ئەیوب مەحموودی

ئەیوب مەحموودیم. پێشتر خوێندکاری ئەندازیاریی کارەبا لقی سیستەمە دیجیتاڵەکان بووم لە زانکۆی پیشە سازیی شەریف. لەو بوارە وازم هێنایەوە و دوای بەشداری لە کێبەرکێی کۆنکووردا توانیم پزیشکی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی تەورێز بێنم و ئێستە خوێندکاری ئەم بوارە و ئەم زانکۆیەم.
یەک لەو بوارانەی کە زۆر حەزی پێدەکەم ئەستێرەناسی و ئاسمانگەڕییە بۆیە هەندێک لە بابەتەکانم لەو بوارەدا نووسیوە.
لە ئێستادا کارگێڕی هۆژان و بەرپرسی فرۆشی گۆڤاری هۆژینم.
بابەتەکان لە گۆڤاری هۆژیندا
تایبەتنامە
ژمارە ١
ژمارە ٢
ژمارە ٣
ژمارە ٤
نزیکی و دژانبەری | ئەیوب مەحموودی |
فریاکەوتنی سەرەتایی | ئەیوب مەحموودی |
بابەتەکانی کاناڵ و ماڵپەڕ
چارەسەرێک بۆ هەستیاریی منداڵان بەرانبەر بە شیری مانگا دۆزرایەوە
بڕی ٣%ی منداڵانی قۆناخی پێش قوتابخانە، بەرانبەر بە پرۆتینەکانی ناو شیری مانگا، هەستیارییان (ئالێرژی) هەیە و ئەمە بەربڵاوترین جۆری هەستیاریی خۆراک لە منداڵانی بچووکدایە.
براوەکانی خەڵاتی پزیشکیی نۆبڵ دیاری کرا.
براوەکانی خەڵاتی پزیشکیی نۆبڵ دیاری کرا. خەڵاتی پزیشکیی نۆبڵی ئەمساڵ بە هاوبەشی بەخشرا بە هارڤێی ئالتێر، مایکڵ هاوتۆن و چارڵز ڕایس بە بۆنەی دۆزینەوەی ڤایرۆسی هێپاتیتی C کە دەبێتە هۆی هەوکردنی جەرگ. سەرچاوە: https://www.nobelprize.org/
تێلێگرام کۆتایی بە پرۆژەی بلاکچەین و ڕەمزپارە هێنا.
تێلێگرام کۆتایی بە پرۆژەی بلاکچەین و ڕەمزپارە هێنا. پاول دورۆڤ دامەزرێنەری تێلێگرام دوێنێ لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاند کە بەهۆی هەندێک کێشەی یاسایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم پرۆژانەی تێلێگرام کۆتاییان پێ دێت. هەروەها دورۆڤ بەکارهێنەرانی تێلێگرامی ئاگادار کردەوە کە ئاگاداری ئەو ماڵپەڕانە بن کە بە ناو و لۆگۆی تێلێگرام و ڕەمزپارەکەیەوە (TON) کار دەکەن، …
مانەوەی ٨ کاتژمێریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەوادا ڕاستە؟
دەوترێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ٨ کاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە و دەکرێت لە شوێنە گشتییەکاندا لە هەواوە بۆ مرۆڤەکان بگوازرێتەوە. ئەو هەواڵە ڕاستە؟ نەخێر، بە پێی وتەی ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستی، گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی هەواوە ڕوو نادات بە مەرجی ڕەچاوکردنی مەوداوی ٢ مەتری لە شوێنە کراوەکاندا ڕوو نادات چون ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی دڵۆپەکانی هەناسەوە …
ماددەیەکی نانۆتیوب کە تەنیا لە یەک لاوە تین و گەرما دەگوازێتەوە؛
ماددەیەکی نانۆتیوب کە تەنیا لە یەک لاوە تین و گەرما دەگوازێتەوە؛ گەرما، کارامەیی ئامێرە ئەلەکترۆنیکییەکان کەم دەکاتەوە و تەنانەت بە یەکجاری لەکاریان دەخات. هەر بۆیە پێویستە لەم ئامێرانەدا کەڵک لە فەنەکان، بۆریی گەرما و تەنانەت سیستەمی ئاویی فێنککەرەوە وەرگرێت. ئامانج ئەوەیە کە گەرما لەم ئامێرە هەستیارانە دوور بخرێتەوە. گەیێنەرێکی زۆر کاریگەر گەرما لە لایەکەوە دەگوازێتەوە …
