نەسیبە بارانی

من کارناسی پەرەستاریم لە زانکۆ زانستە پزیشکییەکانی ورمێ تەواو کردووە و ئێستا خوێندکاری مەستێر لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تارانم.
وەک ھەڵەگر و نووسەری گۆڤاری ھۆژین و ماڵپەڕی ھۆژان کارم کردووە و ھەروەھا لە تیمی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوەکەدا بەشدارم.
لە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و فارسیدا شارەزاییەکی باشم ھەیە.

بابەتەکان لە گۆڤاری هۆژیندا

تایبەتنامە

ژمارە ١

ژمارە ٢

جەڵتەی دڵنەسیبە بارانی

ژمارە ٣

بووژاندنەوەی دڵ و سییەکان؛ ڕێگەیەک بۆ رزگارکردنی خۆشەویستەکانتان! نەسیبە بارانی

ژمارە ٤

کاریگەرییەکانی پێڵاوی پاژنەبەرز لەسەر لەشنەسیبە بارانی

بابەتەکانی کاناڵ و ماڵپەڕ

ئیفلیجی بەهۆی ئازاری مۆخی بڕبڕەوە، یەکێک لەو نەخۆشییانە بوو کە تا ئێستاکە چارەسەری نەبوو.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری نەیچێردا بڵاو بووەتەوە، بۆ یەکەمجار زانستمەندان توانییان مشکێکی ئیفلیج بخەنەوە سەر پێ. کلیلی ئەم سەرکەوتنە، پڕۆتینی هایپر-ئینتێرلوکین-٦ە کە خانە دەمارییەکان هان دەدات دووبارە بەرهەم بێنەوە. ئازاری مۆخی بڕبڕە، بە هۆی وەرزش یان ڕووداوەکانی هاتوچۆ، زۆربەی کات دەبێتە هۆی ئیفلیجیی هەتاهەتایی بەشی خوارەوەی لەش و قاچەکان. لەم بابەتەدا ئاکسۆنەکان ئازار زیاتر بخوێنەوە…

گووران (پەرەسەندن – Evolution)

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hojbin-01-1.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە جۆر یان چەشن چییە؟ ئاژەڵەکان بە چ شێوەیەک پەرە دەستێنن؟ مووتاسیۆن یان بازدان چییە و چ ڕۆڵێکی لە پەرەسەندندا هەیە؟ دەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکار نەسیبە بارانی وەرگێڕ فریا ڕەش ئەحمەدی بێژەر زانا بەرزگەری ئامادەکردنی ڤیدیۆ سروە ئەمین ساڵحی چاودێری زمانی ئەحمەد عەلی بەرپرسی میدیایی هادی ڕەحمان پەنا بەرپرسی گشتی سەرچاوە Kurzgesagt زیاتر بخوێنەوە...

دیزاین‌کردنی منداڵەکان لە داهاتوودا (بەشی ٢)

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/Sequence-01.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە ئایا دەتوانین پیربوون بوەستێنین یان پێچەوانەی بکەینەوە؟ ئێمە دەزانین کە لە سروشتدا چەندین ئاژەڵ هەن کە پیر نابن. ئایا دەتوانین چەند جینیان لێ قەرز بکەین بۆ خۆمان و چیتر ئێمەش پیر نەبین؟ ڕاستە ئێمە لە کۆتاییدا هەر دەمرین بەڵام ئایا دەکرێت لەجیاتی ئەوەی کە لە ٩٠ ساڵی و لە نەخۆشخانەدا زیاتر بخوێنەوە...

دیزاینکردنی منداڵەکان لە داهاتوودا (بەشی ١)

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hojbin-04.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە ئایا دەتوانین پیربوون بوەستێنین یان پێچەوانەی بکەینەوە؟ ئێمە دەزانین کە لە سروشتدا چەندین ئاژەڵ هەن کە پیر نابن. ئایا دەتوانین چەند جینیان لێ قەرز بکەین بۆ خۆمان و چیتر ئێمەش پیر نەبین؟ ڕاستە ئێمە لە کۆتاییدا هەر دەمرین بەڵام ئایا دەکرێت لەجیاتی ئەوەی کە لە ٩٠ ساڵی و لە نەخۆشخانەدا زیاتر بخوێنەوە...

