فەرانەک قادری

فەرانەک قادری

من فەرانەک قادری، لەدایکبووی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کارناسی مێعماری بووم لە زانکۆی ڕازی کرماشان و ماستەری تەکنۆلۆژیای مێعماری(مێعماری دیجیتاڵ) لە زانکۆی هونەری ئیسلامی تەورێز. توێژینەوەم لە سەر مێعماری بزۆز بووە و لە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزیدا شارەزاییم هەیە.

پێکوتەی ئاکسفۆرد-ئاسترازێنێکا

بەریتانیا وەک یەکەم وڵات بە فەرمی ڕێگە دەدات پێکوتەی ئاسترازێنێکا، بەرهەمهاتوو لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، بۆ کۆڤید-۱۹ کەڵکی لێ وەربگیرێت. پێکوتەکە بە چ شێوەیەک بەکار دەبرێت؟ لە دوو دۆزدا بەکار دەبرێت و دۆزی دووهەم ۴ تا ۱۲ حەوتە پاش دۆزی یەکەم دەوەشێنرێت. تایبەتمەندییەکانی پێکوتەی ئاکسفۆرد-ئاسترازێنێکا چییە؟ – بە بەراوەرد لەگەڵ پێکوتەی فایزر و مۆدێرنا، نزیکەی دە …

سەرچاوەیەکی بەنرخی بیرکاری لەلایەن پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکارەوە

کاناڵی قوتابخانەی کوردیی بیرکاری “Kurdish mathematics school” کاناڵێکی یوتیوبە لە بواری بیرکاریدا کە لە لایەن پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکارەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت. لەم کاناڵەدا پ. بیرکار و زانایانی تری کورد بە زمانی کوردی لەسەر بابەتەکانی بیرکاری باس دەکەن. هاوکات زانایانی گەورەی جیهانیش بە زمانی ئینگلیسی و تایبەت بە کاناڵاکە ڤیدیۆکانیان بڵاو دەکەنەوە. https://m.youtube.com/channel/UC_fwYJ74fSbTO5gCKzSCfGQ

چۆن دەقی کوردی بکەین بە دەنگی زمانی تر؟

چۆن دەقی کوردی بکەین بە دەنگی زمانی تر؟   وەرگێڕی مایکرۆسافت دوو زاراوەی کوردیی ناوەندەی و کوردیی ژوورووی بە لیستی زمانەکانی زیاد کردووە. کوردیی ژووروو و ناوەندەی بەم زووانە لە ئۆفیس و بینگیشدا بەردەست دەبن.   هەروەها دەتوانن لە بەرنامەکان وماڵپەڕەکانتاندا کەڵک لە Azure Cognitive Services Translator  وەربگرن و لە هەردوو زاراوەکەی کوردی بۆ حەفتا …

بەتەمەنەکان حەوت بەرامبەری گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە

بەتەمەنەکان حەوت بەرامبەری گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە کەسانی بەتەمەن زیاتر لە گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە. ئەو زانیارییە هەڵانەی کە لە لایەن بەتەمەنەکانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبنەوە و هەواڵی ساختە یان بەستەری گوماناوین، حەوت بەرامبەر زیاترە لەو زانیارییە هەڵانەی کە گەنجەکان بڵاوی دەکەنەوە. نادیا براشیر لێکۆڵەری پۆست …

گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە

گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە گووگڵ لە خزمەتگوزارییەکی نوێیدا، ئامرازێکی بە ناوی دەیتاسێرچ بڵاو کردووەتەوە کە لە ڕێگەی ئەو ئامرازەوە دەتوانن بە ناو بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی خۆڕاییدا بگەڕێن. دەتوانن بە چەندین شێوە و بەپێی فۆرمەت، یان جۆری لایسێنس بە دراوەکاندا بگەڕێن. چەندین ناوەندی توێژینەوە لە سەرانسەری جیهاندا دابینکەری ئەو …

ئایا مێشکتان گەورەتر بێت، زیرەکتر دەبن؟

ئایا مێشکتان گەورەتر بێت، زیرەکتر دەبن؟ بە گەورەبوونی قەبارەی خولگە نۆرۆنییەکان لە مێشکدا توانایی فێربوونیش زیاد دەکات، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ زیادبوونی پەیوەندیی نێوان نۆرۆنەکان دەتوانێت ببێتە ڕێگرێکیش لەبەردەم فێربووندا. زانایانی دەمار لە کەمبریج دەڵێن کە قەبارەیەکی “ئایدیال” بۆ خولگەکانی مێشک هەیە تاوەکوو بتوانن کارەکانیان بە باشترین شێوە ڕاپەڕێنن. توێژینەوەکە ئەوە پیشان دەدات کە چۆناوچۆن …