نەخۆشیی ئەنفلوەنزا ؛ هۆکارەکان، نیشانەکان، دەرمانەکان
ئەنفلوەنزا نەخۆشییەکی سیستەمی هەناسەکێشانە کە لەسەر گەروو، لووت، بۆریی هەناسەکێشان و هەندێک جار سییەکان کاریگەرە. چەند جۆری جیاوازی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا هەن کە ساڵەوساڵ پێش دەکەون و دەگۆڕێن. هۆکارەکان: سێ جۆری سەرەکیی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا کە دەبنە هۆی نەخۆشی لە مرۆڤەکاندا ناویان A و B و C ە. ڤایرۆسەکانی ئەنفلوەنزای A و B هۆکاری نەخۆشییە وەرزییە پەتاییەکانن …
سەبارەت بە شەکرە زیاتر بزانین؛ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شەکرەوە
سەبارەت بە شەکرە زیاتر بزانین؛ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شەکرەوە ئەمڕۆ ١٤ی نۆڤەمبر/٢٣ی گەڵاڕێزان بە ناوی ڕۆژی جیهانیی شەکرەوە ناو نراوە. بە پێی ئامارەکان شەکرە، حەوتەمین هۆکاری مردنە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. هەروەها شەکرە هۆکاری سەرەکیی کوێری، هێرشی دڵ و مێشک، لەکارکەوتنی گورچیلە و لەکارکەوتنی پێ و بڕینەوەیەتی. زۆربوونی تووشبوون بە شەکرە لە وڵاتە دواکەوتووەکان …
ئەگەریی مەترسییەکی دیکە لە جگەرەی ئەلەکتریکیدا هاتووەتە ئاراوە
ئەگەریی مەترسییەکی دیکە لە جگەرەی ئەلەکتریکیدا هاتووەتە ئاراوە؛ وشەی EVALI ناوێکی تری نەخۆشیی تایبەت بە “سیی”یە کە بەهۆی هەڵمژینی جگەرەی ئەلەکتریکییەوە ڕوو دەدات. لە هەواڵێکی نوێی ناوەندی بەرگری و کۆنترۆڵی نەخۆشیدا(CDC) باس لەوە کراوە کە لە تراوی ئەو نەخۆشانەی کە بە هۆی کەڵکوەرگرتن لە جگەرەی ئەلەکتریکی تووشی نەخۆشیی سییەکان بوونە، “ڤیتامین ئی ئەسێتات” دۆزراوەتەوە. “ڤیتامین …
کاریگەریی کاتی کارکردن بە پیشاندەرەکان لەسەر گۆڕینی مێشکی منداڵان
کاریگەریی کاتی کارکردن بە پیشاندەرەکان لەسەر گۆڕینی مێشکی منداڵان لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە کاتێک کە منداڵان بۆ کەڵک وەرگرتن لە پیشاندەرەکان دادەنێن لەسەر مێشکی منداڵان کاریگەرە و تەنانەت زیان بە توانا وێژەیی و زمانییەکان دەگەیەنێت. لەم لێکۆڵینەوەدا لە ٤٧ منداڵی ٣ تا ٥ ساڵان بۆ پێوانی توانا ناسینەوەییەکانیان کەڵک وەرگیراوە و داوای وەڵامی پرسیارگەلێک …
گەردوون خێراتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا، پەرە دەستێنێت
گەردوون خێراتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا، پەرە دەستێنێت گەردوون لەوەی کە زانایان پێشبینییان دەکرد زۆر خێراتر پەرە دەستێنێت و کەسیش نازانێت هۆکارەکەی چییە. تیمێک لە توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە دراوەگەلێک کە لە تەکنۆلۆجیایەکی نوێی تەلەسکۆپەوە بەدەست هاتووە ئەم بۆچوونەیان دووپات کردووەتەوە. ئەم تەکنۆلۆجیایە لەسەر ئاوێنەی نووشتاوە کار دەکات و لە تەلەسکۆپی کێک لە هاوایی دانراوە …
