سەلاح قادری

من سەلاح قادری لە داییک‌بووی هاوینی ١٣٧١ لە گوندی سێونە سەر بە شاری سەردەشتم و لە ساڵی ٨٨یشەوە نیشتەجێی پیرانشارم. ئێستا (بەهاری ٩٧) خوێندکاری دوا تێرمی پزیشکی لە شاری تەورێزم.
پێشتر بۆ ماوەیەکی کاتی لە گۆڤارەکانی «مجله علمی پزشکی ایمپالس»، «مجله فرهنگی اجتماعی درددل»، «گۆڤاری ڕوانگە» لە زانستگای پزیشکی تەورێز دا کارم کردووە و لە هەندێ مەڵپەڕ و وێبلاگیش دا لە ساڵەکانی ٨٦ تا ٩٢ دا بابەتم نوسیوە و ئێستاش لە ژمارە چواری هۆژینەوە لە بەشی پزیشکی دا لەگەڵ ئەندامانی‌تر خەریکی نوسینم.
بە هیوای سەرکەوتن

بابەتەکان لە گۆڤاری هۆژیندا

تایبەتنامە

ژمارە ١

ژمارە ٢

ژمارە ٣

ژمارە ٤

ئایا دەکرێت مێشک لە مردن ڕزگار بکەین؟!سەلاح قادری

بابەتەکانی کاناڵ و ماڵپەڕ

وێنەزانیاریی مەترسیی مردن و زیانی قورس بە هۆی وەشاندنی پێکوتەی ئاسترازێنێکاوە

مێشکی کۆمپیوتەریی مەیموونێکی ۹ ساڵان، بەرهەمی نوێی ئیلۆن ماسک

لە ڤیدیۆیەکی سێ خولەکیدا کە ″ئیلۆن ماسک″ دامەزرێنەری کۆمپانیای ″نۆرالینک″ بڵاوی کردووەتەوە، مەیموونێکی جۆری ″مەکاک″ بە نێوی ″پەیجەر″ پاش جێگیرکردنی چیپێک لەنێو سەریدا خەریکی گەمەیەکی ڤیدیۆییە بە نێوی Mind Pong. پەیجەر پاش چەندین حەفتە مەشقکردن لە ڕێگەی ″جۆیستێک″ێک خەریکی گەمەیە و لەم کاتەدا چیپەکان لە ڕێگەی ئامێرێک بە نێوی ″N1 Link″ چالاکیی مێشکی مەیموونەکە تۆمار زیاتر بخوێنەوە…

ئەندازیارانی جینەتیک، خولقێنەرانی خانەیەکی دەستکرد

  زانایان خانەیەکی دەستکردیان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی دابەش دەبێت و گەشە دەکات. زانایان بە کەڵکوەرگرتن لە ئەندازیاریی جینەتیک زیندەوەرێکی دەستکردی تاکخانەییان دروست کردووە کە وەکوو خانەیەکی سروشتی، لاسایی ″سووڕی دابەشبوونی خانە″ دەکاتەوە. لە کاتێکدا کە یەکەمین هەوڵەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۰ی زایینی بەڵام دوایین دەسکەوتەکان لەم سەدەیەدا دەستەبەر بوونە. زانایان لە ساڵی زیاتر بخوێنەوە…

کۆڤیدی-١٩ و دڵ: چی فێر بووین؟

kuلە سەرەتای جیهانگیریی ڤایرۆسی کۆرۆناوە درمەدەردناسەکان چاودێرییەکی بەرچاویان کرد. ئەگەری تووشبوون بە جۆری سەختی کۆڤیدی-١٩ لەو کەسانەدا کە نەخۆشیی دڵ و دەماریان هەیە، لەچاو خەڵکی ئاسایی پتر لە دوو هێندەیە. لە شەش مانگی ڕابردوودا ڕێژەی مردن بە کۆڤیدی-۱۹ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار وەک هۆکاری سەرەکیی خراپیی دەرەنجامەکان ماونەتەوە. ئێمە لەو زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی توێژەرانی بواری پزیشکی لە مشکەکان کەڵک وەردەگرن؟

ھەر لە داڕشتنی دەوا و دەرمانی نوێی شێرپەنجەوە ھەتاکوو دەگاتە تەواوکەرە خۆراکییەکان، مشک و مشکەکوێرەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی شتە سەیروسەمەرەکانی بواری پزیشکیدا هەیە. لە ڕاستیدا، بەپێی دامەزراوەی توێژینەوە بایۆپزیشکییەکان (FBR)، ٪‏٩٥ی هەموو ئاژەڵە تاقیگەییەکان لە مشکەکان و مشکەکوێرەکان پێک دێن. زانایان و توێژەران بە چەندین هۆکار پشت بە بەکارهێنانی مشکەکان و مشکەکوێرەکان دەبەستن. یەکێک زیاتر بخوێنەوە…

پێکوتەی کۆڤید ١٩ بۆ منداڵان

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆڤید ١٩ لەسەر منداڵان، کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند کە پێکوتەکە ١٠٠ لەسەد کاریگەر بووە و منداڵەکان بەباشی بەرگەیان گرتووە. تاقیکردنەوەکە لەسەر ٢٢٦٠ منداڵی ١٢ بۆ ١٥ ساڵان لە ئەمریکا کراوە کە نیوەیان پێکوتەی ڕاستەقینەیان لێ دراوە، نیوەکەی تر پلاسیبۆیان دراوەتێ. لە گرووپی وەرگری پلاسیبۆدا هەژدە کەس تووشی کۆڤید ١٩ بوون، لە زیاتر بخوێنەوە…

دۆزینەوەی مەیدانی مەگناتیکیی بەهێز لە دەوری کونەڕەشدا

  دوو ساڵ لەمەوبەر بوو کە بۆ یەکەم جار وێنەی کونەڕەشێک لە ناو بۆشاییدا گیرا [۱]. M87* کە ناوی ئەو کونەڕەشەیە ٥٥ ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە ئێمەوە دوورە. ساڵی ڕابردوو خەڵاتی نۆبڵی فیزیک پێشکەش کرا بە توێژەرانی بواری کونەڕەش کە گرنگیی تایبەتیی ئەم بوارە نیشان دەدات [۲]. ئێستا، بۆ یەکەم جار، توێژەران توانیویانە مەیدانێکی بەهێزی زیاتر بخوێنەوە…

گواستنەوەی کارەبا بەبێ تەل!

  کۆمپانیایەکی نیوزیلاندی دەیەوێت گواستنەوەی کارەبا لەناو هەواوە تاقی بکاتەوە. لە پشتی تاقیگە پێشووەکەی نیکۆلا تێسلا لە واردەنکڵایف لە لانگ ئایلەندی نیویۆرکدا، بنچینەگەلێک هەیە؛ ئەویش پاشماوەی بورجێکی ٥٧ مەترییە کە تێسلا وەکوو بەشێک لە تاقیکردنەوەیەک بۆ گواستنەوەی زانیاری و کارەبا بەبێ تەل بە مەودای دوورەوە، لە ساڵی ١٩٠١دا دەستی بە کردنەوەی کرد. هەروەک پێشبینیی کرد، زیاتر بخوێنەوە…

ڕوانگەیەکی نوێ لە گرفتی کۆمەڵایەتیی گیرۆدەبوون

زۆر جار، بەتایبەت بەساڵاچووەکانمان سەبارەت بە مرۆڤی ئالوودە بە ماددە هۆشبەرەکان، بڕیاری گشتی دەدەن و پسپۆڕ و پزیشکە فێرخوازەکانیش ئەو حوکمانە پشتڕاست دەکەنەوە و  بڵاوی دەکەنەوە. بەڵام گەشەی زانستەکانی دەروونناسی، پزیشکیی دەروونی و بایولۆجی ئەم حوکمانەیان ڕەت کردووەتەوە و لەجیاتی ئەوانە زانیاریی دیکەیان داناوە. بۆ نموونە لە یەکێک لەو حوکمە گشتییانەدا باسی ئەوەی دەکرد کە زیاتر بخوێنەوە…

کارەبایەک که با دەیهێنێت و “بنی له ئاو دایه!”

با، سەرچاوەیەکی خاوێن، هەرزان، بەڵام ئاڵۆزی وزەیه. بەو مانایە که قەت ناتوانی به دڵنیاییەوە بڵێیت کەی با دێت. بەڵام ئەندازیارانی ئەورووپی چارەسەری کێشەی ئاڵۆزی وزەی بایان به “هایدرۆپاور” کردووه. بنەمای بیرۆکەکه ئاوایه: ئەو کاتانەی که بای خێرا و بەهێز دێت، کارەبای پێویست وەردەگیرێت و بەو بڕە کارەبایەی کە دەمێنێتەوە پۆمپێکی ئاو دەخرێتە کار تا ئاوێکی زیاتر بخوێنەوە…

پێشکەش بە مامۆستا هەژین

لە بەشێک لە بەڵگەفیلمی “زمانی دایکی” لە دەرهێنانی بەڕێز سەرکێو مسگەری، باسی فێرگەی سۆما کراوە. لەم دەقەدا هەوڵمان دا ئاوڕێکی کورت لە چالاکییەکانی سۆما بدەینەوە. وەک هۆژان، سپاسی مامۆستا هەژێن (ڕەحیم سوڵتانی، دکتۆرای پسپۆڕیی ئەدەبی بەراوردکاری) دەکەین کە بە پیری پرسیارەکانمانەوە هات و وڵامدەرمان بوو. ئەوەی ڕاستی بێت ئەو بەڵگەفیلمە تەنیا کورتە ئاماژەیەکی بە داخرانی زیاتر بخوێنەوە…

ددانی ڕزیوی منداڵان پڕ بکەینەوە یان نا؟

بەپێی ئاگاداربوونەوەی خەڵک لەسەر گرنگبوونی تەندروستیی ددانی منداڵەکان، بە پێچەوانەی جاران کە زۆربەی ددانە ڕزیوەکانی منداڵان دەکێشران، وردە وردە پڕکردنەوەی ددانی منداڵانیش باو بووە. بەڵام تا دوو ساڵ لەمەوبەر وەڵامی ئەم پرسیارە ڕوون نەبوو کە ئایا باشترین کار ئەوەیە ددانە ڕزیوەکان پڕ بکرێنەوە یان کاری باشتریش هەیە. زانینی ئەمە بەم هۆکارانە گرنگە: پڕکردنەوەی ددانی منداڵان زیاتر بخوێنەوە…

ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترینەکانی مێژوو

ماڵپەڕی ″livescience″ لە بابەتێکدا پێنج کەس لە ناوزڕاوترین و خوێنڕێژترین کەسەکانی مێژووی بەم شێوەیە ڕیز کردووە: ١.ئوسامە بین لادەن (١٩٥٧-٢٠١١ی زایینی) ٢.سەدام حوسێن (١٩٣٧-٢٠٠٦ی زایینی) ٣.ئەدۆڵف هیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥ی زایینی) ٤. پۆل پۆت (سەرۆکوەزیرانی کامبۆج، ١٩٧٦ی زایینی) کە کێڵگەی کوشتنی وەڕێ خستبوو و نزیکەی دوو ملیۆن کەسی کوشتووە. ٥.ئیمپراتۆر نێرۆ (پێنجەمین ئیمپراتۆری ڕۆما، ٣٧-٦٨ی پێش زایین) زیاتر بخوێنەوە…

لایەنەکانی تەندروستیی دەروونی لە هەمبەر کۆرۆنادا

ڤایرۆسی دنیاگرەوەی کۆرۆنا قەیرانێکی بێوێنەی خولقاندووە و خەڵکی لە بواری دەروونییەوە تووشی زەحمەت کردووە. کاتێک مرۆڤ تووشی قەیران دەبێت یان شایەتحاڵی ڕووداوگەلێک وەکوو کارەساتی سروشتی یان کیمیایی، پێکدادانی بەزەبری سەیارە، هێرشە تیرۆریستییەکان یان شەڕ دەبێت، کار دەکاتە سەر بواری دەروونیی ئەو کەسانە و تێکیان دەدات. دەرئەنجامی ئەو ڕووداوانە، زۆرینەی خەڵک تووشی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و نیشانەکانی زیاتر بخوێنەوە…

بزنەکان دەنگ نادەن!

شێوازی بڕیاردانی گشتی لەنێو ئاژەڵەکاندا جیاوازە. بۆ نموونە سەگە کێوییە ئەفریقاییەکان پێش ئەوەی ڕەوەکەیان وەڕێ بکەوێت دەپژمن و تەنیا کاتێک کە هەموویان ڕای خۆیان دەرببڕن، وەڕێ دەکەون. تەنانەت وا دەردەکەوێت کە بووفالۆ ئەفریقاییەکان بە جووڵاندنی خۆیان دەنگ دەدەن؛ بەم شێوەیە کە هەر بوفالۆیەک بە جووڵەی خۆی ئەو ڕێگەیە نیشان دەدات کە دەیهەوێت لەوێوە بڕوات و دواتر مێگەلەکە مامناوەندی هەموو شوێنەکان هەڵدەبژێرێت. زیاتر بخوێنەوە…

ئایا بە باڵابەرزیی خۆتان دەنازن؟

ئەگەر بزانن هەرچی باڵا بەرزتر بێت، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەش زیاترە، چی؟ بەڵام بۆچی؟ چونکە ژمارەی خانەکانی لەشی مرۆڤە باڵابەرزەکان زیاترە. توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە باڵابەرزەکان لەچاو باڵاکورتەکان، زۆرتر مەترسیی شێرپەنجەیان لەسەرە، چونکە گەورەترن و ژمارەی خانەکانی لەشیان زۆرترە و ئەگەری بازدانی جینەتیکیی مەترسیدار لەواندا زیاترە. ئەم توێژینەوانە دەریانخست بۆ هەر ١٠ سەنتیمەتر باڵا، مەترسیی زیاتر بخوێنەوە…

کوردەکان ددانیان دێشێت!

دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی لە زۆربەی وڵاتانی دونیا، زۆرینەی دەوڵەتەکان بڕیاریان دا کە ئەو شوێنانەی مەترسیی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکەیان لەسەرە و ڕەنگە لەم کاتەدا بۆ کۆمەڵگە زۆر پێویست نەبن، تا کاتێکی نادیار دابخرێن. یەکێک لەو شوێنانە کە زۆر مەترسییان لەسەر بوو، دەرمانگە ددانپزیشکییەکان بوون؛ لەبەر ئەوەی کە ڕێک لەسەر زاری نەخۆشەکان کار دەکەن کە زیاتر بخوێنەوە…

خاڵ یان پلەی سیانە چییە؟

  ئاو دەتوانێ هاوکات هەم ببەستێت هەم بکوڵێت. لەڕاستیدا پێی دەڵێن ″خاڵی (پلەی) سیانە″. هەموو مادەکان خاڵی سیانەیان هەیە. خاڵی سیانە خاڵێکە کە تێیدا سێ دۆخی مادە (خۆگر، تراو، گاز) هاوکات لەگەڵ یەکتر لە هاوسەنگیی تێرمۆداینامیکیدان. لەم خاڵەدا هێڵی کوڵان، هەڵمان و سابلیمەیشن(گۆڕانی دۆخی ماددە لە خۆگرەوە بۆ گاز) لە گرافی ptدا بەر یەک دەکەون. زیاتر بخوێنەوە…

ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش لە سەمای دی.ئێن.ئەی (DNA)

 تیمێک بریتی لە زانایانی سێ زانکۆی شێفیڵد، یۆرک و لیدز بۆ یەکەم جار بە کەڵکوەرگرتن لە میکرۆسکۆپی هێزی ئەتۆمی و هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان، ڤیدیۆیەکیان لە مولکولە لێکئاڵاوەکانی دی.ئێن.ئەی بەرهەم هێناوە. ئەو وێنەگەلەی کە گیراون وردەکارییەکانی دوو زنجیرەی لوول و لێکئاڵاوی دی.ئێن.ئەی نیشان دەدەن بەڵام زیاتر لەوەش کاتێک زانایان کەڵکیان لە هاوشێوەسازیی سوپەرکۆمپیوتەرەکان وەرگرت، توانییان پێچهەڵپێچی و زیاتر بخوێنەوە…

بۆ خەوێکی خۆش، بەر لە خەوتن کتێب بخوێننەوە

هەمیشە وتراوە کە کتێب ژیانی مرۆڤ خۆشتر دەکات. جگە لە هەموو کاریگەرییە باشەکانی کتێب لەسەر زانیاری، ئێستا بەڵگەیەکی نوێش هەیە بۆ باش بوونی خوێندنەوەی کتێب: خوێندنەوەی کتێبی کاغەزی بەر لە خەوتن دەبێتە هۆی باشتربوونی خەو. بەپێی ھەوڵێکی ھەڕەمەکیی کۆنترۆڵکراو (یان RCT) بە ناوی هەوڵی خەڵک (The People’s Trial; thepeoplestrial.ie) کە لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە جێبەجێ کراوە، زیاتر بخوێنەوە…

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی

پاڵپشتیی فرەزمانی لە پێناو گشتگیریی خوێندن و کۆمەڵگەدا ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ئەو ڕاستییە بەرجەستە دەکات کە زمانەکان و فرەزمانی دەتوانن پرسی گشتگیری پێش بخەن. هەروەها جەختکردن لەسەر پرۆژەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ئەوەیە کە هیچ کەس بێبەش نەبێت و بەجێ نەمێنێت. ڕێکخراوەی یوونێسکۆ پێی وایە، پەروەردە لەسەر بنەمای زمانی یەکەم یان زمانی دایکی، دەبێت زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ئۆرتۆدۆنسی دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستیی ددانەکان و خۆشترکردنی ژیان؟ نا.

ئۆرتۆدۆنتیکس لە دوو وشەی ئینگلیزی ortho بە واتای ڕێککردن و وشەی یۆنانی dontics بە واتای ددان پێک هاتووە کە لە ددانپزشکیدا بە زانست و پسپۆڕیی ڕێککردنی ددانەکان ناو دەبرێت. هەروەک هەموو کارێکی دیکەی پزیشکی، هەندێک دەرهاویشتەی خراپی (adverse effect) هەیە، وەک: ئێشی زۆر، هەڵمژینی (resorption) ڕیشەی ددانەکان، هەوکردنی (inflammation) پووک، ڕزینی ددانەکان و شێواندنی جومگەی زیاتر بخوێنەوە…

کۆرۆنا: پەیوەندیی ڕێژەی مردن و یاسابەزێنی (شلگرتنی کولتووری)

بەپێی توێژینەوەیەکی نێونەتەوەیی، دەرکەوتووە لەو وڵاتانەی کە کۆمەڵگەیەکی یاسابەزێنتریان هەیە، لەچاو وڵاتانێک کە کولتوورێکی توندوتۆڵیان ھەیە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تێیاندا ٥ جار و ڕێژەی مردن بەهۆی کۆرۆناوە ۸ جار زۆرترە. بۆ نموونە وڵاتی ژاپۆن (یابان) و مەکزیک ژمارەی دانیشتوانیان وەک یەک وایە، بەڵام لە مەکزیک ڕێژەی مردن ٣٠ هێندەی ژاپۆنە. کۆمەڵگەیەک کە توندگرتنی کولتووریی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی ئاسمانی شین لە کاتی ڕۆژئاوابووندا سوور دەبێت؟

ڕەنگی خۆر سپییە، واتە هەڵگری هەموو ڕەنگەکانی ناو پەلکەزێڕینەیە. بەڵام چ ڕوو دەدات کە ئەم ڕەنگە سپییە، دەبێتە هۆی زەردبوونی خۆر و شینیی ئاسمان و سووریی خۆرئاوا؟ هەموو ئەم گۆڕانکارییانە لە بەرگەھەوای زەویدا ڕوودەدات. لە بەرگەهەوادا تەنۆلکەی زۆر زۆر ورد هەیە. ئەم تەنۆلکانە تەنانەت لە درێژیی شەپۆلی ڕووناکیش بچکۆلەترن! لە ڕووناکیی دیاردا، ڕەنگی سوور درێژیی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی باڵندەکان لە ئاسماندا بە شێوەی پیتی ″V″ دەفڕن؟

لەبەر ئەوەی بە شێوەی پیتی ″H″ ئەستەمە! گاڵتە دەکەم! زانایان دەڵێن دوو هۆکاری هەیە: یەکەم ئەوەی کە ئەم شێوەیە وزەیان بۆ پاشەکەوت دەکات. هەر باڵندەیەک تۆزێک سەرتر لە باڵندەیەکی دیکە و لەپشت یەکترەوە دەفڕن بە جۆرێک کە لە پشتەوە ″بەرهەڵەستی هەوا″ کەم دەبێتەوە و ئەوانەی کە لە پشتەوەن، باڵیان کەمتر لێ دەدەن؛ هەر بۆیە باڵندەکان بە نۆرە لە زیاتر بخوێنەوە…

داواکاریی یارمەتی وەک سەرنووسەر بۆ ژمارەی ۱۲ی گۆڤاری زانستیی هۆژین

🔴 داواکاریی یارمەتی وەک سەرنووسەر بۆ ژمارەی ۱۲ی گۆڤاری زانستیی هۆژین 🔴 Associate Editor گۆڤاری زانستیی ھۆژین بۆ بەڕێوەبردنی باشتری کاروباری ئامادەکردنی ژمارەی ۱۲، پێویستی بە ٢ سەرنووسەری نوێ هەیە. ئەو بەڕێزانەی دەتوانن بۆ ئەم مەبەستە یارمەتیدەر بن، تکایە پێوەندی بەم ئایدیی تێلێگرامەوە بگرن: @AhvandJalali پێشەکی سپاسی هاوکاریتان دەکەین.🙏 🔴 بۆ بینینی تایبەتمەندییەکان و بەرپرسیارەتییەکانی زیاتر بخوێنەوە…

٦ی فێوریە، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی ژنانە

خەتەنەکردن بریتییە لە بڕینی بەشێک یان هەمووی ″بەشی دەرەکیی ئەندامی زاوزێی مێیینە″ کە هیچ قازانجێکی بۆ تەندروستیی کچان و ژنان نییە. خەتەنەکردن دەتوانێت ببێتە هۆی: ۱.  خوێنبەربوون. ۲. کێشەی میزکردن و دواتر هەڵاوسانی میزەڵدان. ۳. کێشە و گرفت لە منداڵبوون و مەترسیی مردنی ئەو منداڵانەی کە لەدایک دەبن. لە ئێستادا لە ۳۰ وڵاتی پارزەویی ئەفریقا، زیاتر بخوێنەوە…

باکووری کوردستان لەژێر هەڵاواردنێکی مەترسیداردایە

  بەپێی هەواڵەکان تا ئێستا زیاتر لە ۱۲۸ ملیۆن کەس لە ۷۳ وڵاتدا پێکوتەی کۆرۆنایان بەکار هێناوە. بەپێی توێژینەوەکان ڕێژەی ڤاکسیناسیۆن لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە ٤ ملیۆن دەوز لە ڕۆژدایە. تا ئێستا ئەمریکا، چین و ئیسراییل لە پلەی یەکەم تا سێهەمی ئەو وڵاتانەدان کە زیاترین ڕێژەی بەکارهێنانی پێکوتەیان هەبووە. لە ئەمریکادا بەم خێراییەی ئێستاوە زیاتر بخوێنەوە…

دوورگەی ٢٥ ملیار پاوندیی وزە لە دانمارک

دوورگەی ٢٥ ملیار پاوندیی وزە لە دانمارک دوورگەیەکی دەستکرد لە وڵاتی دانمارک وەک یەکەمین دوورگەی هێزی جیهان و هەروەها وەک گەورەترین پرۆژەی بیناسازیی مێژووی ئەم وڵاتە، دەبێتە دەروازەی وزەی پاک لە دەریای باکوور. حکوومەتی دانمارک بڕیاری دا زۆربەی تێچووی پرۆژەیەکی ٢٥ ملیار پاوندی لە ئەستۆ بگرێت کە بە نیازە لەناو ئاوی دەریای باکوور بە مەودای زیاتر بخوێنەوە…

بۆ یەکەمجار، بڵاوبوونەوەی خۆڕایی و سەرهێڵی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

هۆژین، تەنیا گۆڤاری زانستی گشتیی کوردییە کە بە ژمارەی پێوانەی نێونەتەوەیی ISSN دەستنیشان کراوە. بەردەنگی گۆڤار، کۆمەڵگەی کوردستانە بەگشتی. لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە ژمارە ۹ و ۱۰ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین بخوێنەوە و گوێی بۆ ڕاگرە: https://hojan.org/j09/ گۆڤار لە ئێمە و بڵاوکردنەوە لە ئێوە. 😊 چاوەڕوانی تێبینییەکانتانین.

دۆزینەوەی مۆمیاکراوێک بە زمانی زێڕینەوە

شوێنەوارناسان لە ناوچەیەکی میسری کۆندا مۆمیاکراوێکیان دۆزیوەتەوە کە هیی ۲۰۰۰ ساڵ لەمەوپێشە و زمانێکی زێڕینی هەیە. بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ″ئاسەوارە مێژووییەکانی میسر″، لەوانەیە زمانی زێڕینیان بۆ ئەوە دروست کردبێت کە مۆمیاکراوان لە ژیانی پاش مردندا بتوانن قسە بکەن. بۆ نموونە ئەگەر مۆمیاکراو لەگەڵ خودای جیهانی مردووان واتە ″ئۆسایرێس″ ڕووبەڕوو ببێتەوە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم زمانە زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەریی ۹۱%ی ڤاکسینی ڕووسی

🔴 کاریگەریی ۹۱%ی ڤاکسینی ڕووسی بەپێی وتارێک کە ئەمڕۆ لە گۆڤاری بەناوبانگی لەنسێت بڵاو بووەتەوە، لە فازی سێهەمی پێکوتەی ڕووسیی سپوتنیکی V، و دوای توێژینەوەی سەرەتایی لەسەر نزیکەی ۲۰ هەزار کەس، کاریگەریی ۹۱ لەسەدی بۆ ئەم پێکوتەیە تۆمار کراوە. ئەم ئەنجامە سەرەتاییە، ھەواڵێکی زۆر هیوابەخشە بۆ شەڕی دژ بە کۆرۆنا. ئەم پێکوتەیە دەبێت لە دوو زیاتر بخوێنەوە…

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٢ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین 

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارە ١٢ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین گۆڤاری زانستیی ھۆژین داوا لە سەرجەم توێژەران، زانستمەندان، نووسەران، و خوێندکارانی کوردستان دەکات کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان بەپێی چوارچێوەی دیاریکراو و لە کاتی دیاریکراودا بنێرن بۆ ئێمە بە مەبەستی بڵاوبوونەوە لە ژمارە ١٢ی گۆڤاردا. ژمارەی ١٢یەم لە کۆتایی هاوینی داھاتوودا چاپ و بڵاو دەبێتەوە. ‼️جێی ئاماژەیە زیاتر بخوێنەوە…

پێشکەوتنی وزە جێگرەوەکان بە نیسبەت سووتەمەنییە فوسیلییەکان له ئەورووپا

وزە جێگرەوەکان لە ساڵی ۲۰۲۰دا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئەورووپا له سووتەمەنییە فوسیلییەکان وەپێش کەوتن. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانە، بەرهەمهێنانی ۳٨٪ی کارەبا لە ڕێگەی وزە جێگرەوەکان بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمهێنانی ۳۷٪ی کارەبا لە سووتەمەنییە فوسیلییەکان، نیشان دەدات کە ساڵی ڕابردوو، وزە جێگرەوەکان ڕۆڵێکی بەرچاوتریان هەبووە بۆ دابینکردنی وزەی پێویست بۆ ژیانی مرۆڤ! لە ساڵی ۲۰۱٥ەوە لە زیاتر بخوێنەوە…

ئیفلیجی بەهۆی ئازاری مۆخی بڕبڕەوە، یەکێک لەو نەخۆشییانە بوو کە تا ئێستاکە چارەسەری نەبوو.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری نەیچێردا بڵاو بووەتەوە، بۆ یەکەمجار زانستمەندان توانییان مشکێکی ئیفلیج بخەنەوە سەر پێ. کلیلی ئەم سەرکەوتنە، پڕۆتینی هایپر-ئینتێرلوکین-٦ە کە خانە دەمارییەکان هان دەدات دووبارە بەرهەم بێنەوە. ئازاری مۆخی بڕبڕە، بە هۆی وەرزش یان ڕووداوەکانی هاتوچۆ، زۆربەی کات دەبێتە هۆی ئیفلیجیی هەتاهەتایی بەشی خوارەوەی لەش و قاچەکان. لەم بابەتەدا ئاکسۆنەکان ئازار زیاتر بخوێنەوە…

هەموو پلاستیکی جیهان

ئەگەر بتوانین بە قووڵایی ١٣ سەنتیمەتر لە سەرجەم زەوییە کشتوکاڵییەکانی جیهان هەڵکەنین و کۆی بکەینەوە، ئەوە تۆپێک بە تیرەی ٩٠ کیلۆمەترەوە دروست دەبێت. ئەوە کۆی گشتیی ئەو خۆڵە بەهێزەیە کە خۆراکی هەموو دونیای لێ بەرهەم دێت. بەداخەوە زۆربەی ئەو خۆڵە بە مایکرۆپلاستیک پیس بووە و ئەوەش کاریگەری دادەنێت لەسەر تەندروستیی مرۆڤ. کەڵکوەرگرتنی لەڕادەبەدەری مرۆڤ لە بەرهەمەکانی پێترۆشیمی بووەتە هۆی ئەوەی زیاتر بخوێنەوە…

ئێوەش بۆنی کتێب دەکەن؟

ڕەنگە ئێوەش پاش کڕینی هەر کتێبێکی نوێ یان پێش خوێندنەوەی کتێبە کۆنەکان، بۆنی پەڕەی کتێبەکان بکەن و هەستێکێ خۆشتان پێ بدات؛ بەڵام هۆکاری ئەوە چییە؟ زانایان سەبارەت بە بۆنی کتێبە کۆنەکان ئاماژەیان بە چەندین پێکهاتەی کیمیایی کردووە. پەڕەی کتێب لە ″سێلوولۆز″ و بڕێکی کەم ″لیگنین″ پێک هاتووە. کتێبە کۆنەکان زیاتر بۆنی ڤانیل، بادام و قاوە زیاتر بخوێنەوە…

پیسبوونی ژینگە

💢پیسبوونی ژینگه پیسبوونی ژینگە یان پیسکردنی ژینگە لە ڕێگەی هەندێک ماددەی زیانبەخش ڕوو دەدات کە ئەم ماددە زیانبەخشانە دەتوانن لە سروشت یان لە چالاکیی مرۆڤەوە سەرچاوە بگرن. ئەم ماددە زیانبەخشانە کە پێیان دەوترێت پیسکەرەکان، دەبنە هۆی گۆڕان و نزمبوونەوەی کوالێتی هەوا، ئاو و خاک. پیسبوونی ژینگە کێشەیەکی جیهانییە، ئاو و هەوا، پیسییەکان دەگوازنەوە و بەم زیاتر بخوێنەوە…

کۆرۆنای گوریلاکان

  تێستی کۆرۆنای چەند گوریلا لە پارکێکی ئاژەڵان له سەندیاگۆ ئەرێنی بووە و هەندێک لە نیشانەکانیان تێدا بینراوە. باوەڕیان وایە هەشت گوریلا کە لەم پارکەدا پێکەوە دەژین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تەنانەت هەندێکیان کۆخە دەکەن. دەوترێت ئەم ڤایرۆسە لە یەکێک لە ئەندامانی چاودێریی پارکەکە کە تێستی کۆرۆناکەی ئەرێنی بووە گوازراوەتەوە بۆ گۆریلاکان. بەڕێوەبەری پارکەکە زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەریی لاوازی پێکوتەی چینیی سینۆڤاک

کاریگەریی لاوازی پێکوتەی چینیی سینۆڤاک بەپێی دوایین توێژینەوەیەک کە لە بەڕازیل لەسەر پێکوتەی دژە کۆرۆنای سینۆڤاکی چین کراوە، کاریگەریی ئەم پێکوتەیە تەنیا ٥٠ لەسەدە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەوەپێش توێژینەوەیەک لە تورکیە کاریگەریی ئەم پێکوتەیەی نزیکەی ٩٠ لەسەد نیشان دابوو. ئەمە نیشان دەدات کە توێژینەوە لەسەر پێکوتەکان تا چ ڕادەیەک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر زیاتر بخوێنەوە…

خەڵاتی ۲۰۲۰ی ڕۆزنبلێس بە زانای کورد، هێرش ئەمینی بەخشرا.

