هانا جاری

من هانا جاری لەدایکبووی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانم. کارناسی و ماستەری ئەندازیاری تەندروستی ژینگەم لە زانکۆی زانستە پزشکییەکان کوردستان تەواو کردووە.

بابەتەکان لە گۆڤاری هۆژیندا

تایبەتنامە

ژمارە ١

ژمارە ٢

ژمارە ٣

ژمارە ٤

بابەتەکانی کاناڵ و ماڵپەڕ

پێشکەوتنی وزە جێگرەوەکان بە نیسبەت سووتەمەنییە فوسیلییەکان له ئەورووپا

وزە جێگرەوەکان لە ساڵی ۲۰۲۰دا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئەورووپا له سووتەمەنییە فوسیلییەکان وەپێش کەوتن. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانە، بەرهەمهێنانی ۳٨٪ی کارەبا لە ڕێگەی وزە جێگرەوەکان بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمهێنانی ۳۷٪ی کارەبا لە سووتەمەنییە فوسیلییەکان، نیشان دەدات کە ساڵی ڕابردوو، وزە جێگرەوەکان ڕۆڵێکی بەرچاوتریان هەبووە بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ ژیانی مرۆڤ! لە ساڵی ۲۰۱٥ەوە لە زیاتر بخوێنەوە…

پیسبوونی ژینگە

💢پیسبوونی ژینگه پیسبوونی ژینگە یان پیسکردنی ژینگە لە ڕێگەی هەندێک ماددەی زیانبەخش ڕوو دەدات کە ئەم ماددە زیانبەخشانە دەتوانن لە سروشت یان لە چالاکیی مرۆڤەوە سەرچاوە بگرن. ئەم ماددە زیانبەخشانە کە پێیان دەوترێت پیسکەرەکان، دەبنە هۆی گۆڕان و نزمبوونەوەی کوالێتی هەوا، ئاو و خاک. پیسبوونی ژینگە کێشەیەکی جیهانییە، ئاو و هەوا، پیسییەکان دەگوازنەوە و بەم زیاتر بخوێنەوە…

کۆرۆنای گوریلاکان

  تێستی کۆرۆنای چەند گوریلا لە پارکێکی ئاژەڵان له سەندیاگۆ ئەرێنی بووە و هەندێک لە نیشانەکانیان تێدا بینراوە. باوەڕیان وایە هەشت گوریلا کە لەم پارکەدا پێکەوە دەژین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تەنانەت هەندێکیان کۆخە دەکەن. دەوترێت ئەم ڤایرۆسە لە یەکێک لە ئەندامانی چاودێریی پارکەکە کە تێستی کۆرۆناکەی ئەرێنی بووە گوازراوەتەوە بۆ گۆریلاکان. بەڕێوەبەری پارکەکە زیاتر بخوێنەوە…

خەڵاتی ۲۰۲۰ی ڕۆزنبلێس بە زانای کورد، هێرش ئەمینی بەخشرا.

ئەنستیتۆی هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی (EHI) خەڵاتێکی بە ناو ڕۆزنبلێس هەیە کە بۆ کەسانێک کە پڕۆفیسۆری یاریدەرن و لەسەر کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا توێژینەوەیان هەیە بۆ یەک دوو پڕۆژەیان ٥۰۰،۰۰۰ دۆلار دابین دەکات. خەڵاتی ڕۆزنبلێسی ۲۰۲۰ بە سێ کەس به ناوەکانی، هێرش ئەمینی، جۆزێف ئانتۆنێلی و ڕافایێل ئارکوو دەدرێت. هێرش ئەمینی پڕۆفیسۆری یاریدەری بەشی تەندروستیی گشتیی زیاتر بخوێنەوە…

خێراتر خولانەوەی زەوی

  زانایان لە تەواوی دنیادا دەڵێن کە لەم دواییانەدا، زەوی لە دەوری خۆیدا، خێراتر دەخولێتەوە. لە درێژەی مێژووی مرۆڤدا، یەک ڕۆژ، ۲٤ کاتژمێر (٨۶٤۰۰ چرکه) تۆمار کراوە. لەم چەن دەیەی ڕابردوودا، پێشکەوتنی کاتژمێری ئەتۆمیک (گەردیلەیی) ڕێگەی داوە کە گۆڕانی کات لە ئاستی میلی‌چرکەشدا تۆمار بکرێت؛ ئەمە بوو بەهۆی ئەوە کە بزانن خولانەوەی زەوی، زۆرتر لەوەی زیاتر بخوێنەوە…

ئەمڕۆ (۲۰۲۰/۱۲/۳۰) ڕۆژی لەدایکبوونی توو یوویوو ژنە زانای چینی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ۲۰۱٥یە.