دەنگی مێشک

دەنگی مێشک ئەو دەنگەی لەم ڤیدیۆیەدا دەیبیستن دەنگی مێشکە! دەنگەکە بەبێ دەربڕین لە ڕێگەی زمان و لە ڕێگەی چالاکییەکانی مێشکەوە بەرهەم هاتووە. زانایان لە زانکۆی یوو.سی سانفرانسیسکۆ نێوانەڕوویەکی نوێی مێشک-ماشینیان پەرە پێداوە کە دەتوانێت لە ڕێگەی چالاکیی مێشکەوە و بە یارمەتیی تەکنۆلۆژیی سازکردنی ئاخاوتن دەنگێکی هاوشێوەی دەنگی سروشتی بەرهەم بهێنێت. لەم دەنگە بۆ کۆنترۆڵی کۆئەندامی …

هەستی بیستن: مێشک تایبەتمەندییەکانی ناو دەنگەکان جیا دەکاتەوە

هەستی بیستن: مێشک تایبەتمەندییەکانی ناو دەنگەکان جیا دەکاتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت دەنگەکان بناسێتەوە و لەگەڵ ئەوانی تر پەیوەندی بگرێت، دەبێت کۆئەندامی بیستنی دەنگە جیاوازەکان لە یەک هەڵاوێرێت، بۆ وێنە وشەکان لەناو ئاخاوتنی بەردەوامی مرۆڤدا لە یەک جیا بکاتەوە. ئەم کارەش کاتێک کە شێوازی دەربڕینی کەسەکان دەگۆڕێت یان زاراوەکان دەگۆڕێن، سەختتر دەبێتەوە. لە توێژینەوەیەکی نوێدا …

توانەوەی زمان و لەناوچوونی زمان

توانەوەی زمان و لەناوچوونی زمان توانەوەی زمان بە لەبیرچوونەوەی بەشەکی یان تەواوەتیی زمانی ئاخێوەرێکی تەندروست دەوترێت. بیرچوونەوەی زمان بۆ زمانی دووهەم و زمانی سێهەم … دوای ماوەیەک کارپێنەکردن و دوورکەوتنەوە لێی ڕوو دەدات. پرسیارێک کە زمانناسان لە سێ دەیەی ڕابردوودا پێوەی سەرقاڵ بوون ئەوەیە کە ئایا “زمانی یەکەم”یش بە هەمان شێوە مەترسیی لەبیرچوونەوەی هەیە؟ وەڵامی …

هەرچی زانیاریت هەیە لەسەر چاپکەری سێ ڕەهەندی، لە بیری بەرەوە؛ “لەبەرگرەوە”ی نوێ دادێت

هەرچی زانیاریت هەیە لەسەر چاپکەری سێ ڕەهەندی، لە بیری بەرەوە؛ “لەبەرگرەوە”ی نوێ دادێت لەبەرگرەوەیەکی نوێ داهاتووە کە لە جیاتی ئەوەی وەک چاپکەری سێ ڕەهەندی بە شێوەی چین چین شتەکان دروست بکات، ڕووناکی لە ماددەیەکی شلەمەنی دەدات و ئەو مادەیە خۆی دەگرێت و بەم شێوەیە پێکهاتەی گشتیی ئەو شتە دروست دەکات کە دەمانهەوێت. توێژەرەران چاپکەرێکی سێ …

توێژینەوەیەکی مەزن جیاوازیی “نەرمامێر”ی مرۆڤ و مەیموون دەردەخات

توێژینەوەیەکی مەزن جیاوازیی “نەرمامێر”ی مرۆڤ و مەیموون دەردەخات زانایانی دەمار، چالاکیی دەمارەخانەکانیان (نۆرۆن) لە قووڵایی مێشکدا خستە بەر توێژینەوە و دەستکەوتەکانیان لەوانەیە ڕازی هۆش و هاوکات هۆکاری ناسازییە دەروونییەکانی مرۆڤ ئاشکرا بکات. زانایانی دەمار، بۆ یەکەمجار جیاوازیی نەرمامێریی مێشکی مرۆڤ و مەیموون ئاشکرا دەکەن ئەو کارەشیان لە ڕێگەی تەکنیکێکەوە بە ناوی بەدواداچوون بۆ تاک نۆرۆنەکان …