پەیوەندیی نارسسیزم و ژیانی کۆمەڵایەتی

بەپێی سێ توێژینەوە لە ئەمریکا و دانمارک، ئەو کەسانەی نارسسیزمیان (narcissism) هەیە، زیاتر لە کەسانی ئاسایی لە کاروباری سیاسیدا وەک پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتمەدارەکان، ئیمزاکردنی سکاڵانامە، بەشداری لە خۆپیشاندان، دەنگدان لە هەڵبژاردنەکان و بەخشینی پارە، بەشداری دەکەن.   سەرچاوە: https://journals.sagepub.com/doi/abs/10.1177/0146167220919212?journalCode=pspc&

چەند باوەڕی هەڵە دەربارەی کۆرۆنا کە زانست ڕەتی کردوونەوە

چەند باوەڕی هەڵە دەربارەی کۆرۆنا کە زانست ڕەتی کردوونەوە: ١. “ڤایرۆسی کۆرۆنا، فۆڕمێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی هەڵامەتە”: نەخێر وا نییە. کۆرۆناڤایرۆس بنەماڵەیەکی گەورە لە ڤایرۆسەکانن کە دەبنە هۆی توشبوونی ژمارەیەکی زۆر نەخۆشیی جۆراوجۆر. ٢. “ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکردە”: هیچ بەڵگەیەک دەری نەخستووە کە ئەم نەخۆشییە دروستکراوی مرۆڤە. تەنانەت لە ١٧ی مارسدا وتارێک لە گۆڤاری بڕواپێکراوی نەیچێردا بڵاو زیاتر بخوێنەوە…

دەرمانی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩

دەرمانی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩ لەم دواییانەدا لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن وەک دوو نیشانەی نەخۆشیی کۆڤید-١٩ ناسراون. ئاکادێمیای پسپۆڕانی گوێ، قوڕگ و لووتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەبێ لە پشکنینەکانی کەسانی تووشبوو ئەم دوو نیشانەش لەبەرچاو بگیرێت. تەنانەت لەدەستدانی هەستی بۆنکردن هەندێک جار تەنیا نیشانەی نەخۆشییەکە بووە. کێشەی بۆن نەکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩دا، زیاتر بخوێنەوە…

شکانی ددان

شکانی ددان ددانی شکاو لەناو سێرۆمدا ڕابگرن. لەوانەیە لەتە شکاوەکە دووبارە بۆ چاککردنەوەی ددانەکە بەکار بێت.ئەگەر خوێنبەربوونتان هەیە، بۆ ماوەی دە خولەک گازێکی تەڕ لەسەر ئەو شوێنە دابنێن تا ڕابوەستێت. ئەگەر خوێنبەربوون درێژەی هەبوو چایەکی سەفەری تەڕ بکەن و دە خولەک لەسەر ددانەکە داینێن.پەکێکی سارد لەسەر گۆنا یان لێوی لای ددانە شکاوەکە دانین. ئەمە یارمەتی زیاتر بخوێنەوە…

هیندوستان مەترسیدارترین وڵاتە بۆ ژنان!

هیندوستان مەترسیدارترین وڵاتە بۆ ژنان!ئەم توێژینەوەیە بەپێی ڕاپرسی لە ٥٥٠ شارەزای بواری پرسی ژنان ئەنجام دراوە و پێوانەکانی بریتین لە تەندروستی، هەڵاواردن، نەریتە کولتورییەکان، بازرگانی مرۆڤ، توندوتیژیی سێکسی و غەیری سێکسی.لەم وینەیەدا ١٠ دانە لە مەترسیدارترین وڵاتەکان بۆ ژنان دەبینرێن.ڕەنگە وڵاتەکانی سووریە و ئەفغانستان بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە بێت، بەڵام دیتنی ناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم زیاتر بخوێنەوە…

ئایا کاتی ئەوە هاتووە بازاڕی لێکدانەوەی خەو (تەعبیری خەو) تێکوەپێچین؟

ئایا کاتی ئەوە هاتووە بازاڕی لێکدانەوەی خەو (تەعبیری خەو) تێکوەپێچین؟ بەڵگەیەکی نوێ دۆزراوەتەوە کە نیشان دەدات مێشکی مرۆڤ ئەزموونی ئەو کاتانەی وا بەخەبەرین، دووبارە لە کاتی خەودا نمایش دەکاتەوە. کاتێک کە دەخەوین مێشک بە تەواوی ناکووژێتەوە و خەریکی ڕێکخستنەوەی بیرەوەرییە نوێیەکان دەبێت. ئەم توێژینەوەیە پێشتر لەسەر ئاژەڵەکان ئەنجام درابوو بەڵام ئەمە یەکەمین بەڵگەی ڕاستەوخۆیە کە زیاتر بخوێنەوە…

