هێمن موحەمەدیان

من هێمن موحەمەدیان خەڵکی گوندی سەربەرزی تەنگیسەر لە شاری سنەم. لە سنە خوێندکاری بواری زیندەوەرناسیم. بەرپرسی هەواڵی ماڵپەڕ و تێلێگرامی هۆژان و هەروەها وەرگێڕ و نووسەری بابەت بۆ گۆڤار و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هۆژان و هۆژینم.
وەرگێڕی یەکەمین ڤیدیۆی هۆژبین و یەکەمین ڤیدیۆی هەواڵە زانستییەکان و نووسەری یەکەمین بەشی سینەمای زانستی گۆڤاری هۆژینم.

بابەتەکانی کاناڵ و ماڵپەڕ

پاریدۆلیا چییە؟

دیاردەیەکی دەروونییە کە مرۆڤ لەنێو هەور و سروشت یان بەرد و شتەکانی دیکەدا وێنە و دەنگی ناسراو و واتادار دەبینێت و دەبیستێت. کەواتە بۆ نموونە دیاردەی پاریدۆلیا دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەموچاوی کەسێک لەنێو شاخەکاندا ببینیت. هەندێک لە پسپۆڕان دەڵێن ڕەنگە پاریدۆلیا هۆکاری بینینی تەنە فڕیوە نەناسراوەکان (UFO) بێت. یەکێک لە زانایان دەڵێت پاریدۆلیا لەوانەیە زیاتر بخوێنەوە…

دۆزینەوەی کاسەسەری ″مرۆڤی ئەژدیها″

نزیکەی ۹۰ ساڵ لەمەوپێش کاتێک سەربازە ژاپۆنییەکان باکووری وڵاتی چینیان داگیر کردبوو، پیاوێکی چینییان ناچار کرد کە یارمەتییان بدات لە شاری ″هاربین″ پردێک لەسەر ڕووباری ″سانگهوا″ دروست بکەن. لە کاتێکدا کە چاودێرە ژاپۆنییەکان ئاگایان لێ نەبوو، پیاوە چینییەکە کاسەسەری مرۆڤێکی دۆزییەوە و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی داگیرکەران نزیکەی ۸۰ ساڵ لەنێو بیری ماڵەکەی خۆی شاردیەوە. زیاتر بخوێنەوە…

دەستی موگناتیسیی پاش وەشاندنی پێکوتەی کۆرۆنا!

دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە کە دەڵێت پاش وەشاندنی پێکوتەی کۆرۆنا لەشی مرۆڤ لە شوێنی کوتانەکەدا دەبێت بە موگناتیس یان ئەوەی کە موگناتیس وەخۆ دەگرێت. فیزیکناس و مامۆستای زانکۆی بواری موگناتیس، جولیەن بۆرۆف، دەڵێت: “لە ڕوانگەی زانستییەوە ئەوەی کە پێکوتەیەکی کۆرۆنا چیپی تێدا بێت یان ببێتە هۆی ئەوەی کە موگناتیس بلکێت بە پێستی مرۆڤەوە زیاتر بخوێنەوە…

کاربۆهیدرات، خۆراکی نیاندرتاڵەکان

زانایان دەڵێن لە توێژینەوەیەکی نوێدا دی. ئێن. ئەیی بەکتریای نێو دەمی نیاندرتاڵەکان، مرۆڤە ژیرەکانی دە هەزار ساڵ لەمەوپێش، شامپانزەکان، گۆریلاکان و مەیموونەکانیان تاوتوێ کردووە. توێژەران چەندین ملیار بەکتریای مردوویان تاوتوێ کردووە کە لەسەر ددانی ١٢٤ کەس بەجێ ماوە. یەکێکیان نیاندرتاڵێکی سەد هەزار ساڵە بوو. میکرۆبیۆمی نێو دەمی ئەم نیاندرتاڵە کۆنترین میکرۆبیۆمێکی دەمییە کە تاوەکوو ئێستا زیاتر بخوێنەوە…

سوودەکانی دارەکانی نێو شار

سوودەکانی دارەکانی نێو شار ١. پاڵاوتنی پیسکەرەکان ٢. فێنککردنی هەوا ٣. چاککردنی تەندروستیی جەستەیی و دەروونی ٤. زیادکردنی فرەچەشنیی بوونەوەرەکان ٥. زیادکردنی بەهای موڵکەکان وەرگێڕ: هانا جاری وێنە: هێمن موحەمەدیان سەرچاو: FAO

فیلمی زانستی-خەیاڵی و ئەویندارانەی ″میستەر هیچکەس″

ساڵی ۲۰۹۲ە. کەسێکی ۱۱۸ ساڵە بە نێوی ″نیمۆ″ دوایین مرۆڤی سەر زەوییە کە بە هۆی پیرییەوە دەمرێت، چونکە مرۆڤەکانی تر بە هۆی پێشکەوتنی زانستە پزیشکییەکانەوە نەمرن و بۆ هەمیشە دەژین. ڕۆژنامەنووسێک لەگەڵ نیمۆ وتووێژ دەکات تاکوو نیمۆ چیرۆکی ژیانی خۆی بۆ بگێڕێتەوە. بەڵام وا دەردەکەوێت کە چیرۆکی ژیانی نیمۆ چیرۆکی چەندین ژیانی هاوتەریبە. ″جارید لێتۆ″ زیاتر بخوێنەوە…

چەند خاڵی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە کیسەڵەکان

– ۲۳ی مەی ڕۆژی جیهانیی کیسەڵە – فۆسیلی کیسەڵێک دۆزراوەتەوە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ ۲۲۰ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش. – لە ساڵی ١٩٦٨دا ڕووسیا دوو کیسەڵی ناردە بۆشایی ئاسمان. – هەندێک لە کیسەڵەکان تاوەکوو تەمەنی ٥٠ ساڵی بە قۆناخی پێگەیشتنی سێکسی ناگەن. – درێژیی کیسەڵی گالاپاگۆس ۱۸۳ سەنتیمەتر و کێشی  ٢٦٠ کیلۆگرامه. – قەپێلکی کیسەڵ لە زیاتر بخوێنەوە…

سێ هەڵەی باو سەبارەت بە دووگیانبوون

هەڵەی باوی یەکەم: ژنی دووگیان دەبێت بەقەد دوو کەس خۆراک بخوات. هەرچەندە دروستە کە ژنی دووگیان دەکرێت ڕێژەی وەرگرتنی کالۆری زۆر بکاتەوە بەڵام دەبێت لە زۆرخۆری پارێز بکات. زۆرخۆری دەتوانێت هەم بۆ ژنەکە و هەم بۆ منداڵەکە زیانی هەبێت. ژنان دەبێت لە کاتی دووگیانیدا بەرەبەرە وەرگرتنی کالۆری زیاد بکەن: سێ مانگەی یەکەم: کالۆریی زۆری پێویست زیاتر بخوێنەوە…

جێگۆڕکێی ئەندامە هەناوییەکانی ژنی دووگیان

ئەم ڤیدیۆیە شێوازی جێگۆڕکێی ئەندامە هەناوییەکانی ژنی دووگیان لە سەرەتاوە تاکوو لەدایکبوونی کۆرپەکەی نیشان دەدات. ئەم جێگۆڕکێیە بۆ ئەوەیە کە جێگەی گەشەکردنی ئاولەمە گەورەتر ببێتەوە سەرچاوی ڤیدیۆ: https://www.msichicago.org/science-at-home/make-room-for-baby/  