دەرهێنانی بیتکۆین لە دەرهێنانی زێڕ وزەی زیاتری دەوێت

دەرهێنانی بیتکۆین لە دەرهێنانی زێڕ وزەی زیاتری دەوێت لە ٣٠ مانگدا، دراوەی ئەلەکترۆنی بە قەدەر ١ ملیۆن ئۆتۆمبیل دایۆکسایدی کاربۆنی بەرهەم هێناوە. بەرهەمهێنانی دراوەی دیجیتاڵ چەندین بەرامبەری دەرهێنانی زێڕ، وزەی دەوێت. ئەگەر بتهەوێت بە قەدەر یەک دۆلار دراوەی دیجیتاڵی دەربهێنیت وزەیەک کە پێویستە بۆ ئەم کارە بەرامبەرە لەگەڵ دەرهێنانی زێڕ بە نرخی یەک دۆلار لە …

ڕۆبۆتێکی بچووک کە بە ناو چاودا دەڕوات و دەرمان دەگوازێتەوە

ڕۆبۆتێکی بچووک کە بە ناو چاودا دەڕوات و دەرمان دەگوازێتەوە   هەر ئەوەندەی کە بیر بکەینەوە ڕۆبۆتێکی بچووک بە ناو چاوماندا دەڕوات، ڕەنگە تەزوویەک بە لەشماندا بێت، بەڵام زانایان بڕوایان وایە کە ڕۆبۆتی بچووکی کۆنترۆڵکراو دەتوانن لە داهاتوودا بە ناو چاودا بڕۆن و دەرمان بگوازنەوە. ئێستا توێژەران، ڕۆبۆتێکیان پەرە داوە کە شێوەی لوولپێچی هەیە و …

سوپەرکۆمپیوتەرێکی نوێ بە ١ ملیۆن پێواژۆکەرەوە، گەورەترین ماشینی دنیا کە هاوشێوەی مێشک کار بکات

سوپەرکۆمپیوتەرێکی نوێ بە ١ ملیۆن پێواژۆکەرەوە، گەورەترین ماشینی دنیا کە هاوشێوەی مێشک کار بکات زانایان گەورەترین مێشکی دنیایان وەگەڕ خست: سووپەرکۆمپیوتەرێک بە یەک ملیۆن پێواژۆکەر (پرۆسێسۆر) و ١٢٠٠ بۆردی خولگەی پێکبەستراو کە پێکەوە وەک مێشکی مرۆڤ کار دەکەن. پاش دە ساڵ کار کردن گەورەترین کۆمپیوتەری شێوەدەماری –جۆرێک کۆمپیوتەر کە چالاکیی دەمارەخانەکان مۆدێل دەکات- لە ٢ی …

بەر لەوەی بمرم چی لە دراوە دیجیتاڵییەکانم بکەم؟

بەر لەوەی بمرم چی لە دراوە دیجیتاڵییەکانم بکەم؟ لە پاش مەرگم چی بەسەر دراوە دیجیتاڵییەکانم دێت؟ ئایا شتێک بڵاو دەبێتەوە کە من حەزی پێناکەم؟ ئایا ئەوەی کە دەبێت بگاتە میراتگرەکانم دەگات؟ زۆربەی کاتەکان ئەو کەسانەی لە دوامان بە جێ دەمێنن ڕێگەیەکی ڕوون و ڕێکوپێکیان لەبەر دەستدا نییە بۆ ئەوەی بگەنە زانیارییە دیجیتاڵییەکانمان. چەند کاری باش …

ناردنی بۆن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە

ناردنی بۆن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بیرتان کردووەتەوە لەوەی لە سەرهێڵ ژوانێکتان بێت و بۆنی خۆشەویستەکەتان بکەن؟ یان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە عەترێک بکڕن و بۆنەکەی تاقی بکەنەوە؟ یان داوا بکەن بە شێوەی سەرهێڵ پێش داواکردنی خواردنێک لە ڕێستۆرانێک بۆنی خواردنەکە بکەن؟ ئەو توێژەرانەی کە لەسەر “بۆنی دیجیتاڵ” کار دەکەن هێشتا ڕێگەیەکی دوور و درێژیان لەبەرە تا …