ئەنستیتۆی هۆکارە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستی (EHI) خەڵاتێکی بە ناو ڕۆزنبلێس هەیە کە بۆ کەسانێک کە پڕۆفیسۆری یاریدەرن و لەسەر کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا توێژینەوەیان هەیە بۆ یەک دوو پڕۆژەیان ٥۰۰،۰۰۰ دۆلار دابین دەکات. خەڵاتی ڕۆزنبلێسی ۲۰۲۰ بە سێ کەس به ناوەکانی، هێرش ئەمینی، جۆزێف ئانتۆنێلی و ڕافایێل ئارکوو دەدرێت. هێرش ئەمینی پڕۆفیسۆری یاریدەری بەشی تەندروستیی گشتیی زیاتر بخوێنەوە…

ڕێویی سووری کوردستان، چقڵی چاوی فاشیستان

🦊 ڕێویی سووری کوردستان، چقڵی چاوی فاشیستان ⁉️ ئایا دەزانن تورکیا لە ساڵی ۲۰۰٥دا ناوی زانستیی سێ ئاژەڵی سڕیوەتەوە؟! ڕێکخراوەی ژینگەی تورکیا ناوی زانستیی ڕێویی سوور، پەزەکێفی و ئاسکی گۆڕیوە. تورکیا بە هۆی کێشە لەگەڵ کوردستان و ئەرمەنستان ناوی ئەم ئاژەڵانەی گۆڕیوە. بۆ نموونە ڕێویی سووری کوردستان واتە Vulpes Vulpes Kurdistanica، ناوی کوردستانی لێ سڕاوەتەوە زیاتر بخوێنەوە…

چەمانەوەی ڕووناکی چییە؟

لە تیۆریی ڕێژەیی گشتیی “ئاینشتاین”دا، دیاردەیەک هەیە پێی دەوترێت چەمانەوەی ڕووناکی، یان شکانەوەی ڕووناکی کە پێمان دەڵێت ڕووناکی بە شێوەی هێڵێکی ڕاست پێمان ناگات بەڵکوو لار دەبێتەوە؛ ئەمە چ واتایەک دەگەیێنێت؟ هەرچەندە ڕووناکی بارستای نییە بەڵام هێزی ڕاکێشانێک کە بارستاییەکی دیاریکراو لە کات و شوێنێکی تایبەتدا دروستی دەکات، کاریگەری هەیە لە سەر ئاراستەی ڕووناکی. کاتێک تیشکی ڕووناکیی ئەستێرەیەکی زۆر دوور بەرەو ئێمە دێت، زیاتر بخوێنەوە…

خێراتر خولانەوەی زەوی

  زانایان لە تەواوی دنیادا دەڵێن کە لەم دواییانەدا، زەوی لە دەوری خۆیدا، خێراتر دەخولێتەوە. لە درێژەی مێژووی مرۆڤدا، یەک ڕۆژ، ۲٤ کاتژمێر (٨۶٤۰۰ چرکه) تۆمار کراوە. لەم چەن دەیەی ڕابردوودا، پێشکەوتنی کاتژمێری ئەتۆمیک (گەردیلەیی) ڕێگەی داوە کە گۆڕانی کات لە ئاستی میلی‌چرکەشدا تۆمار بکرێت؛ ئەمە بوو بەهۆی ئەوە کە بزانن خولانەوەی زەوی، زۆرتر لەوەی زیاتر بخوێنەوە…

“تۆ” کێی؟

https://hojan.org/wp-content/uploads/2021/01/p10-last-75-.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە “تۆ” کێی؟ ئایا “تۆ” هەر لەش و جەستەکەتی؟ وەڵامەکەت ئەرێنییە؟ پێت وایە “تۆ”ی چەند ساڵ لەمەوبەر، لەگەڵ “تۆ”ی ئێستا هەر یەک کەسە؟ بەڵێ!؟ بەڵام تا چ ڕادەیەک لەو وەڵامەت دڵنیایت؟   ئەی پێت وایە ئەوە پرسیارانە مانادارن؟   ئەگەر خانەکانی جەستەت جیا بکرێنەوە و بخرێنە ژینگەیەکی گونجاو، بۆ ماوەیەک درێژە زیاتر بخوێنەوە...

بەڕاستی ۹۹٪ی جینەکانی مرۆڤ و مەیموون یەکێکن؟!

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/98-mb-p9.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە بەڕاستی ۹۹٪ی جینەکانی مرۆڤ و مەیموون یەکێکن؟! دەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکار پەیام دەوڵەتی وەرگێڕ و بێژەر زانا بەرزگەری ئامادەکردنی ڤیدیۆ سروە ئەمین ساڵحی بەرپرسی هەڵەگری نەسیم حاجی حەسەنی بەرپرسی بێژەری هاوڕێ حوسەینی چاودێری زمانی ئەحمەد عەلی بەرپرسی میدیایی هادی ڕەحمان پەنا بەرپرسی گشتی سەرچاوە Kurzgesagt پاڵپشتیی هۆژبین لە ئێستادا پڕۆژەی هۆژبین زیاتر بخوێنەوە...

پێکوتەی ئاکسفۆرد-ئاسترازێنێکا

بەریتانیا وەک یەکەم وڵات بە فەرمی ڕێگە دەدات پێکوتەی ئاسترازێنێکا، بەرهەمهاتوو لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، بۆ کۆڤید-۱۹ کەڵکی لێ وەربگیرێت. پێکوتەکە بە چ شێوەیەک بەکار دەبرێت؟ لە دوو دۆزدا بەکار دەبرێت و دۆزی دووهەم ۴ تا ۱۲ حەوتە پاش دۆزی یەکەم دەوەشێنرێت. تایبەتمەندییەکانی پێکوتەی ئاکسفۆرد-ئاسترازێنێکا چییە؟ – بە بەراوەرد لەگەڵ پێکوتەی فایزر و مۆدێرنا، نزیکەی دە زیاتر بخوێنەوە…

ئەمڕۆ (۲۰۲۰/۱۲/۳۰) ڕۆژی لەدایکبوونی توو یوویوو ژنە زانای چینی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ۲۰۱٥یە.

  ئەمڕۆ (۲۰۲۰/۱۲/۳۰) ڕۆژی لەدایکبوونی توو یوویوو ژنە زانای چینی، براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ۲۰۱٥یە. توو یوویوو بە توێژینەوە لەسەر دەرمانە گیاییە نەریتییەکان مادەیەکی به ناوی ئارتێمیسینینی دەرهێنا. تێبینی: ئارتێمیسینین دەبێتە هۆی کۆنترۆڵکردنی مشەخۆری مالاڕیا artemisinin ئارتێمیسینین Tu Youyou توو یوویوو سەرچاوە: https://www.instagram.com/p/CJarsnWgh3X/?igshid=1rordlywmwqjd

کورتەی هەواڵە زانستییەکان

https://hojan.org/wp-content/uploads/2021/01/video_2021-01-02_10-39-23.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١- پسپۆڕان دەڵێن ڤایرۆسی کڕۆنای بازدراوی ئینگلیزی، جێی نیگەرانییە بەڵام ترسێنەر و سامناک نییە. بە پێی توێژینەوەکان ڤایرۆسە نوێیەکە دەتوانێ خێراتر تەشەنە بکات و زووتر بڵاو بێتەوە بەڵام ئەو پێکوتە و ڤاکسینانەی کە لەم دواییانەدا بەکار هاتوون کاردانەوەیەکی باشیان دژی ئەم چەشنە ڤایرۆسەش هەبووە. ٢- ڕێژەی پارێزراویی بەکۆمەڵ پێوستە بە زیاتر بخوێنەوە...

بەرپرسیارەتیی گۆڕانکاریی ئاووهەوای زەوی لە ئەستۆی کێیە؟

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/Sequence-01-2.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە بەرپرسیارەتیی گۆڕانکاریی ئاووهەوای زەوی لە ئەستۆی کێیە؟ ڕێژەی بڵاوبوونەوەی گازە گوڵخانەییەکان لە کاتی شۆڕشی پیشەسازییەوە تا ئێستا چەندە بووە؟ لە ئەمڕۆکەدا کام وڵات زۆرترین کاربۆن دی ئۆکساید بڵاو دەکاتەوە؟ کۆی بڵاوکردنەوەی کاربۆن دی ئۆکساید کام وڵات لە درێژەی مێژوو زۆرتر بووە؟ کام وڵات زۆرترین ڕادەی بڵاوکردنەوەی کاربۆن دی ئۆکسایدی هەیە زیاتر بخوێنەوە...

کورتەی هەواڵە زانستییەکان

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hewal6l.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١-زانایان لە توێژینەوەیەکدا دەریانخستووە کە کۆڤید-۱۹ بە چ شێوەیەک لە مشکێکی تاقیگە دەبێتە هۆی سستیی چەندین ئەندامی لەش. پسپۆڕێکی دڵ دەڵێت ئەم نموونە مشکە بۆ توێژینەوە سەبارەت بە کۆرۆنا لەسەر سیستەمێکی زیندوو، ئامرازێکی زۆر بەهێزە. ٢-لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر نەخۆشیی ئاڵزایمێر کراوە، دەرکەوتووە؛ دەکرێت هەر لە سەرەتاوە پێش ئەوەیکە شانەی زیاتر بخوێنەوە...

Perwerde bi rêya zimanê yekimê çiqas karîgr e? 

Perwerde bi rêya zimanê yekimê çiqas karîgr e? Lêkolînek li ser xwendevanên seretayî ku ji perwerde bi zimanê dayikê bêpar mane hatiye kirin. Ligor vê lêkolînê wan kesan di qonaxên jiyan a xwe de ji aliyê kesayetî û şonas û têgihiştin ji hinek  peyvan rastî pirsgirêkan hatine. Ligor vê lêkolînê ew zarokên ku zimanê wan زیاتر بخوێنەوە…

پیسبوونی ئاو

  پیسبوونی ئاو چییە؟ کاتێک کە مادەی کیمیایی زیانبەخش لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەبێت پێی دەڵێن پیسبوونی ئاو. تەنانەت گەر ئاوەکە تێکەڵ بێت لەگەڵ کەفاوی شوشتنگەی چێشتخانەی ماڵەکەتان پێی دەوترێت پیساو یان ئاوی پیس. تۆ ناتوانیت ئەم ئاوە بخۆیتەوە و هەروەها بۆ ئاژەڵەکانیش زیانبەخشە. هۆکارەکانی پیسبوونی ئاو پیسبوونی ئاو دوو هۆکاری هەیە؛ یەکەم هۆکاری سروشتی، دووەم زیاتر بخوێنەوە…

هۆکاری گۆڕانی وەرزەکان؟

ساڵی زەوی بە چوار وەرزی بەهار، هاوین، پاییز و زستان دابەش بووە. وەرزەکان دەبنە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوا و ژینگەی ئێمە. گۆڕانی وەرزەکان بە هۆی لاربوونی تەوەری زەوی ڕوو دەدات. شوێنی ژیانی ئێمە، واتە زەوی لە یەک ساڵدا کە ۳٦٥ ڕۆژە، سووڕێکی تەواوی بە دەوری خۆردا هەیە. ئەو بڕە تیشکەی خۆر کە هەر بەشێکی زیاتر بخوێنەوە…

گووران (پەرەسەندن – Evolution)

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hojbin-01-1.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە جۆر یان چەشن چییە؟ ئاژەڵەکان بە چ شێوەیەک پەرە دەستێنن؟ مووتاسیۆن یان بازدان چییە و چ ڕۆڵێکی لە پەرەسەندندا هەیە؟ دەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکار نەسیبە بارانی وەرگێڕ فریا ڕەش ئەحمەدی بێژەر زانا بەرزگەری ئامادەکردنی ڤیدیۆ سروە ئەمین ساڵحی چاودێری زمانی ئەحمەد عەلی بەرپرسی میدیایی هادی ڕەحمان پەنا بەرپرسی گشتی سەرچاوە Kurzgesagt زیاتر بخوێنەوە...

کورتەی هەواڵە زانستییەکان

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hewal-51.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. سەرەتا هەواڵەکانی کۆرۆنا؛ ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕێگەی بەوە دا کە پێکوتەی فایزر-بایۆ.ئێن.تێک لەم وڵاتەدا بەکار بهێنرێت. ملیۆنان دۆز لەم پێکوتەیە گەیشتووەتە ئەمریکا. ٢. لە وڵاتی سەنگاپوور منداڵێک بە دژەتەنی کۆرۆناوە لەدایک بوو. دایکی منداڵەکە لە کاتی دووگیانبووندا تووشی کۆرۆنا ببوو. ٣. پسپۆڕانی ئیتالی و ئەمریکی دەڵێن کە زیاتر بخوێنەوە...

ئایا دەتوانین تەواوی پێداویستیی وزەی جیهان لە تیشکی خۆر دابین بکەین؟

ئایا دەتوانین تەواوی پێداویستیی وزەی جیهان لە تیشکی خۆر دابین بکەین؟ وەڵامی ئەم پرسیارە بە کورتی یەک وشەیە: بەڵێ بەڵام بۆ سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر بە جۆرێک لە سەددا سەدی پێداویستیی جیهان دابین بێت، چەندە پانێڵی خۆری پێویستە؟ بۆ زانینی ئەوەی کە خۆر چەندە وزە دەگەیەنێتە زەوی، وشکانییەک بە ڕووبەری یەک مایلی دوو جا (1sq.mi) بهێننە پێش چاو، ئەو وزەیەی تیشکی خۆر لە ماوەی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت؟

بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت؟ 😍🐿 سمۆرەکان یەکێک لەو ئاژەڵانەن کە زۆر لە ژیانی مۆدێرنی شاری و دەوروبەری شارمان دەبینرێن، هەروەها بەشێکی گرنگن لەو ئێکوسیستمەی کە تێیدا دەژین. کەوایە بۆچی دەبێت سمۆرەکانمان خۆش بوێت؟ لە پێنج هۆکاردا باسی دەکەین: ۱. جووینی زۆری خواردەمەنی کە زۆر شیرینیان دەکات یەک هۆی هەیە: ددانەکانی پێشەوەی سمۆرە بەردەوام لە گەشەدایە، گەر شتێک نەجوون ددانەکانیان بەرەو کاکیلەی خوارەوە دەچن، بۆیە بۆ پێشگیری لەم زیاتر بخوێنەوە…

ژمارەی دانیشتووانی زەوی بەرەو تەقینەوەیە؟!

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/50-mb.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە ژمارەی دانیشتووانی زەوی بەرەو تەقینەوەیە؟! ئایا دەزانن چەند سەدە لەمەوبەر ژمارەی دانیشتووانی زەوی بەرەو چ ئاقارێک دەڕۆیشت؟ شۆڕشی پیشەسازی چ کاریگەرییەکی هەبوو لەسەر ژمارەی منداڵانی هەر بنەماڵەیەک؟ ڕۆڵی ژنان لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی زاوزێ و ژمارەی دانیشتووانی زەوی چۆن بوو؟ سیاسەتەکانی کۆنترۆڵ لەلایەن حکوومەتەکانەوە چۆن بەڕێوە دەچوو؟ لەم ئاڵقەی هۆژبین، وەڵامی زیاتر بخوێنەوە...

ئوسترالیا بە هەبوونی گەورەترین وێستگەی هێزی خۆریی جیهان، کارەبای سەنگاپوور دابین دەکات.

ئوسترالیا بە هەبوونی گەورەترین وێستگەی هێزی خۆریی جیهان، کارەبای سەنگاپوور دابین دەکات. لە وڵاتی ئوسترالیا مەزرایەکی بەخێوکردنی مانگا، دەبێتە گەورەترین وێستگەی کارەبای خۆر کە بڕیارە زۆربەی بەرهەمەکەی بنێردرێت بۆ وڵاتی سەنگاپوور. ئەم وێستگەیە لە هەرێمی باکووری ئوسترالیا هەڵکەوتووە، بە ڕووبەری ١٢٠٠٠ هێکتار، کارەبای سەرانسەری ئەم هەرێمە دابین دەکات. بە بایەخی ٢٠ ملیار دۆلار و بەرهەم زیاتر بخوێنەوە...

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی حەوتەی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/he.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. لە توێژینەوەیەکدا کە لە ژۆرناڵی نەیچردا بڵاو بووەتەوە، دەرکەوتووە دەرمانی ″مۆلنۆپیراڤیر″ دەتوانێت پێش بە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت. ٢. ڕووسیا لە ۷۰ نەخۆشخانەی وڵاتەکەی بەکارهێنانی پێکوتەی ″سپوتنێک-ڤی″ی دەست پێ کردووە. ئەم پێکوتەیە لە دوو #دۆزدا کە مەوداکەیان ۲۱ ڕۆژە بەکار دەهێنرێت. ٣. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە ئەگەر لە سەددا زیاتر بخوێنەوە...

دیزاین‌کردنی منداڵەکان لە داهاتوودا (بەشی ٢)

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/Sequence-01.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە ئایا دەتوانین پیربوون بوەستێنین یان پێچەوانەی بکەینەوە؟ ئێمە دەزانین کە لە سروشتدا چەندین ئاژەڵ هەن کە پیر نابن. ئایا دەتوانین چەند جینیان لێ قەرز بکەین بۆ خۆمان و چیتر ئێمەش پیر نەبین؟ ڕاستە ئێمە لە کۆتاییدا هەر دەمرین بەڵام ئایا دەکرێت لەجیاتی ئەوەی کە لە ٩٠ ساڵی و لە نەخۆشخانەدا زیاتر بخوێنەوە...

دیزاینکردنی منداڵەکان لە داهاتوودا (بەشی ١)

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hojbin-04.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە ئایا دەتوانین پیربوون بوەستێنین یان پێچەوانەی بکەینەوە؟ ئێمە دەزانین کە لە سروشتدا چەندین ئاژەڵ هەن کە پیر نابن. ئایا دەتوانین چەند جینیان لێ قەرز بکەین بۆ خۆمان و چیتر ئێمەش پیر نەبین؟ ڕاستە ئێمە لە کۆتاییدا هەر دەمرین بەڵام ئایا دەکرێت لەجیاتی ئەوەی کە لە ٩٠ ساڵی و لە نەخۆشخانەدا زیاتر بخوێنەوە...

دۆزینەوەی شوێنی بێناونیشان

  «کۆدی زیادە» یان PLUS Code وەک ناونیشانی شەقام وایە بۆ ئەو شوێنانەی کە ناونیشانیان نییە. لەبری ناونیشانەکان بە ناو و ژمارەکانی شەقامەوە، کۆدی زیادە لەسەر بنەمای هێڵی “پانی و درێژی” دانراوە و وەک ژمارە و پیت نمایش دەکرێت. ئەم کۆدە کورتە دەکرێت وەک ناونیشانی شەقام، بۆ ئەو شوێنانەی ناونیشانی نییە بەکار بهێنرێت. کردنەوەی کۆدی زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی ئاژەڵان کۆرپەکانیان دەخۆن؟

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hojbin-03.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە کام ئاژەڵانە منداڵی خۆیان دەخۆن؟ هۆکاری خواردنی بەرەی داهاتوو چییە؟ هەمستر و ئاژەڵانی دیکە چ کاتێک منداڵانی خۆیان دەخۆن؟ دەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکار پەیام دەوڵەتی بێژەر و وەرگێڕ زانا بەرزگەری ئامادەکردنی ڤیدیۆ هاوڕێ حوسەینی چاودێری زمانی هادی ڕەحمان پەنا بەرپرسی گشتی سەرچاوە MinuteEarth  پاڵپشتیی هۆژبین لە ئێستادا پڕۆژەی هۆژبین تا ڕادەیەکی زیاتر بخوێنەوە...

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی حەوتەی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/IMG_20201203_215644_929.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە لە پەیوەندیی خۆشەویستیدا، لێککەوتنی جەستەیی وەکوو دەستەملان و لەئامێزگرتن، تەندروستی باشتر دەکات و سترێس و دڵەڕاوکێ دادەبەزێنێت. ٢. زانایان بۆ یەکەم جار بە کەڵکوەرگرتن لە دەرمانی ئوکسیجنی هایپێرباریک (HBOT)، ڕەوتی پیری لە مرۆڤەکاندا پێچەوانە دەکەنەوە. ٣. مێرووناسان مێروولەیەکی ناسراو بە ″گەڵاقرتێنەر″یان دۆزیوەتەوە کە بە کەڵکوەرگرتن لە زیاتر بخوێنەوە...

‌تاک-هاوسەرخوازی لە جیهانی ئاژەڵەکاندا؟

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hojbin-02.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە تاک-هاوسەرخوازی لە جیهانی ئاژەڵاندا چۆناوچۆنە؟ لە سەدا چەندی باڵندەکان و شیردەرەکان تاک-هاوسەرخوازن؟ بێوەفاترین چەشنی باڵندەکان ناویان چییە؟ دەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکار نەسیم حاجی حەسەنی بێژەر زانا بەرزگەری ئامادەکردنی ڤیدیۆ هاوڕێ حوسەینی چاودێری زمانی هادی ڕەحمان پەنا بەرپرسی گشتی و وەرگێڕ سەرچاوە MinuteEarth  پاڵپشتیی هۆژبین لە ئێستادا پڕۆژەی هۆژبین تا ڕادەیەکی زۆر زیاتر بخوێنەوە...

پێواژۆی زمانی سروشتی بۆ زمانی کوردی

پێواژۆی زمانی سروشتی (بە ئینگلیزی Natural Language Processing) لقێکی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا زمانناسی و ژیریی دەستکرد بە کار دەھێنرێت تا کۆمپیوتەر بتوانێت لە زمانی ئاسایی تێبگات. مەبەست لە زمانی سروشتی، زمانی ئاسایی خەڵکە. بۆ نموونە، زمانی کوردی یاخود ھەر زمانێکی دیکە کە مرۆڤ بە کاری دەھێنن. بەشێکی گرنگی زانستی کۆمپیوتەرە کە تێیدا ماشین فێر زیاتر بخوێنەوە…

ژیان چییە؟

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/12/hojbin-01-1.mp4 شرۆڤەدەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکارسەرچاوەپاڵپشتیی هۆژبینشرۆڤە ژیان چییە؟ ئایا دی.ئێن.ئەی ژیانە؟ جیاوازیی شتی مردوو و زیندوو چییە؟ ڤایرۆسەکان زیندوون یان مردوو؟ جیاوازیی مرۆڤ و زیندەوەرانی دیکە چییە؟ دەقی ڤیدیۆتیمی ئامادەکار هێمن موحەمەدیان وەرگێڕ نەسیم حاجی حەسەنی بێژەر زانا بەرزگەری ئامادەکردنی ڤیدیۆ سروە ئەمین ساڵحی چاودێری زمانی هادی ڕەحمان پەنا بەرپرسی گشتی سەرچاوە Kurzgesagt پاڵپشتیی هۆژبین لە زیاتر بخوێنەوە...

پەرەسەندنی گیاکان

  لەم وێنەیەدا چی دەبینیت(وێنەی C و D)؟ گیایەک بە نێوی Fritillaria delavayi کە لە وڵاتی چیندا وەکوو دەرمان کەڵکی لێ وەردەگرن بەم شێوەیە پەرەی سەندووە و لەو ناوچانەی کە زیاتر دروێنە دەکرێت، خۆی شاردووەتەوە. سەیری وێنەی دووەم (وێنەی A و B) بکە، گیاکە هی ناوچەیەکی دیکەیە کە دروێنەکردن لەوێدا کەمترە و بۆیە سەوز دەکاتەوە. زیاتر بخوێنەوە…

نهێنیی دڵخۆشی چییە؟

نهێنیی دڵخۆشی چییە؟ لە توێژینەوەیەکی دەروونناسیدا تێدەکۆشن وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە. دوو ڕوانگە هەیە: ١. هەستی گونجاو: ئەرەستوو دەڵێت هەرچی ئێمە زیاتر ئەو هەستانە ئەزموون بکەین کە خۆمان دەمانهەوێت، زیاتر دڵخۆش دەبین، جیا لەوەی کە ئەو هەستانە نەفرەت بن یان ئەوین، باش بن یان خراپ! دەکرێت ترس و تووڕەیی بن! ٢. ڕوانگەیەکی تر ئەوەیە ئەو کەسانە زیاتر بخوێنەوە…

وێنەی کەسانێک ببینن کە بوونیان نییە

وێنەی کەسانێک ببینن کە بوونیان نییە! ماڵپەڕێک بە پاڵپشتیی گەورە کۆمپانیای NVIDIA ساز کراوە کە بە کەڵکوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد دەموچاوی مرۆڤ دروست دەکات. ئەم پڕۆژەیە لە ژیریی دەستکرد بۆ سازکردنی ئەم وێنانە کەڵک وەردەگرێت کە هی کەس نین و هیچ بوونێکی بەدەر لەم وێنەیان نییە. هەروەها کۆدی بەرنامەکەش لەسەر گیتهاب لەبەر دەستە. ئێوەش دەتوانن زیاتر بخوێنەوە…

هۆژین لە دووهەمین پیشانگەی کتێبی سلێمانی

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی دە ڕۆژی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/11/IMG_20201125_200233_171.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. هەواڵە دڵخۆشکەرەکان سەبارەت بە پێکوتەی کۆرۆنا بەردەوامە. پاش هەواڵی پێکوتەی کۆمپانییەکانی ″بایۆ.ئێن.تێک″ و ″فایزەر″ ئەم جارە پێکوتەی ″کۆمپانیی مۆدێرنا″ دوای تاقیکردنەوە لەسەر ۳۰ هەزار کەس، لە سەتا ٩٤.٥ی کاریگەریی بووە. ٢. دەرمانێکی نوێی شەکرە بەرهەم هاتووە کە دەتوانێت سستیی دڵی نەخۆشە شەکرەییەکان و نەخۆشەکانی دیکە چارەسەر بکات. ٣. ئەندازیاران زیاتر بخوێنەوە...

٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

🧡ئەمڕۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە. 🌐بەپێی خەمڵاندنی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی؛ لە هەر سێ ژن یەکێکیان لەلایەن هاوژینی خۆی، توندوتیژیی فیزیکی یان سێکسیی ئەزموون کردووە. ❗️جێگەی ئاماژەیە نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ مەترسیی توندوتیژی، بەتایبەت ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنانی لە ماڵەوە بردووەتە سەرەوە.

ڕۆبۆتێک بۆ پیتاندنی هێلکۆکە

ڕۆبۆتێک بۆ پیتاندنی ھێلکۆکە نەزۆکی لە مرۆڤدا لەوانەیە زۆر ھۆکار و فاکتەری تایبەت بە خۆی ھەبێت، زۆربەی ئەو فاکتەرانەش لە مێیینەدان، بۆ نموونە خراپیی کوالێتی ھێلکۆکە، یان ھەوکردنی ناوپۆشی منداڵدان (تێکچوونی منداڵدان) یاخود زیادبوونی تەمەن، بەڵام لە ٪‏٢٠ ھۆکارەکان لەوانەیە کارەکتەری نێرینەی لەسەر بێت، وەک کەمیی ژمارەی تۆوەکان، دروستبوونی ناتەواویی توو، خاوی تۆو لە مەلەکردن زیاتر بخوێنەوە…

بچووکترین کۆمپیوتەری جیهان

👌بچوکترین کۆمپیوتەری جیهان لە زانکۆی میشیگان دروست کراوە. ❓لات پرسیارە کە ئەو شتە سپییە چییە لە پەنایەتی؟ 😱ئەوە دەنکێک برینجە! سەرچاوە: https://bit.ly/2SGzG0N  

شێرپەنجەی مەمک

  شێرپەنجەی مەمک شێرپەنجەی مەمک بریتییە لەو شێرپەنجەیەی کە لە خانەکانی هەر دوو مەمک دروست دەبێت. هەروەها شێرپەنجەی مەمک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕووی تووشبوون لە ئافرەتاندا لەدوای شێرپەنجەی پێست دێت. لەوانەیە شێرپەنجەی مەمک تووشی ئافرەتان و تووشی پیاوان بێت، بەڵام زیاتر لە ئافرەتاندا باوە. بڵاوکردنەوەی هۆشدارییەکان سەبارەت بە شێرپەنجەی مەمک و کۆمەڵێک توێژینەوە لەلایەن ناوەندە پزیشکییەکان هاوکار بوون لە دیاریکردنی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردنی، هەروەها نزمبوونەوەی کەیسەکانی مردن بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر بخوێنەوە…

مرۆڤخۆری، نەریتێکی ترسێنەر

١. باوباپیری پێشمێژووی مرۆڤ مرۆڤخۆری دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی باوباپیری مرۆڤ. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ژۆرناڵی پەرەسەندنی مرۆڤ بڵاو بووەوە، نزیکەی ۹۰۰۰۰۰ هەزار ساڵ لەمەوپێش لە وڵاتی سپانیای ئێستادا، هۆمۆ ئەنتێسێسێر، یەکێک لە خزمەکانی مرۆڤ، گۆشتی چەشنێکی دیکەی مرۆڤی خواردووە. هاوچەشنەکانیان لەبەر ئەوەی کە بژوێن بوون و بە ئاسانی ڕاو دەکران، بژاردەیەکی باش زیاتر بخوێنەوە…

سەرچاوەیەکی بەنرخی بیرکاری لەلایەن پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکارەوە

کاناڵی قوتابخانەی کوردیی بیرکاری “Kurdish mathematics school” کاناڵێکی یوتیوبە لە بواری بیرکاریدا کە لە لایەن پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکارەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت. لەم کاناڵەدا پ. بیرکار و زانایانی تری کورد بە زمانی کوردی لەسەر بابەتەکانی بیرکاری باس دەکەن. هاوکات زانایانی گەورەی جیهانیش بە زمانی ئینگلیسی و تایبەت بە کاناڵاکە ڤیدیۆکانیان بڵاو دەکەنەوە. https://m.youtube.com/channel/UC_fwYJ74fSbTO5gCKzSCfGQ

کاسەسەری دوو ملیۆن ساڵەی ئامۆزای مرۆڤ دۆزرایەوە

کاسەسەری دوو ملیۆن ساڵەی خزمی مرۆڤ لە ئەفریقای باشوور لە لایەن تیمێکی ئۆسترالیایی دۆزرایەوە. کاسەسەرەکە هی ″پارانترۆپوس ڕۆبوستوس″ێکی نێرە کە لە خزمەکانی ″هۆمۆ ئێرەکتوس″ واتە باوباپیری ئێمەیە. هەر دوو چەشنەکە لە سەردەمێکدا ژیاون بەڵام پارانترۆپوس لەناو چووە. پارانترۆپوس بەهۆی ددانی گەورە و مێشکی بچووکەوە جیاواز بوو لەگەڵ هۆمۆ ئێرەکتوس کە مێشکی گەورە و ددانی بچووکی زیاتر بخوێنەوە…

چێشتخانەکان، قاوەخانەکان و یانە وەرزشییەکان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزی بەهار، لە ئەمریکادا بووە.