بۆچی لە گەرماودا گۆرانی دەڵێین؟

بە ئەگەری زۆرەوە ئێوەش لە گەرماودا حەز بە گۆرانی وتن دەکەن. ڕەنگە لە کاتی ئاساییدا هیچ کاتێک گۆرانی نەڵێن بەڵام لەژێر دووشی گەرماودا ئەو گۆرانییانەی کە پێتان خۆشە بیڵێنەوە؟ هۆکاری ئەمە چییە؟ هۆکای ئەوەیە کە کاشییەکانی گەرماو دەنگ وەخۆ ناگرن. کاتێک لەژێر دووشی حەمامدا گۆرانی دەڵێن شەپۆلەکانی دەنگتان لە سەر کاشییەکان دەدات و پەرچ دەبێتەوە. زیاتر بخوێنەوە…

 بە ماچێکی ۱۰ چرکەیی ۸۰ ملیۆن بەکتریا دەگوازنەوە بۆ نێو دەمی خۆشەویستەکەتان

بە ماچێکی ۱۰ چرکەیی ۸۰ ملیۆن بەکتریا دەگوازنەوە بۆ نێو دەمی خۆشەویستەکەتان توێژەران لە توێژینەوەیەکدا بەم ئاکامە گەیشتوون کە لە ماچی نێوان کەپڵەکاندا بڕێکی زۆری بەکتریا دەگوازرێتەوە بۆ نێو دەمی یەکدی. ئەم بەکتریاگەلە زۆر جار مەترسییەکی ئەوتۆیان نییە و سوودیان هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ. توێژەران لەم توێژینەوەدا داوایان لە بەشداربووان کرد کە خواردنەوەیەک بخۆنەوە کە زیاتر بخوێنەوە…

تاقیکردنەوەیەک بۆ دۆزینەوەی خاڵی کوێری چاوتان

خاڵی کوێر ناوچەیەک لە تۆڕی چاوی مرۆڤە کە لەوێدا هیچ وەرگرێکی ڕووناکی بوونی نییە. کەواتە هەر وێنەیەک کە بکەوێتە سەر ئەم ناوچەوە، نابینرێت. دەماری بینایی کە لە ڕێگەیەکدا بەرەوە مێشک دەڕوات، لەم ناوچەدا لە چاو دەچێتە دەرەوە. ئەمە خاڵی کوێری ئێوەیە. بۆ دۆزینەوەی خاڵی کوێری چاوی خۆتان سەیری ئەم وێنەیە بکەن و خاڵەکانی خوارەوە جێبەجێ زیاتر بخوێنەوە…

جینی ″داهێنەری″ هۆکاری سەرکەوتنی هۆمۆ ساپیێنسەکان

“داهێنەری” دەتوانێت هۆکاری زاڵبوونی هۆمۆ ساپیێنس بەسەر چەشنەکانی دیکەدا (وەکوو نیاندرتاڵەکان و شامپانزەکان) بێت. بیرۆکەی ″داهێنەری″ ماوەیەکی زۆرە کە باسی لێ دەکرێت بەڵام تاکوو ئێستا ئێمە نازانین کە نیاندرتاڵەکان چەندە داهێنەر بوونە، هەر بۆیە سەلماندنی ئەو بیرۆکەیە ئەستەمە. دکتۆر کلۆنینگەر دەڵێت: ئێوە ناتوانن لەگەڵ ئەو چەشنانە قسە بکەن کە لەناو چوونە بۆیە تێگەیشتن لە داهێنەریی زیاتر بخوێنەوە…

چاوخەڵەتێنە سەرنجڕاکێشەکان

چاوخەڵەتێنە، خەڵەتێنەیەکە کە لە ڕێگەی سیستەمی بیناییەوە دروست دەبێت و وا دەردەکەوێت کە جیاوازە لەگەڵ ڕاستی. – چاوخەڵەتێنەی پۆگندۆرف: سەرنج بخەنە سەر هێڵە ڕەشەکە و بەرەو خوار واتە بەرەو هێڵی شین و سوور وەدوای کەون. وا دەردەکەوێت کە لە درێژەی هێڵە شینەکەدایە نەک سوورەکە، بەڵام لە ڕاستیدا لە درێژەی هێڵە سوورەکەدایە. – چاوخەڵەتێنەی ئێبینگهاوس یان زیاتر بخوێنەوە…

فۆسیلێکی یەک ملیار ساڵە لە وڵاتی سکۆتلاند دۆزراوەتەوە؛ ئەم فۆسیلە دەتوانێت ببێتە کۆنترین زیندەوەرێکی فرەخانەیی کە تۆمار دەکرێت.

بەبەردبوویەک (بە پانایی کەمتر لە ۳۰ میکرۆمەتر) لە بەرزاییەکانی سکۆتلاند دۆزراوەتەوە کە دوو جۆر خانەی جیاواز لە یەک نیشان دەدات و لەوانەیە هی زیندەوەرێکی کۆن بێت کە لە شوێنێک لە نێوان تاکخانەییەکان و فرەخانەییەکاندا جێ دەگرێت. چارڵز وێڵمەن مامۆستای زانکۆی شێفیڵد دەڵێت: ″ڕەچەڵەکی فرەخانەییە ئاڵۆزەکان″ و ″ڕەچەڵەکی گیانلەبەران″ لە مێژووی ژیان لەسەر زەویدا دوو شتی زیاتر بخوێنەوە…

وێنەی جووتبوونی دوو ″مێش″ی ٤١ ملیۆن ساڵە

ئەمە وێنەی جووتبوونی دوو ″مێش″ە کە ٤١ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لەنێو بەردێکی کەهرەماندا بەند کراون. دۆزینەوەی ئەم فۆسیلەیە دەلاقەیەک بەرەو ژیانی چاخی ئیۆسین (نزیکەی ٥٥ ملیۆن تاکوو ٣٤ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش) دەکاتەوە کە بەشێکە لە سەردەمی پاڵیۆجین. هەروەها نووسەرانی ئەم توێژینەوەیە پارچەگەلێک لە کۆنترین ″جەویی فۆسیلی″ی ئۆسترالیایان دۆزیوەتەوە کە تەمەن و ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر بخوێنەوە…

ئەمڕۆ ٢٦ی ئاپریل، ساڵڕۆژی کارەساتی ئەتۆمیی چێرنۆبڵە

لە ٢٦ی ئاپریل (نیسان)ی ساڵی ۱۹۸٦دا تەقینەوەیەکی بەهێز لە کارتیاکەری ژمارەی ٤ی ″وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ″ ڕووی دا و کارەساتێکی مێژوویی خولقاند. لە ساڵی ۱۹٤٥ەوە تاکوو ئێستا، زیاتر لە دوو هەزار تەقینەوەی ناوکی ڕووی داوە. ئەمریکا پاش کۆتایی شەڕی جیهانیی دووەم ۱۰۳۹ بۆمبی ناوکیی تەقاندووەتەوە. هەروەها ڕووسیا (سۆڤیەتی پێشوو) ۷۱۸ بۆمب، فەڕانسە ۱۹۸ بۆمب، بەریتانیا و زیاتر بخوێنەوە…

ژنانی دووگیان و مەترسییەکانی کۆڤید-۱۹

ژنانی دووگیان و مەترسییەکانی کۆڤید-۱۹ زانیارییەکان سەبارەت بە کاریگەریی کۆڤید-۱۹ لەسەر دووگیانبوون، لەچاو ساڵی ڕابردوو گۆڕدراوە. بەداخەوە کۆکردنەوەی زانیاری و توێژینەوە خاوتر بوو لەوەی کە پزیشکەکان چاوەڕێیان دەکرد. توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە مەترسییەکان لەسەر دووگیانبوونی ژنان دەتوانێت زیاتر و گەورەتر لەوە بێت کە پێشتر بیرمان لێ دەکردەوە. ئەم توێژینەوەیە نیشانی داوە کە ئەو ژنە دووگیانانەی زیاتر بخوێنەوە…

کەڕوویەکی مشەخۆر بە نێوی ″تویتەر″

توێژەران کەڕوویەکی مشەخۆریان دۆزیوەتەوە کە لە ئەندامی زاوزێی هەزارپاکان مادەی خۆراکی هەڵدەمژێت. ئانا سۆفیا هاونووسەری توێژینەوەکە دەڵێت: هاوکارێکی خۆم کە خەڵکی ئەمریکای باکوورە وێنەی هەزارپایەکی لە تویتەر بڵاو کردەوە، هەر ئەو کاتە بوو کە وێنەکەم بینی و دوو خاڵی سپی لەسەر ″زیڤزیڤە″کە سەرنجی ڕاکێشام، لەبەر ئەوە ناوی ″Troglomyces twitteri″مان بۆ کەڕووەکە هەڵبژارد. ئەمە یەکەمین جارە زیاتر بخوێنەوە…

ژێرچەشنێکی چوکار لەلایەن ژەنەراڵ و باڵندەناسێکی بەریتانییەوە ناوی زانستیی ″کوردستانیکا″ی لێ نراوە.