ژیریی دەستکرد بۆ هەمووان

ژیریی دەستکرد بۆ هەمووان تاوەکوو ئێستا ژیریی دەستکرد، تەنیا بە دەست کۆمپانیا گەورەکانی وەک ئامازۆن، بایدو، گووگڵ و مایکرۆسافت و هەندێک ستارتاپی دیکەوە بووە. بۆ زۆر کۆمپانیای دیکە و کەرتەکانی دیکەی ئابووری، سیستمەکانی ژیریی دەستکرد زۆر گرانن و جێبەجێکردنی تەواوەتییان زۆر ئاستەمە. ڕێگەچارە چییە؟ ئامرازەکانی فێربوونی ماشین، کە لەسەر سیستمەکانی هەورن، ژیریی دەستکرد دەخەنە بەر …

پاراستنی زانیاریی تایبەتی لە سەرهێڵ

پاراستنی زانیاریی تایبەتی لە سەرهێڵ تایبەتیبوونی زانیاریی لەسەر ئینتەرنێت پرسێکی زۆر گرینگە، سەرەنجام ئامرازێکی نوێ بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ساز کرا کە ڕێگە دەدات بەبێ ئاشکراکردنی ڕۆژی لە دایکبوونتان دیاری بکات کە سەرووی ١٨ ساڵن یان نا، هەروەها بەبێ ئەوەی دەریبخات کە بڕی پارەی ئەژمارە بانکییەکەتان چەندەیە، دەریدەخات کە لەناو ئەژمارەکەتاندا پارەی پێویست بۆ کڕینی …

ئاولەمەی دەستکرد

ئاولەمەی دەستکرد پسپۆڕانی ئاولەمە (کۆرپەلە) لە زانکۆی کامبریج لە بریتانیا ئاولەمەیەکی مشکیان تەنیا لە خانە بنەڕەتییەکانەوە پەرە پێ بداوە، بەبێ ئەوەی کە هێلکەی ژن، یان سپێرمی پیاو بە کار هاتبێت. ئەم کارەیان لە ڕێگەی خانەی وەرگیراو لە ئاولەمەیەکی دیکەوە کرد. توێژەران خانەکانیان زۆر بە وردبینییەوە خستە ناو دەفرێکی ڕوونەوە، دوای چەند ڕۆژ بینییان کە ئاولەمەکە …

چاپکردنی سێ-ڕەهەندیی کانزایی

چاپکردنی سێ-ڕەهەندیی کانزایی سەرەڕای ئەوەی کە چاپکردنی سێ ڕەهەندی چەندین دەیەیە هاتووەتە ئاراوە، زیاتر وەک شتێک بۆ خۆسەرقاڵکردن یان بۆ ئەو بەرهەمانە بە کار هاتووە کە تەنیا یەک دانەی لێ دروست کراوە. هەروەها، چاپکردنی شتەکان بە کەرەستەکانی تر جگە لە پلاستیک –بە تایبەت کانزاکان- زۆر گران و هێواش بووە. ئێستا، چاپکەرە سێ ڕەهەندییەکان لەگەڵ دابەزینی …

ئەپێکی مۆبایل بۆ بەرگری لە دووگیانبوون ساز کرا

ئەپێکی مۆبایل کە بۆ بەرگری لە منداڵبوون بە کار دێت، وەک یەکەم ئەپ توانی مۆڵەتی فرۆش لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا وەربگرێت. ئەپەکە کە بە Natural Cycles ناسراوە، لە ڕاستیدا وەشانێکی های-تێک لە میتۆدی ڕیتمە کە بە ئاگاداریی لە دووگیانبوونیش دەناسرێت. ئەم ئەپە ئەلگۆریتمێک بە کار دەهێنێت کە ئەو ڕۆژانە دەستنیشان دەکات کە لە …

کۆدنووسین بە فەرمانی دەنگی

تایپکردن یەکێک لەو کارانەیە کە زۆر جاران دەبێتە هۆی ژان و ئێش لە دەست و پەنجەکاندا و بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی جەستەییان هەیە، کێشەکە زۆر گەورەترە. تا ئێستا تایپکردنی ئاخاوتن و قسەکردنی ئاسایی بۆ زۆربەی زمانەکانی جیهان و لەوانە زمانی کوردیش پەرەی پێدراوە. یەکێک لەو بوارانەی کە لەم دواییەدا کەڵک لە ناسینەوەی ئاخاوتن وەردەگرێت …