بە لەبەرچاوگرتنی جموجۆڵی ٩٨ ملیۆن کەس لە ڕێگەی زانیاریی مۆبایلەکانیانەوە؛ چێشتخانەکان، قاوەخانەکان (کافەکان) و یانە وەرزشییەکان وەک سەرەکیترین شوێنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناسران. چێشتخانەکان، قاوەخانەکان و یانە وەرزشییەکان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزی بەهار، لە ئەمریکادا بووە. پاش لەبەرچاوگرتنی جموجۆڵی مۆبایلی ٩٨ ملیۆن کەس لە ٥٥٣ هەزار شوێنی گشتی، توێژەران توانیان چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی زیاتر بخوێنەوە…

دەگمەنترین ماسیی جیهان ئەگەری هەیە لەناو بچێت.

دەگمەنترین ماسیی جیهان ئەگەری هەیە لەناو بچێت. ماسییەک بە نێوی ئەسپریت کە ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش هاتۆتە کایەوە، ساڵی ۱۹٥٦ لە لایەن خوێندکارێکی زیندەوەرناسی دۆزرایەوە و ماوەی چەند ساڵێکە ئەگەری قڕتێکەوتنی هەیە. مەزەندە دەکرێت هەژماری کۆی ئەم چەشنە لە نێوان ۱٠ بۆ ۱٥ ماسی بێت و وا دەردەکەوێت، لە درێژایی یەک کیلۆمەتریی ڕووباری بەردینی ڤالسان زیاتر بخوێنەوە…

ڕێکخراوەی FDA ڕێگەی بە دەرمانی تێکەڵاوی ڕێمدێسیڤێر و بریسایتنێب دا

  ڕێکخراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، ڕێگەی دا بە دەرمانی ڕێمدێسیڤێر و بریسایتنێب بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا. کەوابوو ئەم دەرمانە دەکرێت بۆ گەورەساڵان و منداڵانی گەورەتر لە دوو ساڵ کە پێویستیان بە ئۆکسیجنی تەواوکەر، هەواگۆڕکێی میکانیکی و ECMO هەیە، بەکار ببرێت. https://www.fda.gov/news-events/press-announcements/coronavirus-covid-19-update-fda-authorizes-drug-combination-treatment-covid-19

هەوکردنی سی (سییەسۆ)

هەوکردنی سی (سییەسۆ) هەوکردنی سی جۆرێک هەوکردنی مەترسیداری کۆئەندامی هەناسەیە کە هۆکارەکەی ڤایرۆس یان بەکتریایە. هەوکردنی سی دەتوانێت لە ئاستی کەم تا مەترسیدار لە هەموو تەمەنێکدا بەدی بکرێت و بەم جۆرە ببێت بە گەورەترین هۆکاری مردنی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا. هەوکردنی سی لە ساڵی 2017دا هۆکاری مردنی زیاتر لە 808000 منداڵی ژێر تەمەنی 5 ساڵ زیاتر بخوێنەوە…

لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، زۆر کەس خەمی قسەی خەڵکییەتی!!

لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، زۆر کەس خەمی قسەی خەڵکییەتی!! چۆن دەتوانین، پەرۆشی بۆچوونی خەڵک سەبارەت بە خۆمان نەبین؟ ئەگەر دەتهەوێت باشترینی خۆت بیت و لە بەرزترین ئاستی خۆتدا هەڵسوکەوت بکەیت، ترس لە قسەی خەڵک دەتوانێت تۆ بەرەو دواوە ببات. ترسی ئێمە لە قسەی خەڵک لە جیهانی مۆدێڕندا کەڵکەڵەیەکی نالۆژیکی و بێکەڵکە. ئەگەر تا دێت کەمتر گوێ زیاتر بخوێنەوە…

نەهەنگی شین گەورەترین ئاژەڵی مێژووی گۆی زەوییە.

نەهەنگی شین گەورەترین ئاژەڵی مێژووی گۆی زەوییە. ئەم ئاژەڵانە بە درێژیی ۳۳ مەتر و بە کێشی ۱۹۰ تەنەوە تەنیا تۆزێک لە ئاسمانگەڕی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چکۆلەترن. جێی ئاماژەیە کە هەر ئاژەڵێک بە قەبارەی نەهەنگی شینەوە لەسەر وشکانی، لەژێر کێشی خۆیدا ورد دەبێت. نەهەنگە شینەکان مامناوەندی دەتوانن ماوەی ۸۰ بۆ ۹۰ ساڵ بژین. نەهەنگە شینەکان دەتوانن زیاتر بخوێنەوە…

قازانجەکانی داربەڕوو

قازانجەکانی داربەڕوو لە دنیادا زیاتر لە ٦۰۰ جۆر داربەڕوو بوونی هەیە، بەگشتی بەڕوو وەک دارەکانی دیکە بارودۆخی ژینگە باشتر دەکات، زەوی فێنک دەکاتەوە، پاڵێوەری بایەکە کە لەناو گەڵاکانیەوە تێپەڕ دەبێت و بە بۆنەی ڕیشەکانیەوە دەبێتە هۆی پتەوکردنی خاک. بەپێی وتەی زانکۆی فلۆریدا بەڕوو سەرچاوەیەکی پڕ لە پڕۆتینە بۆ ڕادەیەکی زۆر لە بوونەوەرەکان لە پەلەوەرەکانەوە بگرە زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی دوو حەوتەی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/11/video_2020-11-18_03-53-54.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. بەپێی توێژینەوە تاقیگەییەکان وا دەردەکەوێت، بیلبیلەی چاو لە بەرانبەر کۆرۆنا بەرگری دەکات. ٢. توێژینەوەی نوێ نیشانی داوە ″سایلۆسایبن″ کە ناسراوە بە ″کارگی سیحراوی″، بە ڕادەیەکی زۆر و بە خێرایی خەمۆکی کەم دەکاتەوە. ٣. زانایان تەنۆلکەگەلێکی زۆر چکۆلەی فیشەک-ئاسایان دروست کردووە کە دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان لە ناوەوە گەرم بکات و زیاتر بخوێنەوە...

ژنان و زانست

ژنان و زانست ماوەیەکی زۆرە کە ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا لە پێشکەوتنی زانست بەشیان هەبووە، بەڵام زۆر جار بووە لە پێشکەوتنیان ڕێگری کراوە یا نەبینراوە. لە هەر پێشکەوتنێکی زانستیدا ئێمە بیری ئەوە دەکەینەوە کە چ کەسانێک لەو شتەدا بەشدارییان هەبووە. ژنان بۆ ماوەیەکی زۆر لە بوارەکانی STEM (زانست، تەکنۆلۆژی، ئەندازیاری، بیرکاری) تووشی کێشەی هەڵاواردنی ڕەگەزین زیاتر بخوێنەوە…

ماری کوری تەنیا ژنی مێژووی براوەی دوو خەڵاتی نۆبڵ

ئەمڕۆ ئێمە بیری ماری کوری دەخاتەوە کە لە ساڵی ۱٨٦۷، لەم ڕۆژەدا (۷ی نوامبر) لەدایک بووە. کە ئێستاکەش ئێمە هان دەدات بۆ ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو بڕوا هەڵەیانە کە لە پێشکەوتنی #زانستی_ژنان ڕێگری دەکات. ماری کوری تەنیا ژنی مێژوویه کە دوو کەڕەت براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە بوارگەلی فیزیک و کیمیا بووە.   سەرچاوە: unwomen.org

جگەرەکێشان ئەگەری مردن بە هۆی کۆرۆنا بەرز دەکاتەوە

جگەرەکێشان ئەگەری مردن بە هۆی کۆرۆنا بەرز دەکاتەوە بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی، دوای پێداچوونەوەی چەندین توێژینەوەی داوەریکراو، پێوەندییەکی چڕ لە نێوان جگەرەکێشان و تووشبوونی سەخت بە کۆرۆنا و هەروەها مردن بە هۆی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان دۆزرایەوە. شایەنی باسە کە جگەرەکێشان ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی زیاتر لە ٨ ملیۆن کەس. سەرچاوە: https://www.who.int/news-room/commentaries/detail/smoking-and-covid-19

ئایا کەمبوونی نەخۆشییە پەتاییەکان لە کۆمەڵگەکان بە هۆی پێشکەوتنی زانستی پزیشکی بوو؟

ئایا کەمبوونی نەخۆشییە پەتاییەکان لە کۆمەڵگەکان بە هۆی پێشکەوتنی زانستی پزیشکی بوو؟ نا. ماوەیەکی زۆر، پێش ئەوەی کە تەنانەت هۆکاری سازبوونی ئەم نەخۆشییانە بدۆزرێتەوە، ژمارەی تووشبووان و مردنەکان بە هۆی نەخۆشییە پەتاییەکان کەم بووبوو کە بە هۆی خۆپاراستن و خاوێنیی زۆرتری مرۆڤەکان بوو. لەم وێنانەدا ئەم شتە بەجوانی سەبارەت بە ژمارەی مردووەکان بەهۆی پەتاکانی ئازارەباریکە، زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی وا دەردەکەوێت تەشەنەی کۆڤید لەم زستانەدا خراپتر ببێت؟

بۆچی وا دەردەکەوێت تەشەنەی کۆڤید لەم زستانەدا خراپتر ببێت؟ هێشتاکە زووە بڵێین کۆڤید وەکوو ئەنفلۆنزا پەتایەکی وەرزییە، بەڵام لەو شوێنانەی گردبوونەوەکان (ئاپۆڕەی خەڵک) لەژێر چاودێریدا نین، ڕێژەی تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت. لە نیوگۆی باکووریی زەویدا زستان وا بەڕێوەیە و توێژەران هۆشداریی ئەوە دەدەن کە ئەگەری هەیە تەشەنەی کۆڤید۱۹ بەرەو خراپی بچێت، بەتایبەت لەو شوێنانەی زیاتر بخوێنەوە…

زانایان بە هەڵکەوت ئەندامێکی نوێیان دۆزیوەتەوە؛

زانایان بە هەڵکەوت ئەندامێکی نوێیان دۆزیوەتەوە؛ زانایان لە کاتێکدا کە لەسەر شێرپەنجەی پرۆستات توێژینەوەیان دەکرد لیکەڕژێنێکیان دۆزیەوە کە لە بەشی سەرووی گەروودا جێی گرتووە. درێژیی ئەم دۆزراوە نوێیە بە شێوەی مامناوەندی ۳.۹ سانتیمەترە. دۆزەران بەهۆی ئەوەی کە ڕژێنەکە لە سەرووی کڕکڕاگەیەک بەنێوی torus tubarius جێی گرتووە، ناویان ناوە ″لیکەڕژێنەکانی تووباری″. ئەم لیکەڕژێنانە بە ئەگەری زۆرەوە زیاتر بخوێنەوە…

مرۆڤ و مۆز چەندە لەیەک دەچن؟

مرۆڤ و مۆز چەندە لەیەک دەچن؟ لەشی ئێمە نزیکەی ۳ ملیار ″جووت نیوکلیۆتایدی″ هەیە. ڕادەیەکی یەکجار کەم لەم ۳ ملیار جووت نیوکلیۆتایدە لە کەسەکاندا تایبەتن، بەڵام پاشماوەکەی ڕێک وەکوو یەکن، کەوابوو ۹۹.۹٪ی جینەکانمان لەیەک دەچێت. ئەگەر کۆدە جینەتیکییەکانی مرۆڤ لەسەر کاغەز بنووسرێن، زیاتر لە ۲۶۲ هەزار لاپەڕە دەگرێتە بەر کە دەکاتە نزیکەی ۱۷۵ کتێبی گەورە. زیاتر بخوێنەوە…

زستانی کۆرۆنایی

زستانی کۆرۆنایی ئایا دەزانن تیشکی ھەتاو، لە ناوەڕاستی نیوەڕۆ، لە چوار وەرزی ساڵدا، بە چەند خولەک دەتوانێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو بەرێت؟ وەڵامەکان، لەوانەیە بۆ وەرزی زستان زۆر دڵخۆشکەر نەبن! ٢ تا ٣ سەعاتی پێ دەچێت تا ٩٠٪ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەتاوی کوردستاندا لەناو بچێت! ئەم ژمارە بۆ ھاوین تەنیا نزیکەی ٢٠ خولەکە. سەرچاوە: https://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1111/php.13293

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بوویت، کەی دەتوانیت دیسان پەیوەندیت ببێت لەگەڵ خەڵک؟

ئەگەر تووشی کۆرۆنا بوویت، کەی دەتوانیت دیسان پەیوەندیت ببێت لەگەڵ خەڵک؟ بە ٣ مەرجەوە دەتوانیت کۆتایی بە خۆدابڕینی خۆت لە کۆمەڵگە بهێنیت: یەک) ١٠ ڕۆژ لە دەرکەوتنی یەکەم نیشانەکانی کۆرۆنا تێپەڕ بووبێت. دوو) ٢٤ سەعات لە کۆتایین جار کە تا (یاو)ت ھەبووە تێپەڕ بووبێت بەو مەرجەی کە دەرمانی تابڕت نەخواردبێت. سێ) نیشانەکانی کۆرۆنا خەریکی چاک زیاتر بخوێنەوە…

دەیان کەس لە بەریتانیا (UK)، خۆبەخشانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

دەیان کەس لە بەریتانیا (UK)، خۆبەخشانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن. لە یەکەمین تاقیکردنەوە کە بڕیارە لە مانگی بەفرانبار لە نەخۆشخانەی لەندەن بەڕێوە بچێت؛ چەندین تەندروست و گەنج بە ئەنقەست تووشی نەخۆشیی کۆڤید-۱۹ دەبن. لەم لێکۆڵینەوەدا ٥۰ کەسی خوازیاری تەندروست لە نێوان تەمەنی ۱٨ بۆ ۳۰ ساڵ بەشداری دەکەن. بەریتانیا بەرپرسیارە کە ۳۳.٦ ملیۆن پۆند بۆ زیاتر بخوێنەوە…

شێرپەنجەی مەمک

شێرپەنجەی مەمک لە شێرپەنجەی مەمکدا گەشەکردنی خانەکانی مەمک ئیدی کۆنترۆڵ نابێت. شێرپەنجەی مەمک چەند شێوازی جۆراوجۆری هەیە و دەتوانێت لە بەشە جیاوازەکانی مەمکدا دەست پێ بکات. مەمک لە سێ بەشی سەرەکی پێک هاتووە: لۆبیۆلەکان، بۆری و شانەی گرێدەر. لۆبیۆلەکان ڕژێنێکی شیردەرن. بۆرییەکان شیر دەگوازنەوە بۆ گۆی مەمک. شانەی گرێدەر (کە لە شانەی فیبری و شانەی زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی دوو حەوتەی ڕابردوو

https://hojan.org/wp-content/uploads/2020/10/video_2020-10-23_23-11-10.mp4 دەقی هەواڵەکانوشەکانتیمی ئامادەکردنسەرچاوەکاندەقی هەواڵەکان ١. توێژینەوەکان نیشانی داوە مرۆڤ خەریکە پەرەسەندنی بچووک ئەزمون دەکات؛ چونکە زۆربەی خەڵک بە بێ «ددانی ژیری» و بە شادەمارێکی زیادی لە باڵیاندا لەدایک دەبن. ٢. «چاوتروکاندنی هێواش» یارمەتی دەدات پشیلەکان دڵنیا بن لەوەی کە ئێوە دەتانەوێت لەگەڵیان پەیوەندی بگرن و ببنە هاوڕێیان. ٣. چەشنێکی نوێی دایناسۆرە بێددانەکان لە مەنگۆلیا زیاتر بخوێنەوە...

ئایا جۆرەکان دەتوانن پەرەسەندنی بەرەودواوەیان هەبێت؟

ئایا جۆرەکان دەتوانن پەرەسەندنی بەرەودواوەیان هەبێت؟ ئایا پەرەسەندنی پێچەوانە بوونی هەیە؟ هەندێک کات ئەو کەسانەی دژی ئەم بیردۆزەن، بۆ ڕەتکردنەوەی پەرەسەندن دەڵێن بۆچی تا ئێستا مرۆڤێک نەبووە بە مەیموون؟ هەرچەندە ئەم پرسیارە خۆی لە بنەڕەتدا هەڵەیە و مرۆڤ لە مەیموونەوە دروست نەبووە، بەڵام وەڵامی دوو پسپۆڕی پەرەسەندن، بۆ پرسیاری “ئایا پەرەسەندنی پێچەوانە بوونی هەیە” ئەمەیە: زیاتر بخوێنەوە…

ژیریی دەستکرد لە چەند وێنەی سەرسووڕهێنەردا ٥٤ ئیمپراتۆری ڕۆمی زیندوو دەکاتەوە.

ژیریی دەستکرد لە چەند وێنەی سەرسووڕهێنەردا ٥٤ ئیمپراتۆری ڕۆمی زیندوو دەکاتەوە. هونەرمەندێک بە کەڵکوەرگرتن لە فێربوونی ماشین وێنەی ڕاستەقینە بەرهەم دەهێنێت. تایبەتمەندییەکانی ئەم دەسەڵاتدارانە لە سەدان پەیکەردا پارێزراوە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنانەت ئەو پەیکەرانەی کە زۆرترین وردەکارییشیان لەسەر ئەنجام دراوە، ناتوانن ئەوە بگوازنەوە کە ئەم پیاوانە کاتێک کە لە ژیاندا بوون، سیما و ڕوخساریان بەڕاستی زیاتر بخوێنەوە…

ئایا بە تێپەڕبوونی تەمەن، کەسایەتیی ئێوەش دەگۆڕدرێت؟

لە نێوان تەمەنی هەرزەکاری و گەورەییدا ئێوە تووشی گۆڕانکارییەکی زۆر لە کار و پەیوەندییەکانتان و … دەبن. بەڵام ئاخۆ چ کەسێک لە کاکڵ و ڕیشەی ئێوەدا هەیە؟ ئایا بە تێپەڕبوونی تەمەن، کەسایەتیی ئێوەش دەگۆڕدرێت؟ کەسایەتی بریتییە لە شێوازی بیرکردنەوە، هەست و ئاکارێکی تایبەت بە هەر تاکێک. ئەگەرچی خەڵک پێیان خۆشە کەسایەتی وەکوو شتێکی نەگۆڕ ببینن، زیاتر بخوێنەوە…

ئایا بەکارهێنانی دەمامک دەتوانێت ڕێگری بکات لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؟

ئایا بەکارهێنانی دەمامک دەتوانێت ڕێگری بکات لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا؟ بە کورتی: بەڵێ. دەمامک ئەگەری بڵاوبوونەوە و تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەهێنێتە خوارەوە و کاتێکیش ڤایرۆسەکە بچێتە ناو جەستەت، ئەگەری کەمتری هەیە بە جۆری قورسی کۆڤید-١٩ تووش ببیت. یەکەم جار لە مانگی ژوەن چیرۆکی دوو جوانکار سەرنجی هەموو کەسی بۆ بەکارهێنانی دەمامک ڕاکێشا. ئەم دوو زیاتر بخوێنەوە…

لە ئەڵمانیا دژی کۆرۆنا لە قوتابخانەکاندا چی دەکەن؟ 

لە ئەڵمانیا دژی کۆرۆنا لە قوتابخانەکاندا چی دەکەن؟ ھەر بیست خولەک جارێک، پێنج خولەک پەنجێرەکان بکەنەوە. ئێمە دەزانین کە مەترسیی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی داپۆشراودا زۆرە. بۆیە ھەمیشە پێشنیار دەکرێت لانیکەم کاتێک لە شوێنێکی داپۆشراودان، دەرگا و پەنجێرەکان بکەنەوە تاوەکوو ھەوا ئاڵوگۆڕ بێت. بەڵام بە دەستپێکی وەرزی سەرما، باسی وزەش دێتە ئاراوە. ناکرێ زیاتر بخوێنەوە…

داهێنانێکی نوێ بۆ بەرگری لە کۆرۆنا

داهێنانێکی نوێ بۆ بەرگری لە کۆرۆنا ئەم ماسکە کە لە جلی کەشوانان دەچێت، ھەموو سەر و مل دادەپۆشێت و پاڵێوەری ھێپای ھەیە. دەوترێت کە دەتوانێت بە تەواوەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بتپارێزێت. ئەم ماسکە بە ١۹۹ دۆلار دەفرۆشرێت. ئایا ئەگەر پارەت ببێت، لە سەری دەکەیت؟ HEPA filter پاڵێوەری ھێپا سەرچاوە: https://www.businessinsider.com/microclimate-air-visor-helmet-for-coronavirus-protection-2020-9

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە تەشەنەی کۆڤید-۱۹ بە بۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی تین، شێی هەوا و تیشکی سەرووبنەوشەوە، دابەزیوە.

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە تەشەنەی کۆڤید-۱۹ بە بۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی تین، شێی هەوا و تیشکی سەرووبنەوشەوە، دابەزیوە.   تیشکی سەرووبنەوش زۆرترین کاریگەریی بووە لەسەر دابەزینی تەشەنەی کۆرۆنا.   کەوابوو پێشبینی کراوە کە کۆرۆنا لە وەرزی هاویندا بە شێوەی کاتی دادەبەزێت، لە پاییزدا دەگەڕێتەوە و لە زستانی داهاتوودا دەگاتە لووتکە.   لەگەڵ ئەوەشدا هەر گومانی لەسەرە؛ زیاتر بخوێنەوە…

کۆنترۆڵی ئافاتی کشتوکاڵ

یەکێک لە ڕێگاکانی بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی ئافاتی کشتوکاڵ، کۆنترۆڵی بایۆلۆژیکە. لەم شێوە کۆنترۆڵییەدا لەجیاتی بەرهەمهێنانی مێشکوژ و گیراوە کیمیاییەکان، لە مێرووەکان یان ئورگانیزمەکانی دیکە وەک بەکتریا، کەڕوو و ڤایرۆس کەڵک وەردەگرن و بەم شیوە ژمارەی ئافاتەکان کۆنترۆڵ دەکەن و لە زیادکردنیان بەرگری دەکەن. یەکێک لە شێوازەکانی کۆنترۆڵی بایۆلۆژیک، پارازیتەکردنی ئەو ئافاتەیە کە مەبەستی ئێمەیە و زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی مانگی ڕابردوو

کورتەی هەواڵە زانستییەکانی مانگی ڕابردوو ۱. پاش دەرکەوتنی کاریگەریی لاوەکی لەسەر یەکێک لە بەشداربووانی پێکوتەی کۆرۆنا، زانکۆی ئاکسفۆرد لە دوای ماوەیەکی کورت تاقیکارییەکانی خۆی لەسەر پێکوتەی کۆرۆنا دەست پێ دەکاتەوە. ۲. توێژینەوەیەکی نوێ نیشانی داوە کە جیهان لە ماوەی پەنجا ساڵدا هەفتادلەسەدی زیندەوەری کێویی خۆی لەدەست داوە کە نیشان دەدات قڕتێکەوتن و لەناوچوونی ئاژەڵەکان بێسنوورە. زیاتر بخوێنەوە…

ئالزایمێر چییە و نیشانە سەرەتاییەکانی چین؟ ئایا چارەسەری هەیە؟

ئالزایمێر چییە و نیشانە سەرەتاییەکانی چین؟ ئایا چارەسەری هەیە؟ ئاڵزایمێر نەخۆشییەکە، کە بەردەوام لە پەرەسەندندایە و دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە بیرەوەری، بیرکردنەوە و کردەوەی بەساڵاچوواندا! نەخۆشیی ئاڵزایمێر نەخۆشییەکی زۆر باوە و لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدانی کەسانی ٦٥ ساڵ بەرەو ژووردایە. نیشانە سەرەتاییەکانی ئاڵزایمێر لەو کەسانەیدا کە فۆڕمی مامناوەندی نەخۆشییەکەیان هەیە: دووبارەکردنی بەردەوامی ڕستەکان زیاتر بخوێنەوە…

دوو ژن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ۲۰۲۰ لە بەشی کیمیا

دوو ژن، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ۲۰۲۰ لە بەشی کیمیا دوو ژن بە ناوەکانی ″ئیمانوێل شارپێنتیێ″ زانای فەڕەنسی و ″جێنیفر داودنا″ زانای ئەمریکی بە بۆنەی داهێنانی مەقەستی جینەتیکی″ و توێژینەوە لەسەر دەستکاریی جینۆم، خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان پێ بەخشرا. genetic scissors, مەقەستی جینەتیکی Emmanuelle Charpentier, ئیمانوێل شارپێنتیێ Jennifer A. Doudna, جێنیفر داودنا سەرچاوە: https://www.nobelprize.org/

خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ۲۰۲۰

خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ۲۰۲۰ بە هاوبەشی بەخشرا بە سێ بیرمەند بە ناوگەلی ڕاجێر پێنڕۆز، ڕاینهارد جێنزڵ و ئاندرێ گەز بە بۆنەی توێژینەوە لەسەر کونەڕەشەکان.   black hole کونەڕەش Roger Penrose ڕاجێر پێنڕۆز Reinhard Genzel  ڕاینهارد جێنزڵ Andrea Ghez ئاندرێ گەز   سەرچاوە: https://www.nobelprize.org/

براوەکانی خەڵاتی پزیشکیی نۆبڵ دیاری کرا.

براوەکانی خەڵاتی  پزیشکیی نۆبڵ دیاری کرا. خەڵاتی پزیشکیی نۆبڵی ئەمساڵ بە هاوبەشی بەخشرا بە هارڤێی ئالتێر، مایکڵ هاوتۆن و چارڵز ڕایس بە بۆنەی دۆزینەوەی ڤایرۆسی هێپاتیتی C کە دەبێتە هۆی هەوکردنی جەرگ.   سەرچاوە: https://www.nobelprize.org/

جیاوازیی جینەتیکیی فارس و کورد

بەپێی گەورەترین توێژینەوەی جینەتیکی کە لەسەر زیاتر لە ھەزار شارۆمەندی ئێرانی کراوە، دەرکەوتووە کە جیاوازییەکی زۆری جینەتیکی ھەیە لە نێوان ئێتنیکە جیاوازەکانی ئێراندا. بۆ نموونە جیاوازیی فارس و کورد لە جیاوازیی جینەتیکیی ئەڵمانییەکان زۆرترە. ئەم توێژینەوە لەسەر ۱۱ ئێتنیک ئەنجام دراوە و بەتایبەت لە بواری پزیشکیدا زۆر گرینگە. ئامادەکردن: ئاسۆ ڕەحیمزادەگان سەرچاوەکان: https://www.technologynetworks.com/genomics/news/large-genetics-study-finds-irans-population-is-highly-heterogeneous-324374 https://journals.plos.org/plosgenetics/article?id=10.1371/journal.pgen.1008385

ئایا کەسانێک کە چاویلکە لەچاو دەکەن، کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن؟

ئایا کەسانێک کە چاویلکە لەچاو دەکەن، کەمتر تووشی کۆرۆنا دەبن؟ بەپێی ڕاپرسییەک کە لە ٢٧٦ کەسی تووشبوو بە کۆڤید-١٩ لە چین کراوە، دەرکەوتووە کە زۆرینەیان چاویلکە (عەینەک) لەچاو ناکەن. لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوت کە ٩٤لەسەدی تووشبووان کاتێک کە لە دەرەوەن چاویلکە لەچاو ناکەن. ئەم توێژینەوەیە تەنیا لەسەر بنەمای پرسیارکردن لە تووشبووان بووە و لەوانەیە پەیوەندیی تووشبوون زیاتر بخوێنەوە…

زەماوەندێک بووە هۆی کوژرانی ٧ کەس کە لە شاییەکە بەشداریان نەکردبوو.

زەماوەندێک بووە هۆی کوژرانی ٧ کەس کە لە شاییەکە بەشداریان نەکردبوو.   لە شارێکی چکۆلەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا، لە ئاکامی بەڕێوەچوونی شاییەک تا ئێستا لانیکەم ١٧٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٧ کەسیش گیانان لەدەست داوە. بەشی تاڵی بەسەرهاتەکە ئەوەیە کە هیچ کام لەو ٧ کەسە لە زەماوەندەکەدا بەشدار نەبوون و تەنیا دواتر لە بەشداربووەکانی زیاتر بخوێنەوە…

خەڵاتەکانی نۆبێلی IG لە ساڵی ٢٠٢٠دا

خەڵاتەکانی نۆبێلی IG لە ساڵی ٢٠٢٠دا: لە بەشی مێرووناسیدا خەڵاتەکە درا بە توێژینەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە کە بۆ زۆربەی توێژەرانی بواری مێروو لە جاڵجاڵۆکە دەترسن. لەم لێکۆڵینەوەیەدا، جووڵەی خێرا و چاوەڕواننەکراو و ژمارەی زۆری قاچەکان، لە بێزارکەرترین تایبەتمەندییەکانی جاڵجاڵۆکە بوون. بەشی دەنگناسی: پێدانی گازی هێلیۆم بە خزۆکەکان (تیمساح) بۆ ئەنالیز و تاوتوێکردنی دەنگیان. بەشی دەروونناسی: زیاتر بخوێنەوە…

ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی ژینگە

۲٦ی سێپتامبر ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی ژینگەیە. تەندروستیی ژینگە لقێک لە تەندروستیی گشتییە کە پەیوەندی بە تەندروستیی سروشت و ئەوەی کە دروست کراوە هەیە. ڕێکخراوەی جیهانیی تەندروستی، تەندروستیی ژینگە بە سەرنجدان بە هەموو فاکتەرە فیزیکی، کیمیایی و بایۆلۆژیکییە دەرەکییەکان پێناسە دەکات. ئەمە بریتییە لە بەراورد، خەمڵاندن و کۆنتڕۆڵی هەموو فاکتەرەکان کە لەسەر تەندروستیی ژینگە و مرۆڤ زیاتر بخوێنەوە…

لەگەڵ بنەماڵەکەتان زیاتر هەست بە خۆشحالی دەکەن یان هاوڕێکانتان؟

لەگەڵ بنەماڵەکەتان زیاتر هەست بە خۆشحالی دەکەن یان هاوڕێکانتان؟   ڕەنگە لاتان وابێت کاتبەسەربردن لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانتان ڕەمزی بەختەوەریی ئێوە بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئێوە لەگەڵ هاوڕێکانتان خۆشحاڵترن. توێژینەوەیەک کە لەم دواییانەدا لە گۆڤاری کەسایەتی و دەروونناسیی کۆمەڵایەتیدا بڵاو بووەتەوە، دەڵێت مرۆڤەکان کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانیان کات بەسەر دەبەن زیاتر لەو کاتانەی کە لەگەڵ منداڵ زیاتر بخوێنەوە…

Gelo xwendin li cihekî tarî ji bo çav xirap e?