کەو یان چوکار جۆرە باڵندەیەکە کە لە ڕیزی چەشنەکانی ″Alectoris″ جێ دەگرێت و خۆی بەسەر چەندین ژێرچەشندا دابەش دەبێت. وشەی چوکار (chukar) لە وشەی سانسکریتی ″cakoraḥ″وە وەرگیراوە کە ئاماژەیە بۆ ئەفسانەی ″perdix″ی یۆنانی، باڵندەیەک کە دەوترێت تیشکی مانگ دەخوات و کاتێک سەیری خۆراکی ژەهراوی دەکات چاوەکانی سوور دەبێت. (″partridge″ لە ″perdix″ی یۆنانییەوە وەرگیراوە کە لەوانەیە زیاتر بخوێنەوە…

دوایین هەواڵەکانی کۆرۆنا

١. کۆڤید-۱۹ لە وڵاتی هیندستاندا کارەساتی خولقاندووە؛ ۳۳۰ هەزار تووشبوو و ٢،٢٦٣ مردوو لە ڕۆژێکدا. یەکێک لە دانیشتووانی هیند نزیک بە دوو ڕۆژ تەرمی دایکی خۆی لە ماڵەوە دانابوو بۆ ئەوەی شوێنێک بدۆزێتەوە کە بیسووتێنێت. ″سینک شارتی″ کە بەڕێوبەری نەخۆشخانەیەکی خێرخوازانەیە دەڵێت: ″ڕۆژی سێشەممە نزیک بە ۸۰ کەس لێرە سووتێندران. دەوڵەت هیچ کارێک ناکات، ئێوە زیاتر بخوێنەوە…

شەقامێکی ۲۰۰۰ ساڵە لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان دۆزرایەوە کە هی سەردەمی ڕۆمییەکانە

گەڕان بە دوای ئەم شوێنەوارە لە شارۆچکەی مێژوویی ″سوور″ کە بە ″دڵی ئامەد″ ناسراوە، بەردەوامە. شارۆچکەی سوور شوێنی چەندین شارستانییەت بەتایبەت میدەکان بووە. یەکیک لە شوێنەوارناسان دەڵێت: تاکوو ساڵی ۲۰۲۲ی زایینی گەشتیاران دەتوانن شەقامە ڕۆمییەکان ببینن. ئامادەکردن: هێمن موحەمەدیان AA

کەپسوولی ″crew dragon″ لە ڕێگەی هاژەکی فالکۆنەوە نێردرایە وێستگەی نێونەتەوەیی بۆشایی ئاسمان

کەپسوولی ″crew dragon″ لە ڕێگەی هاژەکی فالکۆنەوە نێردرایە وێستگەی نێونەتەوەیی بۆشایی ئاسمان   کەپسوولەکە بڕیار بوو ۲۲ی ئاپریل بنێردرێتە بۆشایی ئاسمان، بەڵام بە هۆی دۆخی نالەباری کەشوهەواوە کەوتە ڕۆژێک دواتر واتە ۲۳ی ئاپریل.   چوار گەردوونەوان بە ناوەکانی شین کیمبرۆ، میگان مەک ئارتور، ئاچیهیکۆ هۆشیدێ و توماس پوسکێت لەم کەپسوولەدا ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران و زیاتر بخوێنەوە…

ئایا مرۆڤ ئێستاش هەر خەریکە پەرە دەسێنێت؟

مرۆڤەکان وەکوو چەشنێک، لە هەموو گۆشە و شوێنێکی زەویدا نیشتەجێ بوون. ئێمە بە گەشەدانی تەکنەلۆجیا و کەلتوور ئەم جیهانەمان پێک هێناوە کە تێیدا دەژین. بیرۆکەی هەڵبژاردنی سروشتی یان مانەوەی تەندروستترینەکان لە سەردەمی چاخی بەردیندا دەگونجا، واتە سەردەمێک کە مرۆڤ لەسەر پارچە گۆشتێک شەڕی دەکرد. بەڵام ئایا ئێستاش هەر وایە؟ ئێمە لە ۱۲ پسپۆڕ پرسیارمان کرد زیاتر بخوێنەوە…

ڕەنگەکانی مانگ

  لە دەرەوەی بەرگەهەوای زەویدا، مانگی تاریک کە بە هۆی پەرچدانەوەی تیشکی خۆرەوە دەدرەوشێتەوە، بە ڕەنگی خۆڵەمێشیی نزیک بە قاوەیی دەردەکەوێت. بەڵام کاتێک لەسەر زەوی و لە ناوەوەی بەرگەهەوای زەویدا سەیری مانگ بکەین، لەوانەیە بە چەندین ڕەنگی جیاوازەوە بدرەوشێتەوە. ئەستێرەناسێک لە درێژەی ۱۰ ساڵدا لە شوێنە جیاوازەکانی وڵاتی ئیتالیا، کۆمەڵێک وێنەی لە ڕەنگە ڕواڵەتییەکانی ″مانگی زیاتر بخوێنەوە…

شەبەقە درەوشەدارەکان لە شەوی نوقمبوونی پاپۆڕی تایتانیکدا دیتراون

پاپۆڕی تایتانیک، ڕۆژی ١٤ی ئەپریلی ساڵی ۱۹۱۲ی زایینی لە ئینگلیزەوە بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت و کاتژمێر ″٢٣:٤٠″ی شەو لە ئەقیانووسی ئەتڵانتیک بەر کێوێکی سەهۆڵین کەوت. زانایان لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژەیان بە گەردەلوولە جیۆموگناتیسییەکان کردووە کە دەکرێ لە سیستەمی پێوەندیی پاپۆڕی تایتانیکدا کێشە و گرفتیان ساز کردبێت و بەم هۆیەوە بەر بە فریاکەوتن و پاراستنی گیانی زیاتر بخوێنەوە…

پێشکەوتنێکی گرنگ سەبارەت بە پێکهاتەی دژەماددە

توێژەران بۆ یەکەمین جار توانیویانە بە کەڵکوەرگرتن لە تیشکی لەیزەر، دژەهایدرۆجین تاوەکوو نزیکەی پلەی تینی ″سفری ڕەها″ سارد بکەنەوە. لەم ڕێگەیەوە دەکرێت هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی دژەماددە بدۆزرێنەوە. زانایان مەزەندە دەکەن پاش ″بیگ بانگ″ یان تەقینەوە گەورەکە، ماددە و دژەماددە بە یەک ڕادە دروست بووبن بەڵام هۆکاری مانەوە و سەرکەوتنی ماددە بەسەر دژەماددەدا تاکوو ئێستا نەدۆزراوەتەوە. زیاتر بخوێنەوە…