بەهێزترین کۆمپیوتەری دنیا، گونجاو بۆ چاخی ژیریی دەستکرد، لە ئەمریکا دروست دەکرێت

بەهێزترین کۆمپیوتەری دنیا، گونجاو بۆ چاخی ژیریی دەستکرد، لە ئەمریکا دروست دەکرێت ! لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بەهێزترین سوپەرکۆمپیوتەری جیهان ئی وڵاتی چینە کە ناوی TaihuLightە. چەند ڕۆژ لەمەوبەر جارێکی دیکە وڵاتی ئەمریکا بووەوە بە خاوەنی بەهێزترین کۆمپیوتەری جیهان. ئەم سوپەرکۆمپیوتەرە نوێیە ناوی سامیتە. ماشینە نوێیەکە لە چرکەیەکدا ٢٠٠ ملیۆن ملیارد موحاسبە ئەنجام دەدات. بۆ ئەوەی …

زێڕی دیجیتاڵ

​ زێڕی ڕەش خوازەیەکە کە بۆ نەوت بە کار دێت. ئێستا جۆرێکی تر زێڕ سەری هەڵداوە ئەویش زێڕی دیجیتاڵە! زێڕی دیجیتاڵ شتێک نییە جگە لە بیتکۆین! بیتکۆین چییە و چۆن کار دەکات؟ بیتکۆین پارەیەکی دیجیتاڵییە کە تایبەت نییە بە هیچ حکومەت و بانکێک و سەرجەم مامەڵە و ئاڵوگۆڕەکان بەم پارەیە لە ڕێگەی تۆڕێکەوە جێبەجێ دەبن. …

بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بەرگری لە دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان

بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بەرگری لە دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان بیرۆکەی کەڵکوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد بۆ چارەسەری ئەم کێشە لە فیلمی سپات لایتەوە وەرگیراوە. بەپێی گێڕانەوەی ئەم فیلمە، ڕۆژنامەوانان لە ناوەندی هەواڵنێریی بۆستۆن گڵەوب بە شوێن ئەو نیشانە تۆمارکراوانەدا دەگەڕێن کە دەریدەخات قەشەکان لە کەنیسەی کاتۆلیکیدا، ئازاری جنسیی منداڵان دەدەن. ڕۆژنامەوانان لە گەڕانەکەیاندا چەند نیشانەیان …

ئایا کاتی نەهاتووە بیر لە ئینتەرنێتی 6G بکەینەوە؟

کاتێک سەردێڕی ئەم نووسراوەیە دەبینن ڕەنگە بڵێن: ئێمە هێشتا چاوەڕێی هاتنی 5Gین! بەڵام ئەمساڵ، ساڵی جێکەوتنی 5Gیە و چەند کۆمپانیایەک دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ئەم تەکنۆلۆژییە. کامسەنتەر کە تیمێکی توێژینەوەیە لە نێوان باشترین زانکۆکانی جیهان، ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە کە تەکنۆلۆژیی 6G چۆن دەبێت؟ لە 5Gدا بۆ زۆرکردنی ڕادەی گواستنەوەی دراوە، شەبەنگی فریکوێنسیی بەرزتر لە …

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی “ئێستای ئڤلوشن”

​ ئەم کتێبە بە قەڵەمی گۆران ئیبراهیم نووسراوە و ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە لە دووتوێی ٥٥٤ لاپەڕەدا چاپ کراوە. هەروەک لە ناوی کتێبەکەوە دیارە، بابەتی سەرەکیی کتێبەکە ئەو توێژینەوانەن کە بە گشتی لەسەر ئێڤڵوشن و ئێڤڵوشنی مرۆڤ بە تایبەت، لە ئارادان. کتێبەکە کۆمەڵێک لایەنی باشی هەن و هاوکات کۆمەڵێک لایەنی لاوازیشی هەن. خاڵە بەهێزەکان …

450000 ژن لە بریتانیا بە هۆی هەڵە لە ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەریدا پشکنینی شێرپەنجەی مەمکیان بۆ نەکراوە!