ڕێگای شیری دراوسێ گەردوونییەکانی لە گەلەستێرەیەکی تر دزیوە
ڕێگای شیری دراوسێ گەردوونییەکانی لە گەلەستێرەیەکی تر دزیوە گەلەستێرەکەمان چەند گەلەستێرەی بچووکی ،کە لە ڕابردوودا بەشێک بوون لە هەوری ماجێلانیی گەورە، دزیوە. هەوری ماجێلانیی گەورە گەلەستێرەیەکی نزیک ڕێگای شیرییە. تەواوی ئەمە لە تێکەڵاو بوونی گەلەستێرەکاندا ڕووی داوە کە لە جیهانی ئێمەدا شتێکی ئاساییە. دەرکەوتنی ئەم دزییە بە هۆی پڕۆژەیەکی ئەورووپییە کە لە زانیارییەکانی تەلەسکۆپی ئاسمانیی …
براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران
خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە ئەبیجیت بانێرجی، ئێستێر دووفلۆ و میشل کرێمێر. دوو کەسی یەکەم لە زانکۆی ئێم.ئای.تی و دوایین کەس لە زانکۆی هارڤاردە. خەڵاتەکە بۆ ڕێزلێنان لە “ڕێگاچارە کردەییەکانیان لەبابەت کەمکردنەوەی ئاستی هەژاریی جیهانی” پێ بەخشراوە. سەرەڕای باشتربوونی بارودۆخی ئەم دوواییانە، یەکێک لە کێشە زۆر …
براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران
خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە جۆن گوودیناڤ، ستەنلی ویتینگهام و ئاکیرا یۆشینۆ. خەڵاتەکە بۆ ڕێزلێنان لە “پەرەپێدانی باتریگەلی جۆری ئایۆنی لیتیۆم” بەوان بەخشراوە. باتریی ئایۆنی لیتیۆمی بەرهەمی ساڵەکانی دەیەی ١٩٧٠ی زایینییە کە ئەو کات وڵاتە پێشکەوتووەکان بە هۆی هەندێک کێشەی سیاسی وەکوو شۆڕشی گەلانی ئێران و …
براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران
خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە جەیمز پیبڵ، میشێل مەیر و دیدیێر کیولۆز. نیوەی خەڵاتەکە بە هۆی دۆزینەوەکانی جەیمز پیبڵ لە بواری “دۆزینەوە بیردۆزییەکانی لە گەردوونناسیی فیزیک”دا بەو بەخشراوە و نیوەی دیکەی خەڵاتەکە بەهاوبەشی بەخشراوە بە میشێل مەیر و دیدیێر کیولۆز بە هۆی “دۆزینەوەی هەسارەیەکی دەرەکی کە …
خوێنی دەستکرد بۆ هەموو گرووپە خوێنەکان
خوێنی دەستکرد بۆ هەموو گرووپە خوێنەکان توێژەرانی ژاپۆنی دەڵێن کە گرووپە خوێنێکی دەستکردیان ساز کردووە کە دەتوانێت بدرێت بە هەموو نەخۆشێک کە خاوەن گرووپی خوێنیی جیاوازن و ٸەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو ئەگەری زیندوومانەوەی کەسانێک کە بەسەختی بریندار دەبن زیاد دەکات. ئەم خوێنە دەستکردە لەلایەن تیمێک لە زانایانی کۆلیژی پزیشکیی بەرگریی نەتەوەییەوە ساز کراوە و بە …
شەش زانیاریی نوێ سەبارەت بە ڤایرۆسەکان
شەش زانیاریی نوێ سەبارەت بە ڤایرۆسەکان ڤایرۆسەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٩٢ی زایینیدا ناسران و تا ئێستاش توێژەران خەریکن توێژینەوەیان لەسەر دەکەن. ڤایرۆسەکان لە بەشێکی پڕۆتینی لە ژێر ناوی کەپسید و بەشێکی بۆماوەیی کە ترشی ناوکییە و یان لە RNA یە و یان لە DNA پێک هاتووە. جینەکانی ڤایرۆسەکان لە بەشە زیندووەکان وەک لەشی …
چەوریی زگ خراپترین جۆرە بەڵام کەمکردنەوەی چەوری لە بەشەکانی دیکەشدا دەتوانێ کاریگەر بێت.
