونەوەی زانیاریی نادروست هەندێک کەس بەهەڵە وایانزانیوە کە ئەلکول خواردنەوە بۆ دەرمانی زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ئەنفلوەنزا مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کڕۆنا؟

ئایا ئەنفلوەنزا مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کڕۆنا؟ هەموومان زۆربەی جار تووشی ئەنفلوەنزا دەبین. بۆیە ئەنفلوەنزا شتێکی ناسراوە و توێژینەوەی زۆری لەسەرە.بەڵام کۆڤید۱۹ هێشتا زۆر ناسراو نییە. بەڵام لەم نووسراوەدا هەوڵ دەدەین، بەپێی زانیارییەک کە هەمانە چەندانە هەڵسەنگاندن لەنێوان ئەنفلوەنزا و کۆڤید۱۹ کە ڤایرۆسی نوێی کڕۆنایە بکەین. ۱. بەپێی ئامارەکان، کە بەپێی وڵات و وەرز بگۆڕە، ئەگەری زیاتر بخوێنەوە…

گۆڤاری زانستیی نەیچێر بڕیاری داوە کە لەمەوبەدوا وتووێژی نێوان نووسەری وتارەکان و داوەرەکانی وتارەکان بڵاو بکاتەوە.

گۆڤاری زانستیی نەیچێر بڕیاری داوە کە لەمەوبەدوا وتووێژی نێوان نووسەری وتارەکان و داوەرەکانی وتارەکان بڵاو بکاتەوە. زۆربەی گۆڤارە زانستییەکانی دنیا، کاتێک وتارێکیان بەدەست دەگات، دەینێرن بۆ چەند داوەری زانستی بە مەبەستی ھەڵەگریی زانستیی وتارەکان. بۆ ئاوەڵا ھێشتنەوەی دەستی داوەرەکان لە ڕەخنەی دروستی زانستی بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێگەی نووسەر و دڵنیایی لە دروست بەڕێوەچوونی ھەڵەگریی زانستیی وتارەکان، زیاتر بخوێنەوە…

خراپ بوونی دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان سەرەڕای ساڵانێک ئامۆژگاری و ڕێنوێنی

خراپ بوونی دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان سەرەڕای ساڵانێک ئامۆژگاری و ڕێنوێنی سەرەڕای ساڵانێکی زۆر پێشنیار و ڕێنوێنی لەسەر خواردنی تەندروست، توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان کراوە نیشان دەدات کە گەورەساڵان هێشتا زۆر کەربۆهیدراتی کواڵیتی-نزم دەخۆن و زۆرتر لە ئاستی ڕێگەپێدراو چەوریی تێر لە ناو پارێزیاندا هەیە. کەربۆهیدراتی کواڵیتی-نزم وەکوو بەرهەمەکانی دانەوێڵەی پاڵاوتە، ڕووەکی نیشاستەیی زیاتر بخوێنەوە…

پەنابەرێک کە دەبێت بە مامۆستای زانکۆ

پەنابەرێک کە دەبێت بە مامۆستای زانکۆ بێهرووز بووچانی کە پەنابەرێکی کوردە و کتێبەکەی لەژێر ناوی “ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان” ناوبانگی جیهانی بەدەست هێناوە، ئێستا لە لایەن زانکۆی UNSWی سیدنی لە وڵاتی ئوستراڵیا وەک مامۆستای زانکۆ دیاری کراوە. بێهروز کە دوای کۆچی زۆرەملی لە ئێران، لە دوورگەی مانووس لە ئوستڕاڵیا دەستبەسەر کرابوو، لە کتێبەکەیدا باس زیاتر بخوێنەوە…

یەکەم وێنە کە تا ئێستا لە کونەڕەشێک گیراوە.

ئەم وێنە لێلە بەڵام بەڵگەیەکی مێژوویی ڕوونە بۆ ھەبوونی کونەڕەشەکان و تیۆریی ڕێژەیی گشتیی ئاینشتاین. ئەمە یەکەم وێنەیە کە تا ئێستا لە کونەڕەشێک گیراوە. 🔴 کونەڕەش چییە؟ ئاسۆی ڕووداو چییە؟ ئێمە دەزانین کە تەنەکان بە ھۆی قورساییان یەکتر ڕادەکێشن. ھەر بۆیە کە ئێمە بەرەو زەوی ڕادەکێشرێین! واتە زەوی بە ھۆی بارستاییەکی زۆر کە ھەیەتی ئێمە زیاتر بخوێنەوە…

دوای خوێندنەوەی جینۆمی مرۆڤ دەرکەوت کە تەنیا ٢٠ هەزار جینی هەیە و ژمارەی جینەکانی لە ئی مۆز کەمترە