450000 ژن لە بریتانیا بە هۆی هەڵە لە ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەریدا پشکنینی شێرپەنجەی مەمکیان بۆ نەکراوە! نزیکەی نیو ملیۆن ژن لە بریتانیا بە هۆی هەڵە لە ئەلگۆریتمێکی کاتپێداندا تاقیکردنەوەی مامۆگرافییان بۆ ئەنجام نەدراوە و پێدەچێت کە ژمارەیەک لەو کەسانە بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمکەوە گیانیان لە دەست دابێت. هەفتەی پێشوو وەزیری تەندروستیی بریتانیا ئاشکرای کرد، بەدواداچوونیان …

خەڵک لە باتەکان خێراتر هەواڵی درۆ بڵاو دەکەنەوە !

خەڵک لە باتەکان خێراتر هەواڵی درۆ بڵاو دەکەنەوە ! لە ڕێگەی خەڵکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێردا هەواڵی درۆ خێراتر لە هەواڵی ڕاست بڵاو دەبێتەوە، ئایا ئەو کارە بە ئانقەستە یان خەڵک ناتوانن و نازانن ڕاست و درۆیی هەواڵەکان لە یەکتر جیا بکەنەوە؟ سەردێڕی زۆربەی ئەو هەواڵانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبنەوە جێگەی گومانن. ڕەنگە وا …

کۆمپانیای فەیسبوک یەکەم هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی ڕۆبۆتەکانی ناوماڵ دەنێت!

کۆمپانیای فەیسبوک یەکەم هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی ڕۆبۆتەکانی ناوماڵ دەنێت! کۆمپانیای فەیسبوک و زانکۆی جۆرجیا تێک توانییان بە هاوشێوەسازیی یاریی scavenger hunts یەکەم هەنگاوەکان بۆ سازکردنی ڕۆبۆتەکانی ناوماڵ هەڵبگرن. یاریی scavenger hunts یەکێک لە یارییە باوەکانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. یارییەکە بەو شێوەیە کە لیستێک لە چەندین شتی جۆراوجۆر دروست دەکرێت پاشان کەسەکان یان تیمە بەشداربووەکان …

فیشینگ یان داونانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

فیشینگ یان داونانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا فیشینگ بە هەوڵی کەسانی تێکدەر یان هەکێرەکان دەوترێت بۆ بەدەستهێنانی زانیارییەکانی بەکارهێنەران وەک ناوی بەکارهێنەری، تێپەڕوشە یان ژمارەی کارتی بانکی. ئەم هێرشە یەکێکە لە هێرشە باوەکان لە دنیای مەجازیدا. سیستمی دژەفیشینگی تاقیگەی کاسپێرسکای لە سێ مانگدا لە ساڵی ٢٠١٥ زیاتر لە سی ملیۆن هێرشی فیشینگی تۆمار کردووە. باوترین ڕێگەی …

تایبەتمەندیی شاراوەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

هاوڕێی هاوڕێکانمان تایبەتمەندیی شاراوەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەخەن! هاوڕڕێکانمان لە ئینتەرنێتدا تەمەن، نژاد و ڕوانگە سیاسییەکانمان دەردەخەن بەڵام هەندێک تایبەتمەندیی شاراوە هەن کە لە ڕێگەی هاوڕێی هاوڕێکانمانەوە دەردەکەون. یەکێک لەو تایبەتمەندییانە باسی جنسیەت و جێندرە. توێژەران لە زانکۆی ستەنفۆرد بەو ئاکامە گەیشتن کە لە ڕێگەی هاوڕێی هاوڕێکانمان دەکرێت ئەو تایبەتمەندییانەمان دەربخرێن. لەم ڕۆژانەدا باسی تایبەتێتی …

ئینتەرنێتی ئاژەڵەکان

ئینتەرنێتی ئاژەڵەکان   پڕۆژەیەک کە چاودێریی هەزاران ئاژەڵ و باڵندە لە فەزاوە دەکات و جۆرێکە لە ئینتەرنێتی ئاژەڵەکان دەست پێدەکات. لە مانگی فێوریەی ئەمساڵدا  (مانگی ڕەشەممەی ڕابردوو) توێژەرانی ئاڵمانی سێ ئانتینی ٢٠٠ کیلۆگرامییان نارد بۆ وێستگەی فەزایی نێونەتەوەیی. ئانیتنەکان بە کۆمپیووتەرێکەوە لکێنران کە لە مانگی ئۆکتۆبردا نێردرابوون. ئەم پارچانەی نێردراون، گوێ و مێشکی سیستمێکن بە …