چەوریی زگ خراپترین جۆرە بەڵام کەمکردنەوەی چەوری لە بەشەکانی دیکەشدا دەتوانێ کاریگەر بێت. زۆربوونی چەوری هۆکارە بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ئەمە سەڕەرای ئەوەیە کە چەوریی هەندێک بەشی لەش لەوانی دیکە خراپترە. بەشێوەی ئاسایی ژنان لە چاو پیاوانەوە ڕێژەی چەوریی زیاتر لە لەشیان دایە. لە ژناندا چەورییەکی زیاتر هەر وەک قۆڵەکان و سنگ، لەدەوری لاقەکان و سمتیش …
چۆن دڵێکی زیندوو کە لێدەدات بە پرینتەری ٣-ڕەهەندی ساز بکەین؟
چۆن دڵێکی زیندوو کە لێدەدات بە پرینتەری ٣-ڕەهەندی ساز بکەین؟ شۆڕشی پرینتەری ٣-ڕەهەندی لێرەیە. هەر شتێک کە بیری لێ بکەیتەوە، دەتوانی پرینتی بکەی لە چەک و خانوبەرە بگرە تا ئوتۆمۆبیلەکان و ئەندامەکانی لەش. جێنیفێر لەویس کەسێکە کە لە زانکۆی هاروارد تیمێکی بە مەبەستی سازکردنی ئەندامە زیندووەکان لە ڕێگەی پرینتی زیندەیی (بایۆپرینتینگ) ٣-ڕەهەندییەوە پێکهێناوە. ئامانجی درێژخایەنی …
“فاڕووت” کە نوێترین تەنی دۆزراوەی کۆمەڵەی خۆرە، هاوکات دوورترین تەنی ئەو کۆمەڵەیەشە.
“فاڕووت” کە نوێترین تەنی دۆزراوەی کۆمەڵەی خۆرە، هاوکات دوورترین تەنی ئەو کۆمەڵەیەشە. تەنێکی پەمەیی ڕەنگ کە دوورییەکەی لە خۆر چوار ئەوەندەی مەودای نێوان پلۆتۆ و خۆرە، ئەگەری بوونی هەسارەیەکی زەبەلاحی هێشتا نەدۆزراوەی دوورتر دەردەخات. ئەم تەنە تازە دۆزراوەیه، دوورترین تەنی بینراوی کۆمەڵەی خۆرە. ئەو تیمەی کە ئەم تەنەیان دۆزیوەتەوە ناویان ناوە “فاڕووت” بەڵام بە پێی …
گۆڕێکی ٤٤٠٠ ساڵە لە میسر دۆزرایەوە کە بۆ پێشەوایەکی ئایینی سازکراوە.
گۆڕێکی ٤٤٠٠ ساڵە لە میسر دۆزرایەوە کە بۆ پێشەوایەکی ئایینی سازکراوە. گۆڕێکی ٤٤٠٠ ساڵە لە میسر دۆزرایەوە کە بۆ پێشەوایەکی ئایینی بە ناوی “وەهتی” سازکراوە و لانیکەم ٥٥ پەیکەری تێدایە. وەهتی پێشەوایەکی ئایینیی زۆر گەورە و پایەبەرز بووە و بۆ فیرعەونێک بە ناوی نێفێریرکار کاری کردووە.گۆڕەکە، لە دوو نهۆم دایە، بەشی سەرەوە ٢٤ پەیکەر …
تۆ DNAی نیاندێرتاڵێکت هەیە؟ ڕەنگە شێوەی کەللەسەرت دەریبخات.