وێنەزانیاریی مەترسیی مردن و زیانی قورس بە هۆی وەشاندنی پێکوتەی ئاسترازێنێکاوە

مێشکی کۆمپیوتەریی مەیموونێکی ۹ ساڵان، بەرهەمی نوێی ئیلۆن ماسک

لە ڤیدیۆیەکی سێ خولەکیدا کە ″ئیلۆن ماسک″ دامەزرێنەری کۆمپانیای ″نۆرالینک″ بڵاوی کردووەتەوە، مەیموونێکی جۆری ″مەکاک″ بە نێوی ″پەیجەر″ پاش جێگیرکردنی چیپێک لەنێو سەریدا خەریکی گەمەیەکی ڤیدیۆییە بە نێوی Mind Pong. پەیجەر پاش چەندین حەفتە مەشقکردن لە ڕێگەی ″جۆیستێک″ێک خەریکی گەمەیە و لەم کاتەدا چیپەکان لە ڕێگەی ئامێرێک بە نێوی ″N1 Link″ چالاکیی مێشکی مەیموونەکە تۆمار زیاتر بخوێنەوە…

ئەندازیارانی جینەتیک، خولقێنەرانی خانەیەکی دەستکرد

  زانایان خانەیەکی دەستکردیان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی دابەش دەبێت و گەشە دەکات. زانایان بە کەڵکوەرگرتن لە ئەندازیاریی جینەتیک زیندەوەرێکی دەستکردی تاکخانەییان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی، لاسایی ″سووڕی دابەشبوونی خانە″ دەکاتەوە. لە کاتێکدا کە یەکەمین هەوڵەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۰ی زایینی بەڵام دوایین دەسکەوتەکان لەم سەدەیەدا دەستەبەر بوونە. زانایان لە ساڵی زیاتر بخوێنەوە…

ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترینەکانی مێژوو

ماڵپەڕی ″livescience″ لە بابەتێکدا پێنج کەس لە ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترین کەسەکانی مێژووی بەم شێوەیە ڕیز کردووە: ١.ئوسامە بین لادەن (١٩٥٧-٢٠١١ی زایینی) ٢.سەدام حوسێن (١٩٣٧-٢٠٠٦ی زایینی) ٣.ئەدۆڵف هیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥ی زایینی) ٤. پۆل پۆت (سەرۆکوەزیرانی کامبۆج، ١٩٧٦ی زایینی) کە کێڵگەی کوشتنی وەڕێ خستبوو و نزیکەی دوو ملیۆن کەسی کوشتووە. ٥.ئیمپراتۆر نێرۆ (پێنجەمین ئیمپراتۆری ڕۆما، ٣٧-٦٨ی پێش زایین) زیاتر بخوێنەوە…

بزنەکان دەنگ نادەن!

شێوازی بڕیاردانی گشتی لەنێو ئاژەڵەکاندا جیاوازە. بۆ نموونە سەگە کێوییە ئەفریقاییەکان پێش ئەوەی ڕەوەکەیان وەڕێ بکەوێت دەپژمن و تەنیا کاتێک کە هەموویان ڕای خۆیان دەرببڕن، وەڕێ دەکەون. تەنانەت وا دەردەکەوێت کە بووفالۆ ئەفریقاییەکان بە جووڵاندنی خۆیان دەنگ دەدەن؛ بەم شێوەیە کە هەر بوفالۆیەک بە جووڵەی خۆی ئەو ڕێگەیە نیشان دەدات کە دەیهەوێت لەوێوە بڕوات و دواتر مێگەلەکە مامناوەندی هەموو شوێنەکان هەڵدەبژێرێت. زیاتر بخوێنەوە…

خاڵ یان پلەی سیانە چییە؟

  ئاو دەتوانێ هاوکات هەم ببەستێت هەم بکوڵێت. لەڕاستیدا پێی دەڵێن ″خاڵی (پلەی) سیانە″. هەموو مادەکان خاڵی سیانەیان هەیە. خاڵی سیانە خاڵێکە کە تێیدا سێ دۆخی مادە (خۆگر، تراو، گاز) هاوکات لەگەڵ یەکتر لە هاوسەنگیی تێرمۆداینامیکیدان. لەم خاڵەدا هێڵی کوڵان، هەڵمان و سابلیمەیشن(گۆڕانی دۆخی ماددە لە خۆگرەوە بۆ گاز) لە گرافی ptدا بەر یەک دەکەون. زیاتر بخوێنەوە…

ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش لە سەمای دی.ئێن.ئەی (DNA)

 تیمێک بریتی لە زانایانی سێ زانکۆی شێفیڵد، یۆرک و لیدز بۆ یەکەم جار بە کەڵکوەرگرتن لە میکرۆسکۆپی هێزی ئەتۆمی و هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان، ڤیدیۆیەکیان لە مولکولە لێکئاڵاوەکانی دی.ئێن.ئەی بەرهەم هێناوە. ئەو وێنەگەلەی کە گیراون وردەکارییەکانی دوو زنجیرەی لوول و لێکئاڵاوی دی.ئێن.ئەی نیشان دەدەن بەڵام زیاتر لەوەش کاتێک زانایان کەڵکیان لە هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان وەرگرت، توانییان پێچهەڵپێچی و زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی باڵندەکان لە ئاسماندا بە شێوەی پیتی ″V″ دەفڕن؟

لەبەر ئەوەی بە شێوەی پیتی ″H″ ئەستەمە! گاڵتە دەکەم! زانایان دەڵێن دوو هۆکاری هەیە: یەکەم ئەوەی کە ئەم شێوەیە وزەیان بۆ پاشەکەوت دەکات. هەر باڵندەیەک تۆزێک سەرتر لە باڵندەیەکی دیکە و لەپشت یەکترەوە دەفڕن بە جۆرێک کە لە پشتەوە ″بەرهەڵەستی هەوا″ کەم دەبێتەوە و ئەوانەی کە لە پشتەوەن، باڵیان کەمتر لێ دەدەن؛ هەر بۆیە باڵندەکان بە نۆرە لە زیاتر بخوێنەوە…

٦ی فێوریە، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی ژنانە

خەتەنەکردن بریتییە لە بڕینی بەشێک یان هەمووی ″بەشی دەرەکیی ئەندامی زاوزێی مێیینە″ کە هیچ قازانجێکی بۆ تەندروستیی کچان و ژنان نییە. خەتەنەکردن دەتوانێت ببێتە هۆی: ۱.  خوێنبەربوون. ۲. کێشەی میزکردن و دواتر هەڵاوسانی میزەڵدان. ۳. کێشە و گرفت لە منداڵبوون و مەترسیی مردنی ئەو منداڵانەی کە لەدایک دەبن. لە ئێستادا لە ۳۰ وڵاتی پارزەویی ئەفریقا، زیاتر بخوێنەوە…

باکووری کوردستان لەژێر هەڵاواردنێکی مەترسیداردایە

  بەپێی هەواڵەکان تا ئێستا زیاتر لە ۱۲۸ ملیۆن کەس لە ۷۳ وڵاتدا پێکوتەی کۆرۆنایان بەکار هێناوە. بەپێی توێژینەوەکان ڕێژەی ڤاکسیناسیۆن لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٤ ملیۆن دەوز لە ڕۆژدایە. تا ئێستا ئەمریکا، چین و ئیسراییل لە پلەی یەکەم تا سێهەمی ئەو وڵاتانەدان کە زیاترین ڕێژەی بەکارهێنانی پێکوتەیان هەبووە. لە ئەمریکادا بەم خێراییەی ئێستاوە زیاتر بخوێنەوە…

دۆزینەوەی مۆمیاکراوێک بە زمانی زێڕینەوە

شوێنەوارناسان لە ناوچەیەکی میسری کۆندا مۆمیاکراوێکیان دۆزیوەتەوە کە هیی ۲۰۰۰ ساڵ لەمەوپێشە و زمانێکی زێڕینی هەیە. بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ″ئاسەوارە مێژووییەکانی میسر″، لەوانەیە زمانی زێڕینیان بۆ ئەوە دروست کردبێت کە مۆمیاکراوان لە ژیانی پاش مردندا بتوانن قسە بکەن. بۆ نموونە ئەگەر مۆمیاکراو لەگەڵ خودای جیهانی مردووان واتە ″ئۆسایرێس″ ڕووبەڕوو ببێتەوە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم زمانە زیاتر بخوێنەوە…