بایکۆتی پەرەدانی ڕۆبۆتی بکوژ

پسپۆڕانی ژیریی دەستکرد بایکۆتی پەرەدانی ڕۆبۆتی بکوژ دەکەن کۆمەڵەی پسپۆڕانی ژیریی دەستکرد پەیامێکی ڕوونیان بۆ توێژەران لە کۆریای باشوور هەیە: ڕۆبۆتی بکوژ دروست مەکەن! نزیکەی ٦٠ پسپۆڕی ژیریی دەستکرد و ڕۆباتیکز لە ٣٠ وڵاتی جیهان نامەیەکی کراوەیان بە مەبەستی بایکۆت لە دژی زانکۆی KAIST لە کۆریای باشوور نووسیوە. ئەو زانکۆیە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە …

وتووێژ لەگەڵ مامۆستا حوسێن حوسێنی بە بۆنەی کۆچی دوایی ستێفن هاوکینگ

وتووێژ لەگەڵ بەڕێز حوسێن حوسێنی خوێندکاری دوکتورا و وانەبێژی بواری فیزیک لە زانکۆی سلێمانی بە بۆنەی کۆچی دوایی ستێفن هاوکینگ زانای فیزیک و گەردوونناس. مامۆستا حۆسێن حوسێنی ئەم کتێبانەی لە هاوکینگ کردوون بە کوردی:  کورتیلەی مێژووی کات  دیزایینی مەزن گەردوون لە توێکڵە گوێزێکدا هەروەها جگە لە وەرگێڕانی کتێبەکانی هاوکینگ چەندین کتێبی زانستیی دیکەی وەرگێڕاونەتە سەر …

کۆمپیوتەرەکەی هاوکینگ چۆن کاری دەکرد؟

زانای گەورەی فیزیک ستێفن هاوکینگ دوێنێ ڕێکەوتی 14ی مارسی ٢٠١٨ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. هاوکینگ نەخۆشیی  نۆرۆنی جووڵەی هەبوو کە دەبێتە هۆی لاوازیی ماسولکەکان. ئەم نەخۆشییە بە تایبەت خانە دەمارییەکان دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە کە ئەو ماسولکانە کۆنترۆڵ دەکەن کە توانایی خواردن، قسەکردن، هەناسەکێشان و قووتدانمان پێ دەبەخشن. ئەم نەخۆشییە لە ئێستادا هیچ …

چۆن ڕۆبۆتێکی بەڕەوشت ساز بکەین؟!

چۆن ڕۆبۆتێکی بەڕەوشت ساز بکەین؟! سازکردنی ڕۆبۆتێک کە ئاکار و ڕەوشتی ببێت زیاتر وەک بابەتێکی فیلمە زانستی خەیاڵییەکان دەچێت، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر زووتر لەوەی کە بیر دەکەنەوە دەبێت بیر لە هەبوونی ڕەوشت بۆ ڕۆبۆتەکان بکەینەوە. ڕۆبۆتۆێکی ڕزگارکەر لە کاتی بوومەلەرزەدا لە نێوان دوو کەسدا کە دەرفەتی نییە هەردووکیان ڕزگار بکات کامیان هەڵبژێرێت؟! ئۆتۆمۆبیلێکی خۆ-ئاژۆ …

تەکنۆلۆژیی زانیاری ، ژێرخانی شارێکی هێمن

تەکنۆلۆژیی زانیاری ، ژێرخانی شارێکی هێمنە. بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ساڵی ٢٠٣٠ نزیکەی ٦٠٪ی خەڵکی جیهان ڕوو دەکەنە شارەکان. تیرۆر و پشێوی و نائارمی یەکێک لە کێشە جدییەکانی شارە گەورەکان دەبێت. بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشانە ژێرخانی دیجیتاڵ دەتوانێت گرینگترین ڕێگەچارە بێت. شاری سەنگاپوور ئینتەرنێت بە خێرایی ٤٦ مێگابیت لە چرکەدا بۆ داگرتن و ١٧ …

ژیریی دەستکرد بەهێزترین CAPTCHAکان دەشکێنێت!