تەندروستیی ددان: پێویستیی کەمکردنەوەی خواردنی قەند، شیرینی

تەندروستیی ددان پێویستە خواردنی قەند، شیرینی، هەنگوین، شۆکۆلات (چوکلێت)، ئاومیوە و شەربەت کەم بکەنەوە. ٤ تا ٦ ساڵ: ١٩ گرام (بەرامبەر لەگەل ٥ کڵۆ قەند) ٦ تا ١٠ ساڵ: ٢٤ گرام (بەرامبەر لەگەل ٦ کڵۆ قەند) سەروو ١١ ساڵ: ٣٠ گرام (بەرامبەر لەگەل ٧ کڵۆ قەند) لە ڕۆژێکدا لانیکەم دوو جار ددانتان بشۆن (شەوانە بەر زیاتر بخوێنەوە…

دەرمانی ددان ئێشە

ڕێنوێنی بۆ ئەو کاتانەی کە بۆ ددان ئێشە ناتوانن سەردانی پزیشکی ددان بکەن: ۱. لە ئازارشکێنەکان وەک ئایبووپرۆفێن (ژێلۆفێن) و ئەستامینۆفێن کەڵک وەربگرن. ۲. ناو دەمتان بە ئاو و خوێ بشۆنەوە (بێجگە لە منداڵان). ۳. جێلی (ژێل) ئازارشکێن بەکار بێنن. ٤. خواردنی نەرم وەک ماست یان هێلکەی کوڵاو بخۆن و بەو ددانەی کە ئازاری هەیە زیاتر بخوێنەوە…

کێ خێراتر دەڕوات؟

ھەموومان دەزانین کە کەسانی باڵابەرز خێراتر بەڕێگادا دەڕۆن. بەڵام چ ڕوو دەدات ئەگەر کەسێکی باڵابەرز لەگەڵ باڵاکورتێک یان ژنێک و پیاوێک پێکەوە پیاسە بکەن؟؟؟ کامەیان ئاستی ڕێگەڕۆیشتنیان ھێورتر دەکاتەوە؟ دوو ژن پێکەوە بەڕێگادا بڕۆن، ھەردووکیان ڕێگەڕۆیشتنیان هێدیتر دەکەنەوە. دوو پیاو پێکەوە خێراتر بەڕێگادا دەڕۆن . توێژەران تێگەیشتوون کە پیاوەکان کاتێک لەگەڵ ژنێک بەڕێگادا دەڕۆن، زۆر زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ئێوەش لە مڵچەمڵچ کردنی خەڵک لە کاتی خواردنی شتێک، بێزارن؟

ئایا ئێوەش لە مڵچەمڵچ کردنی خەڵک لە کاتی خواردنی شتێک، بێزارن؟ کاتێک کە دەنگێکی بەردەوام لە لایەن مرۆڤەکانی دیکەوە دروست دەبێت، ئێمە هەندێک هەستی نائاسایی دەردەبڕین، بەم حاڵەتە دەوترێت میسفۆنیا. لە سەدا بیستی خەڵک تووشی ئەم حاڵەتە دەبن. دەنگی مڵچەمڵچ، هەڵلووشین یان تەقەتەقی بەردەوام دەتوانێت ببێتە هۆی تووڕەبوونی هەندێک کەس. توێژەران دەڵێن ئەم دۆخە سەیرە زیاتر بخوێنەوە…

۲۰ دانە لە ترسناکترین نەخۆشییە گشتگیرەکان و جیهانگیرەکان لە مێژوودا

۲۰ دانە لە ترسناکترین نەخۆشییە گشتگیرەکان و جیهانگیرەکان لە مێژوودا   نەخۆشییە جیهانگیرەکان بە درێژایی مێژوو، مرۆڤایەتییان وێران کردووە و زۆرجار مێژوویان گۆڕیوە. ۱. نەخۆشیی گشتگیری بەرلە مێژوو، نزیکەی ۳۰۰۰ ساڵ پێش زایین:  نزیکەی ٥۰۰۰ ساڵ پێش، نەخۆشییەکی گشتگیر دێهاتێکی لە چین لەناو برد. لاشەی مردووەکان لە ماڵێکدا دۆزراوەتەوە. هیچ تەمەنێک لەم نەخۆشییە ڕزگاریان نەبووە، زیاتر بخوێنەوە…

بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ئیبۆپڕۆفێن بەکار مەهێنن.

بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ئیبۆپڕۆفێن بەکار مەهێنن. پاش ئەوەی کە وەزیری تەندروستیی فەڕانسە وتی دەرمانە دژە-هەوەکان نەک نەخۆشییەکە چارەسەر ناکات بەڵکوو خراپتریشی دەکات، ڕێكخراوەی جیهانیی تەندروستی بە فەرمی ڕایگەیاند کە بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا نابێ ئیبۆپڕۆفێن بەکار بهێنن. بەپێی توێژینەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری پزیشکیی لەنسێتدا بڵاو کراوەتەوە، ئەو ئەنزیمەی کە دژە-هەوەکان چالاکی دەکەنەوە زیاتر بخوێنەوە…

ئایا کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش چاکبوونەوە، دەتوانێت دیسان نەخۆشییەکە بۆ کەسی تەندروست بگوازێتەوە؟

ئایا کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش چاکبوونەوە، دەتوانێت دیسان نەخۆشییەکە بۆ کەسی تەندروست بگوازێتەوە؟ بەڵێ! لە توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری بڕواپێکراوی جاما بڵاو بووەتەوە، دەرکەوتووە کە ژمارەیەک لەوانەی وا چاکبوونەتەوە دەتوانن بەردەوام نەخۆشییەکە بگوازنەوە. ئەم توێژینەوەیە لەسەر چوار نەخۆش کراوە کە کارمەندانی نەخۆشخانە بوون. نەخۆشەکان تاقیکردنەوەی RT-PCR یا پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ کراوە، زیاتر بخوێنەوە…

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ھەڵبژاردنی ژنان، ژیانی خەڵک دەگۆڕێت!

توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ھەڵبژاردنی ژنان، ژیانی خەڵک دەگۆڕێت! لە ٢٦ی مانگی ڕابردوودا، ئەلێکساندرا ئۆکاسیۆ کۆرتز -دێمۆکرات سۆسیالیستێک- بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە دەنگدانی سەرەتایی نیۆیۆرکدا، شکستی بە جۆو کڕاوڵی -کۆنە دێمۆکراتێک- ھێنا! سەرکەوتنی ئۆکاسیۆ کۆرتز ڕووداوێکی گرینگە بۆ ژنان و ھەروەھا بۆ کولتوری ئەمریکا. ئەگەر ئەو بتوانێت لە دەنگدانی گشتیی مانگی نۆڤێمبێردا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و زیاتر بخوێنەوە…

ھەواڵێکی خۆش بۆ ئەو ژنانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

ھەواڵێکی خۆش بۆ ئەو ژنانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون / زۆربەی ئەو ژنانەی شێرپەنجەی مەمکیان ھەیە پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی (شیمی درمانی) نییە. توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست کە نزیکەی ٧٠٪‏ی ئەو ژنانەی وا تووشی جۆرێکی تایبەتی شێرپەنجەی مەمک دەبن لەوانەیە پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی نەبێت. بە ھۆی کێشەکانی پاش چارەسەری کیمیاییەوە وەک دڵ تێکەڵھاتن، قژ وەرین زیاتر بخوێنەوە…

ئەو کەسانەی قەبارەی مێشکیان گەورەیە، پێکھاتەی مێشکیی جیاوازیان ھەیە

ئەو کەسانەی قەبارەی مێشکیان گەورەیە، پێکھاتەیەکی مێشکیی جیاوازیان ھەیە ! توێژەران لە ئەنستیتۆی سڵامەتیی مێشک لە مەریلەندی ئەمریکا، بە ھەڵسەنگاندنی وێنەی مێشکی ٣٠٠٠ ھەزار کەس، لە کەڵکی مێشکی گەورە تێگەیشتن. لێکۆڵینەوەکان دەریانخست، ئەو کەسانەی قەبارەی مێشکیان گەورەترە، ھەندێک بەشی مێشکیان زۆرتر گەشەی پەیدا کردووە. وا دەردەکەوێت کە ئەم بەشانە، کاری کۆکردنەوە و تێگەیشتنی باشتر لە زیاتر بخوێنەوە…

پیاوێک بە خوێنە تایبەتەکەی خۆی ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵی ڕزگار کردووە !