  ئەمڕۆ (۲۰۲۰/۱۲/۳۰) ڕۆژی لەدایکبوونی توو یوویوو ژنە زانای چینی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ۲۰۱٥یە. توو یوویوو بە توێژینەوە لەسەر دەرمانە گیاییە نەریتییەکان مادەیەکی به ناوی ئارتێمیسینینی دەرهێنا. تێبینی: ئارتێمیسینین دەبێتە هۆی کۆنترۆڵکردنی مشەخۆری مالاڕیا artemisinin ئارتێمیسینین Tu Youyou توو یوویوو سەرچاوە: https://www.instagram.com/p/CJarsnWgh3X/?igshid=1rordlywmwqjd

بەرپرسیارەتیی گۆڕانکاریی ئاووهەوای زەوی لە ئەستۆی کێیە؟

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/Sequence-01-2.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە بەرپرسیارەتیی گۆڕانکاریی ئاووهەوای زەوی لە ئەستۆی کێیە؟ ڕێژەی بڵاوبوونەوەی گازە گوڵخانەییەکان لە کاتی شۆڕشی پیشەسازییەوە تا ئێستا چەندە بووە؟ لە ئەمڕۆکەدا کام وڵات زۆرترین کاربۆن دی ئۆکساید بڵاو دەکاتەوە؟ کۆی بڵاوکردنەوەی کاربۆن دی ئۆکساید کام وڵات لە درێژەی مێژوو زۆرتر بووە؟ کام وڵات زۆرترین ڕادەی بڵاوکردنەوەی کاربۆن دی ئۆکسایدی هەیە زیاتر بخوێنەوە...

پیسبوونی ئاو

  پیسبوونی ئاو چییە؟ کاتێک کە مادەی کیمیایی زیانبەخش لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەبێت پێی دەڵێن پیسبوونی ئاو. تەنانەت گەر ئاوەکە تێکەڵ بێت لەگەڵ کەفاوی شوشتنگەی چێشتخانەی ماڵەکەتان پێی دەوترێت پیساو یان ئاوی پیس. تۆ ناتوانیت ئەم ئاوە بخۆیتەوە و هەروەها بۆ ئاژەڵەکانیش زیانبەخشە. هۆکارەکانی پیسبوونی ئاو پیسبوونی ئاو دوو هۆکاری هەیە؛ یەکەم هۆکاری سروشتی، دووەم زیاتر بخوێنەوە…

هۆکاری گۆڕانی وەرزەکان؟

ساڵی زەوی بە چوار وەرزی بەهار، هاوین، پاییز و زستان دابەش بووە. وەرزەکان دەبنە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوا و ژینگەی ئێمە. گۆڕانی وەرزەکان بە هۆی لاربوونی تەوەری زەوی ڕوو دەدات. شوێنی ژیانی ئێمە، واتە زەوی لە یەک ساڵدا کە ۳٦٥ ڕۆژە، سووڕێکی تەواوی بە دەوری خۆردا هەیە. ئەو بڕە تیشکەی خۆر کە هەر بەشێکی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت؟

بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت؟ 😍🐿 سمۆرەکان یەکێک لەو ئاژەڵانەن کە زۆر لە ژیانی مۆدێرنی شاری و دەوروبەری شارمان دەبینرێن، هەروەها بەشێکی گرنگن لەو ئێکوسیستمەی کە تێیدا دەژین. کەوایە بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت؟ لە پێنج هۆکاردا باسی دەکەین: ۱. جووینی زۆری خواردەمەنی کە زۆر شیرینیان دەکات یەک هۆی هەیە: ددانەکانی پێشەوەی سمۆرە بەردەوام لە گەشەدایە، گەر شتێک نەجوون ددانەکانیان بەرەو کاکیلەی خوارەوە دەچن، بۆیە بۆ پێشگیری لەم زیاتر بخوێنەوە…