ئێوەش بۆنی کتێب دەکەن؟

ڕەنگە ئێوەش پاش کڕینی هەر کتێبێکی نوێ یان پێش خوێندنەوەی کتێبە کۆنەکان، بۆنی پەڕەی کتێبەکان بکەن و هەستێکێ خۆشتان پێ بدات؛ بەڵام هۆکاری ئەوە چییە؟ زانایان سەبارەت بە بۆنی کتێبە کۆنەکان ئاماژەیان بە چەندین پێکهاتەی کیمیایی کردووە. پەڕەی کتێب لە ″سێلوولۆز″ و بڕێکی کەم ″لیگنین″ پێک هاتووە. کتێبە کۆنەکان زیاتر بۆنی ڤانیل، بادام و قاوە زیاتر بخوێنەوە…

ڕێویی سووری کوردستان، چقڵی چاوی فاشیستان

? ڕێویی سووری کوردستان، چقڵی چاوی فاشیستان ⁉️ ئایا دەزانن تورکیا لە ساڵی ۲۰۰٥دا ناوی زانستیی سێ ئاژەڵی سڕیوەتەوە؟! ڕێکخراوەی ژینگەی تورکیا ناوی زانستیی ڕێویی سوور، پەزەکێفی و ئاسکی گۆڕیوە. تورکیا بە هۆی کێشە لەگەڵ کوردستان و ئەرمەنستان ناوی ئەم ئاژەڵانەی گۆڕیوە. بۆ نموونە ڕێویی سووری کوردستان واتە Vulpes Vulpes Kurdistanica، ناوی کوردستانی لێ سڕاوەتەوە زیاتر بخوێنەوە…

پێکوتەی ئاکسفۆرد-ئاسترازێنێکا

بەریتانیا وەک یەکەم وڵات بە فەرمی ڕێگە دەدات پێکوتەی ئاسترازێنێکا، بەرهەمهاتوو لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، بۆ کۆڤید-۱۹ کەڵکی لێ وەربگیرێت. پێکوتەکە بە چ شێوەیەک بەکار دەبرێت؟ لە دوو دۆزدا بەکار دەبرێت و دۆزی دووهەم ۴ تا ۱۲ حەوتە پاش دۆزی یەکەم دەوەشێنرێت. تایبەتمەندییەکانی پێکوتەی ئاکسفۆرد-ئاسترازێنێکا چییە؟ – بە بەراوەرد لەگەڵ پێکوتەی فایزر و مۆدێرنا، نزیکەی دە زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی هەواڵە زانستییەکان

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hewal6l.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١-زانایان لە توێژینەوەیەکدا دەریانخستووە کە کۆڤید-۱۹ بە چ شێوەیەک لە مشکێکی تاقیگە دەبێتە هۆی سستیی چەندین ئەندامی لەش. پسپۆڕێکی دڵ دەڵێت ئەم نموونە مشکە بۆ توێژینەوە سەبارەت بە کۆرۆنا لەسەر سیستەمێکی زیندوو، ئامرازێکی زۆر بەهێزە. ٢-لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر نەخۆشیی ئاڵزایمێر کراوە، دەرکەوتووە؛ دەکرێت هەر لە سەرەتاوە پێش ئەوەیکە شانەی زیاتر بخوێنەوە...

کورتەی هەواڵە زانستییەکان

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hewal-51.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. سەرەتا هەواڵەکانی کۆرۆنا؛ ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕێگەی بەوە دا کە پێکوتەی فایزر-بایۆ.ئێن.تێک لەم وڵاتەدا بەکار بهێنرێت. ملیۆنان دۆز لەم پێکوتەیە گەیشتووەتە ئەمریکا. ٢. لە وڵاتی سەنگاپوور منداڵێک بە دژەتەنی کۆرۆناوە لەدایک بوو. دایکی منداڵەکە لە کاتی دووگیانبووندا تووشی کۆرۆنا ببوو. ٣. پسپۆڕانی ئیتالی و ئەمریکی دەڵێن کە زیاتر بخوێنەوە...

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی حەوتەی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/he.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. لە توێژینەوەیەکدا کە لە ژۆرناڵی نەیچردا بڵاو بووەتەوە، دەرکەوتووە دەرمانی ″مۆلنۆپیراڤیر″ دەتوانێت پێش بە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت. ٢. ڕووسیا لە ۷۰ نەخۆشخانەی وڵاتەکەی بەکارهێنانی پێکوتەی ″سپوتنێک-ڤی″ی دەست پێ کردووە. ئەم پێکوتەیە لە دوو #دۆزدا کە مەوداکەیان ۲۱ ڕۆژە بەکار دەهێنرێت. ٣. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە ئەگەر لە سەددا زیاتر بخوێنەوە...

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی حەوتەی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/IMG_20201203_215644_929.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە لە پەیوەندیی خۆشەویستیدا، لێککەوتنی جەستەیی وەکوو دەستەملان و لەئامێزگرتن، تەندروستی باشتر دەکات و سترێس و دڵەڕاوکێ دادەبەزێنێت. ٢. زانایان بۆ یەکەم جار بە کەڵکوەرگرتن لە دەرمانی ئوکسیجنی هایپێرباریک (HBOT)، ڕەوتی پیری لە مرۆڤەکاندا پێچەوانە دەکەنەوە. ٣. مێرووناسان مێروولەیەکی ناسراو بە ″گەڵاقرتێنەر″یان دۆزیوەتەوە کە بە کەڵکوەرگرتن لە زیاتر بخوێنەوە...

ژیان چییە؟

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hojbin-01-1.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە ژیان چییە؟ ئایا دی.ئێن.ئەی ژیانە؟ جیاوازیی شتی مردوو و زیندوو چییە؟ ڤایرۆسەکان زیندوون یان مردوو؟ جیاوازیی مرۆڤ و زیندەوەرانی دیکە چییە؟ دەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکار هێمن موحەمەدیان وەرگێڕ نەسیم حاجی حەسەنی بێژەر زانا بەرزگەری ئامادەکردنی ڤیدیۆ سروە ئەمین ساڵحی چاودێری زمانی هادی ڕەحمان پەنا بەرپرسی گشتی سەرچاوە Kurzgesagt پاڵپشتیی هۆژبین لە زیاتر بخوێنەوە...

پەرەسەندنی گیاکان

  لەم وێنەیەدا چی دەبینیت(وێنەی C و D)؟ گیایەک بە نێوی Fritillaria delavayi کە لە وڵاتی چیندا وەکوو دەرمان کەڵکی لێ وەردەگرن بەم شێوەیە پەرەی سەندووە و لەو ناوچانەی کە زیاتر دروێنە دەکرێت، خۆی شاردووەتەوە. سەیری وێنەی دووەم (وێنەی A و B) بکە، گیاکە هی ناوچەیەکی دیکەیە کە دروێنەکردن لەوێدا کەمترە و بۆیە سەوز دەکاتەوە. زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی دە ڕۆژی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/11/IMG_20201125_200233_171.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. هەواڵە دڵخۆشکەرەکان سەبارەت بە پێکوتەی کۆرۆنا بەردەوامە. پاش هەواڵی پێکوتەی کۆمپانییەکانی ″بایۆ.ئێن.تێک″ و ″فایزەر″ ئەم جارە پێکوتەی ″کۆمپانیی مۆدێرنا″ دوای تاقیکردنەوە لەسەر ۳۰ هەزار کەس، لە سەتا ٩٤.٥ی کاریگەریی بووە. ٢. دەرمانێکی نوێی شەکرە بەرهەم هاتووە کە دەتوانێت سستیی دڵی نەخۆشە شەکرەییەکان و نەخۆشەکانی دیکە چارەسەر بکات. ٣. ئەندازیاران زیاتر بخوێنەوە...

٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

?ئەمڕۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە. ?بەپێی خەمڵاندنی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی؛ لە هەر سێ ژن یەکێکیان لەلایەن هاوژینی خۆی، توندوتیژیی فیزیکی یان سێکسیی ئەزموون کردووە. ❗️جێگەی ئاماژەیە نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ مەترسیی توندوتیژی، بەتایبەت ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنانی لە ماڵەوە بردووەتە سەرەوە.

مرۆڤخۆری، نەریتێکی ترسێنەر

١. باوباپیری پێشمێژووی مرۆڤ مرۆڤخۆری دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی باوباپیری مرۆڤ. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ژۆرناڵی پەرەسەندنی مرۆڤ بڵاو بووەوە، نزیکەی ۹۰۰۰۰۰ هەزار ساڵ لەمەوپێش لە وڵاتی سپانیای ئێستادا، هۆمۆ ئەنتێسێسێر، یەکێک لە خزمەکانی مرۆڤ، گۆشتی چەشنێکی دیکەی مرۆڤی خواردووە. هاوچەشنەکانیان لەبەر ئەوەی کە بژوێن بوون و بە ئاسانی ڕاو دەکران، بژاردەیەکی باش زیاتر بخوێنەوە…

کاسەسەری دوو ملیۆن ساڵەی ئامۆزای مرۆڤ دۆزرایەوە

کاسەسەری دوو ملیۆن ساڵەی خزمی مرۆڤ لە ئەفریقای باشوور لە لایەن تیمێکی ئۆسترالیایی دۆزرایەوە. کاسەسەرەکە هی ″پارانترۆپوس ڕۆبوستوس″ێکی نێرە کە لە خزمەکانی ″هۆمۆ ئێرەکتوس″ واتە باوباپیری ئێمەیە. هەر دوو چەشنەکە لە سەردەمێکدا ژیاون بەڵام پارانترۆپوس لەناو چووە. پارانترۆپوس بەهۆی ددانی گەورە و مێشکی بچووکەوە جیاواز بوو لەگەڵ هۆمۆ ئێرەکتوس کە مێشکی گەورە و ددانی بچووکی زیاتر بخوێنەوە…

دەگمەنترین ماسیی جیهان ئەگەری هەیە لەناو بچێت.

دەگمەنترین ماسیی جیهان ئەگەری هەیە لەناو بچێت. ماسییەک بە نێوی ئەسپریت کە ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش هاتۆتە کایەوە، ساڵی ۱۹٥٦ لە لایەن خوێندکارێکی زیندەوەرناسی دۆزرایەوە و ماوەی چەند ساڵێکە ئەگەری قڕتێکەوتنی هەیە. مەزەندە دەکرێت هەژماری کۆی ئەم چەشنە لە نێوان ۱٠ بۆ ۱٥ ماسی بێت و وا دەردەکەوێت، لە درێژایی یەک کیلۆمەتریی ڕووباری بەردینی ڤالسان زیاتر بخوێنەوە…

ڕێکخراوەی FDA ڕێگەی بە دەرمانی تێکەڵاوی ڕێمدێسیڤێر و بریسایتنێب دا

  ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، ڕێگەی دا بە دەرمانی ڕێمدێسیڤێر و بریسایتنێب بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا. کەوابوو ئەم دەرمانە دەکرێت بۆ گەورەساڵان و منداڵانی گەورەتر لە دوو ساڵ کە پێویستیان بە ئۆکسیجنی تەواوکەر، هەواگۆڕکێی میکانیکی و ECMO هەیە، بەکار ببرێت. https://www.fda.gov/news-events/press-announcements/coronavirus-covid-19-update-fda-authorizes-drug-combination-treatment-covid-19

نەهەنگی شین گەورەترین ئاژەڵی مێژووی گۆی زەوییە.

نەهەنگی شین گەورەترین ئاژەڵی مێژووی گۆی زەوییە. ئەم ئاژەڵانە بە درێژیی ۳۳ مەتر و بە کێشی ۱۹۰ تەنەوە تەنیا تۆزێک لە ئاسمانگەڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چکۆلەترن. جێی ئاماژەیە کە هەر ئاژەڵێک بە قەبارەی نەهەنگی شینەوە لەسەر وشکانی، لەژێر کێشی خۆیدا ورد دەبێت. نەهەنگە شینەکان مامناوەندی دەتوانن ماوەی ۸۰ بۆ ۹۰ ساڵ بژین. نەهەنگە شینەکان دەتوانن زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی دوو حەوتەی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/11/video_2020-11-18_03-53-54.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. بەپێی توێژینەوە تاقیگەییەکان وا دەردەکەوێت، بیلبیلەی چاو لە بەرانبەر کۆرۆنا بەرگری دەکات. ٢. توێژینەوەی نوێ نیشانی داوە ″سایلۆسایبن″ کە ناسراوە بە ″کارگی سیحراوی″، بە ڕادەیەکی زۆر و بە خێرایی خەمۆکی کەم دەکاتەوە. ٣. زانایان تەنۆلکەگەلێکی زۆر چکۆلەی فیشەک-ئاسایان دروست کردووە کە دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان لە ناوەوە گەرم بکات و زیاتر بخوێنەوە...

زانایان بە هەڵکەوت ئەندامێکی نوێیان دۆزیوەتەوە؛

زانایان بە هەڵکەوت ئەندامێکی نوێیان دۆزیوەتەوە؛ زانایان لە کاتێکدا کە لەسەر شێرپەنجەی پرۆستات توێژینەوەیان دەکرد لیکەڕژێنێکیان دۆزیەوە کە لە بەشی سەرووی گەروودا جێی گرتووە. درێژیی ئەم دۆزراوە نوێیە بە شێوەی مامناوەندی ۳.۹ سانتیمەترە. دۆزەران بەهۆی ئەوەی کە ڕژێنەکە لە سەرووی کڕکڕاگەیەک بەنێوی torus tubarius جێی گرتووە، ناویان ناوە ″لیکەڕژێنەکانی تووباری″. ئەم لیکەڕژێنانە بە ئەگەری زۆرەوە زیاتر بخوێنەوە…

مرۆڤ و مۆز چەندە لەیەک دەچن؟

مرۆڤ و مۆز چەندە لەیەک دەچن؟ لەشی ئێمە نزیکەی ۳ ملیار ″جووت نیوکلیۆتایدی″ هەیە. ڕادەیەکی یەکجار کەم لەم ۳ ملیار جووت نیوکلیۆتایدە لە کەسەکاندا تایبەتن، بەڵام پاشماوەکەی ڕێک وەکوو یەکن، کەوابوو ۹۹.۹٪ی جینەکانمان لەیەک دەچێت. ئەگەر کۆدە جینەتیکییەکانی مرۆڤ لەسەر کاغەز بنووسرێن، زیاتر لە ۲۶۲ هەزار لاپەڕە دەگرێتە بەر کە دەکاتە نزیکەی ۱۷۵ کتێبی گەورە. زیاتر بخوێنەوە…

شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی مەمک لە شێرپەنجەی مەمکدا گەشەکردنی خانەکانی مەمک ئیدی کۆنترۆڵ نابێت. شێرپەنجەی مەمک چەند شێوازی جۆراوجۆری هەیە و دەتوانێت لە بەشە جیاوازەکانی مەمکدا دەست پێ بکات. مەمک لە سێ بەشی سەرەکی پێک هاتووە: لۆبیۆلەکان، بۆری و شانەی گرێدەر. لۆبیۆلەکان ڕژێنێکی شیردەرن. بۆرییەکان شیر دەگوازنەوە بۆ گۆی مەمک. شانەی گرێدەر (کە لە شانەی فیبری و شانەی زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی دوو حەوتەی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/10/video_2020-10-23_23-11-10.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. توێژینەوەکان نیشانی داوە مرۆڤ خەریکە پەرەسەندنی بچووک ئەزمون دەکات؛ چونکە زۆربەی خەڵک بە بێ «ددانی ژیری» و بە شادەمارێکی زیادی لە باڵیاندا لەدایک دەبن. ٢. «چاوتروکاندنی هێواش» یارمەتی دەدات پشیلەکان دڵنیا بن لەوەی کە ئێوە دەتانەوێت لەگەڵیان پەیوەندی بگرن و ببنە هاوڕێیان. ٣. چەشنێکی نوێی دایناسۆرە بێددانەکان لە مەنگۆلیا زیاتر بخوێنەوە...