له ساڵی ۲۰۰۰دا، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بیل کلینتۆن لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لە کۆشکی سپیدا، مزگێنی بەئەنجام گەیاندنی یەکێک لە گەورەترین ھەوڵەکانی مرۆڤی دا: بۆ یەکەم جار ھەموو جینۆمی مرۆڤ خوێندرایەوە! لەم پڕۆژەدا* کە ۸ ساڵی خایاند، ۳ ملیارد پیتی دی.ئێن.ئەی بە سەرکەوتوویی خوێندرایەوە. لەم پڕۆژە گەورەیەدا چ ڕاستیگەلێک دەرکەوت؟ سێ دۆزینەوەیان زۆر گرینگ بوون: ١) زیاتر بخوێنەوە…

بۆ مێشکی مرۆڤ ئەوەندە گەورەیە؟

بۆ مێشکی مرۆڤ ئەوەندە گەورەیە؟ قەبارەی مێشک و جەستەی زۆربەی ٸاژەڵەکان هاوڕێژەیە. واتە ئەو جۆرانەی جەستەیان گەورەترە، زۆربەی کات مێشکیشیان گەورەترە. بەڵام مێشکی مرۆڤ ٦جار گەورەترە لەو قەبارەیەی کە چاوەڕوان دەکرێت! ئەمە زۆر سەرسووڕهێنەرە، چون مێشک زۆر وزە بەرە. نزیک ٢٠%ی وزەی جەستە لە مێشکدا دەسووتێت و ٸەمە لە حاڵێکدایە کە تەنیا ٤%ی کێشی جەستەیە. زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەریی ڕووداوی جەرگبڕی کاتی منداڵی لەسەر مرۆڤ

کاریگەریی ڕووداوی جەرگبڕی کاتی منداڵی لەسەر مرۆڤ لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە ئەزموونی بەسەرهاتی جەرگبڕ و دڵتەزێن لە منداڵیدا، لە تەمەنی گەورەتردا هاوسۆزیی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت. توێژەران لە زانستگاکانی کەیمبریج و سیتی یوونیڤرسیتیی نیۆیۆرک، بە دوو شێوازی جیاواز ڕاپرسییان لە زێدەتری ٨٠٠ گەورەساڵ کردووە. لە هەردوو ڕاپرسییەکەدا، ئەو کەسانەی کە لە منداڵیدا ئەزموونی کارەساتێکی زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەریی کاری شەوانە و شێوەژیانی ناتەندروست لەسەر شەکرە

کاریگەریی کاری شەوانە و شێوەژیانی ناتەندروست لەسەر شەکرە بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئەو ژنانەی که شیفتی کاری شەوانەی نۆرەکی و پچڕپچڕیان هەیە و هەروەها شێوەژیانێکی ناتەندروستیان هەیە، ڕووبەڕووی مەترسیی لە ڕادەبەدەری تووشبوون بە نەخۆشیی جۆری ٢ی شەکرە دەبنەوە. ئەوەی که شێوەژیانی ناتەندروست وەکوو سیگارکێشان، خواردنی کەمبژوێن و وەرزشی کەم، و هەروەها قەڵەوبوون ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی زیاتر بخوێنەوە…

سووپەرمارکێتێک بەبێ کەڵکوەرگرتن لە پلاستیک

سووپەرمارکێتێک بەبێ کەڵکوەرگرتن لە پلاستیک وێبگەڕەکەت لە پەخشی دەنگ پشتیوانی ناکات کاتێک کە دەچن بۆ سووپەرمارکێتە گەورەکان، ئایا سەرنجی پلاستیکێک کە بەکار دەبرێت بۆ بەستەبەندیی بەرهەمەکانتان داوە؟ لە بەستەبەندیی پەنیرەوە بیگرە تا چیپس و میوە و نیسک و هتد؛ پلاستیک کەرەستەی سەرەکیی بەستەبەندییە! ئەو پلاستیکەی کە بەکار دەبرێت، زۆربەی کات فڕێ دەدرێتە ناو ژینگە و زیاتر بخوێنەوە…

باشترین دژە-هەتاو بۆ خۆ پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر

باشترین دژە-هەتاو بۆ خۆ پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر کامانەن؟ کاتێک دەتانهەوێت دژە-هەتاو بکڕن، چ خاڵێک دەبێت لەبەر چاو بگرن؟ لە چ جۆر دژە-هەتاوێک دەبێت خۆ بپارێزن؟ پێشنیاری پسپۆڕانی ئەم بوارە چییە؟ لە درێژەدا لەگەڵمان بن. توێژینەوەیەکی نوێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەریخستووە کە لە هەر ٣ دژە-هەتاو، ٢ دانەیان پاراستنی پێویست ئەنجام نادەن و زیاتر بخوێنەوە…