تۆ DNAی نیاندێرتاڵێکت هەیە؟ ڕەنگە شێوەی کەللەسەرت دەریبخات. شێوەی مێشکت زانیاریی زۆرت سەبارەت بە نیاندێرتاڵ لە تۆدا پێ دەڵێت. نوێترین توێژینەوەکان دەریخستووە کە مرۆڤی پێشکەوتوو بەشگەلێکی جینێتێکیی تایبەتی لە نزیکترین کەسە لەناوچووەکانمانەوە هەیە کە تایبەت بە کەللەسەر و مێشکی درێژە. مرۆڤە پێشکەوتووەکان مێشک و کەللەسەری خڕتریان هەیە. لە بەرانبەردا نزیکترین لەناوچووەکانی مرۆڤی پێشکەوتوو واتە نیاردێرتاڵەکان …
ڤیتامینی A: سەرچاوەکان و سوودەکان
ڤیتامینی A: سەرچاوەکان و سوودەکان ڤیتامینی A ڤیتامینێکە لەگەڵ چەوریدا تێکەڵ دەبێت و بۆ تەندروستیی دیتن، پێست، ئێسکەکان و شانەکانی لەش زۆر بەسوودە. ڤیتامینی A زۆرکات وەک دژەئۆکسیدانێک کار دەکات و خانەی زیانبینینو لەناو دەبات، بەڵام جیا لەمانەش زۆر ڕۆڵی دیکەشی هەیە. ڕۆڵێکی ڤیتامین A لە گەشە و دابەشبوونی خانەدایە. ڤیتامین A ڕۆڵێکی گرینگی لە …
ڤۆیێجری ٢ لە کۆمەڵەی خۆر چووە دەرەوە.
ڤۆیێجری ٢ لە کۆمەڵەی خۆر چووە دەرەوە. دوو ڕۆژ لەمەوبەر ناسا ڕایگەیاند کە ڤۆیێجری ٢ چووەتە بۆشایی نێوان-ئەستێرە. ئەم بۆشاییگەڕە لە ساڵی ١٩٧٧دا نێردرایە ئاسمان و لەو کاتەوە بۆ ماوەی چوار دەیە لە کۆمەڵەی خۆردا گەڕاوە. هەروەها لە مێژووی فڕین بۆ هەسارەکاندا تەنیا بۆشاییگەڕێکە کە زانیاریی لەسەر هەسارەکانی ئورانووس و نێپتۆن کۆ کردووەتەوە. بەڵام ئێستە …
پیاوێک بە کۆکە دەڵەمەیەکی خوێنی هاوشێوەی سییەکانی دەهێنێتە دەرەوە.
پیاوێک بە کۆکە دەڵەمەیەکی خوێنی هاوشێوەی سییەکانی دەهێنێتە دەرەوە. پیاوێکی ٣٦ ساڵەی ئەمریکی بە هۆی هەلومەرجی تایبەتیی دڵی لە ژێر چاودێریی پزیشکەکەیدا بوو. ئەم پیاوە نەخۆشیی پەککەوتنی دڵی بووە. پەککەوتنی دڵ نەخۆشییەکە کە تێیدا ماسوولکەکانی دڵ توانای پۆمپ کردنی خوێنی پێویستیان بۆ گەیشتن بە ئاستی ئاسایی لەش نامێنێت. بە هۆی ئەو هەلومەرجە تایبەتەوە پزیشکەکەی ئەوی …
سەیرترین هەواڵەکانی هەفتە
سەیرترین هەواڵەکانی هەفتە چەند دانە لە هەواڵە سەیروسەمەرەکانی هەفتەتان پێشکەش دەکەین. چەکمەی زۆر کۆن کەونارناسەکان ئێسکپەیکەرێکی ٥٠٠ ساڵەیان دۆزیوەتەوە کە چەکمەیەکی لە پێ دایە. ئێسکپەیکەرەکە بە شێوەیەک دۆزراوەتەوە کە بە دەمەوە کەوتووە و ئەوە نیشان دەدات کە ئەو کەسە بە ڕووداوێکی لەناکاو مردووە. ئەشکەوتی کەنەدا زانایان ئەشکەوتێکیان دۆزیوەتەوە کە وادەزانرێت کە گەورەترین ئەشکەوتی کەنەدایە. ئەم …