قازانجەکانی داربەڕوو

قازانجەکانی داربەڕوو لە دنیادا زیاتر لە ٦۰۰ جۆر داربەڕوو بوونی هەیە، بەگشتی بەڕوو وەک دارەکانی دیکە بارودۆخی ژینگە باشتر دەکات، زەوی فێنک دەکاتەوە، پاڵێوەری بایەکە کە لەناو گەڵاکانیەوە تێپەڕ دەبێت و بە بۆنەی ڕیشەکانیەوە دەبێتە هۆی پتەوکردنی خاک. بەپێی وتەی زانکۆی فلۆریدا بەڕوو سەرچاوەیەکی پڕ لە پڕۆتینە بۆ ڕادەیەکی زۆر لە بوونەوەرەکان لە پەلەوەرەکانەوە بگرە زیاتر بخوێنەوە…

ژنان و زانست

ژنان و زانست ماوەیەکی زۆرە کە ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا لە پێشکەوتنی زانست بەشیان هەبووە، بەڵام زۆر جار بووە لە پێشکەوتنیان ڕێگری کراوە یا نەبینراوە. لە هەر پێشکەوتنێکی زانستیدا ئێمە بیری ئەوە دەکەینەوە کە چ کەسانێک لەو شتەدا بەشدارییان هەبووە. ژنان بۆ ماوەیەکی زۆر لە بوارەکانی STEM (زانست، تەکنۆلۆژی، ئەندازیاری، بیرکاری) تووشی کێشەی هەڵاواردنی ڕەگەزین زیاتر بخوێنەوە…

ماری کوری تەنیا ژنی مێژووی براوەی دوو خەڵاتی نۆبڵ

ئەمڕۆ ئێمە بیری ماری کوری دەخاتەوە کە لە ساڵی ۱٨٦۷، لەم ڕۆژەدا (۷ی نوامبر) لەدایک بووە. کە ئێستاکەش ئێمە هان دەدات بۆ ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو بڕوا هەڵەیانە کە لە پێشکەوتنی #زانستی_ژنان ڕێگری دەکات. ماری کوری تەنیا ژنی مێژوویه کە دوو کەڕەت براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بوارگەلی فیزیک و کیمیا بووە.   سەرچاوە: unwomen.org

خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ۲۰۲۰

خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ۲۰۲۰ بە هاوبەشی بەخشرا بە سێ بیرمەند بە ناوگەلی ڕاجێر پێنڕۆز، ڕاینهارد جێنزڵ و ئاندرێ گەز بە بۆنەی توێژینەوە لەسەر کونەڕەشەکان.   black hole کونەڕەش Roger Penrose ڕاجێر پێنڕۆز Reinhard Genzel  ڕاینهارد جێنزڵ Andrea Ghez ئاندرێ گەز   سەرچاوە: https://www.nobelprize.org/

ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی ژینگە

۲٦ی سێپتامبر ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی ژینگەیە. تەندروستیی ژینگە لقێک لە تەندروستیی گشتییە کە پەیوەندی بە تەندروستیی سروشت و ئەوەی کە دروست کراوە هەیە. ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی، تەندروستیی ژینگە بە سەرنجدان بە هەموو فاکتەرە فیزیکی، کیمیایی و بایۆلۆژیکییە دەرەکییەکان پێناسە دەکات. ئەمە بریتییە لە بەراورد، خەمڵاندن و کۆنتڕۆڵی هەموو فاکتەرەکان کە لەسەر تەندروستیی ژینگە و مرۆڤ زیاتر بخوێنەوە…

توندوتیژیی سێکسی

توندوتیژیی سێکسی، کردەوەیەکی سێکسییە کە حەز و ئازادیی دوولایەنەی تێدا نەبێت و هەست بە تووڕەیی و زۆرەملێیی لە لایەنێکەوە و بۆ لایەنێکی دیکەی تێدا بکرێت. توندوتیژیی سێکسی دەتوانێت لەنێو هەر کۆمەڵگەیەکدا ببێت و کاریگەری لەسەر هەر ڕەگەزێک لە هەر تەمەنێک دابنێت. کەسێک کە توندوتیژی دەکات، دەتوانێت دۆست، هاوکار، هاوسێ یان تەنانەت یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە زیاتر بخوێنەوە…