Gelo xwendin li cihekî tarî ji bo çav xirap e? Lêkolîner dibêjin ku tu agahîyên zanistî li ber dest nîne ku îsbat bikin xwendina li cîhekî kêm ronahî bibe sedema zîyaneke mayînde ya li ser çav. Rast e ku ronahiya kêm çav diwestîne û dibe sebeb ku bîstekî çav nikaribe baş bibîne. Lêbelê piştî demekî زیاتر بخوێنەوە…

ئایا لە خەونەکانماندا پەیامی نھێنی ھەیە؟

ئایا لە خەونەکانماندا پەیامی نھێنی ھەیە؟ خەون یەکێک لە نھێنیترین و سەرنجڕاکێشترین پرسیارەکانی مرۆڤ بووە. زۆر لە شارستانییەتەکان لێکدانەوە و پێداچوونەوەی تایبەتیان ھەیە بۆ خەون. ئایا تا ئێستا کتێبێکی شرۆڤەی خەونت خوێندووەتەوە؟ ئەم شرۆڤانە چەندە دروستن؟ بۆ ئەوەی کە بزانین خەونەکانمان چەندە ھەڵگری واتا و ھێمای نھێنین پێویستە توێژینەوەیەکی زۆر بەربڵاو بکرێت. دەبێت زانیارییەکی زۆر زیاتر بخوێنەوە…

ئایا بەس شۆردنی دەست و دەمامک بەستن و مەودای کۆمەڵایەتی لە کۆرۆنا دەمانپارێزێت؟

پێویست بوونی گۆڕانکاری لە ڕێکارەکانی دژی کۆرۆنا بەپێی توێژینەوەی نوێ. دەبێت دەستمان زوو زوو بشۆین، دەمامک ببەستین و مەودای کۆمەڵایەتی ڕەچاو کەین. ئەمە کۆی ئەو شتانەیە کە بیستوومانە بۆ بەرگری دژی کۆرۆنا. بەڵام توێژینەوەی نوێ نیشانی داوە کە تەنیا ئەم سێ ڕێکارە بەس نین. دەستمان دەشۆین، چون لەوانەیە دەستمان لە شتێکی ڤایرۆساوی دابێت و پێویستە زیاتر بخوێنەوە…

ڕەنگە جۆراوجۆرەكانی میز چ زانیارییەکمان پێ دەدەن؟

یەک لە تایبەتمەندییەکانی ڕەنگی میز ئەوەیە کە دەتوانێت زانیارییەکی زۆر بخاتە بەر دەست مرۆڤەکان. ڕەنگی میز دەتوانێت باس لە نەخۆشییەکی تایبەت یان خواردنی خواردن یان دەرمانێکی تایبەت بکات. لێرەدا باس لە ڕەنگەکانی میز و ئەو شتانە دەکەین کە دەتوانن ببنە هۆکاری بەدیهاتنی ڕەنگە میزێکی تایبەت.

ھەواڵە گرینکەکانی ھەفتەی ڕابردوو

بڕێک لە ھەواڵە گرینکەکانی ھەفتەی ڕابردوو:   * ڤاکسین(پێکوتە)کەی وڵاتی ڕووسیە، بەپێی توێژینەوەیەکی بڵاوکراوەی نوێ، نیشانی داوە کە دەتوانێت وڵامی بەرگرانەی ھەبێت دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.   * ژاری مێشەھەنگوین دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک لەناو بەرێت. ئەمە ئاکامی توێژینەوەیەکی نوێیە.   * توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر کۆرۆنای نوێ نیشانی داوە کە پەڕەپارێزەری دموچاو و ھەروەھا ئەو زیاتر بخوێنەوە…

ئایا پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤ هەموو کات بەهەمان شێوە بووە؟

ئایا پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤ هەموو کات بەهەمان شێوە بووە؟ بەڵگەکان پێشنیار دەکەن کە لەوانەیە مرۆڤی مۆدێرن لە پێشینیانی سەدەی ۱۹ی ئێمە ساردتر بووبن. ساڵانێکە، ژمارەی ۹۸.٦ پلەی فارێنهایت (۳۷ پلەی سێلسیووس) لە  نەخۆشخانەکان و کتێبەکانی فیزیۆلۆژی جێگایەکی گرینگی بۆ خۆی تەرخان کردووە. ئەم ژمارەیە بەگشتی وەک مامناوەندی پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤ پێناسە کراوە. بەڵام زیاتر بخوێنەوە…

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٠ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین

🔴 بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ ژمارەی ١٠ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین 🔴 گۆڤاری زانستیی ھۆژین داوا لە سەرجەم توێژەران، زانستمەندان، نووسەران و خوێندکارانی کوردستان دەکات کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان لە کاتی دیاریکراودا و بەپێی چوارچێوەی دیاریکراو بۆ بڵاوبوونەوە لە ژمارەی ١٠ ی گۆڤاردا بنێرن. ژمارەی ١٠یەم لە کۆتایی زستانی داھاتوودا چاپ و بڵاو دەبێتەوە. گۆڤاری زانستیی زیاتر بخوێنەوە…

توندوتیژیی سێکسی

توندوتیژیی سێکسی، کردەوەیەکی سێکسییە کە حەز و ئازادیی دوولایەنەی تێدا نەبێت و هەست بە تووڕەیی و زۆرەملێیی لە لایەنێکەوە و بۆ لایەنێکی دیکەی تێدا بکرێت. توندوتیژیی سێکسی دەتوانێت لەنێو هەر کۆمەڵگەیەکدا ببێت و کاریگەری لەسەر هەر ڕەگەزێک لە هەر تەمەنێک دابنێت. کەسێک کە توندوتیژی دەکات، دەتوانێت دۆست، هاوکار، هاوسێ یان تەنانەت یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە زیاتر بخوێنەوە…

میکرۆبەکانی ناو لەش

توێژەرێکی زانکۆی ستەنفۆرد دەڵێت زیاتر لە ٩٩% میکرۆبەکانی ناو لەشمان ناناسین! سەرچاوە: Nearly all the microbes inside us are unknown to science

چۆن دەقی کوردی بکەین بە دەنگی زمانی تر؟

چۆن دەقی کوردی بکەین بە دەنگی زمانی تر؟   وەرگێڕی مایکرۆسافت دوو زاراوەی کوردیی ناوەندەی و کوردیی ژوورووی بە لیستی زمانەکانی زیاد کردووە. کوردیی ژووروو و ناوەندەی بەم زووانە لە ئۆفیس و بینگیشدا بەردەست دەبن.   هەروەها دەتوانن لە بەرنامەکان وماڵپەڕەکانتاندا کەڵک لە Azure Cognitive Services Translator  وەربگرن و لە هەردوو زاراوەکەی کوردی بۆ حەفتا زیاتر بخوێنەوە…

پەیوەندیی نارسسیزم و ژیانی کۆمەڵایەتی

بەپێی سێ توێژینەوە لە ئەمریکا و دانمارک، ئەو کەسانەی نارسسیزمیان (narcissism) هەیە، زیاتر لە کەسانی ئاسایی لە کاروباری سیاسیدا وەک پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتمەدارەکان، ئیمزاکردنی سکاڵانامە، بەشداری لە خۆپیشاندان، دەنگدان لە هەڵبژاردنەکان و بەخشینی پارە، بەشداری دەکەن.   سەرچاوە: https://journals.sagepub.com/doi/abs/10.1177/0146167220919212?journalCode=pspc&

جیاوازیی گلێنەی چاوەکان چەندەیە؟

شیمانە (ئەگەری) ئەوەی کە دوو “پەنجەمۆر” ڕێک وەک یەک بن، یەک لەسەر ٦٤ ملیارە، شیمانەی ئەوەی کە دوو گلێنەی چاو ڕێک وەک یەک بن: یەک لەسەر ٧٨^١٠ ە.   سەرچاوە: https://www.medicaldaily.com/special-snowflake-4-things-other-your-fingerprints-make-you-1-72-billion-327710 https://research.ijcaonline.org/volume44/number7/pxc3878434.pdf

بووكەڵەی دەریایی سایبۆرگ

تا ئێستا سواری ئەسپ بوون؟ بۆ چێژ وەرگرتن بووە یان بۆ کارێکی تایبەت؟ ئاخۆ بکرێت لە ئاژەڵان بۆ توێژینەوەش کەڵک وەربگرین؟ توێژەران دەیانهەوێت بە کەڵکوەرگرتن لە بووكەڵەی دەریایی سایبێرگ* لە نێو ئوقیانووسەکاندا بگەڕێن. دەیانهەوێت بە هەستەوەر (سێنسۆڕ) و میکرۆکۆنترۆڵێر، خێرایی ئەم بووکەڵانە ٣ هێندە زیاتر بکەن، ڕەنگە لە داهاتوودا بکرێت لەبری ژێردەریایی کەڵکیان لێ وەربگیرێت! زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی ئێمە لە بەرانبەر هەندێک نەخۆشی بەرگریی درێژخایەنمان هەیە بەڵام لە بەرانبەر هەندێکیان نا؟

بۆچی ئێمە لە بەرانبەر هەندێک نەخۆشی بەرگریی درێژخایەنمان هەیە بەڵام لە بەرانبەر هەندێکیان نا؟ هەندێک نەخۆشی وەک سوورێژە کە جارێک تووشی دەبین ئیدی تا کۆتایی تەمەنمان تووشی نابینەوە بەڵام بۆ نەخۆشییەک وەک ئەنفلوەنزا پێویستە ساڵ بە ساڵ پێکوتەی لێ بدەین. ئەم بابەتە پێوەندی بە دژەتەنەکانەوە هەیە؛ دژەتەن پرۆتینێکە کە جەستەی ئێمە لە هەمبەر ژەهرەکاندا سازی زیاتر بخوێنەوە…

یەکەم وێبکەم چۆن ساز کرا؟

تەمەڵی و لەشگرانی ڕەنگە ئەوەندەش شتێکی خراپ نەبێت!! چۆن؟! چەند توێژەری بواری کۆمپیووتەر لە زانکۆی کەمبریج کە تاقەتیان نەبووە بەردەوام بڕۆن بۆ ژووری قاوەخواردنەوە کە بزانن قاوەی لێیە یا نا، کامێرایەکیان داناوە کە خێراخێرا لە هەر خولەکێکدا ٣ وێنە بگرێت لە دۆخی ئامێری قاوە و ئەم وێنەیانە بنێرێت بۆ کۆمپیووتەرەکەیان!! ئەمە بوو بە هۆی ئەوەی زیاتر بخوێنەوە…

یەکەم پێکوتە(ڤاکسین)ی کۆرۆنا لە ڕووسیا!؟

یەکەم پێکوتە(ڤاکسین)ی کۆرۆنا لە ڕووسیا!؟ پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند کە ڕووسیا پێکوتەی کۆرۆنای نوێی دروست کردووە و ئامادەی بەکارھێنانە. ئەمە یەکەم پێکوتەیەکە کە بە فەرمی لەلایەن وڵاتێکەوە پەسند کراوە. پووتین وتی پێکوتەکە کاریگەر و دڵنیاکراوە و ھەموو تاقیکارییەکی پێویستی لەسەر ئەنجام دراوە. بەڵام زۆر زانستوان و پسپۆڕی بواری تەندروستی بە گومانەوە دەڕواننە ئەم وتەیە. زیاتر بخوێنەوە…

ئایا تەقینەوەکەی بەیرووت بە هۆی چەکی ناوەکییەوە بوو؟

تەقینەوەکەی بەیرووت چۆن ڕووی دا؟ ئایا ئەو تەقینەوەیە بە هۆی چەکی ناوەکییەوە بوو؟ لە ئێوارەی سێشەمەی ١٤ی گەلاوێژدا تەقینەوەیەکی بەهێز، بەیرووتی پێتەختی لوبنانی هەژاند بە چەشنێک کە چەند سەد کەسی کوژراو و هەزارن برینداری لێکەوتەوە. شەپۆلی ئەو تەقینەوەیە کە بە هەورێکی کارگ‌ ئاسا داپۆشرا بوو تا ڕادەیەک بەهێز بوو کە لایەکی گەورەی شاری بەیرووتی خاپوور زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی کۆڤید-١٩ (کۆرۆنا ڤایرۆس)، هەندێک خەڵک دەکوژێت بەڵام هەندێک نا؟

بۆچی کۆڤید-١٩ (کۆرۆنا ڤایرۆس)، هەندێک خەڵک دەکوژێت بەڵام هەندێک نا؟ لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە توێژێنەوەیەک کە زیاتر لە ١.٣ ملوێن کەس لەژێر چاودێریدا بوون، نەخۆشی دڵ و شەکرە و هەروەها نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان* دژواری نەخۆشی کۆرۆنای نیشان داوە. بەگشتی هەندێ لەو هۆکارانەی کە نەخۆشی کۆرۆنا دژوار دەکات ئەمانەن: – تەمەن: کەسانێک کە سەروو ٦٥ زیاتر بخوێنەوە…

ئایا خەڵووز ددان سپی دەکاتەوە؟

ئایا خەڵووز ددان سپی دەکاتەوە؟ خەڵووز دەتوانێت ددان بدرەوشێنێتەوە، بەڵام باشترین سپیکەرەوەی ددان نییە؛ و لە لایەکی تریشەوە مەترسیی لە سەرەوەیە و لە بواری پزیشکی زۆر جێگەی متمانە نییە. سەرچاوە: https://www.livescience.com/does-charcoal-toothpaste-whiten-teeth.html ئامادەکردن: شیوا سادقپوور

چەند باوەڕی هەڵە دەربارەی کۆرۆنا کە زانست ڕەتی کردوونەوە

چەند باوەڕی هەڵە دەربارەی کۆرۆنا کە زانست ڕەتی کردوونەوە: ١. “ڤایرۆسی کۆرۆنا، فۆڕمێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی هەڵامەتە”: نەخێر وا نییە. کۆرۆناڤایرۆس بنەماڵەیەکی گەورە لە ڤایرۆسەکانن کە دەبنە هۆی توشبوونی ژمارەیەکی زۆر نەخۆشیی جۆراوجۆر. ٢. “ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکردە”: هیچ بەڵگەیەک دەری نەخستووە کە ئەم نەخۆشییە دروستکراوی مرۆڤە. تەنانەت لە ١٧ی مارسدا وتارێک لە گۆڤاری بڕواپێکراوی نەیچێردا بڵاو زیاتر بخوێنەوە…

Neh ziyanên vexwarina zêde ya çayê

9 ziyanên vexwarina zêde ya çayê: Çay bixwe çend sûdên wê hene wekî kêmkirina metirsîyên şêrpence, qelewbûn, nexweşiya şekir û nesaxiyên dil. Her çi qas ku vexwarina çayê bi awayekî normal ji bo piraniya xelkê hilbijartineke li cih ye, lêbelê vexwarina çaya zêde dikare hin ziraran bi xwe re bîne ku li vir em 9 زیاتر بخوێنەوە…

ھەنگاوێک بەرەو پێش لە دەرمانی کۆرۆنا

ھەواڵی بەپەلە: ھەنگاوێک بەرەو پێش لە دەرمانی کۆرۆنا پێکۆتە (ڤاکسین)ی زانکۆی ئاکسفۆرد قۆناغێکی تری بە سەرکەوتوویی تێپەڕ کرد. لە دوایین تاقیکردنەوەدا کە لەسەر نزیک لە ھەزار کەس ئەنجام درا، دەرکەوت کە پێکوتەکە دەتوانێت دژەتەن و خانەی دژە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بەرھەم بهێنێت. ھێشتا ڕوون نییە کە ئاستی بەرھەمھێنانی دژەتەن گونجاوە بۆ بەرگریکردن لە نەخۆشی کۆرۆنا زیاتر بخوێنەوە…

فێرکاری بە زمانی یەکەم چەنێک کاریگەرە؟

فێرکاری بە زمانی یەکەم چەنێک کاریگەرە؟توێژینەوەیەک لەسەر خوێندکارانی سەرەتایی کراوە کە لە خوێندن بە زمانی دایکی بێبەش بوون. بە پێی ئەم توێژینەوە ئەو کەسانە لە قۆناخەکانی دواتری ژیانیاندا لە ڕووی کەسایەتی و شوناس و تێگەیشتنی هەندێک لە وشەکان کێشەیان بووە.ئەم توێژینەوە دەڵێت، ئەو منداڵانەی کە زمانی یەکەمیان، زمانی فێرکاری لە قوتابخانە نییە، زۆرتر ئەگەری هەیە زیاتر بخوێنەوە…

ئەگەر باز بدەیتە ناو حەوزێکی پڕ لە لیکی مرۆڤ، چی ڕوو دەدات؟

ئەگەر باز بدەیتە ناو حەوزێکی پڕ لە لیکی مرۆڤ، چی ڕوو دەدات؟لە ژیانماندا چەندە لیک بەرهەم دەهێنین؟ بۆچی ئێمە بە ئاسانی هەست بە لیکی ئەوانی تر دەکەین؟ ئێمە هەموومان ساڵانە بەقەد دوو بانیۆی حەمام لیک بەرهەم دەهێنین، کەواتە ئێمە بۆچی وا هەستیارین کاتێک تەنیا دڵۆپە لیکی کەسێک لە تەنیشتمان دەکەوێت؟پێداپڕژانی چەند دڵۆپە لیکێک لە کەسێکی زیاتر بخوێنەوە…

هەنگوین دەتوانێت برینەکان چارەسەر بکات؟

مرۆڤانی سەردەمی کەڤنارا شتگەلێکی سەیروسەمەرەیان دەخستە سەر برینە ئاوەڵاکان، بریتی بوون لە: پیسایی ئاژەڵان، نانی کەڕووهێناو و هەنگوین. زانستی نوێ نیشان دەدات هەنگوین بکوژێکی بەهێزی بەکتریاکانە. دی کارتێر بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لەسەر کاریگەریی هەنگوین وەکوو دژەبەکتریایەک کاری کردووە. کاریگەرییەکان لە جۆرێکی هەنگوینەوە بۆ جۆرێکی تر جیاوازە. ئەمڕۆکە زیاتر لە ٣٠٠ جۆر هەنگوین لە جیهاندا زیاتر بخوێنەوە…

پڕۆسەی باوی دەستاژۆکردنی ئاو

پڕۆسەی باوی دەستاژۆکردنی ئاو بۆ بەرهەمهێنانی ئاوی پاک پێویستە ئەو شتانەی نێوی کە دەبنە هۆی نەخۆشی بپاڵێورێن. بۆ ئەم مەبەستە بە پێی چەندیی پیسبوونی ئاوەکە شێوەگەلی جیاواز بۆ خاوێنکردنەوەی ئاو بەکار دێت. لێرەدا کورتەباسێک لەسەر دەستاژۆکردنی باوی ئاو دەکرێت. بێگومان دەستاژۆکردن خەرج و زەحمەتێکی زۆری گەرەک؛ باشتر وایە کە ئاوی پاک و خاوێنی ناو ماڵەکانمان زیاتر بخوێنەوە…

ڕۆژی جیهانیی ″ماچ″

ڕۆژی جیهانیی ″ماچ″ بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ۱٦٨ کەلتووری سەرانسەری جیهان ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە ٤٦٪ی کەلتوورە جیاوازەکان، ماچی ئەویندارانەیان هەیە. زانایان تا ئێستا دڵنیا نین کە هۆکاری ماچی ئەویندارانە چییە! ئاخۆ دەستکردی مرۆڤی مۆدێڕنی هاوچەرخە یان ڕەوتێکی سروشتی بووە لە پەرەسەندنی مرۆڤدا؟ بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ۱۹۹٥دا بڵاو بووەوە، دەرکەوت کە لە مرۆڤدا، زیاتر بخوێنەوە…

جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا کە دەتوانێت مرۆڤ تووش بکات! دەبێت چەندە نیگەران بین؟

جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا کە دەتوانێت مرۆڤ تووش بکات! دەبێت چەندە نیگەران بین؟ ئەم ڤایرۆسە نوێیە لە چین و لە نێو بەرازەکاندا دۆزراوەتەوە. توێژەران ترسی ئەوەیان ھەیە کە ئەم ڤایرۆسە تووشی گۆڕانکاریی جینەتیکی ببێت و دنیا تووشی نەخۆشییەکی گشتگیری تر وەک کۆرۆنا بکات. ھەر بۆیە پێویستە ئەم ڤایرۆسە نوێیە بەردەوام چاودێری بکرێت و بەھۆی کۆرۆناوە زیاتر بخوێنەوە…

دۆزینەوەی سەرسوڕھێنەر: لە شاری بارسێلۆنا لەناو نموونە ئاوی پاشەڕۆ (فازڵاو)ی ١٤ مانگ لەوەپێش ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە!

دۆزینەوەی سەرسوڕھێنەر: لە شاری بارسێلۆنا لەناو نموونە ئاوی پاشەڕۆ (فازڵاو)ی ١٤ مانگ لەوەپێش ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دۆزرایەوە! نزیک ٧ مانگ لەوەپێش دنیا بۆ یەکەم جار ڤایرۆسی ترسێنەری کۆرۆنای ناسی. دەوترێت کە ئەم ڤایرۆسە ئەو کات لە بازاڕێکی ئاژەڵی شاری ئووھانی چین سەری ھەڵداوە. بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ ھەموو زانیارییەکانمان لەسەر ئەم ڤایرۆسە بە درۆ دەخاتەوە. تا زیاتر بخوێنەوە…

ئایا لە ئەستێرەکانی دیکەی ڕێگای شیریدا، شارستانییەتی نامۆ هەیە؟

ئایا لە ئەستێرەکانی دیکەی ڕێگای شیریدا، شارستانییەتی نامۆ هەیە؟ لەوانەیە. لە وتارێکی نوێدا، توێژەران بەپێی شێوەی پەرەسەندنی ژیان لەسەر گۆی زەوی، ئەگەری بوونی شارستانییەتی نامۆیان لەسەر ئەستێرەکانی دیکە پێشبینی کردووە. لە ئاکامدا دەرکەوتووە ئەگەر ڕەوتی دروستبوون و پەرەسەندنی ژیان لەو ئەستێرەگەلەی ڕێگای شیری کە تەمەنیان ٥ ملیارد ساڵە، وەکوو پەرسەندنی ژیان لەسەر زەوی بڕواتە پێشەوە زیاتر بخوێنەوە…

مشکی مرۆڤ-ئاسا

مشکی مرۆڤ-ئاسا زانایان توانیویانە ئاولەمەیەکی مشک-مرۆڤی دروست بکەن. ٤٪ خانەکانی ئەم ئاولەمە لە خانەکانی مرۆڤ پێک هاتوون. بە سەرسامییەوە، خانەکانی مرۆڤ توانیبوویان لە خانەکانی مشکەوە فێر بن و خێراتر لە گەشەکردنی زۆر هێواشی ئاولەمەی مرۆڤ، واتە بە خێرایی ئاولەمەی مشک گەشە بکەن. جیان فێنگ، پڕۆفیسۆری بەشی زیندەفیزیای زانکۆی نیۆیۆرک دەڵێت:” ئەم دۆزینەوەیە زۆر چاوەڕواننەکراو بوو. زیاتر بخوێنەوە…

چەکی کیمیایی ؛ بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی سەردەشت

جۆرەکانی چەکی کیمیایی کە یەکێک لە بەرهەمە ترسهێنەرەکانی مرۆڤن، بەم شێوازە پۆلێن دەکرێن: ۱. دەمارییەکان وەک سارین، سومان و تابوون. ۲. ئەوانەی کە دەبنە هۆی بلۆق وەک لیویزایت. ۳. ئەوانەی کە دەبنە هۆی خنکان و زیانگەیاندن بە سییەکان وەک کلۆر، فوسژێن و دیفوسژێن. ٤. سایێنایدەکان. ٥. ئەوانەی کە دەبنە هۆی بێهێزی وەک پێکهاتەکانی ئانتیکۆلینێرجیک. هەر زیاتر بخوێنەوە…

دانووب و شەڕی ٤٠٠ ساڵەی نێوان سپای ڕۆمییەکان و بەربەرەکان

دانووب و شەڕی ٤٠٠ ساڵەی نێوان سپای ڕۆمییەکان و بەربەرەکان ڕووباری دانووب، دووهەمین ڕووباری گەورەی ئەوروپا، لە کۆنەوە سنووری باکووری ئیمپراتۆری ڕۆمی دیاری کردووە. لە لای باشووری چەمەکە ئیمپراتۆری ڕۆم و لەلای باکووریشی هۆزە دڕندەکان بوون کە بە “بەربەرەکان” ناسرابوون و بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵ لەگەل ڕۆمییەکان لە شەڕدا بوون. هۆزە دڕندەکانی باکووری ڕووباری دانووب زیاتر بخوێنەوە…

دەموچاوی مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت؟

دەموچاوی مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت؟نیکۆلای لام، گرافیستێکی هونەرمەندە کە بە ڕاوێژ لەگەڵ دوکتۆر ئالان، کە پسپۆڕی جینێتیکە لە زانکۆی واشینگتۆن، لە بەرهەمێکی خۆیدا نیشانمان دەدات دەموچاوی مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت.بە پێی لێکدانەوەی ئالان و نیکۆلای، سەرمان گەورەتر دەبێت، کە بە پێی توێژینەوەکان لە سەدەکانی ناوینەوە تا ئێستا زیاتر بخوێنەوە…

کۆبوونەوە لە شوێنی سەربەستراو، ھۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا

کۆبوونەوە لە شوێنی سەربەستراو، ھۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەپێی توێژینەوەیەک لە ھۆنگ-کۆنگ، ۷۰لەسەدی تووشبووانی کۆرۆنا نەخۆشییەکەیان بۆ کەس نەگواستۆتەوە و زۆربەی تووشبوونەکان بەھۆی بەشداریکردن لە کۆبوونەوە گشتییەکان لە شوێنە سەربەستراوەکاندا بووە. لە نەخۆشیی کۆڤید ۱۹دا مامناوەندی، یەک نەفەر دوو کەس تووش دەکات. بەڵام جاری وا ھەیە کە لە کۆبوونەوەیەکدا بە هۆی یەک کەسەوە، زۆر کەس زیاتر بخوێنەوە…

ئەگەر بڕیار وا بێت کە بەردێکی ئاسمانی (شەهابسەنگ) لە زەوی بدات، چی بکەین؟

ئەگەر بڕیار وا بێت کە بەردێکی ئاسمانی (شەهابسەنگ) لە زەوی بدات، چی بکەین؟ چۆن ئاراستەکەی بگۆڕین؟ ناسا ماتڵ دانەنیشتووە! ئەندازیاران و توێژەرانی ڕێکخراوەی ناسا پلانیان هەیە بزوێنەرێک دابهێنن کە لە داهاتوودا بتوانێت ئاراستەی بەردە ئاسمانییەکان لە ڕێگەی هێزێکی ئایۆنییەوە بگۆڕێت! ناسا خەریکە لەسەر یەکەم بزوێنەر بە ناوی داڕت کار دەکات و لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی زیاتر بخوێنەوە…

پرۆژەی لەتێکسی کوردی

پرۆژەی لەتێکسی کوردی بەخۆشحاڵییەوە، لە ئێستادا سیستەمی تێک TeX بە هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێز (سینا ئەحمدی) بۆ هەردوو ڕێنووسی لاتینی (Kurmanji) و ڕێنووسی ئارامی (سۆرانی (Sorani)) بەردەستە و لە سیستەمی یونیکۆد بۆ نووسینی کوردی کەڵک وەرگیراوە، بەو مانایەیە کە پشتگیری تەواوەتی بۆ زمانی کوردی لە سیستەمی تێکدا بەردەست دەبێت. لێکۆڵەران و نووسەران بۆ نووسینەکانیان بەردەوام زیاتر بخوێنەوە…

سڕینەوەی هەژمارگەل و لاپەڕەگەلی تایبەت بە باشووری کوردستان لە فەیسبووک

کۆمپانیای فەیسبووک تەنیا لە یەک مانگی ڕابردوودا ٣٢ پەیج، ٧١ هەژمار، ٥ گروپی فەیسبووک و ٣١ هەژماری ئینستاگرامی لە باشووری کوردستان سڕیوەتەوە. ئەم هەژمارانە هەمووی ساختە بوون و سیستمەکانی فەیسبووک بە شێوازی ئۆتۆماتیک زۆربەیانی سڕیونەتەوە. کارەکەشیان ئەوە بووە لە گروپ و لاپەڕە سیاسییەکان خۆیان وەک ڕۆژنامەوانی بنکە هەواڵنێرییەکان بناسێنن و هەواڵی لەیەنگیرانەی سیاسی بڵاو بکەنەوە. زیاتر بخوێنەوە…

گەرمبوونی زەوی

گەرمبوونی زەویزەوی ناوی هەسارەیەکە کە ئێمە لەسەری دەژین. بە پێی توێژینەوەکان، تەمەنی نزیک ٤.٥٤ ملیارد ساڵە. سێهەمین هەسارەی نزیک بە خۆرە و ١٤٩،٥٩٧،٨٩١ کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە. واتە ڕێک ئەو جێگەیە کە بووەتە هۆی پێکهاتنی ژیان و ئێستا شوێنی ژیانی ٧.٤ ملیارد مرۆڤ و ملیۆنان زیندەوەری دیکەیە. لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆربەیەک لە زانایان بڕوایان زیاتر بخوێنەوە…

قسەکردن لەگەڵ گوریلا

قسەکردن لەگەڵ گوریلائەم گوریلایە ناوی کۆکۆ بوو و زمانی نیشانەی دەزانی. جارێک ئێسکەڕووتەیەکی نیشان دەدەن و دەپرسن زیندووە یا مردوو و دەڵێت مردووە. کاتێک دەپرسن گوریلاکان دوای مردن دەچن بۆ کوێ؟ وەڵام دەداتەوە بۆ کونێکی ئاسوودە و دواتر ماچێک بە واتایی خوات لەگەڵ، دەنێرێت!کۆکۆ زیاتر لە هەزار وشەی بە زمانی نیشانە دەزانی کە دەتوانین هەڵیسەنگێنین زیاتر بخوێنەوە…

پێنجەمی ژوەن ڕۆژی جیهانیی ژینگەیه.

پێنجەمی ژوەن ڕۆژی جیهانیی ژینگەیه. لەم ڕۆژەدا ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵک ئاگادار دەکاتەوە و هانیان دەدات بۆ پاراستنی ژینگە. ڕۆژی جیهانیی ژینگە یەکەمین جار لە ساڵی ۱۹۷٤دا بەڕێوە چوو و سەبارەت بە کێشەگەلی سەرەکی ژینگە وەک پیسی ئاوی دەریاکان، زۆربوونی حەشیمەتی مرۆڤ و گەرمبوونی زەوی خەڵکیان ئاگادار دەکردەوە. ئەم ڕێکەوتە ساڵانە بە بەشداری ۱٤۳ وڵات زیاتر بخوێنەوە…

گەشەکردنی موو و نینۆکەکانی مرۆڤ پاش مردنی بەردەوام دەبێت؟

گەشەکردنی موو و نینۆکەکانی مرۆڤ پاش مردنی بەردەوام دەبێت؟ بەکورتی نەخێر. پاش مردنی مرۆڤ، جەستە وشک دەبێتەوە کە ئەمە دەبێتە هۆی کرژبوونەوەی پێست، دوا بە دوای ئەم ڕووداوەش نینۆکەکان و مووی لەش زەق و بەرچاو دەبن بۆیە وا دەردەکەوێت کە گەشەکردنی موو و نینۆک پاش مردنیش بەردەوام دەبێت. نینۆکەکان لە ڕۆژێکدا بەڕادەی ٠.١ میلیمەتر درێژ زیاتر بخوێنەوە…

ڕیش جیا لە دڵڕفێنی چ تایبەتمەندییەکی دیکەی هەیە؟

ڕیش جیا لە دڵڕفێنی چ تایبەتمەندییەکی دیکەی هەیە؟ (بۆچی پیاوان بە ڕیشەوە دڵڕفێنترن؟) ڕیشی پڕ و جوان دڵڕفێنە بەڵام ڕەنگە جیا لەمە بەکەڵکی شتێکی تریش بێت؛ ڕیش ڕەنگە هێزی مشتەکۆڵێک کە لە شەویلکەی پیاوان بدرێت، کەم بکاتەوە. زانایان دەڵێن لە شێرە نێرەکانیشدا ڕیش دەتوانێت قوڕگی درێژی شێر لە بەرانبەر ددان و چڕنووکی کوشندەی دوژمن بپارێزێت. زیاتر بخوێنەوە…

بەتەمەنەکان حەوت بەرامبەری گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە

بەتەمەنەکان حەوت بەرامبەری گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە کەسانی بەتەمەن زیاتر لە گەنجەکان زانیاریی هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە. ئەو زانیارییە هەڵانەی کە لە لایەن بەتەمەنەکانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەبنەوە و هەواڵی ساختە یان بەستەری گوماناوین، حەوت بەرامبەر زیاترە لەو زانیارییە هەڵانەی کە گەنجەکان بڵاوی دەکەنەوە. نادیا براشیر لێکۆڵەری پۆست زیاتر بخوێنەوە…

هەڵدانی SpaceX و NASA بە هۆی زریانی فلۆریدا، کە بۆ ۳۰ی مانگی مەی دوا خرابوو، سەرکەوتووانە بەرەو وێستگەی نێونەتەوەیی وەڕێکەوت.