پرخەپرخ

چەند پێشنیاری گشتی بۆ چارەسەری پرخەپرخ لە کاتی خەودا ١. حاڵەتی خەوتنت بگۆڕە. بۆ نموونە سەرینەکەت بەرزتر بکەرەوە یان لەسەر تەنیشت بخەوە. ٢. ئەگەر قەڵەویت، کێشت دابەزێنە. ٣. خواردنەوەی ئەلکول ڕابگرە. ٤. بەر بە لووتگیران بگرە. بۆ نموونە ئەگەر ئالێرژیت هەیە، چارەسەری بکە. لە ئامێرە هەڵمسازەکان کەڵک وەربگرە. لە دەوا دژەلووتگیرانەکان کەڵک وەربگرە. بە شووشتنی زیاتر بخوێنەوە…

چۆن کڵۆسترۆڵی خوێن بهێنیە خوارەوە؟

بۆ هێنانەخوارەوەی کڵۆسترۆڵ لە خوێندا، ئەم هەنگاوانە پێشنیار دەکرێت: ١. خواردنەکەت بگۆڕە و لە خواردنی چێشت کە چەوریی-تێری بەرزە وەکوو گۆشتی سوور، پەنیر و چێشتە سوورەوکراوەکان پارێز بکە. ٢. ئەگەر قەڵەویت، کێشت دابەزێنە. ٣. زیاتر وەرزش و چالاکیی ڕۆژانەت ببێت. ٤. ئەو دەوایانەی کە دوکتۆر بۆی داناویت، بە کاریان بهێنە. وشە: Cholosterol کڵۆستڕۆڵ Saturated fat زیاتر بخوێنەوە…

ئایا مێشکی من و تۆ دنیا یەکسان دەبینێت؟

ئایا مێشکی من و تۆ دنیا یەکسان دەبینێت؟ ئایا تا ئێستا بۆنی دەنگتان کردووە؟ دەنگتان دیوە؟ بە کورتی ئایا تا ئێستا هەستی دیتن، بیستن، بۆنکردن و هتد لە مێشکتاندا تێکەڵ بووە؟ ئەمانە وەهم و خەیاڵ نین، بەڵکوو لە هەر دوو هەزار کەسدا حاڵەتێک لەم ناسازییە هەیە. ئەم ناسازییە پێی دەوترێت #سینێستێزیا (تێکەڵیی هەست)، کە لە زیاتر بخوێنەوە…

لە ناوچوونی زەوی ؟!

لە ناوچوونی زەوی ؟! ساڵی ٢٠٠٢ ڕێکخراوەی ناسا لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەردێکی ئاسمانی* بە تیرەی ٢ کیلۆمەتر و بە خێرایی ١٠٠ هەزار کیلۆمەتر لە سەعاتدا بەرەو گۆی زەوی بەڕێوەیە و لەوانەیە لە مانگی دووهەمی ساڵی ٢٠١٩، واتە ساڵی داهاتوودا، لە زەوی بدرێت. بەڵام دوای چەند ڕۆژ لە هەواڵەکە، ڕایانگەیاندەوە کە دوای ئەنجامی بڕێک ژمێرکاریی^ زیاتر بخوێنەوە…

گازی فرمێسکڕێژ

گازی فرمێسکڕێژ چییە؟ گازی فرمێسکڕێژ بەپێی ڕێکەوتننامەی جنێڤ*، ماددەیەکی کیمیاوییە و کەڵک لێوەرگرتنی لە شەڕدا قەدەغەیە و زۆربەی وڵاتان پێملی ئەم یاسایەن. بەکارهێنانی ئەم ماددەیە لە لایەن پۆلیسەوە بۆ سەرکوتکردنی ئاژاوە جێی مشتومڕە. بۆ زیاتر تێگەیشتن لە مەترسییەکانی گازی فرمێسکڕێژ، گۆڤاری نەشناڵ جیۆگرافیک، وتووێژێکی لەگەڵ سڤێن-ئێریک یۆرد*، پڕۆفیسۆری فارماکۆلۆژی لە زانستگای یەیلی ئەمریکا، ئەنجام داوە. زیاتر بخوێنەوە…

بەر لە مرۆڤ !؟

پێشەکی بەر لە مرۆڤ!؟ لەوە دەچێت کە مرۆڤی زەبەردەست (هۆمۆ هابیلیس)، کە لەوەپێش کاسەسەرێکی دۆزراوەی لە کاناڵی زانستیی هۆژین بڵاو کراوەتەوە، کۆنترین جۆری جنسی مرۆڤ بێت، هەرچەند کە زانستمەندان لەسەر مرۆڤبوونی ئەم جۆرەش هاوڕا نین. ئایا مرۆڤیش باووباپیری بووە؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دیسان چارمان نییە جگە لەوەی کە لەناو ئێسکەپەیکەرە بەجێماوەکان لە مێژوودا بگەڕێین. زیاتر بخوێنەوە...