بۆ ئەو کەسانەی تاسن، سەریان شەوق دەداتەوە؟
بۆ ئەو کەسانەی تاسن، سەریان شەوق دەداتەوە؟ ئەوە هەمووی بە هۆی گەندەمووەکان و ڕژێنە چەورییەکانە. پرسیارەکە ئەمەیە کە بۆ ئەو کەسانەی تاسن، سەریان شەوق دەداتەوە. لە کاتێکدا پێستی شوێنەکانی دیکە شەوق ناداتەوە؟ زۆرینەی پێستی لەشی مرۆڤ بە مووی وردەوردە کە ناویان گەندەمووە داپۆشراوە کە دەبێتە هۆی ئەوە پێست وەک تووکی قۆخ ببینرێت. لە پیاوە تاسەکاندا، …
ئایدز: نیشانەکان، هۆکارەکان و دەرمانەکان
ئایدز: نیشانەکان، هۆکارەکان و دەرمانەکان ئەمڕۆ واتە ١ی دێسەمبر ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی ئایدزە، هەر بەم بۆنەیەوە کورتە بابەتێکمان سەبارەت بە ئایدز ئامادە کردووە. ئایدز نەخۆشییەکە کە هۆکارەکەی ڤایرۆسێکە بە ناوی HIV. هەندێک لە خەڵک بە هەڵە ئایدز و HIV بە یەک شت دەزانن، بەڵام لەڕاستیدا دوو شتی جیاوازن و هەر وەک باس کرا ئایدز یەک …
١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی دووەم
١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی دووەم لێرە باس لە درێژەی ئەو شتانە دەکەین کە دوای لەدایکبوونی منداڵ ناگەڕێنەوە باری ئاسایی. بینینی بەشی یەکەمی بابەت ١٠- وەرینی قژ: دوای لەدایکبوونی منداڵ بە شێوەیەکی کاتی قژی ژنان دەوەرێت. هۆکاری ئەم شتە دەگەڕێتەوە بۆ هۆرمۆنەکان. ژنان باس لەوە دەکەن لە ماوەی …
١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی یەکەم
١٨شت لە جەستەدا کە دوای دووگیانبوون ناگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی – بەشی یەکەم دەوترێت کە بوون بە دایک کەسێک دەگۆڕێت بەڵام ئەوە گاڵتە نییە. بەهۆی دووگیانبوون و دروستبوونی ئەندامی نوێ لە لەشی دایکاندا، کە دل دەبێت ٥٠% خوێنی لەش زیادتر پۆمپاژ بکات، ژمارەیەک گۆڕان ڕوودەدەن کە زۆربەیان دوای لەدایکبوونی کۆرپە لە ناو دەچن بەڵام هەندێک …
ڤیدیۆ: مانگ چەندە گەورەیە
ڤیدیۆ: مانگ چەندە گەورەیە ئەم ڤیدیۆیە سەبارەت بە مانگ و چۆنیەتی بینینیەتی. بە زمانی کوردی ژێرنووس کراوە. ژێرنووس و ئامادەکردن: ئەیوب مەحموودی سەرچاوە: کاناڵی یوتیوب kurzgesagt کتۆیی بەرز: کتۆیی نزم:
ڤیدیۆ: ئاشنابوون لەگەڵ کۆمەڵەی خۆر
لەم ڤیدیۆیەدا کە بە زمانی کوردی ژێرنووس کراوە، سەبارەت بە کۆمەڵەی خۆر زیاتر دەزانن، لەگەڵمان بن. وەرگێڕان و ژێرنووس: ئەیوب مەحموودی
درەنگ بخەوین، زووتر دەمرین؟!