ژیریی دەستکرد بەهێزترین CAPTCHAکان تێدەپەڕێنێت! دەڵێن ئالێن توورینگ بە داهێنانی تاقیکردنەوەیەک هۆکارێک بوو بۆ هاتنەئارای ژیریی دەستکرد. لە تاقیکردنەوەی توورینگدا، کۆمپیووتەرێک مەرجەکانی ژیریی تێدایە کە ئەگەر مرۆڤێک لە ژوورێکی جیاوازدا لە ڕێگەی نووسراوەوە پەیوەندیی لەگەڵدا ساز بکات، مرۆڤەکە نەزانێت کە لەگەڵ ماشینێک قسە دەکات یان لەگەڵ کۆمپیووتەرێک. بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە ئینتەرنێتدا یان چوونەژوور بۆ …

کۆچی دواییی پڕۆفیسۆر لۆتفی زادە

وێبگەڕەکەت لە پەخشی دەنگ پشتیوانی ناکات پڕۆفیسۆر لۆتفی زادە یەکێک لە زانایانی هەڵکەوتەی مێژووی مرۆڤایەتی، بە داخەوە، چەڕۆژ لەمەوبەر، لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لۆتفی زادە بیرکار، ئەندازیاری کۆمپیووتەر، ئەندازیاری کارەبا و زانایەکی هەرە کاریگەر و بنیاتنەر لە بواری ژیریی دەستکردا بوو. ئەم زانایە لەدایکبووی باکۆ پایتەختی ئازەربایەجان و دەرچووی زانکۆکانی تاران، MIT …

چەمکی بەرنامەسازیی تەنخوازی (وانەی دووهەم)

نووسین و وەرگێڕانی: موحەممەد موحەممەدئەمینی mohammad[at]asosoft[dot]com چەمکی بەرنامەسازیی تەنخوازی[1] تەن بە چی دەگوترێت؟ تێگەیشتن لە واتای تەنەکان[2] بۆ تێگەیشتن لە تەکنۆلۆژیی تەنخوازی زۆر گرینگە. ئەگەر سەیرێکی دەوروبەری خۆتان بکەن لە جیهانی ڕاستەقینەدا زۆر تەن هەن کە دەتوانن بیانبینن: کتێبەکەتان، تەلەڤیزیۆنەکەتان، سەگەکەتان، پاسکیلەکەتان و زۆر شتی تر. تەنەکان لە جیهانی ڕاستەقینەدا دوو تایبەتمەندییان هەن: هەموویان دۆخ[3] …

مێژینە و تایمەتمەندییەکانی زمانی بەرنامەسازیی جاڤا (وانەی یەکەم)

زمانی بەرنامەسازیی جاڤا وەرگێڕانی: موحەممەد موحەممەدئەمینی ماستەری ئەندازیاریی ئایتی، زانکۆی تەربیەت مۆدەڕس، تاران، ئێران، mohammad@asosoft.com زمانی بەرنامەسازیی جاڤا لە لایەن کۆمپانیای سان میکرۆسیستمز و بە دەستی جەیمز گۆسلینگ پەرەی پێدرا و وەشانی یەکەم لە ساڵی ١٩٩٥دا لە کرۆکی[1] جاڤا بە ناوی (Java 1.0 [J2SE]) بڵاو کرایەوە. دوایین وەشانی ستانداردی جاڤا Java SE 8یە. لەبەر ئەوەی …

ئەندازیاریی ئینتەرنێت بەشی یەکەم، سەرەتا

وەرگێڕانی: موحەممەد موحەممەدئەمینی ئینتەرنێت سیستەمێکی ڕێکخراوی، پێکھاتەدارە. بەر لەوەی چۆنیەتیی کارکردنی و پەیوەندی لەگەڵ TCP/IPدا باس بکەین، سەرەتا مێژوویەکی کورتی ئینتەرنێت دەخەینە ڕوو. پاشان چەمکەکانی کۆنووسەکان[1] و پێودان[2]ەکان و پەیوەندییان پێکەوە پێناسە دەکەین. باس لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان دەکەین کە لە پەرەدان[3]ی پێودانەکانی ئینتەرنێتدا دەستیان ھەیە. ئەم پێودانانە لە ڕێی ڕێکخراوەیەکی تایبەتەوە پەرەنەدروان بەڵکوو زنجیرەیەک بەکارھێنەر[4] …

بابەتەکان لە گۆڤاری هۆژیندا

تایبەتنامە

ژمارە ١

ژمارە ٢

ژمارە ٣

ژمارە ٤

بابەتەکانی کاناڵ و ماڵپەڕ

Back to top button