فێرکاری بە زمانی یەکەم چەنێک کاریگەرە؟

فێرکاری بە زمانی یەکەم چەنێک کاریگەرە؟توێژینەوەیەک لەسەر خوێندکارانی سەرەتایی کراوە کە لە خوێندن بە زمانی دایکی بێبەش بوون. بە پێی ئەم توێژینەوە ئەو کەسانە لە قۆناخەکانی دواتری ژیانیاندا لە ڕووی کەسایەتی و شوناس و تێگەیشتنی هەندێک لە وشەکان کێشەیان بووە.ئەم توێژینەوە دەڵێت، ئەو منداڵانەی کە زمانی یەکەمیان، زمانی فێرکاری لە قوتابخانە نییە، زۆرتر ئەگەری هەیە زیاتر بخوێنەوە…

پڕۆسەی باوی دەستاژۆکردنی ئاو

پڕۆسەی باوی دەستاژۆکردنی ئاو بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی پاک پێویستە ئەو شتانەی نێوی کە دەبنە هۆی نەخۆشی بپاڵێورێن. بۆ ئەم مەبەستە بە پێی چەندیی پیسبوونی ئاوەکە شێوەگەلی جیاواز بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو بەکار دێت. لێرەدا کورتەباسێک لەسەر دەستاژۆکردنی باوی ئاو دەکرێت. بێگومان دەستاژۆکردن خەرج و زەحمەتێکی زۆری گەرەک؛ باشتر وایە کە ئاوی پاک و خاوێنی ناو ماڵەکانمان زیاتر بخوێنەوە…

چەکی کیمیایی ؛ بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی سەردەشت

جۆرەکانی چەکی کیمیایی کە یەکێک لە بەرهەمە ترسهێنەرەکانی مرۆڤن، بەم شێوازە پۆلێن دەکرێن: ۱. دەمارییەکان وەک سارین، سومان و تابوون. ۲. ئەوانەی کە دەبنە هۆی بلۆق وەک لیویزایت. ۳. ئەوانەی کە دەبنە هۆی خنکان و زیانگەیاندن بە سییەکان وەک کلۆر، فوسژێن و دیفوسژێن. ٤. سایێنایدەکان. ٥. ئەوانەی کە دەبنە هۆی بێهێزی وەک پێکهاتەکانی ئانتیکۆلینێرجیک. هەر زیاتر بخوێنەوە…

پێنجەمی ژوەن ڕۆژی جیهانیی ژینگەیه.

پێنجەمی ژوەن ڕۆژی جیهانیی ژینگەیه. لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵک ئاگادار دەکاتەوە و هانیان دەدات بۆ پاراستنی ژینگە. ڕۆژی جیهانیی ژینگە یەکەمین جار لە ساڵی ۱۹۷٤دا بەڕێوە چوو و سەبارەت بە کێشەگەلی سەرەکی ژینگە وەک پیسی ئاوی دەریاکان، زۆربوونی حەشیمەتی مرۆڤ و گەرمبوونی زەوی خەڵکیان ئاگادار دەکردەوە. ئەم ڕێکەوتە ساڵانە بە بەشداری ۱٤۳ وڵات زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان

لەم چەند ساڵەدا ئەوەی زۆر دەیبینین ئاگرتێبەربوونی دارستانەکانە. ئەم ڕووداوە لە کوردستانیش کەم نییە. بەم بۆنەوە باش دەبێت باسێکی کورت لەسەر کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان بکەین. زیانە سەرەکییەکانی ئاگرتێبەربوون: ۱. سووتان و خەسار لێ کەوتنی گژوگیا و بەتایبەت دارستانە بارانییەکان کە ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت تاوەکوو بگەڕێنەوە دۆخی پێشووی خۆیان. ۲. کوژران و برینداربوونی ئاژەڵەکان. ۳.داخوران و زیاتر بخوێنەوە…

۲٨ی مەی (٨ی جۆزەردان): ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی سووڕی مانگانەیە.