درەنگ بخەوین، زووتر دەمرین؟! کوندەپەپووەکان زووتر دەمرن! لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە بریتانیا دەریخستووە، ئەو کەسانەی کە شەوانە ناخەون لەو کەسانەی کە بەیانییان زوو هەڵدەستن ئەگەری زووترمردنیان ١٠% زیاترە. ئەم لێکۆڵینەوە کە لەسەر ٤٣٣ هەزار کەس لە تەمەنی ٣٨ تا ٧٣ ساڵدا ئەنجام بووە، نیشان دەدات ئەو کەسانەی کە شەوانە ناخەون(کەسانی شەوانە) لە هەمبەر تووشبوون بە …
خۆپاراستن لە نەخۆشیی هاربوون
خۆپاراستن لە نەخۆشیی هاربوون نەخۆشیی هاربوون یەکێک لەو نەخۆشییانەیە کە مرۆڤ بە هۆی گەستنی لە لایەن ئاژەڵی وەک سەگ، گورگ، پشیلە و شەمشەمەکوێرەی هارەوە تووشی دەبێت. بۆ خۆ پاراستن لە تووشبوون بەو نەخۆشییە چەند ڕێکاری ساکار هەیە. لێرەدا باس لەو ڕێکارانە و هۆکارە زانستییەکانی دەکەین: ١. دوای گازلێگرتنی ئاژەڵەکە، شوێنی مەبەست بە ئاو و سابوون …
زیندوومانەوە بێ ئاو
مرۆڤ چەندە دەتوانێت بێ ئاو زیندوو بمێنێت؟ بیر لەوە بکەنەوە ڕۆژێک تەواوی شێرە ئاوەکان داخرێن، چەمەکان و کانییەکان وشک ببن، زەریاکان و زەریاچەکان ببنە بیابانێکی بەرین. هیچ ئاوێک لەسەر زەوی نەبێت. کاردانەوی ئێوە چی دەبێت؟ چەندە دەتوانن زیندوو بمێنن؟ وەڵامێکی ڕێک و بڕواپێکراو بۆ ئەم پرسیارە نییە بەڵام لە زۆربەی سەرچاوەکان کە ئەم بابەتەیان باس …
✇ ئەگەر هەسارەکانی تر بخرێنە جێی مانگ چۆن دەبینرێن؟
ئەگەر هەسارەکانی تر بخرێنە جێی مانگ چۆن دەبینرێن؟ لەم ڤیدیۆدا ئەم بابەتە بە شێوەیەکی هونەری دەبینین، چون لە ڕاستیدا ئەگەر هەسارەکانی تر ئەوەندە لە زەوی نزیک بن هاوکێشەکانی جووڵە دەگۆڕێن.
یەک دنیا گردی داپۆشراو بە بەفر لە مەریخ
یەک دنیا گردی داپۆشراو بە بەفر لە مەریخ لە ٢١ی مانگی مەی ئەم وێنەیەی مەریخ گیراوە. لە زستاندا بە شێوەیەکی بەردەوام بەفر و سەهۆڵ گردەکان دادەپۆشن. بە پێچەوانەی زەوی، ئەو بەفر و سەهۆڵە کەربۆن دی ئۆکسایدە کە بە سەهۆڵی وشک ناسراوە. لە بەهاردا کە خۆر دەدرەوشێتەوە، گازە ڕەهابووەکە زۆربەی کات دیمەنی زۆر جوان بەدی دێنێت. …
فلۆڕانس لە زەوی نزیک دەبێتەوە
هەسارۆکە*ی فلۆرانس، هەسارۆکەی گەورەی نزیکی زەوی، لە ١ی مانگی سێپتەمبری ٢٠١٧ ی زایینیدا لە نزیکی زەوی لە مەودای ٧ ملیۆن کیلۆمەتری زەوییەوە تێپەڕ دەبێت (نزیک ١٨ ئەوەندەی مەودای زەوی و مانگ). قەبارەی ئەم هەسارۆکە نزیک ٤.٤ کیلۆمەترە. فلۆرانس گەورەترین هەسارۆکەیە کە تا ئەو ڕادە نزیک زەوی دەبێتەوە. فلۆرانس لە ساڵی ١٩٨١ی زایینیدا بە دەستی “بابی” …