پیاوێک بە خوێنە تایبەتەکەی خۆی ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵی ڕزگار کردووە! جەیمز ھاریسۆن، پێاوێکە لە ئۆسترالیا کە بە بەخشینی خوێنە تایبەتەکەی خۆی یارمەتی دا ژیانی ژمارەیەکی زۆر منداڵ ڕزگار بکرێت. خوێنی ئەم پیاوە وەک چارەسەرێک بە کار ھێنراوە کە دەتوانێت لە کێشە مەترسیدارەکان بۆ سەر ژیانی منداڵە ساواکان بەرگری بکات. بەڵام، خوێنی ئەم زیاتر بخوێنەوە…

ئایا دەتانھەوێت خەونەکانتان بیر بێنەوە ؟

ئایا دەتانھەوێت خەونەکانتان بیر بێنەوە ؟ ڤیتامین ب٦ بخۆن! بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی ئادێلاید لەسەر ١٠٠ کەس لە ئوسترالیا، دەرکەوت کە خواردنی ڤیتامین ب٦ توانایی مرۆڤەکان بۆ وەبیرھێنانەوەی خەونەکانیان باشتر دەکات. ئەم ڤیتامینە ھیچ کارییگەرییەکی لەسەر ڕووناکی، ڕەنگ و شێوازی خەو نییە. دوکتور ئاسپی دەڵێت: “مرۆڤێک نزیکەی ٦ساڵ لە عومری بە خەوبینینەوە تێپەڕ دەبێت. زیاتر بخوێنەوە…

‎✇ لە میکڕۆب-تێدانێکی بەکتریاییدا چی ڕوودەدات؟

لە میکڕۆب-تێدانێکی بەکتریاییدا چی ڕوودەدات؟ وەرگێڕان: نەسیبە بارانی وتنەوە: سارا زینەتی ئێدیتی ڤیدیۆ: شاھۆ خدری

بۆچی باوێشکدان تەشەنە دەکات؟

بۆچی کاتێک باوێشک دەدەیت، کەسانی دەوروبەریشت تووشی دەبن؟ (بۆچی باوێشکدان تەشەنە دەکات؟) باوێشکدان بۆ منداڵان و گەورەساڵانیش بەتەشەنەیە*. تەنانەت هەندێک لە ئاژەڵەکان، وەک سەگ، دەتوانن باوێشک بدەن. توێژینەوەیەک لەسەر گەورەساڵان نیشانی دا کە باوێشکدان لەگەڵ زۆربوونی تەمەن کەمتر دەبێتەوە. هەروەها منداڵانی ژێر ٤ ساڵ و ئەو منداڵانەی ئۆتیزمیان هەیە، لە کاتی بینینی باوێشکدانی کەسێکی دیکە، زیاتر بخوێنەوە…

منداڵێکی تەگزاسی دوو جار لە دایک بوو !

منداڵێکی تەگزاسی دوو جار لە دایک بوو ! تێراتۆمی ئێسقانی کلێنچکە* (SCT)** ناتەواوییەکی زگماکیی دەگمەنە کە لە هەر  ۳۰۰۰۰ تا ۷۰۰۰۰ دووگیانیدا، جارێک ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە لوو†یەک لە کلێنچکەدا گەشە بکات. ئەم لووە هەڕەشە و مەترسی دەخاتە سەر گەڕانی خوێن و گوشارێکی یەکجار زۆر بۆ دڵی تۆل†† دەهێنێت. مارگارێت بۆمر، دایکی زیاتر بخوێنەوە…

ئیفلیجیی خەو (مۆتەکە)

ئیفلیجیی خەو حاڵەتێکە کە تووشبوو ناتوانێت بجووڵێت یان قسە بکات و دوابەدوای هەستان لە خەو ڕوودەدات. ئیفلیجیی خەو دەتوانێت بۆ تووشبووان ئێجگار زۆر سامناک بێت و تووشی پەشۆکاوییان بکات. لە ڕابردوودا باوەڕی هەمووان وا بوو دێو و جنۆکەکان دەکەونە سەر خەڵک، لەسەر سنگیان دادەنیشن و دەبنە هۆی مۆتەکە. بەڵام بەپێچەوانەی باوەڕی پێشینیان، هەستی ئیفلیجی لەلایەن زیاتر بخوێنەوە…