هەڵدانی SpaceX و NASA بە هۆی زریانی فلۆریدا، کە بۆ ۳۰ی مانگی مەی دوا خرابوو، سەرکەوتووانە بەرەو وێستگەی نێونەتەوەیی وەڕێکەوت. هاویشتنی SpaceX کە بڕیار وابوو کەشوانەکان بەرێت بۆ وێستگەی نێونەتەوەیی فەزایی و بە هۆی کەشوهەوای نالەباری کەناراوەکانی ئاتلانتیک لە فلۆریدا پەک خرابوو، لە ڕێکەوتی 30ی مەی بەرەو وێستگەی نێونەتەوەیی وەڕێکەوت. کەشتیی ئاسمانی Crew Dragon کە زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان

لەم چەند ساڵەدا ئەوەی زۆر دەیبینین ئاگرتێبەربوونی دارستانەکانە. ئەم ڕووداوە لە کوردستانیش کەم نییە. بەم بۆنەوە باش دەبێت باسێکی کورت لەسەر کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان بکەین. زیانە سەرەکییەکانی ئاگرتێبەربوون: ۱. سووتان و خەسار لێ کەوتنی گژوگیا و بەتایبەت دارستانە بارانییەکان کە ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت تاوەکوو بگەڕێنەوە دۆخی پێشووی خۆیان. ۲. کوژران و برینداربوونی ئاژەڵەکان. ۳.داخوران و زیاتر بخوێنەوە…

بەبۆنەی ٣١ی مەی ڕۆژی جیهانی دژی دووکەڵ ژن، جگەرە، دەسەڵات

بەبۆنەی ٣١ی مەی ڕۆژی جیهانی دژی دووکەڵ ژن، جگەرە، دەسەڵات ئێدوارد برنێیز خووشكەزای زیگمۆند فڕۆید، بە دامەزرێنەر و سەرکردەی “پەیوەندییە گشتییەکان” و “پڕۆپاگاندا” دەناسرێت. کارەکانی ئەم پیاوە لەسەر دوو بنەما بوو: یەکەم، خەڵک بە گشتی تێگەیشتوو نین و بەپێی هەستەکانیان بڕیار دەدەن. دووهەم ئەوەی کە دەتوانین لە بیرۆکەکانی فرۆید بۆ دەستکاریکردنی هۆشی نادیاری گشت کۆمەڵگا زیاتر بخوێنەوە…

دەرمانی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩

دەرمانی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩ لەم دواییانەدا لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن وەک دوو نیشانەی نەخۆشیی کۆڤید-١٩ ناسراون. ئاکادێمیای پسپۆڕانی گوێ، قوڕگ و لووتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەبێ لە پشکنینەکانی کەسانی تووشبوو ئەم دوو نیشانەش لەبەرچاو بگیرێت. تەنانەت لەدەستدانی هەستی بۆنکردن هەندێک جار تەنیا نیشانەی نەخۆشییەکە بووە. کێشەی بۆن نەکردن لە نەخۆشیی کۆڤید-١٩دا، زیاتر بخوێنەوە…

مێژووی بۆرس چییە؟

مێژووی بۆرس چییە؟   وشەی بۆرس لە سەدەی ١٥ی زایینی لە وڵاتی بلژیکەوە ھاتووە. خەڵکی شاری بۆڕۆژۆ لە بەردەمی ماڵی گەورە پیاوێک بە ناوی واندربۆرس کۆ دەبوونەوە و خەریکی کڕین و فرۆشتن دەبوون.   بەڵام ئەو شوێنە، شوێنێکی فەرمی نەبوو و ھەر کەس حەزی لێ بوایە دەیتوانی لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بێت. یەکەم بۆرسی زیاتر بخوێنەوە…

چۆن بێینە ناو بۆرسەوە؟

چۆن بێینە ناو بۆرسەوە؟     ١- هەبوونی سەرمایەی ناپێویست و زیادی:   بۆ هاتنە نێو بۆرسە دەبێت لە سەرمایەی پاشکەوتکراو کەڵک وەرگیرێت، نەک لە سەرمایەی سەرەکیی ژیانمان، وەک ئوتۆمبێلی یا خانووی نیشتەجێ بوون، بۆ ئەوەی ئەگەر تووشی زیان بووین، هەموو ژیانمان خەساری پێ نەگات.     ٢- تێگەیشتن لە چەمکە سەرەتاییەکانی بۆرسە:   لە زیاتر بخوێنەوە…

شکانی ددان

شکانی ددان ددانی شکاو لەناو سێرۆمدا ڕابگرن. لەوانەیە لەتە شکاوەکە دووبارە بۆ چاککردنەوەی ددانەکە بەکار بێت.ئەگەر خوێنبەربوونتان هەیە، بۆ ماوەی دە خولەک گازێکی تەڕ لەسەر ئەو شوێنە دابنێن تا ڕابوەستێت. ئەگەر خوێنبەربوون درێژەی هەبوو چایەکی سەفەری تەڕ بکەن و دە خولەک لەسەر ددانەکە داینێن.پەکێکی سارد لەسەر گۆنا یان لێوی لای ددانە شکاوەکە دانین. ئەمە یارمەتی زیاتر بخوێنەوە…

۹ خراپەی خواردنەوەی زۆری چایی:

۹ خراپەی خواردنەوەی زۆری چایی:چایی خۆی چەند قازانجی هەیە وەک کەمکردنەوەی مەترسیی شێرپەنجە، قەڵەوی، شەکرە و نەخۆشیی دڵ. هەر ئەو جۆرە کە زۆرینە خولیای چایی خواردنەوەین، زۆر جار زۆرتر لەوەی کە پێویست و بەسوود بێت دەخۆینەوە کە ئەمە ۹ خراپی هەیە بۆ تەندروستیمان:۱. وەرگرتنی ئاسن کەم دەکاتەوە. ۲. خەمۆکی و سترێس زۆر دەکات.۳. خەو تێک زیاتر بخوێنەوە…

ئایا خوێندنەوە لە شوێنێکدا کە ڕووناکی کەمە زیان دەگەیەنێتە چاو؟

ئایا خوێندنەوە لە شوێنێکدا کە ڕووناکی کەمە زیان دەگەیەنێتە چاو؟توێژەران دەڵێن هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە خوێندنەوە لە وەها شوێنێکدا زیانی هەتاهەتایی دەگەیەنێتە چاو.هەرچەندە چاو ماندوو دەکات و هەروەها بەشێوەی کاتی تیژبینیی چاو دادەبەزێنێت بەڵام پاش ماوەیەک پشوودان، دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی و چاک دەبێتەوە.ئامادەکردن: هێمن موحەممەدیانسەرچاوە:https://www.livescience.com/18076-medical-myths-doctors-countdown.html

دەرکەوتنی ئاسەواری مێژوویی ڤایکینگەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە

دەرکەوتنی ئاسەواری مێژوویی ڤایکینگەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوەگۆڕانی کەشوهەوا، بووەتە هۆی توانەوەی چاڵەبەفرەکانی وڵاتی نەرویج و ئەمەش بووەتە هۆی دەرخستنی کۆمەڵێک ئاسەواری مێژوویی تایبەت بە سەردەمی ڤایکینگەکان.ئەم وێنەیە؛ وێنەی پارچە چێوێکە کە لە لەندبریندا دۆزراوەتەوە (بە کەڵکوەرگرتن لە ڕادیۆکەربۆن تەمەنیان دۆزیوەتەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یازدەی زایینی) و ڤایکینگەکان کەڵکیان لێ وەرگرتبوو بۆ ئەوەی بەرخەکان شیری زیاتر بخوێنەوە…

هیندوستان مەترسیدارترین وڵاتە بۆ ژنان!

هیندوستان مەترسیدارترین وڵاتە بۆ ژنان!ئەم توێژینەوەیە بەپێی ڕاپرسی لە ٥٥٠ شارەزای بواری پرسی ژنان ئەنجام دراوە و پێوانەکانی بریتین لە تەندروستی، هەڵاواردن، نەریتە کولتورییەکان، بازرگانی مرۆڤ، توندوتیژیی سێکسی و غەیری سێکسی.لەم وینەیەدا ١٠ دانە لە مەترسیدارترین وڵاتەکان بۆ ژنان دەبینرێن.ڕەنگە وڵاتەکانی سووریە و ئەفغانستان بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە بێت، بەڵام دیتنی ناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم زیاتر بخوێنەوە…

ئایا کاتی ئەوە هاتووە بازاڕی لێکدانەوەی خەو (تەعبیری خەو) تێکوەپێچین؟

ئایا کاتی ئەوە هاتووە بازاڕی لێکدانەوەی خەو (تەعبیری خەو) تێکوەپێچین؟ بەڵگەیەکی نوێ دۆزراوەتەوە کە نیشان دەدات مێشکی مرۆڤ ئەزموونی ئەو کاتانەی وا بەخەبەرین، دووبارە لە کاتی خەودا نمایش دەکاتەوە. کاتێک کە دەخەوین مێشک بە تەواوی ناکووژێتەوە و خەریکی ڕێکخستنەوەی بیرەوەرییە نوێیەکان دەبێت. ئەم توێژینەوەیە پێشتر لەسەر ئاژەڵەکان ئەنجام درابوو بەڵام ئەمە یەکەمین بەڵگەی ڕاستەوخۆیە کە زیاتر بخوێنەوە…

تەندروستیی ددان: پێویستیی کەمکردنەوەی خواردنی قەند، شیرینی

تەندروستیی ددان پێویستە خواردنی قەند، شیرینی، هەنگوین، شۆکۆلات (چوکلێت)، ئاومیوە و شەربەت کەم بکەنەوە. ٤ تا ٦ ساڵ: ١٩ گرام (بەرامبەر لەگەل ٥ کڵۆ قەند) ٦ تا ١٠ ساڵ: ٢٤ گرام (بەرامبەر لەگەل ٦ کڵۆ قەند) سەروو ١١ ساڵ: ٣٠ گرام (بەرامبەر لەگەل ٧ کڵۆ قەند) لە ڕۆژێکدا لانیکەم دوو جار ددانتان بشۆن (شەوانە بەر زیاتر بخوێنەوە…

دەرمانی ددان ئێشە

ڕێنوێنی بۆ ئەو کاتانەی کە بۆ ددان ئێشە ناتوانن سەردانی پزیشکی ددان بکەن: ۱. لە ئازارشکێنەکان وەک ئایبووپرۆفێن (ژێلۆفێن) و ئەستامینۆفێن کەڵک وەربگرن. ۲. ناو دەمتان بە ئاو و خوێ بشۆنەوە (بێجگە لە منداڵان). ۳. جێلی (ژێل) ئازارشکێن بەکار بێنن. ٤. خواردنی نەرم وەک ماست یان هێلکەی کوڵاو بخۆن و بەو ددانەی کە ئازاری هەیە زیاتر بخوێنەوە…

دوای ٩ ساڵ بۆ یەکەم جار لەناو خاکی ئەمریکاوە ئەمڕۆ کەشتییەکی ئاسمانیی کۆمپانیای SpaceX ڕەوانەی وێستگەی فەزایی نێونەتەوەیی دەکرێت.

دوای ٩ ساڵ بۆ یەکەم جار لەناو خاکی ئەمریکاوە ئەمڕۆ کەشتییەکی ئاسمانیی کۆمپانیای SpaceX ڕەوانەی وێستگەی فەزایی نێونەتەوەیی دەکرێت. ٢ ئاسمانگەڕی ڕێکخراوەی ناسا لەم کەشتییە ئاسمانییەدا دەبن. پێشتر ئاسمانگەڕەکانی ناسا بە کەشتییە ئاسمانییەکانی ڕووسیا دەچوون بۆ فەزا (بۆشایی) و بردنی هەر کەسێک، ٨٦ ملیۆن دۆلاری تێدەچوو. جگە لەوانە، ئەمە یەکەم جارە لە مێژوودا کە کۆمپانیایەکی زیاتر بخوێنەوە…

۲٨ی مەی (٨ی جۆزەردان): ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی سووڕی مانگانەیە.

۲٨ی مەی (٨ی جۆزەردان): ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی سووڕی مانگانەیە. دەستنیشانکردنی ڕۆژێک لە ساڵدا بۆ ئەوەیە کە گرینگیی تەندروستی لەم کاتەدا بۆ ژنان بەرچاوتر بێت.بە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی ژناندا سووڕی مانگانە ۲٨ ڕۆژەیە و هەرجار بەشێوەیەکی مامناوەندی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، ۲٨مین ڕۆژ لە پێنجەمین مانگی ساڵ بۆ یادەوری ئەم ڕۆژە هەڵبژێردراوە.ژنانی وڵاتە هەژارەکان لە زیاتر بخوێنەوە…

کاتێک یاسای لێدانی دەمامک لە پەتای گشتی ۱۹۱٨، تووشی بەربەرەکانێ بوو

کاتێک یاسای لێدانی دەمامک لە پەتای گشتی ۱۹۱٨، تووشی بەربەرەکانێ بووپەتای گشتیی ۱۹۱۸، مرۆڤکوژترین ئەنفلوەنزای مێژوو لە ساڵانی ۱۹۱٨ و ۱۹۱۹ بووە، کە زیاتر لە ٥۰ ملیۆن کەسی لە جیهاندا کوشت. لە ئەمریکا کاتێک کە ژمارەی گیان لەدەستدراوان بە ٦۷٥۰۰۰ کەس گەیشت، حکوومەتە ناوچەییەکان هەندێک چارەسەری نوێیان بۆ بەرگری لە بڵاوبوونەوەی پەتا بەکار هێنا کە زیاتر بخوێنەوە…

پاش مردن چی ڕوو دەدات؟

پاش مردن چی ڕوو دەدات؟
ئایا دەکرێت ئاگات لە مردنی خۆت بێت؟ ئایا پاش مردن ھێشتا ھەستی بینین و بیستن کار دەکات؟
ئەم پرسیارە، پرسیارێکی فەلسەفی، ئایینی و زانستییە.

چۆن تەندروستیی ددانەکانمان بپارێزین؟

چۆن تەندروستیی ددانەکانمان بپارێزین؟
ددانەکان بەشێک لەو ئەندامانەی جەستەن کە ئەگەر تووشی نەخۆشی بن، زۆر بە ئەستەم دەگەڕێنەوە دۆخی تەندروستیی پێشوو، هەر بۆیە باشترە کە هەمیشە بەرگری لە نەخۆشی بکەین تاکوو لە بیری دەرمانکردندا بین.

سەرەتا مریشک هەبووە یان هێلکە؟

سەرەتا مریشک هەبووە یان هێلکە؟ ڕەنگە پێتان وابێت زۆر پرسیارێکی ساکار و سادەیە و وەڵامەکەی ڕوونە، بەڵام وانییە و وەڵامەکەی قورسە! ئەم پرسیارە دەرخەری پارادۆکسی باوی سەردەمی کۆنە کە چەمکی ″بنەڕەت و هۆکاری یەکەم″ تاوتوێ دەکات. بەڵام وەڵامەکەی چییە؟ زانست چی دەڵێت؟ سەرەتا دەبێ باش لە پرسیارەکە تێبگەین، ئایا مەبەست لە وشەی هێلکە، هێلکەیە بەگشتی زیاتر بخوێنەوە…

کێ خێراتر دەڕوات؟

ھەموومان دەزانین کە کەسانی باڵابەرز خێراتر بەڕێگادا دەڕۆن. بەڵام چ ڕوو دەدات ئەگەر کەسێکی باڵابەرز لەگەڵ باڵاکورتێک یان ژنێک و پیاوێک پێکەوە پیاسە بکەن؟؟؟ کامەیان ئاستی ڕێگەڕۆیشتنیان ھێورتر دەکاتەوە؟ دوو ژن پێکەوە بەڕێگادا بڕۆن، ھەردووکیان ڕێگەڕۆیشتنیان هێدیتر دەکەنەوە. دوو پیاو پێکەوە خێراتر بەڕێگادا دەڕۆن . توێژەران تێگەیشتوون کە پیاوەکان کاتێک لەگەڵ ژنێک بەڕێگادا دەڕۆن، زۆر زیاتر بخوێنەوە…

تێلێگرام کۆتایی بە پرۆژەی بلاکچەین و ڕەمزپارە هێنا.

تێلێگرام کۆتایی بە پرۆژەی بلاکچەین و ڕەمزپارە هێنا. پاول دورۆڤ دامەزرێنەری تێلێگرام دوێنێ لە کاناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاند کە بەهۆی هەندێک کێشەی یاسایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم پرۆژانەی تێلێگرام کۆتاییان پێ دێت. هەروەها دورۆڤ بەکارهێنەرانی تێلێگرامی ئاگادار کردەوە کە ئاگاداری ئەو ماڵپەڕانە بن کە بە ناو و لۆگۆی تێلێگرام و ڕەمزپارەکەیەوە (TON) کار دەکەن، زیاتر بخوێنەوە…

گریان چ کەڵکێکی هەیە؟

″تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم″ (مامۆستا هێمن، تاریک و ڕوون، فرمێسکی گەش) مرۆڤەکان بۆ دەگرین؟ گریان چ کەڵکێکی هەیە؟ گریان، وەڵامدانەوەی سروشتیی مرۆڤەکانە لە بەرامبەر زنجیرەیەک لە هەستەکان؛ وەکوو خەم و پەژارە، دڵخۆشی و ناهومێدی. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژنان بە شێوەی مامناوەندی، ٣.٥ جار لە مانگدا دەگرین؛ ئەم ڕادەیە بۆ پیاوان بەشێوەی زیاتر بخوێنەوە…

پەیوەندیی پیسبوونی هەوا و مردن بە هۆی کۆرۆناوە

پەیوەندیی پیسبوونی هەوا و مردن بە هۆی کۆرۆناوە: هەوای پیس دەتوانێت مردن بە هۆی کۆرۆناوە زیاتر بکات. کاریگەریی پیسبوونی هەوا لەسەر کەسانی خاوەن نەخۆشیی تایبەت وەکوو نەخۆشیی دڵ و سی و هتد زیاترە. بە تەنۆلکەگەلی نێو هەوا کە قەبارەیان کەمتر لە ۲.٥ مایکرۆمێترە PM2.5 دەڵێن کە دەتوانن بچنە نێو سییەکانەوە و لە ڕێگەی خوێنەوە زۆرتر زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ڕۆژی کۆرۆنا ڕادەوەستێنین.

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ڕۆژی کۆرۆنا ڕادەوەستێنین. دوای وەرگرتنی ڕای ئێوە ئازیزان، پڕۆژەی وەرگێڕانی کورتەی هەواڵە گرینگەکانی ڕۆژی کۆرۆنا ڕادەوەستێنین. – لە ئاڵمان ڕێژەی تووشبوون لەو کاتەوە کە بەرەبەستەکان شلتر کراونەتەوە چووەتە سەرتر. ئاستی گواستنەوە لە ٦دەهوم چوە سەروو یەک و یەک دەهوم. واتە ئێستا هەر تووشبوویەک زیاتر لە یەک کەس تووش دەکات. ئەمە لەوانەیە ببێتە زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ٢١ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: ئایا خوازیارن کە کورتەی هەواڵە گرینگەکانی کۆرۆنا درێژە پێ بدرێت؟ ئەگەر خوازیارن تکایە کۆمێنتێک دابنەن. بنکەدراوەیەکی سی-تی سکەن یان پشکنینی کۆمپیتەری تۆمۆرەکان دروست کراوە بۆ ڕاهێنانی ژیریی دەستکرد لە دۆزینەوەی خۆکاری کۆرۆنا. هۆکاری مردنی مرۆڤی تووشی کۆرۆنا، زۆربەی جار، بەهۆی وەڵامی توندی سیستەمی بەرگریی جەستەیە کە دەبێتە هەوکردنێکی زۆری سیییەکان زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ٢٠ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: – ژمارەی تووشبووانی تێستکراوی کۆرۆنا لە ٤ ملیۆن کەس تێپەڕی. ئایا دەتوانن بخەمڵێنن کە ئەمساڵ چەند نەفەر تووش دەبێت؟ – بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوت کە ھەموو ئەو کەسانەی کە تووشی کۆرۆنا بوونە، دژەتەنی کۆرۆنایان لە جەستەدا دروست دەبێت. ئەمە ھەواڵێکی خۆشی تر بۆ تووشبووانی کۆرۆنا کە چاک بوونەتەوە. – دەرمانی زیاتر بخوێنەوە…

هەڵسوکەوتێکی سەیر کە لە مەیموونەکانیشدا هەیە

ڕەنگە ئێوەش وابن! کاتێک ئوتۆمۆبیل یان جلوبەرگی نوێ دەکڕن، زۆر پێی دڵشاد دەبن! بەڵام ئەگەر ببینن کەسانی تریش هاوشێوەی ئێوە ئەو شتانەیان لەبەردەست دایە کەمێک بچنە بیرەوە و تەنانەت خەمۆکی داتانگرێ!! زۆر مرۆڤانە نییە ئەم بیرۆکەیە؟! بۆ ئەم مەبەستە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر مەیموونەکان کراوە و سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەم دیاردەیە لە نێوان مەیموونەکانیشدا بینراوە! سەرچاوە: https://medicalxpress.com/news/2020-03-wont-brain-socially-behavior.html

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٩ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: – ژنێکی ئیسلەندی، ڕێک بەر لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ١٠٣ ساڵیدا، لە دەست کۆڕۆنا دەرباز بوو. – بەڕێوەبەریی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا تاقیکاریی فازی ٢ی پێکوتەی کۆرۆناڤایرۆسی کۆمپانیی ئەمریکایی **مۆدێرنا**ی پەسەند کرد. ئەم پێکوتەیە کە بەناوی mRNA-1273 ناسراوە لەسەر ٦٠٠ کەس تاقی دەکرێتەوە. – زانستوانان، بۆ یەکەم جار، بەکەڵکوەرگرتن لە ئامێرێکی زیاتر بخوێنەوە…

توێژەرێکی بواری کۆرۆنا کوژرا

سی.ئێن.ئێن: بینگ لوو پرۆفیسۆرێکی زانکۆی پیتەرسبۆرگ کە لە سنووری گەیشتن بە ″دۆزراوە هەرەگرینگەکان″ بوو سەبارەت بە کۆڤید۱۹، کوژرا. بە پێی هەواڵی سی.ئێن.ئێن بینگ لوو لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژراوە کە ئەو کەسەش دواتر خۆکوژی کردووە. تا ئێستا هۆکاری ئەم کوشتنە ڕوون نەبووەتەوە. سەرچاوە: https://www.cnn.com/2020/05/06/us/university-of-pittsburgh-professor-killed/index.html

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٨ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: – توێژەران ١٩٨ جار بازدانی جینەتیکیان لە کۆدی کۆرۆناڤایرۆسدا دوزیوەتەوە. ئەم توێژینەوەیە نیشان دەدات کە ئەم ڤایرۆسە چۆن خۆی لەناو مرۆڤەکاندا پەرە پێ دەدات و لە گووراندایە. ئەم دۆزینەوەیە دوای تاقیکردنەوە لەسەر ڤایرۆسی وەرگیراو لە  ٧٥٠٠ کەس دەرکەوت. توێژەران بۆیان دەرکەوت کە زۆرترین بەربڵاویی جینەتیکی لەو وڵاتانەدا هەیە کە چڕتر زیاتر بخوێنەوە…

دیتنی دوایین گەورەمانگی ۲۰۲۰ لەدەست مەدەن.

دیتنی دوایین گەورەمانگی ۲۰۲۰ لەدەست مەدەن. مانگی گوڵ، دوایین گەورەمانگی زنجیرە گەورەمانگەکانی ساڵی ۲۰۲۰ی زایینییە. گەورەمانگەکانی پێشوو لە مانگی فێبریە، مارچ و ئاپڕیڵ دەرکەوتن. مانگ لە خولگەیەکی هێلکەئاسادا بە دەوری گۆی زەویدا دەخولێتەوە، بۆیە هەندێک کات نزیکترین مەودا و هەندێک کاتی دیکەش دوورترین مەودای لە گۆی زەوی هەیە. کاتێک مانگ نزیکترین مەودای لە گۆی زەوی زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنای ئەمڕۆ ١٧ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: دژەتەنێکی دروستکراو بەناوی 47D11 دەتوانێک ترۆپکی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببەستێت و نەهێڵێت بچێتە ناو جەستەوە. پێکوتەیەک بەناوی BNT162 کە مانگی پێشوو لە ئاڵمان چووە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ، تاقیکردنەوەکانی لە ئەمریکا دەست پێکرد. گەرمادانی ماسکی N95 باشترین شێوازی دژەگەنکردنییەتی. دەکرێت تا ٥٠ جار ئەم دەمامکە گەرمابدرێت و دوبارە کەڵکی لێ وەرگیرێتەوە، زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٦ی گوڵان

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: بەڕێوەبەریی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، تێستی دژەتەنی کۆمپانی سویسی ڕۆشی بۆ کاتی ئورژانسی پەسند کرد. وردبینی ئەم تێستە ١٠۰٪ ە. ئەم تێستە دەتوانێت دەری بخات کە ئایا لە جەستەدا دژەتەنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەیە یان نا. زۆر کەس لەوانەیە بەبێ ئەوەی خۆیان بزانن تووشی کۆرۆنا ببن. ئەوانەی کە دژەتەنی کۆرۆنایان زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنای ئەمڕۆ ١٥ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا:   ‌- لە مانگی داھاتوودا دەردەکەوێت کە پێکوتەکەی (ڤاکسین) زانکۆی ئاکسفۆرد چەندە توانای سازکردنی دژەتەنی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەدا هەیە. بەڵام پرسیار و نیگەرانیی سەرەکی ئەوەیە کە ئایا ئەم پێکوتەیە کێشەی تر لە جەستەدا دروست ناکات؟ ئەمە گرینگترین نیگەرانیی ھەموو ئەو بنکانەیە کە دەیانهەوێت، لە زووترین کاتدا پێکوتە دروست بکەن. زیاتر بخوێنەوە…

کۆرۆنا لە پاشەکشەدایە؟ شەپۆلی دووھەم چەندە مەترسیدارە؟

کۆرۆنا لە پاشەکشەدایە؟ شەپۆلی دووھەم چەندە مەترسیدارە؟ ‌ – نیوەی ویلایەتەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە کردنەوەی دووکان و بازاڕەکان. ئەوانی تریش چاوەڕێ دەکرێت کە لە دوو حەفتەی داھاتوودا ئەو کارە بکەن. کاریگەریی ئەم کرانەوەیە لە چەند حەفتەی داھاتوودا خۆی نیشان دەدات. ‌ – ئاڵمان: یاریگاکانی منداڵان، مۆزەکان، گەلەرییەکان، کڵێسەکان و پارکەکان لە حەفتەی داھاتوودا دەکرێنەوە، زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی پیاوان بە ڕیشەوە دڵڕفێنترن؟

بۆچی پیاوان بە ڕیشەوە دڵڕفێنترن؟ هۆکاری هەبوونی ڕیش لە پیاوان و نەبوونی لە ژناندا چییە؟ لە منداڵاندا، چ کچان و چ کوڕان، بەسەر پێستیانەوە موویەکی ناسک هەیە کە پێی دەڵێن کوڵکەموو. کوڵکەموو زۆر ڕووناک، کورت و چکۆلەیە کە بەشێکی گەورەی لەشی مرۆڤ دادەپۆشێ. درێژی و ئەستووریی ئەم کوڵکەمووە لە کەسانی جۆراوجۆردا جیاوازە و ڕۆڵی سەرەکییان زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٣ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: – بەڕێوەبەریی چێشت و دەوای ئەمریکا ئیجازەی کەڵکوەرگرتنی ناچاریی دەوای ڕێمدێزیڤیری دەرکرد. ئەم ئیجازەیە دوابەدوای ئەوە بوو کە توێژینەوەیەک نیشانی دا کە ئەم دەوایە کاریگەریی ئەرێنی بووە لە دەرمانی کۆرۆنادا. – مادەیەکی تێکەڵ لەناو شیلەی کۆکەدا (شەربەتی کۆکە)، دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کوشتنی خانەکان! توێژەران دوای تاقیکردنەوەی کۆمەڵێک زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ئێوەش لە مڵچەمڵچ کردنی خەڵک لە کاتی خواردنی شتێک، بێزارن؟

ئایا ئێوەش لە مڵچەمڵچ کردنی خەڵک لە کاتی خواردنی شتێک، بێزارن؟ کاتێک کە دەنگێکی بەردەوام لە لایەن مرۆڤەکانی دیکەوە دروست دەبێت، ئێمە هەندێک هەستی نائاسایی دەردەبڕین، بەم حاڵەتە دەوترێت میسفۆنیا. لە سەدا بیستی خەڵک تووشی ئەم حاڵەتە دەبن. دەنگی مڵچەمڵچ، هەڵلووشین یان تەقەتەقی بەردەوام دەتوانێت ببێتە هۆی تووڕەبوونی هەندێک کەس. توێژەران دەڵێن ئەم دۆخە سەیرە زیاتر بخوێنەوە…

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ١٢ی گوڵان

کورتەی گرینگترین ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: 🔴 دژەتەنی ئاژەڵی لامە (وەک حوشتر وایە) دەتوانێت یارمەتیدەری دەرمانی کۆرۆنا بێت! پێوەندیدانی دوو دژەتەنی لامە دەتوانێت ترۆپی ڤاریرۆسی کۆرۆنا لەکار بخات! 🔴 توێژەران بە ھەڵسەنگاندنی شێوازی تێکەڵبوونی کۆمەڵێک پرۆتینی مرۆڤ لەگەڵ ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا، ٦٦ پڕۆتینی مرۆڤ دەستنیشان دەکەن کە دەتوانێت وەک دەوایەک دژی کۆرۆنا کار بکات. 🔴 زانستمەندان زیاتر بخوێنەوە…

مردووەکان زیندوو دەبنەوە!؟

مردووەکان زیندوو دەبنەوە!؟ ئەم دایکە خەڵکی کۆرەیە و منداڵە حەوت ساڵانەکەی مردووە! توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە ڕاستیی خەیاڵی* منداڵەکەی خۆیان بە شێوازی سێ ڕەهەندی دروست کردووە تا ئەم دایکە چاوی بە منداڵەکەی بکەوێتەوە و هەروەها بەو دەستەوانانە کە دەیبینن دەست لە منداڵەکەی بدات. *Virtual reality سەرچاوە: https://kotaku.com/mother-reunited-with-deceased-daughter-in-vr-show-1841561725

چۆن دەستی کەسێکی دیکە بە مێشکی خۆمان کۆنترۆڵ بکەین؟

چۆن دەستی کەسێکی دیکە بە مێشکی خۆمان کۆنترۆڵ بکەین؟ دەستی ئێمە بە دەستووری مێشکی خۆمان دەجووڵێت، مێشک دەستوورەکە دەنێرێت بۆ دەست و دەستی ئێمەیش دەجووڵێت. ئایا دەکرێت ئەم دەستوورە بدەین بە دەستی کەسێکی تر؟ واتە دەستی ئەو بە دەستووری مێشکی ئێمە بجووڵێتەوە؟ لەم ڤیدیۆیەدا، ئەم توێژەرە دەستووری مێشکی کچەکە دەگوازێتەوە بۆ دەستی کوورەکە و بەبێ زیاتر بخوێنەوە…

هەواڵە کورتەکانی کۆرۆنا ١١ی گوڵان

هەواڵە کورتەکانی کۆرۆنا ١١ی گوڵان کورتەی ھەواڵەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنا: 🔴 کۆمپانیی ئاڵمانیی بیۆنتێک تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان لەسەر مرۆڤ دەست پێ دەکەن. 🔴 تێستی نوێی دژەتەن بە وردبینیی ٩٩ لەسەدەوە بۆ بەکارھێنان لە ئورووپادا پەسند کرا. ئەم تێستە ئەو کەسانەی کە دژەتەنیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ھەیە دەردەخات. 🔴 تاقیکردنەوەیەکی نوێ کە لەسەر نزیک ھەزار کەس ئەنجام زیاتر بخوێنەوە…

زانکۆی ئاکسفۆرد ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر ٦ مەیموون تاقی کردەوە

زانکۆی ئاکسفۆرد ڤاکسینی کۆرۆنای لەسەر ٦ مەیموون تاقی کردەوە

نیۆیۆرک تایمز دوێنێ لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە کە شەش مەیموونی ڕیسێس مەکاک پاش لێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا ( hAdOx1 nCoV-19) لە مۆنتانا، لە بەرانبەر کۆرۆنای نوێ خۆڕاگر بوون و تووشی نەخۆشییەکە نەبوون.