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە تەشەنەی کۆڤید-۱۹ بە بۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی تین، شێی هەوا و تیشکی سەرووبنەوشەوە، دابەزیوە.

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە تەشەنەی کۆڤید-۱۹ بە بۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی تین، شێی هەوا و تیشکی سەرووبنەوشەوە، دابەزیوە.   تیشکی سەرووبنەوش زۆرترین کاریگەریی بووە لەسەر دابەزینی تەشەنەی کۆرۆنا.   کەوابوو پێشبینی کراوە کە کۆرۆنا لە وەرزی هاویندا بە شێوەی کاتی دادەبەزێت، لە پاییزدا دەگەڕێتەوە و لە زستانی داهاتوودا دەگاتە لووتکە.   لەگەڵ ئەوەشدا هەر گومانی لەسەرە؛ زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی مانگی ڕابردوو

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی مانگی ڕابردوو ۱. پاش دەرکەوتنی کاریگەریی لاوەکی لەسەر یەکێک لە بەشداربووانی پێکوتەی کۆرۆنا، زانکۆی ئاکسفۆرد لە دوای ماوەیەکی کورت تاقیکارییەکانی خۆی لەسەر پێکوتەی کۆرۆنا دەست پێ دەکاتەوە. ۲. توێژینەوەیەکی نوێ نیشانی داوە کە جیهان لە ماوەی پەنجا ساڵدا هەفتادلەسەدی زیندەوەری کێویی خۆی لەدەست داوە کە نیشان دەدات قڕتێکەوتن و لەناوچوونی ئاژەڵەکان بێسنوورە. زیاتر بخوێنەوە…

دوو ژن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ۲۰۲۰ لە بەشی کیمیا

دوو ژن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ۲۰۲۰ لە بەشی کیمیا دوو ژن بە ناوەکانی ″ئیمانوێل شارپێنتیێ″ زانای فەڕەنسی و ″جێنیفر داودنا″ زانای ئەمریکی بە بۆنەی داهێنانی مەقەستی جینەتیکی″ و توێژینەوە لەسەر دەستکاریی جینۆم، خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان پێ بەخشرا. genetic scissors, مەقەستی جینەتیکی Emmanuelle Charpentier, ئیمانوێل شارپێنتیێ Jennifer A. Doudna, جێنیفر داودنا سەرچاوە: https://www.nobelprize.org/

ڕۆژی جیهانیی ″ماچ″

ڕۆژی جیهانیی ″ماچ″ بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ۱٦٨ کەلتووری سەرانسەری جیهان ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە ٤٦٪ی کەلتوورە جیاوازەکان، ماچی ئەویندارانەیان هەیە. زانایان تا ئێستا دڵنیا نین کە هۆکاری ماچی ئەویندارانە چییە! ئاخۆ دەستکردی مرۆڤی مۆدێڕنی هاوچەرخە یان ڕەوتێکی سروشتی بووە لە پەرەسەندنی مرۆڤدا؟ بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ۱۹۹٥دا بڵاو بووەوە، دەرکەوت کە لە مرۆڤدا، زیاتر بخوێنەوە…

ئایا لە ئەستێرەکانی دیکەی ڕێگای شیریدا، شارستانییەتی نامۆ هەیە؟

ئایا لە ئەستێرەکانی دیکەی ڕێگای شیریدا، شارستانییەتی نامۆ هەیە؟ لەوانەیە. لە وتارێکی نوێدا، توێژەران بەپێی شێوەی پەرەسەندنی ژیان لەسەر گۆی زەوی، ئەگەری بوونی شارستانییەتی نامۆیان لەسەر ئەستێرەکانی دیکە پێشبینی کردووە. لە ئاکامدا دەرکەوتووە ئەگەر ڕەوتی دروستبوون و پەرەسەندنی ژیان لەو ئەستێرەگەلەی ڕێگای شیری کە تەمەنیان ٥ ملیارد ساڵە، وەکوو پەرسەندنی ژیان لەسەر زەوی بڕواتە پێشەوە زیاتر بخوێنەوە…

مشکی مرۆڤ-ئاسا

مشکی مرۆڤ-ئاسا زانایان توانیویانە ئاولەمەیەکی مشک-مرۆڤی دروست بکەن. ٤٪ خانەکانی ئەم ئاولەمە لە خانەکانی مرۆڤ پێک هاتوون. بە سەرسامییەوە، خانەکانی مرۆڤ توانیبوویان لە خانەکانی مشکەوە فێر بن و خێراتر لە گەشەکردنی زۆر هێواشی ئاولەمەی مرۆڤ، واتە بە خێرایی ئاولەمەی مشک گەشە بکەن. جیان فێنگ، پڕۆفیسۆری بەشی زیندەفیزیای زانکۆی نیۆیۆرک دەڵێت:” ئەم دۆزینەوەیە زۆر چاوەڕواننەکراو بوو. زیاتر بخوێنەوە…

گەشەکردنی موو و نینۆکەکانی مرۆڤ پاش مردنی بەردەوام دەبێت؟

گەشەکردنی موو و نینۆکەکانی مرۆڤ پاش مردنی بەردەوام دەبێت؟ بەکورتی نەخێر. پاش مردنی مرۆڤ، جەستە وشک دەبێتەوە کە ئەمە دەبێتە هۆی کرژبوونەوەی پێست، دوا بە دوای ئەم ڕووداوەش نینۆکەکان و مووی لەش زەق و بەرچاو دەبن بۆیە وا دەردەکەوێت کە گەشەکردنی موو و نینۆک پاش مردنیش بەردەوام دەبێت. نینۆکەکان لە ڕۆژێکدا بەڕادەی ٠.١ میلیمەتر درێژ زیاتر بخوێنەوە…

ڕیش جیا لە دڵڕفێنی چ تایبەتمەندییەکی دیکەی هەیە؟

ڕیش جیا لە دڵڕفێنی چ تایبەتمەندییەکی دیکەی هەیە؟ (بۆچی پیاوان بە ڕیشەوە دڵڕفێنترن؟) ڕیشی پڕ و جوان دڵڕفێنە بەڵام ڕەنگە جیا لەمە بەکەڵکی شتێکی تریش بێت؛ ڕیش ڕەنگە هێزی مشتەکۆڵێک کە لە شەویلکەی پیاوان بدرێت، کەم بکاتەوە. زانایان دەڵێن لە شێرە نێرەکانیشدا ڕیش دەتوانێت قوڕگی درێژی شێر لە بەرانبەر ددان و چڕنووکی کوشندەی دوژمن بپارێزێت. زیاتر بخوێنەوە…

ئایا خوێندنەوە لە شوێنێکدا کە ڕووناکی کەمە زیان دەگەیەنێتە چاو؟

ئایا خوێندنەوە لە شوێنێکدا کە ڕووناکی کەمە زیان دەگەیەنێتە چاو؟توێژەران دەڵێن هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە خوێندنەوە لە وەها شوێنێکدا زیانی هەتاهەتایی دەگەیەنێتە چاو.هەرچەندە چاو ماندوو دەکات و هەروەها بەشێوەی کاتی تیژبینیی چاو دادەبەزێنێت بەڵام پاش ماوەیەک پشوودان، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و چاک دەبێتەوە.ئامادەکردن: هێمن موحەممەدیانسەرچاوە:https://www.livescience.com/18076-medical-myths-doctors-countdown.html