۲٨ی مەی (٨ی جۆزەردان): ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی سووڕی مانگانەیە. دەستنیشانکردنی ڕۆژێک لە ساڵدا بۆ ئەوەیە کە گرینگیی تەندروستی لەم کاتەدا بۆ ژنان بەرچاوتر بێت.بە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی ژناندا سووڕی مانگانە ۲٨ ڕۆژەیە و هەرجار بەشێوەیەکی مامناوەندی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، ۲٨مین ڕۆژ لە پێنجەمین مانگی ساڵ بۆ یادەوری ئەم ڕۆژە هەڵبژێردراوە.ژنانی وڵاتە هەژارەکان لە زیاتر بخوێنەوە…

پەیوەندیی پیسبوونی هەوا و مردن بە هۆی کۆرۆناوە

پەیوەندیی پیسبوونی هەوا و مردن بە هۆی کۆرۆناوە: هەوای پیس دەتوانێت مردن بە هۆی کۆرۆناوە زیاتر بکات. کاریگەریی پیسبوونی هەوا لەسەر کەسانی خاوەن نەخۆشیی تایبەت وەکوو نەخۆشیی دڵ و سی و هتد زیاترە. بە تەنۆلکەگەلی نێو هەوا کە قەبارەیان کەمتر لە ۲.٥ مایکرۆمێترە PM2.5 دەڵێن کە دەتوانن بچنە نێو سییەکانەوە و لە ڕێگەی خوێنەوە زۆرتر زیاتر بخوێنەوە…

بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان

بڕینی دارەکان بۆ مەبەستی بەکارهێنانی پێویستیگەلی وەک کاغەز، دەتوانێت گونجاو بێت؛ بەڵام بڕینی لەڕادەبەدەر و دەستدرێژیی زۆر بۆ سەر دارستانەکان، کاریگەرییەکی نەرێنی بۆ سەر ژینگە و ئێکۆسیستەم (پێک‌بوومەوە) دادەنێت. بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان و کەم کردنەوەیان، بە واتای زیان گەیاندنە بە سییەکانی زەوی؛ چونکە گژوگیا دەبێتە هۆی بەرهەم‌ هێنانی ئاکسیجێن و گرتنی گازە گوڵخانەییەکان، کەواتە یەکێک زیاتر بخوێنەوە…

پەیوەندی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و ئێپیدێمیی کۆرۆنا

پەیوەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانکاریی کەشوهەوا
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک بەناو کۆرۆنا، دەبێتە هۆی ناچارکردنی مرۆڤ بۆ کەرەنتینە کردنی خۆی لە ماڵەوە کە ئاکامی ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاپۆڕەی هاتووچۆ، کەمبوونەوەی گەشتە هەواییەکان، داخرانی پیشەکان و کەمبوونەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنییە فوسیلییەکان. بۆ نموونە لە شوێنێک وەک چین بڵاوبوونەوەی CO2 بەبۆنەی چۆڵ بوونی شەقام و ڕێگاکان لە ڕێکەوتی ۳ی فێڤرییەوە تا ۱ی مارس، تا ئاستی ٢٥ لەسەد کەم دەبێتەوە وەک دەبینرێت لە وێنەکانی ناسادا ئاستی کەمبوونەوەی NO2یش هەر لەو کاتە دایە.

هۆکاری گۆڕانکاریی کەش و هەوای پەنجا ساڵی ڕابردووی زەوی چالاکییەکانی مرۆڤە

لە وێنەی سەرەوەدا، هێڵی سوور نیشانەی گۆڕانکاریی پلەی گەرمیی جیهانیی هەوا و هێڵی زەرد ڕادەی هێزی تیشکدەریی خۆر بۆ سەر زەوی لە ساڵی ۱۸۸۰ەوە نیشان دەدات. هەر بەو جۆرە کە دەرکەوتووە، ڕادەی هێزی تیشکدەریی خۆر بۆ سەر زەوی گۆڕانکاری و بەرزی و نزمی زۆری بەسەردا نەهاتووە بەتایبەت لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا، بەڵام هەر لەم ماوەیەدا زیاتر بخوێنەوە…