کاتێک کە ستیڤ جۆبز ئایپادێکی فڕێ دایە ناو ئاکواریۆمێکەوە

کاتێک ئەپڵ یەکەمین ئایپەدی دروست کرد، ئەندازیارەکان بە ستیڤ جۆبز دەڵێن ئیتر ئەمە زۆر تەواوە و لەمە زیاتر ناتوانین چکۆلەتری کەینەوە! ستیڤ جۆبز ئایپەدەکە هەڵدەگرێت و چاوێکی لێ دەکات و دەیخاتە ناو ئاکواریۆمێکەوە! کاتێک ئایپەدەکە دەکەوێتە بنی ئاکواریۆمەکە، بڵقی لێ جیا دەبێتەوە! جابز دەڵێت ئەم بڵقە هەوایانە نیشانی دەدات کە هێشتا شوێنی بەتاڵی تێدایە و زیاتر بخوێنەوە…

دەوای ھیدرۆکسی کلۆرۆکوین لە تاقیکردنەوەیەکی تریشدا لە دەرمانی کۆرۆنا ناسەرکەوتوو بوو!

دەوای ھیدرۆکسی کلۆرۆکوین لە تاقیکردنەوەیەکی تریشدا لە دەرمانی کۆرۆنا ناسەرکەوتوو بوو! بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٣٦٨ کەس ئەنجام دراوە، دەرکەوت کە ھیدرۆکسیکلۆرۆکوین ھیچ کاریگەرییەکی ئەرێنیی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی کۆرۆنا نەبووە و تەنانەت لەو نەخۆشانەدا کە دەوای ئازیترۆمایسینیان پێ نەدراوە، بووەتە ھۆی مەرگی زیاتر. شایەنی باسە کە دەوای ھیدرۆکسیکلۆرۆکوین لە بڕێک لە وڵاتەکان وەک چارەسەرێکی ناچاری زیاتر بخوێنەوە…

جیاکردنەوەی بۆن بە چیپێکی کۆمپیوتەری

توێژەرانی ئینتێل* وتارێکیان لە ژوورناڵی بەناوبانگی نەیچردا چاپ کردووە و دەڵێن توانیویانە چیپێکی کۆمپیوتەری بەرهەم بهێنن کە دەتوانێت بۆنەکان لەیەک جیا بکاتەوە!! *Intel’s Neuromorphic Computing Lab سەرچاوە: https://www.technologyreview.com/s/615366/ai-intel-neuromorphic-chip-mimics-brain-to-smell/

تەواوی ئەستێرەکان خڕ نین

تەواوی ئەستێرەکان خڕ نین! ناسا ئەستێرەیەکی دۆزیوەتەوە کە بەهۆی لێدانی بەردەوام (وەک دڵ)، شێوەی زیاتر لە فرمێسک دەچێت و بە لایەکدا گێڕە! ئەم ئەستێرەیە ١٥٠٠ ساڵی ڕووناکی لە ئێمە دوورە. https://bit.ly/2yFJ1hj

نەوتی بەلاش؟!

نەوتی بەلاش؟! نرخی نەوت بۆ یەکەم جار لە مێژوودا هاتە ژێر سفر. هۆکاری ئەم ڕووداوە مێژووییە دابەزینی داخوازی نەوت لە بازارە جیهانییەکانە بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە. ئەمە بەواتای ئەوەیە کە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لەوانەیە ناچار بن پارە بدەن بە کڕیارەکانیان، تەنیا لەبەر ئەوەی کە ڕزگار بن لەدەست نەوتێکەوە کە لە دەستیاندا ماوەتەوە و ناتوانن ڕایگرن. لەلایەکی ترەوە زیاتر بخوێنەوە…

دۆزینەوەی هەسارەیەکی نوێی هاوشێوەی زەوی

ناسا هەسارەیەکی نوێی بە قەبارەیەکی هاوشێوەی زەوی دۆزیوەتەوە. ئەم هەسارەیە ٣٠٠ ساڵی ڕووناکی لە زەوی دوورە، واتە ئەگەر بە خێرایی ڕووناکی بۆی بڕۆین، ٣٠٠ ساڵمان پێ دەچێت تا دەگەینە ئەوێ. جێێ سەرنجە کە لەم هەسارەیەدا ماوەی هەر ساڵێک تەنیا ۱۹.٥ ڕۆژە.

نیشانەیەکی سەیرتری نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ: قامکی قاچی سەرمابردوو؟!

نیشانەیەکی سەیرتری نەخۆشیی کۆرۆنای نوێ: قامکی قاچی سەرمابردوو؟! بەپێی زیاتر لە ۲۰۰ ڕاپۆرتی پێستناسی کە بە ئاکادێمیی پێستناسیی ئەمریکا گەیشتووە، نیوەی تووشبووانی کۆرۆنای نوێ، قامکی قاچیان وەک کاتی سەرمابردوویی، سوور بووەتەوە! دوکتۆر فریمەن، کە پسپۆڕێکی پێستناسییە دەڵێت: “ئەگەر ئەو جۆرە نیشانەتان لەسەر قامکی قاچتان بەدیکرد، پێشنیارم ئەوەیە کە لەگەڵ بەرپرسانی تەندرووستی ڕاوێژ بکەن.” ئەم گرینگە زیاتر بخوێنەوە…

ئۆکسیتۆسین ؛ هۆرمۆنی ئەوین

هۆرمۆنی ئەوین چییە؟

ئۆکسیتۆسین هۆرمۆنێکە لە لەشی مرۆڤدا کە ئەرکی جیاوازی لەسەر شانە. بە هۆرمۆنی ئەوین یان خۆشەویستی ناسراوە و ئەرکەکەی لە ژنان و پیاواندا جیاوازە. لە ژناندا ڕۆڵی سەرەکیی لەکاتی زگبوون و شیردان بە منداڵدایە.

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکردە؟

ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکردە؟ ئایا سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاقیگەکانی ئووهانە، یان بازاری ئاژەڵانی ئووهان؟ لوک مونتانییە* ڤایرۆسناسی ناسراو، براوەی خەڵاتی نۆبیلی ساڵی ٢٠٠٨ لە بەشی پزشکیدا، کە پێشتر لەسەر نەخۆشی ئایدز کاری کردبوو دەڵێت، لەوانەیە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاقیگەکانی ئووهان بێت! واتە سەرچاوەکەی سرووشتی نییە! لوک چەند ڕۆژ پێش لە وتووێژێکدا دەڵێت لە زیاتر بخوێنەوە…

بۆچی لە قەیرانی کۆرۆنادا، ماسکی پزیشکی هیشتا زۆر کەمە؟

بۆچی لە قەیرانی کۆرۆنادا، ماسکی پزیشکی هیشتا زۆر کەمە؟ کۆمپانیاکانی دروستکردنی ماسک، لە ئێستادا ٢٠ هێنده‌ی توانای خۆیان ماسک دروست دەکەن، بەڵام هێشتا دنیا لە قەیرانی کەمی ماسک دایە. دروستکردنی ماسکی پزشکی، زۆر ئەستەم و گرانە. ماشینی دروستکەری پارچەی ماسکی پزشکی ٤ ملوێن دۆلاری تێ دەچێت و ٦ مانگی پێ دەچێت تا ماشینەکە سەر ڕێ زیاتر بخوێنەوە…

بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان

بڕینی دارەکان بۆ مەبەستی بەکارهێنانی پێویستیگەلی وەک کاغەز، دەتوانێت گونجاو بێت؛ بەڵام بڕینی لەڕادەبەدەر و دەستدرێژیی زۆر بۆ سەر دارستانەکان، کاریگەرییەکی نەرێنی بۆ سەر ژینگە و ئێکۆسیستەم (پێک‌بوومەوە) دادەنێت. بنبڕکردنی لەڕادەبەدەری دارستانەکان و کەم کردنەوەیان، بە واتای زیان گەیاندنە بە سییەکانی زەوی؛ چونکە گژوگیا دەبێتە هۆی بەرهەم‌ هێنانی ئاکسیجێن و گرتنی گازە گوڵخانەییەکان، کەواتە یەکێک زیاتر بخوێنەوە…

پۆڕشەی ٩١١ توربۆ S 2021

پۆڕشەی ٩١١ توربۆ S 2021 بەرهەمی نوێی پۆڕشە، کە هەشتەمین نەوەی ٩١١یە بە کۆدی ٩٩٢ خرایە بەر دیدەی جیهانییان. ٩١١ یەکێکە لە بنەچەدارترین بەرهەمەکانی دونیای ماشین و بەتایبەت پۆڕشە کە چیرۆکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٣ کە یەکەمین ٩١١ بە کۆدی ٩٠١ بەدەستی فێردیناند ئەلێکساندێر پۆڕشە نەوەی ئەندازیاری بەتوانا و بەناوبانگ، فێردیناند پۆڕشە، داڕێژڕا و بەرهەم زیاتر بخوێنەوە…

زانایانی زانستی دەمار، “بزوێنەری وشیاری”یان دۆزیوەتەوە کە لە ناو مێشکی مەیمووندا شاراوەیە

زانایانی زانستی دەمار، “بزوێنەری وشیاری”یان دۆزیوەتەوە کە لە ناو مێشکی مەیمووندا شاراوەیە. ڕەنگە بۆ بەخەبەربوون پێویستیمان بەم بزوێنەرە هەبێت. تیمێک لە توێژەرەکان، بزوێنەری وشیارییان لە مێشکدا دۆزیوەتەوە کە لە مەیموونەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەیکە تەنانەت بە یەک هاندەری بچووک لە بێهۆشییەوە بەئاگا بێن و وشیار ببنەوە. وشیاری نهێنیە. ئێمە بە دڵنیاییەوە نازانین کە بۆ بوونەوەران هەندێک زیاتر بخوێنەوە…

۲۰ دانە لە ترسناکترین نەخۆشییە گشتگیرەکان و جیهانگیرەکان لە مێژوودا

۲۰ دانە لە ترسناکترین نەخۆشییە گشتگیرەکان و جیهانگیرەکان لە مێژوودا   نەخۆشییە جیهانگیرەکان بە درێژایی مێژوو، مرۆڤایەتییان وێران کردووە و زۆرجار مێژوویان گۆڕیوە. ۱. نەخۆشیی گشتگیری بەرلە مێژوو، نزیکەی ۳۰۰۰ ساڵ پێش زایین:  نزیکەی ٥۰۰۰ ساڵ پێش، نەخۆشییەکی گشتگیر دێهاتێکی لە چین لەناو برد. لاشەی مردووەکان لە ماڵێکدا دۆزراوەتەوە. هیچ تەمەنێک لەم نەخۆشییە ڕزگاریان نەبووە، زیاتر بخوێنەوە…

بە سەما و هەڵپەڕین، باخەوانی و مەلەکردن یارمەتیی خۆتان بدەن تا سەرەڕای چوونە سەری تەمەن مێشکێکی باشترتان هەبێت

بە سەما و هەڵپەڕین، باخەوانی و مەلەکردن یارمەتیی خۆتان بدەن تا سەرەڕای چوونە سەری تەمەن مێشکێکی باشترتان هەبێت توێژینەوەکان دەڵێن: هەر وا کە تەمەنتان دەچێتە سەر، بە سەما و هەڵپەڕین، باخەوانی و مەلەکردن یارمەتیی خۆتان بدەن تا مێشکێکی باشترتان هەبێت. پیاسەکردن، باخەوانی، مەلەکردن، هەڵپەڕکێ و تەواوی ئەو چالاکییانەی کە لە کاتی بێئیشیدا دەیکەین، لەوانەیە ڕێگری زیاتر بخوێنەوە…

پەیوەندی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و ئێپیدێمیی کۆرۆنا

پەیوەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانکاریی کەشوهەوا
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک بەناو کۆرۆنا، دەبێتە هۆی ناچارکردنی مرۆڤ بۆ کەرەنتینە کردنی خۆی لە ماڵەوە کە ئاکامی ئەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاپۆڕەی هاتووچۆ، کەمبوونەوەی گەشتە هەواییەکان، داخرانی پیشەکان و کەمبوونەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنییە فوسیلییەکان. بۆ نموونە لە شوێنێک وەک چین بڵاوبوونەوەی CO2 بەبۆنەی چۆڵ بوونی شەقام و ڕێگاکان لە ڕێکەوتی ۳ی فێڤرییەوە تا ۱ی مارس، تا ئاستی ٢٥ لەسەد کەم دەبێتەوە وەک دەبینرێت لە وێنەکانی ناسادا ئاستی کەمبوونەوەی NO2یش هەر لەو کاتە دایە.

ئێسکەپەیکەرێکی سەرنجڕاکێش، کە هی مرۆڤی ئەشکەوتنشینە، لە گۆڕستانێکی بەناوبانگ دۆزراوەتەوە.

ئێسکەپەیکەرێکی سەرنجڕاکێش، کە هی مرۆڤی ئەشکەوتنشینە، لە گۆڕستانێکی بەناوبانگ دۆزراوەتەوە. ئێسکەپەیکەرێکی نوێ لە ئەشکەوتی شانه‌ده‌ر لە هه‌رێمی کوردستان دۆزراوەتەوە. ئەمە ئاشکرای دەکات مرۆڤی ئەشکەوتنشین چۆن لەگەڵ مردووەکانیان هەڵسوکەوتیان کردووە. لە ساڵانی ۱۹٥۰ و ۱۹٦۰، ۱۰ پارچە ئێسکی مرۆڤی ئەشکەوتنشین لە ئەشکەوتی شانه‌دەر دۆزرانه‌وە. یەکێک لەو ئێسکانە کۆمەڵێک تۆزەگوڵی بەسەرەوە بوو کە لەگەڵ خۆڵی دەوروبەری تێکەڵ زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ماسکی پارچەیی دەتوانێت بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات؟

ئایا ماسکی پارچەیی دەتوانێت بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات؟ ئایا ماسکی پارچەیی لەلایەن ھیچ ڕێکخراوەیەکی ناسراوی جیھانییەوە وەک ڕێکارێک پێشنیار کراوە؟ سیاسەتی دەوڵەتەکان بۆ تێپەڕبوون لەم بارودۆخەی کۆرۆنادا چییە؟ ماسکی پارچەیی چۆن دروست کەین؟ لەکوێ بەکاری بێنین؟ بۆچی بەکاری بێنین. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە، بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن. #ماسکی_من بەستەری ڤیدیۆ:

ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا سەرکەون، ژیانی ئاسایی دەست پێدەکەنەوە.

ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا سەرکەون، ژیانی ئاسایی دەست پێدەکەنەوە.

تاقیکردنەوەیەک بۆ کۆرۆنا، بە چەند دڵۆپی خوێن، دەتوانێت لە ۱٥ خولەکدا دەری بخات کە دژەتەنی بەرگریی ڤایرۆسەکە لە جەستەدا ھەیە یان نا. ئەو کەسانەی کە بەرگرییان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەیە، یەکەم کەسانێکن کە دەگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی.

زانایان، یەکێکی تر لە بیردۆزییەکانی داروینیان سەلماند

زانایان، یەکێکی تر لە بیردۆزییەکانی داروینیان سەلماند. لێکۆڵینەوەکە وەکوو یەکێکی تر لە ئاگادارییە زانستییەکان جێ دەگرێت و پێمان دەڵێت کاریگەریی مرۆڤ لەسەر ژینگەی ئاژەڵەکانەوە، نەک هەر بۆ ئێستایان، بەڵکوو بۆ داهاتووش جێپەنجەیان لەسەر بەجێ دەهێڵێت. بە پێی بیردۆزییەکانی داروین بۆ پەرەسەندن (گووران)، هەموو چەشنی زیندەوەران، لە ڕێگەی هەڵبژاردنی سروشتیی ئەو جیاوازییە بچووک‌بچووکە بۆماوەییانەوە دەسازێن و زیاتر بخوێنەوە…

ململانێی #ماسکی_من

وەک کۆمەڵێک ڕێکخراوەی مەدەنیی کوردستان، ململانێی #ماسکی_من ڕادەگەیه‌نین چۆن بەشدار بم؟ ڤیدیۆ یان وێنەی ماسکێک کە بە پارچەی جلوبەرگ دروستتان کردووە بە ھەشتەگی #ماسکی_من بڵاوی بکەنەوە و دۆستانی خۆتان بۆ ئەم ململانێیە (چەلێنجە) بانگھێشت بکەن. بۆ ماسکی پارچەیی گرینگە؟ لە کۆتایین ڕێنوێنیدا، ناوەندی کۆنترۆڵ و بەرگری له‌ نەخۆشییه‌كان CDC، بەستنی ماسکی پارچەیی بۆ ھەموو کۆمەڵگه‌ زیاتر بخوێنەوە…

مەودای کۆمەڵایەتی دەتوانێت گیانی ۳۸.۷ ملیۆن کەس لە تەواوی جیهاندا بپارێزێت.

مەودای کۆمەڵایەتی دەتوانێت گیانی ۳۸.۷ ملیۆن کەس لە تەواوی جیهاندا بپارێزێت. ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵ نەکرێت، دەتوانێت تەواوی دانیشتووانی جیهان تووش بکات. توێژەرەکان دووپاتەی دەکەنەوە کە ئەمە پێشبینی نییە، بەڵکوو مەزەندەیەکە لە گەورەیی کێشەکە. پسپۆڕان دەڵێن ئەگەر ئەم نەخۆشییە کۆنترۆڵ نەکرێت، کۆرۆناڤایرۆس دەتوانێت ببێتە هۆی مردنی ٤۰ ملیۆن کەس و ۷ ملیار کەسیش تووش بکات. زیاتر بخوێنەوە…

سڕینەوەی کەربۆن له بیناسازیدا، به کەڵکوەرگرتنی لە دار لە پرۆژەکانی بیناسازیدا

سڕینەوەی کەربۆن له بیناسازیدا، به کەڵکوەرگرتنی لە دار لە پرۆژەکانی بیناسازیدا بۆ گەیشتن به ئامانجه درێژخایەنەکانی ڕێکەوتنی پاریس له هەمبەر گۆڕانی ئاووهەوا، کە بریتین لە پاراستنی ئاستی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جیهانی لە ژێر ٢ پلەی سێلسیوس و له باشترین شێوازدا ڕاگرتنی له ١.٥ پلەی سێلسیوس، مرۆڤایەتی لە ئەنجامدا پێویستە که بڵاوبوونەوەی گازه گوڵخانەییەکان بۆ ناو زیاتر بخوێنەوە…

دەرمانێک بۆ کۆرۆنا؟

دەرمانێک بۆ کۆرۆنا؟ لە توێژینەوەیەکی نوێدا نیشان دراوە کە دەرمانی APN01 دەتوانێت کلیلی چوونە ژوورەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بۆ ناو خاوەکانەکانی لەش پەک بخات. ھەڵبەت ئەم تاقیکردنەوەیە تەنیا لە ناو ئەندامی دەستکردی مرۆڤدا ئەنجام داوە و ھێشتا پێویستە ھەموو قۆناغەکانی تر بۆ پەسندکردنی کۆتایی بپێوێت کە ئەمەش کاتێکی زۆر دەخایەنێت. سەرچاوە: https://www.technologynetworks.com/drug-discovery/news/trial-drug-blocks-early-stages-of-covid-19-in-engineered-human-tissues-332977

هۆکاری گۆڕانکاریی کەش و هەوای پەنجا ساڵی ڕابردووی زەوی چالاکییەکانی مرۆڤە

لە وێنەی سەرەوەدا، هێڵی سوور نیشانەی گۆڕانکاریی پلەی گەرمیی جیهانیی هەوا و هێڵی زەرد ڕادەی هێزی تیشکدەریی خۆر بۆ سەر زەوی لە ساڵی ۱۸۸۰ەوە نیشان دەدات. هەر بەو جۆرە کە دەرکەوتووە، ڕادەی هێزی تیشکدەریی خۆر بۆ سەر زەوی گۆڕانکاری و بەرزی و نزمی زۆری بەسەردا نەهاتووە بەتایبەت لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا، بەڵام هەر لەم ماوەیەدا زیاتر بخوێنەوە…

ڕێنوێنی نوێی CDC: دەتوانن لە دەمامکی دروستکراو لە پارچە لە شوێنی گشتیدا کەڵک وەربگرن.

ھەواڵی بەپەلە: ڕێنوێنی نوێی CDC: دەتوانن لە دەمامکی دروستکراو لە پارچە لە شوێنی گشتیدا کەڵک وەربگرن. ناوەندی کونترۆڵ و پێشگرتن له نەخۆشیی ئامریکا لە نوێترین ڕێنوێنیی خۆیدا کە چەند سەعات لەوەپێش بڵاو بووەتەوە، وتوویەتی کە ئەگەر بۆتان دەکرێت پێشنیار دەکەین کە لە دەمامک (ماسک)ی پارچەیی کەڵک وەربگرن. ھۆکاری ئەم ڕێکارە نوێیە ئەوەیە کە توێژینەوە نوێیەکان زیاتر بخوێنەوە…

ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە گەرماوی (حەمام) گشتی

ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ لە گەرماوی (حەمام) گشتی بەپێی توێژینەوەیەک کە لە چین کراوە، تاقمێک تووشی کۆرۆنا بوونە کە هەمووان سەردانی حەمامێکی گشتیان کردووە. حەمامەکە هەم شوێنی مەلەی هەبووە و هەم سۆنا. هەموو ئەو ٨ کەسەی کە تووشی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بوونە لە چەند ڕۆژی جیاوازدا سەردانی ئەو حەمامەیان کردووە. تینی حەمامەکە سەرووی ٢٥ زیاتر بخوێنەوە…

یەکێتیی ئورووپا هۆشداری دەدات لەسەر خواردنی سەرەخۆی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین

یەکێتیی ئورووپا هۆشداری دەدات لەسەر خواردنی سەرەخۆی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین دەرمانی مالاریا نابێت بۆ چارەسەریی کۆڤید-١٩ بەکار بێت مەگەر ئەوەی کە زۆر پێویست بێت. ئەمە هۆشداری یەکێتیی ئورووپایە دوای ئەوەی کە دوو دەرمانی هیدرۆکسیکلۆرۆکوین و کلۆرۆکوین کە دەنگۆی ئەوە هەیە کاریگەرن لە چارەسەری کۆڤید-١٩ نایاب دەبن لە بازاڕدا. هەردوو دەرمانەکە دەتوانن کاریگەریی زۆر خراپیان هەبێت، زیاتر بخوێنەوە…

نیشانەگەلێک لە دروستبوونی قامک لەسەر باڵی ماسییەک کە نزیکەی ٣٨٠ ملیۆن ساڵ لەمەوپێش ژیاوە، دۆزراوەتەوە.

یەکێک لەو پرسیارە گرینگانەی سەبارەت بە بیردۆزی پەرەسەندن (گووران) دەکرێت ئەوەیە کە چۆن ماسییەکان کە باڵیان هەبووە دواتر گیانلەبەران قاچ و دەستیان دەرهێناوە!! باسی گۆڕینی باڵ بۆ قاچ بە وردی نەزانراوە! بۆ هەوەڵین جار بەڵگەگەلێکی گرینگ دۆزراوەتەوە کە یارمەتیمان دەدات تا لەم پرۆسەیە باشتر تێبگەین. لەم دەستکەوتەدا، نیشانەگەلێک لە دروستبوونی قامک لەسەر باڵی ماسییەک کە زیاتر بخوێنەوە…

شێوازەکانی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

شێوازەکانی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا: ١) ئاو و سابوون: دوای ٢٠ چرکە، سابوون دەتوانێت بەرگی ناسکی ڤایرۆسەکە کە لە چەوری پێک هاتووە، تێک بشکێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی ڤایرۆسەکە. ئەلکولی سەروو ٦٠%یش هەر ئەو کارە دەکات. ٢) تیشکی سەرووبنەوش: تیشکی سەرووبنەوش دەتوانێت بچێتە ناو ڤایرۆسەکە و ناوەڕۆکی جەنەتیکیی ڤایرۆسەکە تێک بشکێنێت. هەڵبەت تیشکی سەرووبنەوش بۆ زیاتر بخوێنەوە…

ئەپێک کە بە دەنگ کۆرۆنا دەردەخات؟!

ئەپێک کە بە دەنگ کۆرۆنا دەردەخات؟! توێژەرانی زانکۆی کارنگی مێڵنی ئەمریکا ئەپێکیان دروست کردووە و بەپێی قسەی خۆیان دەتوانێت لە ڕێگەی بیستنی دەنگەوە بڵێت کە تووشی کۆڕۆناڤایرۆسی نوێ بوون یان نە! تاکوو ئێستا تەنیا نوسخەیەکی سەرەتاییان بڵاو کردۆتەوە! سەرچاوە: https://cvd.lti.cmu.edu/cvd/login https://futurism.com/neoscope/new-app-detects-covid19-voice

سێ ڤیدیۆی تایبەتیی هۆژان سەبارەت بە کۆرۆنا

سێ باسی زۆر گرینگ لەسەر کۆرۆنا و سیاسەتی دەوڵەتەکان. لەم سێ ئەڵقەدا، باس لەو وتارانە دەکات کە سیاسەتی دەوڵەتان لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆرۆنا گۆڕی. تکایە گوێی لێ بگرن و بڵاوی بکەنەوە. بەش یەک بەشی دوو بەشی سێ    

زانایان دەریانخستووە کە پارێزکردن لە خواردنی کالۆری، ڕێگری دەکات لە پیربوونی خانەکان.

زانایان دەریانخستووە کە پارێزکردن لە خواردنی کالۆری، ڕێگری دەکات لە پیربوونی خانەکان. ئەگەر دەتانهەوێت هەوکردن لە سەرانسەری جەستەتان کەم بکەنەوە و دەسپێکی نەخۆشییەکانی تایبەت بە هەڵکشان و چوونەسەرەوەی تەمەن دوا بخەن و زۆرتر بژین، کەمتر بخۆن. ئەم توێژەنەوەیە کە تایبەتە بە پارێزی خواردن، لەسەر مشک ئەنجام دراوە. پیربوون زۆرترین مەترسی دروست دەکات بۆ تووشبوون بە زیاتر بخوێنەوە…

لەبەرچی شۆردنی ماددە خۆراکییەکان بە پاککەرەوەکانی ماڵەوە کارێکی باش نییە؟

لەبەرچی شۆردنی ماددە خۆراکییەکان بە پاککەرەوەکانی ماڵەوە کارێکی باش نییە؟ ڤیدیۆیەک لە ڤان ویگن کە وەکوو پزیشکی بنەماڵە لە ولایەتی میشیگان ئیش دەکات بڵاو بووەتەوە و دەڵێت بە کەڵکوەرگرتن لە پاککەرەوەکان، زەنبیلی کڕینی خۆتان دژەگەن بکەن، بەڵام ئایا ئەمە کارێکی باشە؟ بۆ ماوەی ۶۰ ساڵە کە دەزانین کەڵکوەرگرتن لە پاککەرەوەی دەفری ناوماڵ دەبێتە هۆی ژەهراویبوون. زیاتر بخوێنەوە…

توێژەران بەیارمەتیی ژیریی دەستکرد توانییان کە سیگناڵەکانی مێشک بۆ زمانی نووسراوە وەربگێڕن.

زیاتر لە دە ساڵە دەزانین کە دەکرێت سیگناڵەکانی مێشک دیکۆد (decode) بکرێت. بەڵام کێشەکە لە دروستی و خێرایی وەرگێڕانەوەی ئەو سیگناڵەدا بوو. ئێستا توێژەران بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد توانیویانە ئەم سیگناڵانە بە هەڵەی کەمتر لە ٣% بکەن بە نووسراوە! سەرچاوە: https://www.nature.com/articles/s41593-020-0608-8

نهێنیی نزمبوونی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کرۆناڤایرۆسەوە لە ئەڵمانیا مردوون چییە؟

نهێنیی نزمبوونی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی کرۆناڤایرۆسەوە لە ئەڵمانیا مردوون چییە؟ ئەڵمانیا لە ئاستی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە پلەی پێنجەم دایە، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی کە مردوون، لەچاو وڵاتەکانی دیکە کەمترە. بە پێی ڕاپۆرتەکان، زۆرتر لە ۳۱٥۰۰ تووشبوو لە ئاڵمانیا تۆمار کراوە. بەڵام تا 25ی مارس، ژمارەی مردووان ۱٤۹ کەس زیاتر بخوێنەوە…

کۆرۆنا، ئەو نەخۆشییەی جیهانی هەژاند…

کۆرۆنا، ئەو نەخۆشییەی جیهانی هەژاند… زانیاریی بڕواپێکراو سەبارەت بە کۆڤید-١٩ بە کوردی و بە کورتی! بەرهەمێک لە ڕێکخراوەی زانستی فەرهەنگیی هۆژان

مانەوەی ٨ کاتژمێریی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەوادا ڕاستە؟

دەوترێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ٨ کاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە و دەکرێت لە شوێنە گشتییەکاندا لە هەواوە بۆ مرۆڤەکان بگوازرێتەوە. ئەو هەواڵە ڕاستە؟ نەخێر، بە پێی وتەی ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستی، گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی هەواوە ڕوو نادات بە مەرجی ڕەچاوکردنی مەوداوی ٢ مەتری لە شوێنە کراوەکاندا ڕوو نادات چون ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی دڵۆپەکانی هەناسەوە زیاتر بخوێنەوە…

هانتاڤایرۆس چییە؟

هانتاڤایرۆس بنەماڵەیەک لە ڤایرۆسەکانن کە زۆرینەی جار لەڕێی قرتێنەرەکان (وەک مشک) بڵاو دەبنەوە و دەتوانن کۆمەڵێک نیشانەی نەخۆشی لە مرۆڤدا دروست بکەن. هانتاڤایرۆسەکانی ئەمریکا بە هانتاڤایرۆسەکانی “دنیای نوێ” ناسراون و دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشیی HPS لە تووشبواندا، کە کێشە بۆ سییەکان دروست دەکات. هانتاڤایرۆسەکانی تر کە وەکوو هانتاڤایرۆسی “دنیای کۆن” ناسراون، زیاتر لە ئەورووپا و زیاتر بخوێنەوە…

کاردانەوەی سێمێڵوایز چییە؟

کاردانەوەی سێمێڵوایز چییە؟ ئەو کەسانەی گوێ نادەنە ڕێنماییە پزیشکییەکان کێن؟ کاردانەوەی سێمێڵوایز دەستەواژەیەکە بۆ خواستی دژایەتیکردنی هەندێک کەس لەگەڵ دەستکەوتە نوێیەکانی زانست بەهۆی ئەوەی لەگەڵ بیر و بڕوایان ناخوێنێتەوە. نموونەی ئەم کاردانەوەیە لەم ڕۆژانەدا سەبارەت بە بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەبینرێت. کەسانێک هەن بڕوایان بە نەخۆشییەکە نییە یان دەستشۆردن و پاکوخاوێنی و دژەگەنکردن بە کارێکی بێسوود زیاتر بخوێنەوە…

دەرکەوتنی کۆشکێکی ٣٤٠٠ ساڵە دوای دابەزینی ئاستی ئاو لە هەرێمی کوردستان

دەرکەوتنی کۆشکێکی ٣٤٠٠ ساڵە دوای دابەزینی ئاستی ئاو لە هەرێمی کوردستان   شوێنەوارێکی ٣٤٠٠ ساڵە دوای دابەزین و داکشانی ئاستی ئاو لە کەنارەکانی چۆمی دیجلە دۆزرایەوە. ئەم جێیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بڕۆنز لە کوردستان و باکووری عێراق نیشاندەری پاشایەتی میتانییەکانە کە لەو ڕۆژگارەدا بەسەر بەشێکی ڕۆژهەڵاتی ناویندا حکوومەتیان کردووە. توێژەران دەریان بڕیوە کە نگارکێشییەکانی زیاتر بخوێنەوە…

کاتێک لە شەڕی دژی کۆرۆنادا تەکنۆلۆژی دەکەوێتە خزمەتی مرۆڤەوە!