پەرەسەندنی مرۆڤ

پێشەکی پەرەسەندنی مرۆڤ مرۆڤ، ئامۆزای شامپانزە و ئامۆزازای گوریلا؟ ئایا مرۆڤ هەمیشە یەک جۆر بووە؟ لە چەند دەیەی ڕابردوودا باڵای مرۆڤەکان بە گشتی بەرزتر بووە. ئەگەر زیاتر لە مێژوودا بگەڕێینەوە دواوە، بەر لە باڵا چ شتانێکی تر تووشی گۆڕانکاری بوون؟ مرۆڤی ١٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر چۆن بووە؟ کاسەسەری چۆن بووە؟ دەست و لاقی چۆن بوون؟ زیاتر بخوێنەوە...

کاریگەریی خواردن لەسەر مێشک!

قەڵەوی دیاردەیەکی جیهانییە. لە دنیادا ٣٨%ی گەورەکان و ١٨%ی منداڵان یان قەڵەون یان زیادیی کێشیان هەیە. تەنانەت ئەگەر قەڵەویش نەبن، خواردنی نابەجێ زۆر بەربڵاوە. بۆ نموونە خواردنێک کە زۆر پەرداوتە (فەراوەردە) کرابێت و فرەفینۆلەکان و دژەئۆکسیدەکانی تێدا نەبێت و هەروەها چەوریی تێربووی ئۆمێگا-٣ی کەم بێت، باش نییە. لە وتارێکدا کە لەم دواییانەدا لە گۆڤاری نەیچێر زیاتر بخوێنەوە…

ئەو دەمانەی کات دەوەستێت !

بە خێرایی چاو لە کاتژمێرێکی ئانالۆگ بکەن. ڕەنگە هەست بکەن کە دەستەی چرکەژمێرەکە سەرەتا بۆ ماوەیەکی کەم وێستاوە و پاشان دەکەوێتە جووڵە. ئەم ڕاوەستانە سەرەتاییەی کە هەستی پێدەکەین، هۆکارەکەی چییە؟ بە پێی وتەی نۆرۆنزانێکی توێژەر لەم بوارەدا، هۆکاری ئەم ڕاوەستانی کاتە مێشکی مرۆڤە کە ئۆتۆماتیک ئەگەرێکی داهاتوو پێشبینی دەکات! کاتێک کە ئێمە چاومان دەگێڕین، شوێنی زیاتر بخوێنەوە…

ژیانی مرۆڤ لە مەترسیدایە

ژیانی مرۆڤ لە مەترسیدایە بە سوار شەپۆلی ڕووناکییەوە بەرەو قووڵایی فەزا ? ستێفان هاوکینگ، زانستمەندی بەناوبانگ، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، لە فێستیڤالی زانست و هونەر لە وڵاتی نۆروێژ، جەختی لەسەر مەترسییەکانی داهاتووی سەر مرۆڤ کرد ?. مەترسییەکی زۆر لەسەر گۆی زەوی هەیە و پێویستە مرۆڤ توێژینەوە و دۆزینەوە بکات لە قووڵایی فەزادا بۆ شوێنێکی جێگوڕی گۆی زیاتر بخوێنەوە…

بەردی خزۆک !

ئامادەکردنی: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان لە دۆڵی مەرگ لە وڵاتی ئامریکا، بەرد هەیە بە قورسایی ٣٠ کیلۆگرەم کە هەر وا کە لە وێنەکەدا دیارە سەدان میتر بەڕێوە دەڕۆن! هۆکاری ئەم دیاردەیە چییە؟ وەڵام: بەردی خزۆک دیاردەیەکی زەویزانیانەیە کە تێیدا بەردگەلێک دەخزێن و جێشوێنی خۆیان بەجێ دێڵن بێ ئەوەی کە زیندەوەرێک کارێکی کردبێت. ئەم دیاردەیە نزیک ١٠٠ ساڵە زیاتر بخوێنەوە…

سەرچاوەی دەنگ چییە؟

سەرچاوەی دەنگ چییە؟ بیستن تواناییەکی گرینگی مرۆڤ و بڕێک لە ئاژەڵەکانە. مرۆڤ، دەنگ لە ڕێی پەردەی گوێچکەوە دەبیسێت. کاتێ پەردەی گوێ بلەرێت، ئەم لەرینە دەبێتە هۆی جووڵەخستنە ناو تراوێکی ناو گوێچکە. جووڵەی ئەم تراوە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی پێکهاتنی ڤۆڵتاژێکی ئەلەکتریکی کە لە ڕێی دەماری بیستنەوە دەگات بە مێشک. کەواتە هەر لەرینەوەیەکی پەردەی گوێ دەکرێ زیاتر بخوێنەوە…