دەرکەوتنی ئاسەواری مێژوویی ڤایکینگەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە

دەرکەوتنی ئاسەواری مێژوویی ڤایکینگەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوەگۆڕانی کەشوهەوا، بووەتە هۆی توانەوەی چاڵەبەفرەکانی وڵاتی نەرویج و ئەمەش بووەتە هۆی دەرخستنی کۆمەڵێک ئاسەواری مێژوویی تایبەت بە سەردەمی ڤایکینگەکان.ئەم وێنەیە؛ وێنەی پارچە چێوێکە کە لە لەندبریندا دۆزراوەتەوە (بە کەڵکوەرگرتن لە ڕادیۆکەربۆن تەمەنیان دۆزیوەتەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یازدەی زایینی) و ڤایکینگەکان کەڵکیان لێ وەرگرتبوو بۆ ئەوەی بەرخەکان شیری زیاتر بخوێنەوە…

سەرەتا مریشک هەبووە یان هێلکە؟

سەرەتا مریشک هەبووە یان هێلکە؟ ڕەنگە پێتان وابێت زۆر پرسیارێکی ساکار و سادەیە و وەڵامەکەی ڕوونە، بەڵام وانییە و وەڵامەکەی قورسە! ئەم پرسیارە دەرخەری پارادۆکسی باوی سەردەمی کۆنە کە چەمکی ″بنەڕەت و هۆکاری یەکەم″ تاوتوێ دەکات. بەڵام وەڵامەکەی چییە؟ زانست چی دەڵێت؟ سەرەتا دەبێ باش لە پرسیارەکە تێبگەین، ئایا مەبەست لە وشەی هێلکە، هێلکەیە بەگشتی زیاتر بخوێنەوە…

گریان چ کەڵکێکی هەیە؟

″تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم″ (مامۆستا هێمن، تاریک و ڕوون، فرمێسکی گەش) مرۆڤەکان بۆ دەگرین؟ گریان چ کەڵکێکی هەیە؟ گریان، وەڵامدانەوەی سروشتیی مرۆڤەکانە لە بەرامبەر زنجیرەیەک لە هەستەکان؛ وەکوو خەم و پەژارە، دڵخۆشی و ناهومێدی. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژنان بە شێوەی مامناوەندی، ٣.٥ جار لە مانگدا دەگرین؛ ئەم ڕادەیە بۆ پیاوان بەشێوەی زیاتر بخوێنەوە…

توێژەرێکی بواری کۆرۆنا کوژرا

سی.ئێن.ئێن: بینگ لوو پرۆفیسۆرێکی زانکۆی پیتەرسبۆرگ کە لە سنووری گەیشتن بە ″دۆزراوە هەرەگرینگەکان″ بوو سەبارەت بە کۆڤید۱۹، کوژرا. بە پێی هەواڵی سی.ئێن.ئێن بینگ لوو لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژراوە کە ئەو کەسەش دواتر خۆکوژی کردووە. تا ئێستا هۆکاری ئەم کوشتنە ڕوون نەبووەتەوە. سەرچاوە: https://www.cnn.com/2020/05/06/us/university-of-pittsburgh-professor-killed/index.html

دیتنی دوایین گەورەمانگی ۲۰۲۰ لەدەست مەدەن.

دیتنی دوایین گەورەمانگی ۲۰۲۰ لەدەست مەدەن. مانگی گوڵ، دوایین گەورەمانگی زنجیرە گەورەمانگەکانی ساڵی ۲۰۲۰ی زایینییە. گەورەمانگەکانی پێشوو لە مانگی فێبریە، مارچ و ئاپڕیڵ دەرکەوتن. مانگ لە خولگەیەکی هێلکەئاسادا بە دەوری گۆی زەویدا دەخولێتەوە، بۆیە هەندێک کات نزیکترین مەودا و هەندێک کاتی دیکەش دوورترین مەودای لە گۆی زەوی هەیە. کاتێک مانگ نزیکترین مەودای لە گۆی زەوی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی پیاوان بە ڕیشەوە دڵڕفێنترن؟

بۆچی پیاوان بە ڕیشەوە دڵڕفێنترن؟ هۆکاری هەبوونی ڕیش لە پیاوان و نەبوونی لە ژناندا چییە؟ لە منداڵاندا، چ کچان و چ کوڕان، بەسەر پێستیانەوە موویەکی ناسک هەیە کە پێی دەڵێن کوڵکەموو. کوڵکەموو زۆر ڕووناک، کورت و چکۆلەیە کە بەشێکی گەورەی لەشی مرۆڤ دادەپۆشێ. درێژی و ئەستووریی ئەم کوڵکەمووە لە کەسانی جۆراوجۆردا جیاوازە و ڕۆڵی سەرەکییان زیاتر بخوێنەوە…

زانکۆی ئاکسفۆرد ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر ٦ مەیموون تاقی کردەوە

زانکۆی ئاکسفۆرد ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر ٦ مەیموون تاقی کردەوە

نیۆیۆرک تایمز دوێنێ لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە کە شەش مەیموونی ڕیسێس مەکاک پاش لێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا ( hAdOx1 nCoV-19) لە مۆنتانا، لە بەرانبەر کۆرۆنای نوێ خۆڕاگر بوون و تووشی نەخۆشییەکە نەبوون.

ئۆکسیتۆسین ؛ هۆرمۆنی ئەوین

هۆرمۆنی ئەوین چییە؟

ئۆکسیتۆسین هۆرمۆنێکە لە لەشی مرۆڤدا کە ئەرکی جیاوازی لەسەر شانە. بە هۆرمۆنی ئەوین یان خۆشەویستی ناسراوە و ئەرکەکەی لە ژنان و پیاواندا جیاوازە. لە ژناندا ڕۆڵی سەرەکیی لەکاتی زگبوون و شیردان بە منداڵدایە.

لەبەرچی شۆردنی ماددە خۆراکییەکان بە پاککەرەوەکانی ماڵەوە کارێکی باش نییە؟

لەبەرچی شۆردنی ماددە خۆراکییەکان بە پاککەرەوەکانی ماڵەوە کارێکی باش نییە؟ ڤیدیۆیەک لە ڤان ویگن کە وەکوو پزیشکی بنەماڵە لە ولایەتی میشیگان ئیش دەکات بڵاو بووەتەوە و دەڵێت بە کەڵکوەرگرتن لە پاککەرەوەکان، زەنبیلی کڕینی خۆتان دژەگەن بکەن، بەڵام ئایا ئەمە کارێکی باشە؟ بۆ ماوەی ۶۰ ساڵە کە دەزانین کەڵکوەرگرتن لە پاککەرەوەی دەفری ناوماڵ دەبێتە هۆی ژەهراویبوون. زیاتر بخوێنەوە…

ڕۆژی جیهانیی ″ژنان و کچان لە زانستدا″

ئەمڕۆ ١١ی فێبریه ، ڕۆژی جیهانیی ″ژنان و کچان لە زانستدا″یە. لەم وێنەدا چەند کەس له ژنانی کاریگەر لە مێژووی زانستدا دەبینین که له چەپەوە بۆ ڕاست بریتین له: ١ ڕۆزالیند فرانکلین: زانای بەناوبانگی ئینگلیزی که له دۆزینەوەی پێکهاتەی DNAدا ڕۆڵی بوو. ٢ مارگاریتا سالاس: زانای بەناوبانگی ئیسپانیایی لە بواری زیندەکیمیا و جینیتیکی مولکولی. ٣ زیاتر بخوێنەوە…