کاتێک لە شەڕی دژی کۆرۆنادا تەکنۆلۆژی دەکەوێتە خزمەتی مرۆڤەوە! لە کاتێکدا کۆرۆنا باڵی کێشاوەتە سەر تەواوی لایەنەکانی ژیانی مرۆڤەوە، ئامێرە دەستکردەکانی مرۆڤیش کەوتوونەتە خزمەتی ئەو تا لەم شەڕەدا یارمەتیدەری مرۆڤ بن. لێرەدا ئاماژە بە دوو نموونەی سەرنجڕاکێش دەکەین: ئوتۆمۆبیلی خۆئاژۆ نیۆلیکس ناوی ئوتۆمۆبیلێکی خۆئاژۆی چینییە کە لە شاری ووهان، بەمەبەستی گەیاندنی دەرمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان زیاتر بخوێنەوە…

کاتێک کە ئاستی دی ئۆکسیدی کاربۆن نزمتر بێت، مێشکی مرۆڤ گەشە دەکات.

کاتێک کە ئاستی دی ئۆکسیدی کاربۆن نزمتر بێت، مێشکی مرۆڤ گەشە دەکات. بەڵگەی بەرچاو هەیە کە دەڵێت ئەگەر ئاستی دی ئۆکسیدی کاربۆن بەرز بێتەوە، دەتوانێت لەسەر توانای مێشکی مرۆڤ کاریگەری هەبێت. کریس کارناوسکاس، پرۆفیسۆری زانستی ئۆقیانووس لە زانکۆی کلۆرادو، بۆ پێوانی ئاستی CO۲ لە هەر ژوورێکدا، ئامێرێکی پێوانی ئاستی دی ئۆکسیدی کاربۆن لە قەبارەی بچووکدا زیاتر بخوێنەوە…

نەخشەی شەڕکردنی سیستمی بەرگریی لەش لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڤید-١٩

نەخشەی شەڕکردنی سیستمی بەرگریی لەش لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ توێژەرانی ئوستراڵیایی بۆ یەکەم جار پیشانیان داوە کە سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ چۆن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ شەڕ دەکات. تیمێکی زانستی لە ئوستراڵیا توێژینەوەیان لەسەر خوێنی نەخۆشێک کردووە کە بە سووکی تووشی نەخۆشییەکە بووە. لە تاقیکردنەوەی خوێندا بۆیان دەرکەوتووە کە سیستمی بەرگریی لەش چۆن لەگەڵ ڤایرۆسەکە شەڕ دەکات زیاتر بخوێنەوە…

جیاوازیی مانەوە لە ماڵ یان چوونە دەر لە ڕوانگەی مۆدێلێکی بیرکارییەوە!

جیاوازیی مانەوە لە ماڵ یان چوونە دەر لە ڕوانگەی مۆدێلێکی بیرکارییەوە! لەم جۆرە مۆدێلانەدا دوو هاوکۆڵکە* هەیە، ئەگەر وای دابنێین کە: ١. شیمانەی** ئەوەی کە کەسی تەنیشتی تۆ تووشی کۆرۆنا بووبێت یان نا: p ٢. هەر کەسێکی تووشبوو دەتوانێت نەخۆشییەکە بۆ چند کەس بگوازێتەوە؟: e ئەگەر ژمارەی تووشبووەکان بە دۆخێکی سروشتیدا تێپەڕێت ئەم هاوکێشەیە نیشاندەری زیاتر بخوێنەوە…

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆناڤایرۆس لە کۆریای باشوور بەتوندی دابەزیوە، نهێنیی ئەم دەستکەوتە چییە؟

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆناڤایرۆس لە کۆریای باشوور بەتوندی دابەزیوە، نهێنیی ئەم دەستکەوتە چییە؟ ئێستا ئەورووپا بووەتە ناوەندی گشتیی کۆڤید-‌‌‌‌۱۹. ژمارەی تووشبووان لە ئیتالیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا و زۆربەی وڵاتان بەرەو هەڵکشانە. ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆریای باشوور بووەتە هێمایەک لە هیوا و مۆدێلێک بۆ چاولێکردن. ئەم وڵاتە توانیویەتی خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە بەباشی دابەزێنێت، زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دروست کراوە؟

ئایا ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دروست کراوە؟ بەپێی توێژینەوەیەکی ورد کە لەسەر جینۆمی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و ڤایرۆسە ھاوشێوەکانی کراوە، ھیچ بەڵگەیەک لەسەر دەستکردبوونی ڤایرۆسەکە نەدۆزراوەتەوە. ئەم کارە بە ھەڵسەنگاندنی جینۆمی چەند جۆر ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە. نووسەری ئەو توێژینەوە دەڵێت کە ئێمە دەتوانین بەدڵنیاییەوە بڵێین کە ئەم ڤایرۆسە لە ڕەوتێکی پەرەسەندنی سروشتیدا دروست بووە. ئەمەش کۆتایی زیاتر بخوێنەوە…

بە ڤیدیۆ: زانیارییە نادروستەکان سەبارەت بە کۆرۆنا

خواردنەوەی ئەلکول؟! ترخێنە و دووکەڵی گوێنی؟! سرکە؟! سیر و ھەنگوین؟! ئانتی بایۆتیک؟! نەخێر ھیچکام لەمانە چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا نین! لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، زانیاریی نادروست و بێ سەرچاوە بڵاو نەکەینەوە. گۆڤاری زانستیی ھۆژین، ھەواڵ و زانیاریی دروستتان پێ دەگەیەنێت، لەگەڵمان بن! بە ڤیدیۆ: زانیارییە نادروستەکان سەبارەت بە کۆرۆنا ئامادەکردن: ڕەزا سووری  

بە ڤیدیۆ: وەڵامی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی بۆ ٥ پرسیار سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڤیدیۆ: وەڵامی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیهانی بۆ ٥ پرسیار سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادەکردن: ڕەزا سووری  

بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ئیبۆپڕۆفێن بەکار مەهێنن.

بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) ئیبۆپڕۆفێن بەکار مەهێنن. پاش ئەوەی کە وەزیری تەندروستیی فەڕانسە وتی دەرمانە دژە-هەوەکان نەک نەخۆشییەکە چارەسەر ناکات بەڵکوو خراپتریشی دەکات، ڕێكخراوەی جیهانیی تەندروستی بە فەرمی ڕایگەیاند کە بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا نابێ ئیبۆپڕۆفێن بەکار بهێنن. بەپێی توێژینەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری پزیشکیی لەنسێتدا بڵاو کراوەتەوە، ئەو ئەنزیمەی کە دژە-هەوەکان چالاکی دەکەنەوە زیاتر بخوێنەوە…

تاقیکردنەوەی پێکوتەی (ڤاکسین) ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ لە ئەمریکا

تاقیکردنەوەی پێکوتەی (ڤاکسین) ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ لە ئەمریکا لە سیاتێلی ئەمریکا، کەسێکی خۆبەخش یەکەم پێکوتەی کۆرۆناڤایرۆسی لێدرا کە ئەمە قۆناغێکە لە تاقیکردنەوەی کلینیکالی ئەم پێکۆتەیە. لێکۆڵەران بە مەبەستی تاقیکردنەوەی تەندروستی و هەروەها توانای بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش، لە ماوەی ٦ حەوتەی داهاتوودا ناونووسی بۆ ٤٥ خۆبەخش دەکەن. تاقیکردنەوەکان لە ئەنیستیتۆی تاقیکردنەوەی تەندروستی (KPWHRI) لە زیاتر بخوێنەوە…

تووشبوونی منداڵێکی تازە لەدایکبوو بە کۆڤید-١٩ لە لەندەن

تووشبوونی منداڵێکی تازە لەدایکبوو بە کۆڤید-١٩ لە لەندەن پاش چەند خولەکێک لە لەدایکبوونی منداڵێک لە شاری لەندەن، وەڵامی تاقیکردنەوەکەی نیشانی دا کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. چەند ڕۆژ پێش لەدایکبوونی ئەم منداڵە، دایکی بەهۆی هەندێک نیشانەی پێوەندیدار بە کۆرۆناوە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو و تاقیکردنەوەکان هەڵگری ئەم وڵامە بوون کە ئەم خاتوونە دووگیانە تووشی کۆڤید-١٩ (کۆرۆناڤایرۆسی زیاتر بخوێنەوە…

ئایا خۆشەویستیی نێوان دایک و باوک کاریگەریی هەیە لەسەر دەرسخوێندنی منداڵان؟

ئایا خۆشەویستیی نێوان دایک و باوک کاریگەریی هەیە لەسەر دەرسخوێندنی منداڵان؟ خۆشەویستیی دایک و باوک چۆن کاردانەوەی هەیە لەسەر ژیانی منداڵان؟ زۆربەی دایکان و باوکان دوای هاتنە سەردنیای منداڵەکەیان، ژیانی هاوسەری و ئەوینداریی خۆیان وەلا دەنێن یان لە باشترین شێوەدا کەمی دەکەنەوە و تەنانەت هەست و سۆزیان دەچێتە سەر منداڵەکەیان. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆیی، نیشان دراوە زیاتر بخوێنەوە…

بنەماکانی ھاوبەشکردنی بابەتی زانستی لە تۆڕە کۆمەلاتییەکاندا

ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی وەک ئینفۆدێمیک (واتە پەتای زانیاری) ڕاگەیاندووە [1]. لەبەر ئەوەی کە جگە لە ڤایرۆسەکە بەشێکی زۆر زانیاریی ڕاست و درۆ لە ماوەیەکی کورتدا بڵاو بووەتەوە. ئەم زانیارییە درۆیانە زۆرجار دەبنە ھۆی مەرگی مرۆڤەکان. بۆ نموونە لە ئێران، بەھۆی بڵاوبوونەوەی زانیاریی نادروست هەندێک کەس بەهەڵە وایانزانیوە کە ئەلکول خواردنەوە بۆ دەرمانی زیاتر بخوێنەوە…

وێنەی مایکرۆسکۆپیی ڤایرۆسی کۆڤید-19 ببینین

وێنەی مایکرۆسکۆپیی ڤایرۆسی کۆڤید-19 ببینین ئەم ڤایرۆسە بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر و مردنی زیاتر لە 4000 کەس لە سەرانسەری دنیادا. ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ (لە ناو خەڵکدا بە کۆرۆنا فایرۆسی نوێی ٢٠١٩ ناسراوە) لە مانگی دێسامبری ساڵی 2019ەوە تا ئێستا زۆربەی وڵاتانی گرتووەتەوە و بووەتە باسی سەرەکی زۆربەی میدیاکانی جیهان. ئەگەرچی زۆربەی مایکرۆبایۆلۆژیستەکان لە سەرانسەری زیاتر بخوێنەوە…

وێنەی هەورەستێرەی ڤێڵ، بەشی ڕۆژهەڵات

وێنەی هەورەستێرەی ڤێڵ، بەشی ڕۆژهەڵات. وێنەکە لە شارۆچکەی نێوبێری گیراوە، فلۆریدا، ئاگۆستی ٢٠١٩. هەورەستێرەی (Nebula) ڤێڵ پاشماوەی پڕشەستێرەیەکە (Supernova) کە کێشی ٢٠ ٸەوەندەی خۆرە و ٨٠٠٠ ساڵ لەوەپێش تەقیوەتەوە. لە دووری ١٤٧٠ ساڵی ڕووناکییە و ڕووبەرێکی بەرینی ئاسمان لە خۆ دەگرێت کە درێژایی و پانتایەکەی شەش ٸەوەندەی مانگی چاردەیە. بە گشتی پڕشەی هایدرۆجین و ئۆکسیجین زیاتر بخوێنەوە…

گەر دەتانهەوێت تەندروست بن، فێر بن چۆن دەستەکانتان بە شێوازێکی دروست بشۆن

گەر دەتانهەوێت تەندروست بن، فێر بن چۆن دەستەکانتان بە شێوازێکی دروست بشۆن. شۆردنی دەست بۆ لەناوبردنی میکڕۆب و هەروەها بۆ ڕێگری لە تووشبوون بە نەخۆشیگەلێک وەک COVID-19 باشترین ڕێگایە.   ئەگەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ یان COVID-19 نیگەرانن یا تەنانەت لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلوەنزای وەرزیش دەترسن، ڕێگایەکی ئاسان بۆ بەرگریکردن لە تووشبوون بەم جۆرە نەخۆشیانە زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەریی ئابووری و کۆمەڵایەتیی کۆرۆنا

کاریگەریی ئابووری و کۆمەڵایەتیی کۆرۆنا نەخۆشییەک بە ناوی کۆڤید-۱۹ کە بە هەموو لایەکدا بڵاو بووەتەوە، ئابووریی جیهانی بە ڕێژەی یەک تریلیۆن دۆلار لەناوبردووە. دوای تێکشکانی ئابووری لە ساڵی ۲۰۰۸دا، بە هۆی بڵاوبوونەوەی گشتیی نەخۆشیی کۆڤید-۱۹، بازاڕەکانی ئابووریی سەرانسەری جیهان خراپترین حەوتەی خۆیان بەسەربرد. لەم حەوتەیەدا ٥ تریلیۆن دۆلار لە پشکەکانی بازاڕە جیهانییەکان لەناو چووە و زیاتر بخوێنەوە…

جیاوازییەکانی ڤایرۆس و بەکتریا چین؟

جیاوازییەکانی ڤایرۆس و بەکتریا چین؟ بەکتریا و ڤایرۆس هەردووکی دەتوانن ببنە هۆی نەخۆشی، بەڵام شیوازی جموجۆڵ و کارکردنی بەکتریا لە ناو لەشی مرۆڤدا لەگەڵ ڤایرۆس جیاوازە. بەکتریا، میکرۆبێکە کە پێکهاتەیەکی خانەیی هەیە و ڕەوتگەلی بایۆکیمیایی دەتوانێت لە ناویدا ڕوو بدات. کاتێک کە بەکتریا خواردنی تایبەتی خۆی پێدەگات، قەڵەو دەبێت و لە ڕێگەی ئەو پڕۆسە بایۆکیمیاییەوە زیاتر بخوێنەوە…

ئایا کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش چاکبوونەوە، دەتوانێت دیسان نەخۆشییەکە بۆ کەسی تەندروست بگوازێتەوە؟

ئایا کەسی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش چاکبوونەوە، دەتوانێت دیسان نەخۆشییەکە بۆ کەسی تەندروست بگوازێتەوە؟ بەڵێ! لە توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری بڕواپێکراوی جاما بڵاو بووەتەوە، دەرکەوتووە کە ژمارەیەک لەوانەی وا چاکبوونەتەوە دەتوانن بەردەوام نەخۆشییەکە بگوازنەوە. ئەم توێژینەوەیە لەسەر چوار نەخۆش کراوە کە کارمەندانی نەخۆشخانە بوون. نەخۆشەکان تاقیکردنەوەی RT-PCR یا پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ کراوە، زیاتر بخوێنەوە…

ته‌ڕ ڕاگرتنی ده‌م، بەرگری ناکات لە تووشبوونتان به‌ کۆرۆنا

ته‌ڕ ڕاگرتنی ده‌م، بەرگری ناکات لە تووشبوونتان به‌ کۆرۆنا   له‌ سه‌روبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤیدیۆیەک به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ستاوده‌ست ده‌کرا له‌ سۆشیال مێدیادا که‌ گوایه‌ قوڕگی ته‌ڕ ده‌توانێت له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا بتانپارێزێت.   له‌ ڕێکەوتی ١٩ی فێبریورەوە، کورتە ڤیدیۆیه‌ک به‌ ناونیشانی (زۆرزۆر پێشنیار ده‌کرێت: ساکارترین ڕێگاچاره‌ بۆ بەرگریکردن له‌ تووشبوونی ڤایرۆس) که‌ زیاتر بخوێنەوە…

بوونەوەرانی دەریایی ئوسترالیا بوونەتە قوربانیانی نەبینراوی ئاگرکەوتنەوەی ئەو وڵاتە

بوونەوەرانی دەریایی ئوسترالیا بوونەتە قوربانیانی نەبینراوی ئاگرکەوتنەوەی ئەو وڵاتە   خۆڵەمێش و قوڕ و جڵیتاو بۆ ناو ڕووبارەکان ڕاماڵدراوە و ناوچەکانی کەناری دەریا و ئێکۆسیستێمی ژێرئاو دەخنکێنێت. ئاگرە گەورەکەی ئوسترالیا زەوی و دارستانەکانی ئەو وڵاتەی وێران کردووە و تا ئێستا مەزەندەکراوە یەک ملیار ئاژەڵی سەر زەویی کوژراون. بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە لێکۆڵەران لە بابەت قوربانیبوونی زیاتر بخوێنەوە…

شێوەی زانستوانان چۆن وێنا دەکرێت؟

شێوەی زانستوانان چۆن وێنا دەکرێت؟ منداڵان زیاتر لە جاران لە وێنەکانیاندا زانستوانان بە شێوەی ژنان دەکێشنەوە.    کاتێک داوا لە قوتابیان دەکرێت کە وێنەی زانایەک بکێشنەوە، قوتابییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان زۆرتر وێنەی ژنان دەکێشنەوە. ئەمە دەرەنجامی سەرەکیی توێژینەوەیەکی نوێیە کە سەبارەت بە ۲۰۸٦۰ وێنە، زانیاریی کۆ کردووەتەوە. ئەم وێنانە لەلایەن قوتابیانی ٥ تا ۸ ساڵ و زیاتر بخوێنەوە…

شێوازەکانی تاقیکردنەوە و دەرخستنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا

ئەم وتارە باسێکی زۆر بەسوودە لەسەر شێوازەکانی تاقیکردنەوە و دەرخستنی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا.   دەرخستنی نەخۆشیی نوێی کۆرۆنا زۆر گرینگە لە کۆنترۆڵی بڵاوبوونەوەکەیدا. ئەگەر ولاتێک بتوانێت بەزۆری و بەخێرایی نەخۆشەکان دەربخات، زووتر دەتوانێت قەرەنتینەیان بکات و چاوەدێریی تایبەتیان بۆ دابین بکات. هەر لە دەسپێکی ئەو قەیرانە جیهانییەدا توێژەری زۆر هەوڵیان داوە شێوازی دەرخستنی ڤایرۆسی نوێی زیاتر بخوێنەوە…

هەواڵە هەڵەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا

ئایا پڕژاندنی ئەلکۆل (کحوول) و کلۆر بەسەر تەواوی لەشدا ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکوژێت؟ نا. پڕژاندنی ئەلکۆل و کلۆر بەسەر لەشدا ڤایرۆسێک کە چووبێتە ناو لەشەوە ناکوژێت. پڕژاندنی ئەم شتانە زیانی هەیە بۆ جلوبەرگ و پەردەی چڵمینی چاو و دەم. ئاگادار بە کە ئەلکۆل و کلۆر، کاریگەرە لە پاککردنەوەی ڕووکەشەکان، بەڵام دەبێت بەپێی ڕێنوێنییە گونجاوەکان کەڵکیان لێ زیاتر بخوێنەوە…

ئایا ئەنفلوەنزا مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کڕۆنا؟

ئایا ئەنفلوەنزا مەترسیدارترە لە ڤایرۆسی کڕۆنا؟ هەموومان زۆربەی جار تووشی ئەنفلوەنزا دەبین. بۆیە ئەنفلوەنزا شتێکی ناسراوە و توێژینەوەی زۆری لەسەرە.بەڵام کۆڤید۱۹ هێشتا زۆر ناسراو نییە. بەڵام لەم نووسراوەدا هەوڵ دەدەین، بەپێی زانیارییەک کە هەمانە چەندانە هەڵسەنگاندن لەنێوان ئەنفلوەنزا و کۆڤید۱۹ کە ڤایرۆسی نوێی کڕۆنایە بکەین. ۱. بەپێی ئامارەکان، کە بەپێی وڵات و وەرز بگۆڕە، ئەگەری زیاتر بخوێنەوە…

ڤایرۆسی کڕۆنا: تووشبووەکان دەتوانن نەخۆشییەکە بێ ئەوەی خۆیان ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نیشان بدەن بگوێزنەوە.

🔴 ڤایرۆسی کڕۆنا: تووشبووەکان دەتوانن نەخۆشییەکە بێ ئەوەی خۆیان ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی نیشان بدەن بگوێزنەوە. 👈 ژنێکی چینی ۲۰ ساڵانە کە تووش کۆڤید۱۹ ببوو، بێ ئەوەی کە ھیچ نیشانەیەک لە نەخۆشییەکە نیشان بدات، ھەموو بنەماڵەکەی تووش نەخۆشی کردووە. ئەمە یەکەمجارە کە توێژەران توانیویانە ئەم جۆر گواستنەوەی نەخۆشییە بسەلمێنن. ئەو کچە ئێستا لە قەرەنتینەدایە و ھەرچەند زیاتر بخوێنەوە…

ئەگەر بوونەوەرێکی تووشبوو بە فایرۆسی کڕۆنا بکوڵێنی، ئایا ڤایرۆسەکە لەناو دەچێت؟

ئەگەر بوونەوەرێکی تووشبوو بە فایرۆسی کڕۆنا بکوڵێنی، ئایا ڤایرۆسەکە لەناو دەچێت؟ ئەگەر بوونەوەری تووشبوو تا ئەو ئاستە بکوڵێنی کە گۆشتەکەی بگاتە تینی ٦٥ پلەی سێلسیووس، ڤایرۆسی کڕۆنا ناچالاک دەبێت. شێوازی لێنانیش جیاوازی نییە، ٸەوە گەرمایەکەیە کە ڤایرۆسەکە لەناو دەبات. سەرچاوە: https://www.npr.org/sections/goatsandsoda/2020/01/25/799007842/coronavirus-faqs-do-masks-help-is-the-disease-really-so-mysterious

کڕینی پێشوەختی هۆژین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانیی دایکییەوە

کڕینی پێشوەختی تایبەتیی ژمارە ۸ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکییەوە بە ٢٠% داشکاندنەوە. ژمارەی ۸ی گۆڤاری زانستیی ھۆژین خەڵاتی نەورۆزانەی ئێمەیە بۆ کۆمەڵگای کوردستان. ھۆژین گرینگترین و سەرنجڕاکێشترین بابەتەکانی دنیای زانست لە زمانی پسپۆڕانەوە و بە زمانێکی سادە دەڵێتەوە. لەم ژمارەدا وتووێژێکی تایبەتمان هەیە لەگەڵ بەڕێز ئیبراهیم کەریمی، پڕۆفیسۆری بەناوبانگی کوانتەمی زیاتر بخوێنەوە…

ستایشکردن لەباتی سزادان، بۆ گەیشتن بە سەرنجدانی زیاتر لە سەدا ٣٠ی قوتابیان.

بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە دەروونناسیی پەروەردەییدا بڵاوکراوەتەوە، مامۆستاکان دەبێت بۆ باشترکردنی هەڵسوکەوتیان لە کاتی وانە کوتنەوەدا، لە باتی سزادانی منداڵەکان بۆ هەڵسوکەتی خراپیان، بۆ هەڵسوکەوتی باش ستایشیان بکەن. لێکۆلەران لە سێ ویلایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵسوکەوتی ۲۵۳۶خوێندکار، لە تەمەنی باخچەی منداڵان تا پۆلی شەشەمیان چاودێری کردووە.  کاتێک مامۆستاکان ناچار زیاتر بخوێنەوە…

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ گۆڤاری زانستیی ھۆژین

بانگەوازی ناردنی بابەت بۆ گۆڤاری زانستیی ھۆژین دوای دانەدەرەوەی سەرکەوتووانەی ٨ ژمارە گۆڤاری زانستیی ھۆژین، بڕیارمان دا بەردەوام بین و بە تین و وزەیەکی نوێوە، دەستپێبکەین بە وەرگرتنی وتار بۆ ژمارەی ٩م. ژمارەی ٩م لە کۆتایی زستانی ئەمساڵدا چاپ و بڵاو دەبێتەوە. داوا دەکەین لە تەواوی توێژەران، زانستمەندان، و خوێندکارانی کوردستان کە نووسراوە زانستییەکانی خۆیان زیاتر بخوێنەوە…

ئایا دەمامکێکی دەموچاوی N۹۵ دەتوانێت مڕۆڤ لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا بپارێزێت؟

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی زیادبوونی نیگەرانیی لە بابەت بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی نوێی کرۆنا، دەمامکی دەموچاو لە گشت شارەکانی ئاسیادا دەفرۆشرێت. کۆمیسیۆنی تەندروستی نەتەوەیی چین دەمامکی بۆ فەرمانبەرانی چاوەدێریی تەندروستی بڵاوکردووەتەوە و بە پێی ڕاپۆرتەکان، ملیۆنان دەمامک بۆ دانیشتووانی ووهان نێردراوە. بەڵام ئایا ئەم دەمامکانە دەتوانن مڕۆڤ بپارێزن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا؟ ئێمە دەزانین کە ڤایرۆسی زیاتر بخوێنەوە…

گۆڤاری زانستیی نەیچێر بڕیاری داوە کە لەمەوبەدوا وتووێژی نێوان نووسەری وتارەکان و داوەرەکانی وتارەکان بڵاو بکاتەوە.

گۆڤاری زانستیی نەیچێر بڕیاری داوە کە لەمەوبەدوا وتووێژی نێوان نووسەری وتارەکان و داوەرەکانی وتارەکان بڵاو بکاتەوە. زۆربەی گۆڤارە زانستییەکانی دنیا، کاتێک وتارێکیان بەدەست دەگات، دەینێرن بۆ چەند داوەری زانستی بە مەبەستی ھەڵەگریی زانستیی وتارەکان. بۆ ئاوەڵا ھێشتنەوەی دەستی داوەرەکان لە ڕەخنەی دروستی زانستی بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێگەی نووسەر و دڵنیایی لە دروست بەڕێوەچوونی ھەڵەگریی زانستیی وتارەکان، زیاتر بخوێنەوە…

گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە

گووگڵ بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی گشتی بڵاو دەکاتەوە گووگڵ لە خزمەتگوزارییەکی نوێیدا، ئامرازێکی بە ناوی دەیتاسێرچ بڵاو کردووەتەوە کە لە ڕێگەی ئەو ئامرازەوە دەتوانن بە ناو بیست و پێنج ملیۆن کۆمەڵەدراوەی خۆڕاییدا بگەڕێن. دەتوانن بە چەندین شێوە و بەپێی فۆرمەت، یان جۆری لایسێنس بە دراوەکاندا بگەڕێن. چەندین ناوەندی توێژینەوە لە سەرانسەری جیهاندا دابینکەری ئەو زیاتر بخوێنەوە…

ئایا بۆی هەیە کە لە ڕێگەی بەستەیەک کە لە چینەوە ھاتبێت تووشی ڤایرۆسی کرۆنای ووھان ببم؟

ئایا بۆی هەیە کە لە ڕێگەی بەستەیەک کە لە چینەوە ھاتبێت تووشی ڤایرۆسی کرۆنای ووھان ببم؟ ھەموو ڕۆژێ کۆمەڵێک بەستەی پۆستی لە چین بڵاو دەبێتەوە. ئایا ئەمە مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسەکەی ووھان؟ بەھۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە ڤایرۆسانە توانای مانەوەیان لەسەر کەلوپەلەکان زۆر لاوازە، ئەگەریی ئەوەی کە ڤایرۆسێک دوای چەند ڕۆژ یان تەنانەت حەوتەیەک زیاتر بخوێنەوە…

نیشانەی ڤایرۆسی نوێی کڕۆنا چییە و چەندە مەرگهێنەرە؟

لە کۆتایی ساڵی ۲۰۱۹دا لێپرسراوانی تەندروستی لە چین، جیهانیان لە ڤایرۆسێکی بەتوانای نوێ ئاگادار کردەوە. ئەم ڤایرۆسە لە ناوەڕاستی مانگی دوانزەدا لە ژمارەیەکی کەمی خەڵک لە شاری ووهان بووەتە هۆی هەوکردنی سییەکانیان. ژمارەی نەخۆشەکان لەو کاتەوە زیادی کردووە، تا ۲۳ی مانگی یەک، زۆرتر لە ۶۰۰ کەس تووش بوون. دڵنیایی دراوەتەوە کە ئەم ڤایرۆسە، ڤایرۆسێکی نوێیە، زیاتر بخوێنەوە…

ڤایرۆسێکی نوێ و نەناسراو خەریکە بەخێرایی پەرە دەستێنێت

ڤایرۆسێکی نوێ و نەناسراو خەریکە بەخێرایی پەرە دەستێنێت یەکەمین نموونەی تووش بوون بەم ڤایرۆسە نوێیە کە کرۆنەڤایرۆسە لە ئەمریکا ڕاگەیەندرا. ئەم ڤایرۆسە لە چینەوە سەرچاوەی گرتووە . ئەو کەسەی کە تووش ڤایروسەکە بووە دانیشتووی واشینگتۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. دوای ئەوەی کە سەردانی شاری ووهان (Wuhan) ( ئەو شارەی کە سەرچاوەی ڤایروسەکەیە) دەکات، دەگەڕێتەوە ئامریکا. زیاتر بخوێنەوە…

ھێزی پرسەی بەکۆمەڵ

لە ساڵی 2007دا لە شاری بلەکسبێڕگی ڤیرجینیا کەسێک لە زانکۆی تەکنیکیی ڤیرجینیا دەرگای لەسەر 32 کەسی ستاف و خوێندکار دادەخات و دەیانداتە بەر دەستڕێژی گوللە. لە دوای ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەوە خوێندکارانی زانکۆی ڤیرجینیا هەموو ساڵێک لە 16ی ئاپڕیل یادی ئەم کەسانە بەرز ڕادەگرن. هەر بەم بۆنەیەوە زانکۆی ڤیرجینیا و خوێندکارەکانی کێبڕکێیەکی ڕاکردن بەڕێوە دەبەن کە زیاتر بخوێنەوە…

ماددەیەکی نانۆتیوب کە تەنیا لە یەک لاوە تین و گەرما دەگوازێتەوە؛

ماددەیەکی نانۆتیوب کە تەنیا لە یەک لاوە تین و گەرما دەگوازێتەوە؛ گەرما، کارامەیی ئامێرە ئەلەکترۆنیکییەکان کەم دەکاتەوە و تەنانەت بە یەکجاری لەکاریان دەخات. هەر بۆیە پێویستە لەم ئامێرانەدا کەڵک لە فەنەکان، بۆریی گەرما و تەنانەت سیستەمی ئاویی فێنککەرەوە وەرگرێت. ئامانج ئەوەیە کە گەرما لەم ئامێرە هەستیارانە دوور بخرێتەوە. گەیێنەرێکی زۆر کاریگەر گەرما لە لایەکەوە دەگوازێتەوە زیاتر بخوێنەوە…

نەخۆشیی ئەنفلوەنزا ؛ هۆکارەکان، نیشانەکان، دەرمانەکان

ئەنفلوەنزا نەخۆشییەکی سیستەمی هەناسەکێشانە کە لەسەر گەروو، لووت، بۆریی هەناسەکێشان و هەندێک جار سییەکان کاریگەرە. چەند جۆری جیاوازی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا هەن کە ساڵەوساڵ پێش دەکەون و دەگۆڕێن. هۆکارەکان: سێ جۆری سەرەکیی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا کە دەبنە هۆی نەخۆشی لە مرۆڤەکاندا ناویان A و B و C ە. ڤایرۆسەکانی ئەنفلوەنزای A و B هۆکاری نەخۆشییە وەرزییە پەتاییەکانن زیاتر بخوێنەوە…

داهێنانێکی نوێ کە شتەکانی پشتەوە نادیار دەکات

ئەوە وێنەیەکی سازکراو نییە، واتە فۆتۆشاپ نییە و ڕاستە. لە زانکۆی ڕۆچێستێری ئەمریکا کە لە بواری ڕووناکیدا یەکێکە لە باشترین زانکۆکانی دنیا، ئامێرێکی نوێیان داهێناوە کە دەتوانێت ئەو شتانەی لە پشتیەوەن ون بکات و بۆ ڕووناکیی دیار و بۆ ژێرسوور کە ڕووناکیی نادیارە کار دەکات. بەکارهێنانی ئەم تەکنۆلۆژییە زۆرتر لە بواری سەربازیدایە کە جێت و زیاتر بخوێنەوە…

سەبارەت بە شەکرە زیاتر بزانین؛ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شەکرەوە

سەبارەت بە شەکرە زیاتر بزانین؛ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شەکرەوە ئەمڕۆ ١٤ی نۆڤەمبر/٢٣ی گەڵاڕێزان بە ناوی ڕۆژی جیهانیی شەکرەوە ناو نراوە. بە پێی ئامارەکان شەکرە، حەوتەمین هۆکاری مردنە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. هەروەها شەکرە هۆکاری سەرەکیی کوێری، هێرشی دڵ و مێشک، لەکارکەوتنی گورچیلە و لەکارکەوتنی پێ و بڕینەوەیەتی. زۆربوونی تووشبوون بە شەکرە لە وڵاتە دواکەوتووەکان زیاتر بخوێنەوە…

پۆدکەستی بوومەلەرزە: هەموو شتێک سەبارەت بە بوومەلەرزە بزانە

🔴 بوومەلەرزە چییە و چۆن ڕوو دەدات؟ 🔴 بوومەلەرزەکانی کوردستان چ تایبەتمەندییەکیان ھەیە؟ 🔴 ئایا بوونی کێوەکان بەرگری لە بوومەلەرزە دەکات؟ 🔴 ئایا بوومەلەرزەی کرماشان کاری دەولەت بوو؟ 🔴 پڕۆژەی ھارپ پێوەندی بە بوومەلەرزەوە چییە؟ 🔴 ئایا بوومەلەرزە پێشبینی دەکرێت؟ 🎤 بۆ وڵامی ئەم پرسیارانە و زۆر پرسیاری تر، گوێ بگرن لە وتووێژێک کە لەگەل زیاتر بخوێنەوە…

ئەگەریی مەترسییەکی دیکە لە جگەرەی ئەلەکتریکیدا هاتووەتە ئاراوە

ئەگەریی مەترسییەکی دیکە لە جگەرەی ئەلەکتریکیدا هاتووەتە ئاراوە؛ وشەی EVALI ناوێکی تری نەخۆشیی تایبەت بە “سیی”یە کە بەهۆی هەڵمژینی جگەرەی ئەلەکتریکییەوە ڕوو دەدات. لە هەواڵێکی نوێی ناوەندی بەرگری و کۆنترۆڵی نەخۆشیدا(CDC) باس لەوە کراوە کە لە تراوی ئەو نەخۆشانەی کە بە هۆی کەڵکوەرگرتن لە جگەرەی ئەلەکتریکی تووشی نەخۆشیی سییەکان بوونە، “ڤیتامین ئی ئەسێتات” دۆزراوەتەوە. “ڤیتامین زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەریی کاتی کارکردن بە پیشاندەرەکان لەسەر گۆڕینی مێشکی منداڵان

کاریگەریی کاتی کارکردن بە پیشاندەرەکان لەسەر گۆڕینی مێشکی منداڵان لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە کاتێک کە منداڵان بۆ کەڵک وەرگرتن لە پیشاندەرەکان دادەنێن لەسەر مێشکی منداڵان کاریگەرە و تەنانەت زیان بە توانا وێژەیی و زمانییەکان دەگەیەنێت. لەم لێکۆڵینەوەدا لە ٤٧ منداڵی ٣ تا ٥ ساڵان بۆ پێوانی توانا ناسینەوەییەکانیان کەڵک وەرگیراوە و داوای وەڵامی پرسیارگەلێک زیاتر بخوێنەوە…

گەردوون خێراتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا، پەرە دەستێنێت

گەردوون خێراتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا، پەرە دەستێنێت گەردوون لەوەی کە زانایان پێشبینییان دەکرد زۆر خێراتر پەرە دەستێنێت و کەسیش نازانێت هۆکارەکەی چییە. تیمێک لە توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە دراوەگەلێک کە لە تەکنۆلۆجیایەکی نوێی تەلەسکۆپەوە بەدەست هاتووە ئەم بۆچوونەیان دووپات کردووەتەوە. ئەم تەکنۆلۆجیایە لەسەر ئاوێنەی نووشتاوە کار دەکات و لە تەلەسکۆپی کێک لە هاوایی دانراوە زیاتر بخوێنەوە…

ئایا بڕوات بە جۆرە ڕۆنەکەرەیەک هەیە کە کالۆریی کەم بێت و زۆرتر لە ئاو پێک هاتبێت؟

ئایا بڕوات بە جۆرە ڕۆنەکەرەیەک هەیە کە کالۆریی کەم بێت و زۆرتر لە ئاو پێک هاتبێت؟ زانایانی چێشتەمەنیی زانکۆی کۆرنێڵ توانیویانە جۆرێکی تایبەتی ڕۆنەکەرە ساز بکەن کە زۆربەی پێکهاتەکەی ئاوە. لە کەوچکێکی ئەم ڕۆنەکەرەیەدا ٢.٨ گرەم چەوری و ٢٥.٢ کالۆریی هەیە. ئەوە لە ‌حاڵێکدایە کە ڕۆنەکەرەیەکی ئاسایی کە بریتیە لە ٨٤٪ چەوری و ١٦٪ ئاو زیاتر بخوێنەوە…

جیاوازیی نێوان پێکەنینی ڕاستەقینه و پێکەنینی درۆیین

جیاوازیی نێوان پێکەنینی ڕاستەقینه و پێکەنینی درۆیین کاتێک لەگەڵ هاوڕێیەکت دادەنیشن و قسەی خۆش دەکەن زۆر جار پێکەنینی تۆ یان هاوڕێکەت ڕاستەقینه نییه و لەبەر ئەوەیه که دڵی یەک نەشکێنن. ئێستا دەمانەوێت بزانین کامانه ڕاستن و کامانه درۆ؟ نەرمامێرەکان به پێوانی ئاستی جووڵەی دەموچاو، له کاتی پێکەنین بەو ئاکامە دەگەن که ئەو پێکەنینه ڕاسته یان زیاتر بخوێنەوە…

ڕێگای شیری دراوسێ گەردوونییەکانی لە گەلەستێرەیەکی تر دزیوە

ڕێگای شیری دراوسێ گەردوونییەکانی لە گەلەستێرەیەکی تر دزیوە گەلەستێرەکەمان چەند گەلەستێرەی بچووکی ،کە لە ڕابردوودا بەشێک بوون لە هەوری ماجێلانیی گەورە، دزیوە. هەوری ماجێلانیی گەورە گەلەستێرەیەکی نزیک ڕێگای شیرییە. تەواوی ئەمە لە تێکەڵاو بوونی گەلەستێرەکاندا ڕووی داوە کە لە جیهانی ئێمەدا شتێکی ئاساییە. دەرکەوتنی ئەم دزییە بە هۆی پڕۆژەیەکی ئەورووپییە کە لە زانیارییەکانی تەلەسکۆپی ئاسمانیی زیاتر بخوێنەوە…

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران

خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە ئەبیجیت بانێرجی، ئێستێر دووفلۆ و میشل کرێمێر. دوو کەسی یەکەم لە زانکۆی ئێم.ئای.تی و دوایین کەس لە زانکۆی هارڤاردە. خەڵاتەکە بۆ ڕێزلێنان لە “ڕێگاچارە کردەییەکانیان لەبابەت کەمکردنەوەی ئاستی هەژاریی جیهانی” پێ بەخشراوە. سەرەڕای باشتربوونی بارودۆخی ئەم دوواییانە، یەکێک لە کێشە زۆر زیاتر بخوێنەوە…

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران

خەڵاتی نۆبڵی کیمیای ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە جۆن گوودیناڤ، ستەنلی ویتینگهام و ئاکیرا یۆشینۆ. خەڵاتەکە بۆ ڕێزلێنان لە “پەرەپێدانی باتریگەلی جۆری ئایۆنی لیتیۆم” بەوان بەخشراوە. باتریی ئایۆنی لیتیۆمی بەرهەمی ساڵەکانی دەیەی ١٩٧٠ی زایینییە کە ئەو کات وڵاتە پێشکەوتووەکان بە هۆی هەندێک کێشەی سیاسی وەکوو شۆڕشی گەلانی ئێران و زیاتر بخوێنەوە…

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران

خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە جەیمز پیبڵ، میشێل مەیر و دیدیێر کیولۆز. نیوەی خەڵاتەکە بە هۆی دۆزینەوەکانی جەیمز پیبڵ لە بواری “دۆزینەوە بیردۆزییەکانی لە گەردوونناسیی فیزیک”دا بەو بەخشراوە و نیوەی دیکەی خەڵاتەکە بەهاوبەشی بەخشراوە بە میشێل مەیر و دیدیێر کیولۆز بە هۆی “دۆزینەوەی هەسارەیەکی دەرەکی کە زیاتر بخوێنەوە…

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی ٢٠١٩ دیاری کران

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی ٢٠١٩ بە هاوبەشی درا بە سێ کەس کە بریتین لە ویلیام کالین، پیتەر ڕاتکلیف و گرێگ سێمێنزا. خەڵاتەکە بە هۆی دۆزینەوەکانیان لە بابەت “هەستپێکردنی خانەکان و خۆگونجاندیان لەگەڵ ئۆکسیجن” پێ بەخشراوە. ئەوان مەکینەیەکی مولکولییان ناساندووە کە چالاکیی جینەکان لە وەڵامی ئاستی جیاوازی ئۆکسیجن کۆنترۆل دەکات. دۆزینەوەکەی ئەوان ڕێگا بۆ لێکۆڵینەوەی نوێ زیاتر بخوێنەوە…

خراپ بوونی دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان سەرەڕای ساڵانێک ئامۆژگاری و ڕێنوێنی

خراپ بوونی دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان سەرەڕای ساڵانێک ئامۆژگاری و ڕێنوێنی سەرەڕای ساڵانێکی زۆر پێشنیار و ڕێنوێنی لەسەر خواردنی تەندروست، توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر دۆخی خواردنی ئەمریکییەکان کراوە نیشان دەدات کە گەورەساڵان هێشتا زۆر کەربۆهیدراتی کواڵیتی-نزم دەخۆن و زۆرتر لە ئاستی ڕێگەپێدراو چەوریی تێر لە ناو پارێزیاندا هەیە. کەربۆهیدراتی کواڵیتی-نزم وەکوو بەرهەمەکانی دانەوێڵەی پاڵاوتە، ڕووەکی نیشاستەیی زیاتر بخوێنەوە…

خوێنی دەستکرد بۆ هەموو گرووپە خوێنەکان

خوێنی دەستکرد بۆ هەموو گرووپە خوێنەکان توێژەرانی ژاپۆنی دەڵێن کە گرووپە خوێنێکی دەستکردیان ساز کردووە کە دەتوانێت بدرێت بە هەموو نەخۆشێک کە خاوەن گرووپی خوێنیی جیاوازن و ٸەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو ئەگەری زیندوومانەوەی کەسانێک کە بەسەختی بریندار دەبن زیاد دەکات. ئەم خوێنە دەستکردە لەلایەن تیمێک لە زانایانی کۆلیژی پزیشکیی بەرگریی نەتەوەییەوە ساز کراوە و بە زیاتر بخوێنەوە…

بە دووکەڵی ماشینەکەت گڵۆپی ماڵەکەت هەڵکە

بە دووکەڵی ماشینەکەت گڵۆپی ماڵەکەت هەڵکە زانستوانان دووکەڵ دەکەنەوە بە سووتەمەنی زانستوانان شێوازێکیان بۆ گۆڕینی کەربۆن دووئۆکساید بۆ سووتەمەنیی تراو دۆزیوەتەوە ئەو شێوازە نە تەنیا یارمەتیدەری بەرگری لە بڵاوبوونەوەی گازە گووڵخانەییەکان دەکات بەڵکوو خۆی سەرچاوەیەکی وزەی جێگرەوەیە فاڕووق ئەحمەدی، ماستەری ئەندازیاری کیمیا، زانکۆی پیشەیی نووشیروانی بابول، ئێران Faruq (Farogh) Ahmadi, MSC. Of Chemical Engineering, NIT, زیاتر بخوێنەوە…

ببە بە خوێنەری ڕەخنەگر؛ ببە بە سەرنووسەر

ببە بە خوێنەری ڕەخنەگر ببە بە سەرنووسەر ھاوڕێیانی ھێژا و لایەنگرانی فەرھەنگ و زانست، ئایا پێتان خوشە وتارەکانی گۆڤاری زانستیی ھۆژین پێش چاپ بخوێننەوە و تێبینییەکانی خۆتان بە نووسەر بدەن؟ ئایا پێتان خۆشە خۆتان وەک سەرنووسەری گۆڤارێکی زانستی ببیننەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ ئەزموونەکانی ئەم کارە ئاشنا ببن؟ ئایا پێتان خۆشە خوێنەری بابەتی زانستی نوێ زیاتر بخوێنەوە…

سەبارەت بە ماڵپەڕی سێبەر-بنکەیەک بۆ یارمەتیی جەماوەریی گشتی

سەبارەت بە ماڵپەڕی سێبەر-بنکەیەک بۆ یارمەتیی جەماوەریی گشتی ماڵپەڕی سێبەر دەیھەوێت سێبەرێکی پاڵپشت بێت بۆ پڕۆژە فەرھەنگی و زانستییەکانی کوردستان. ھیوادارین تیشکی خۆری کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان میوەی باش بدات لەژێر سێبەری ئەم بنکەدا. بە دڵۆپ دڵۆپ یارمەتیی ئابووریی دانە دانەتان دەتوانین شەپۆلێک ڕێک خەین و پڕۆژە و خەونی گەورە بێنینە دی. ھیوادارین بتوانین لەگەڵ ڕێکخراوە زیاتر بخوێنەوە…

پەنابەرێک کە دەبێت بە مامۆستای زانکۆ

پەنابەرێک کە دەبێت بە مامۆستای زانکۆ بێهرووز بووچانی کە پەنابەرێکی کوردە و کتێبەکەی لەژێر ناوی “ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان” ناوبانگی جیهانی بەدەست هێناوە، ئێستا لە لایەن زانکۆی UNSWی سیدنی لە وڵاتی ئوستراڵیا وەک مامۆستای زانکۆ دیاری کراوە. بێهروز کە دوای کۆچی زۆرەملی لە ئێران، لە دوورگەی مانووس لە ئوستڕاڵیا دەستبەسەر کرابوو، لە کتێبەکەیدا باس زیاتر بخوێنەوە…

زانایان دۆزینەوەی کانەیەک کە لەمە پێش نەبینراوە دووپات دەکەنەوە

زانایان دۆزینەوەی کانەیەک کە لەمە پێش نەبینراوە دووپات دەکەنەوە: ئەو کانەیە لە پاڵ ڕێگایەکی ئۆتۆمبێل لە شاری گۆڵد ڕاشی ئۆسترالیا پەیدا بووە. لە ڕۆژگارانی کۆن، وێدربێرن (Wedderburn) شوێنێکی گەرموگوڕ بووە بۆ ئەو کەسانە کە لە بواری زانستی زەویدا پشکنین دەکەن بەڵام ئیستە بە کەمی وایە. کەسێک تا ئیستا چاوی بە هۆپەڵێک (پارچە بەردێک) کە ڕێک زیاتر بخوێنەوە…

کوردێک لە کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆمپانیای خۆی دامەزراندووە و سەرمایەدانەرەکانی بەرەو کۆمپانیاکەی خۆی ڕاکێشاوە!

کوردێک لە کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆمپانیای خۆی دامەزراندووە و سەرمایەدانەرەکانی بەرەو کۆمپانیاکەی خۆی ڕاکێشاوە! دامەزرێنەری ستارتاپی ئەتڵازۆ، دوکتور کەریم عەرەبی ٣.٤ ملیۆن دولاری پێ درا بۆ ئەوەی لەسەر چیپێکی ئەلەکترۆنیکیی تایبەت بۆ ئامێرە پزیشکییەکان وەک بیستۆک و دەزگای پۆشەنی کە بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ چالاکییەکانی لەش وەک پەستانی خوێن، ئاستی شەکر، و هتد پیشان دەدەن، کار بکات. زیاتر بخوێنەوە…

هاکاسولی ڕووداوێکی تەکنۆلۆجیای زانیاری کە لە هەرێمی کوردستان بەڕیوە دەچێت

هاکاسۆن (Hackathon) چییە؟ دەتوانین بڵێین کە “ماراسۆنی داهێنان”، گونجاوترین شرۆڤەیە کە بۆ وشەی هاکاسۆن کرابێت. هاکاسۆن لە دوو وشەی هاک (hack) و ماراسۆن (marathon) پێکهاتووە. هەر کەسێک خوازیار و تامەزرۆی دنیای زانیاری و تەکنۆلۆجیا بێت دەتوانێت بەشدار بێت لە پێشبڕکێکانی هاکاسۆن، زانیاریی نوێ وەربگرێت و هەروەها لە بڕەوپێدان و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاش هاوکار بێت. هاکاسولی (HackaSuly) زیاتر بخوێنەوە…

سەرسوڕهێنەرە بەڵام ڕاستیشە: پیاوانیش دەتوانن شیر بدەن

سەرسوڕهێنەرە بەڵام ڕاستیشە: پیاوانیش دەتوانن شیر بدەن وا بیرت کردووەتەوە تەنها ژن دەتوانێت شیر بە منداڵ بدات؟ بەم بیرکرنەوەتدا بچۆرەوە. قەت سەرت سوڕ نەماوە کە بۆچی پیاوان گۆی مەمکیان هەیە لە کاتێکدا هیچ کارێک لەسەر سینگ ناکات؟ بەڵام ئایا دەزانیت گۆی مەمکی پیاوان دەتوانێت شیری لێ دەربچێت؟ هەرچەندە دەگمەنیشە بەڵام نێرەی مرۆڤ چانسێکی زیاترییان هەیە زیاتر بخوێنەوە…

١٧ وڵات کە نزیک بە یەک لەسه‌ر چواری دانیشتوانی گۆی زه‌وی پێکدێنن، لەگەڵ گرفتی گەورەی که‌مئاوی ڕووبەڕوون

١٧ وڵات کە نزیک بە یەک لەسه‌ر چواری دانیشتوانی گۆی زه‌وی پێکدێنن، لەگەڵ گرفتی گەورەی که‌مئاوی ڕووبەڕوون “کوردستانیش بەشێکە لەو ناوچە بەرینە کە لە داهاتوودا گرفتی ئاوی دەبێت” فاڕووق ئەحمەدی، ماستەری ئەندازیاری کیمیا، زانکۆی پیشەیی نووشیروانی بابول، ئێران Faruq (Farogh) Ahmadi, MSC. Of Chemical Engineering, NIT, Iran Ahmadi.farogh@gmail.com دەستپێک ده‌توانین بڵێین خه‌زێنه‌ ئاوییه‌کانی (کانیاو و زیاتر بخوێنەوە…

چۆن ئاستی بوومەلەرزە دەپێون؟

چۆن ئاستی بوومەلەرزە دەپێون؟ ڕێگەیەکی نەسراو بۆ پێوانی بوومەلەرزە ڕیختەرە کە فیزیکزانێکی ئەمریکایی بە ناوی چارلز ڕیختەر لە ساڵی ١٩٣٤ دایهێناوە. ڕیختەر لە ڕووی ئاستی گەورەترین شەپۆلی بوومەلەرزەوە فۆرمولێکی داهێنا کە بە وردبینییەوە ئەندازەی بوومەلەرزەکە حساب دەکات. ئاستی بوومەلەرزەکە لەسەر پێوەرێکی لۆگاریتمییە و ژمارەیەکە لە نێوان ١ تا ١٠. پێوەری لۆگاریتمی واتە بوومەلەرزەیەکی پێنج ڕیختەری زیاتر بخوێنەوە…

ڕۆڵی بەرگریی سمێڵ

سمێڵ تەنیا نیشانەی پیاوەتی نییە، سمێڵ وەک پاسەوانێکە لە بەرامەبەر تیشکی خۆردا ئەو پیاوانەی کە پێیان وایە سمێڵ تەنیا بۆ جوانی کەڵکی هەیە و نیشانەی پیاوەتییە، بە هەڵەدا چوون. توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە سمێڵ دەتوانێت لە بەرامبەر شێرپەنجەی لێودا بیانپارێزێت. دوکتور دانیەل ئایرێس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست لە زانکۆی کانزاس دەڵێت “وا دیارە وەک چۆن قژی زیاتر بخوێنەوە…

تۆڕی جیهانیی دارەکان

تۆڕی جیهانیی دارەکان: تۆڕێکی جیهانی لە مایکرۆبەکان کە دارەکان پێکەوە دەبەستێتەوە دارەکان لە هەر چەشنێک بن، بەبێ پەیوەندییان لە ڕێگەی مایکرۆبەکانەوە ناتوانن بژین. ملیۆنەها چەشنی کەڕوو و باکتریا مادە کانزاییەکان لە نێوان گڵ و ڕیشەی دارەکان دەهێنن و دەبەن و تۆڕێکی پێکبەستراوی ئۆرگانیزمەکان لە نێوان دارەکانی سەرانسەری جیهان دروست دەکەن. ئێستا، بۆ یەکەم جار، زانایان زیاتر بخوێنەوە…

ئایا مێشکتان گەورەتر بێت، زیرەکتر دەبن؟

ئایا مێشکتان گەورەتر بێت، زیرەکتر دەبن؟ بە گەورەبوونی قەبارەی خولگە نۆرۆنییەکان لە مێشکدا توانایی فێربوونیش زیاد دەکات، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ زیادبوونی پەیوەندیی نێوان نۆرۆنەکان دەتوانێت ببێتە ڕێگرێکیش لەبەردەم فێربووندا. زانایانی دەمار لە کەمبریج دەڵێن کە قەبارەیەکی “ئایدیال” بۆ خولگەکانی مێشک هەیە تاوەکوو بتوانن کارەکانیان بە باشترین شێوە ڕاپەڕێنن. توێژینەوەکە ئەوە پیشان دەدات کە چۆناوچۆن زیاتر بخوێنەوە…

کێ زۆرتر غەیبەت دەکات؟

کێ زۆرتر غەیبەت دەکات؟ توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ژنان زیاتر لە پیاوان بە بە خراپە غەیبەت ناکەن و هەژارەکانیش زیاتر لە دەوڵەمەندەکان غەیبەت ناکەن. هەروەها دەرکەوت کە ئەوانەی گەنجترن زیاتر لە بەتەمەنەکان بە خراپە غەیبەتی کەسانی تر دەکەن. ئەمە یەکەم توێژینەوەیە لەسەر ئەوە دەکرێت کە کێ زیاتر غەیبەت دەکات، لەسەر چی زیاتر غەیبەت دەکەن و زیاتر بخوێنەوە…

کامپۆستی مرۆڤ: ڕێگەیەکی دیکە بۆ لەناوبردنی جەستەی مردوو

کامپۆستی مرۆڤ: ڕێگەیەکی دیکە بۆ لەناوبردنی جەستەی مردوو ناشتن لەژێر گڵ یان سووتاندن دوو شێوازی باوی لەناوبردنی جەستەی مردوون لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام ئێستا ڕێگەیەکی سێهەمیش بەڕێوەیە: کامپۆستی مرۆڤ. کامپۆست مادەیەکی ئەندامییە کە لە پێواژۆیەکدا بە ناوی کامپۆستینگ شی بووەتەوە. پێدەچێت کە بەم زووانە کامپۆستی مرۆڤ لە ویلایەتی واشینگتۆن لە ئەمریکا یاسایی ببێت. پارلەمانی ویلایەتەکە زیاتر بخوێنەوە…

پۆلێنبەندیی گشت میکڕۆب و کەڕووکانی ISS

 وێبگەڕەکەت لە پەخشی دەنگ پشتیوانی ناکات توێژەرانی ناسا هەموو میکڕۆب و کەڕووەکان لە وێستگەی فەزایی نێونەتەوەیی پۆلێنبەندی دەکەن. کاتالۆگێکی گشتگیر لەو بەکتریا و کەڕووگەلەی کە لە نێو ڕووبەری وێستگەی فەزایی نێونەتەوەیی (ISS) بوونیان هەیە و دۆزراونەتەوە، لە گۆڤاری میکرۆبیۆمدا بڵاو کرایەوە. زانیاری لە پێکهاتەی کۆمەڵە کەڕوو و میکڕۆب لە ISS، دەکرێت بۆ گەشەپێدانی ئاستی زیاتر بخوێنەوە…

بۆنکردن بە زمان

بۆنکردن بە زمان زانایان لە ناوەندی مۆنێل دەڵێن کە وەرگرەکانی بۆنکردن، ئەو هەستەوەرانەی کە بۆنەکان دەناسنەوە، لەناو خانەکانی تامکردنی زمانیشدا بوونیان هەیە. دەستکەوتەکان پێشنیار دەکەن کە کارلێکێک لە نێوان هەستەکانی بۆنکردن و تامکردندا هەیە و تامکردنی خواردنەکان بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی پێشوو، پێدەچێت لە زمانەوە دەست پێبکات نەک لە مێشکەوە. مەحمەت هاکان ئۆزدەنەر، پزیشک و پسپۆڕی زیاتر بخوێنەوە…

دەنگی مێشک

دەنگی مێشک ئەو دەنگەی لەم ڤیدیۆیەدا دەیبیستن دەنگی مێشکە! دەنگەکە بەبێ دەربڕین لە ڕێگەی زمان و لە ڕێگەی چالاکییەکانی مێشکەوە بەرهەم هاتووە. زانایان لە زانکۆی یوو.سی سانفرانسیسکۆ نێوانەڕوویەکی نوێی مێشک-ماشینیان پەرە پێداوە کە دەتوانێت لە ڕێگەی چالاکیی مێشکەوە و بە یارمەتیی تەکنۆلۆژیی سازکردنی ئاخاوتن دەنگێکی هاوشێوەی دەنگی سروشتی بەرهەم بهێنێت. لەم دەنگە بۆ کۆنترۆڵی کۆئەندامی زیاتر بخوێنەوە…

یەکەم وێنە کە تا ئێستا لە کونەڕەشێک گیراوە.

ئەم وێنە لێلە بەڵام بەڵگەیەکی مێژوویی ڕوونە بۆ ھەبوونی کونەڕەشەکان و تیۆریی ڕێژەیی گشتیی ئاینشتاین. ئەمە یەکەم وێنەیە کە تا ئێستا لە کونەڕەشێک گیراوە. 🔴 کونەڕەش چییە؟ ئاسۆی ڕووداو چییە؟ ئێمە دەزانین کە تەنەکان بە ھۆی قورساییان یەکتر ڕادەکێشن. ھەر بۆیە کە ئێمە بەرەو زەوی ڕادەکێشرێین! واتە زەوی بە ھۆی بارستاییەکی زۆر کە ھەیەتی ئێمە زیاتر بخوێنەوە…

هەستی بیستن: مێشک تایبەتمەندییەکانی ناو دەنگەکان جیا دەکاتەوە

هەستی بیستن: مێشک تایبەتمەندییەکانی ناو دەنگەکان جیا دەکاتەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت دەنگەکان بناسێتەوە و لەگەڵ ئەوانی تر پەیوەندی بگرێت، دەبێت کۆئەندامی بیستنی دەنگە جیاوازەکان لە یەک هەڵاوێرێت، بۆ وێنە وشەکان لەناو ئاخاوتنی بەردەوامی مرۆڤدا لە یەک جیا بکاتەوە. ئەم کارەش کاتێک کە شێوازی دەربڕینی کەسەکان دەگۆڕێت یان زاراوەکان دەگۆڕێن، سەختتر دەبێتەوە. لە توێژینەوەیەکی نوێدا زیاتر بخوێنەوە…

کاریگەریی گۆشتی سوور لەسەر مردن

خواردنی تەنانەت بڕێکی کەم گۆشتی سوور لەوانەیە مەترسیی مردن بباتە سەر توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی پزیشکیی لۆما لیندا پێشنیار دەکات کە خواردنی گۆشتی سوور، تەنانەت ئەگەر بە بڕێکی کەمیش بێت، لەوانەیە مەترسیی مردن بە هەر هۆکارێک و بە تایبەت بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەوە بباتە سەر. ئەلشەهرانی، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە و خوێندکاری دوکتورا دەڵێت، زیاتر بخوێنەوە…

دوای خوێندنەوەی جینۆمی مرۆڤ دەرکەوت کە تەنیا ٢٠ هەزار جینی هەیە و ژمارەی جینەکانی لە ئی مۆز کەمترە

له ساڵی ۲۰۰۰دا، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بیل کلینتۆن لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لە کۆشکی سپیدا، مزگێنی بەئەنجام گەیاندنی یەکێک لە گەورەترین ھەوڵەکانی مرۆڤی دا: بۆ یەکەم جار ھەموو جینۆمی مرۆڤ خوێندرایەوە! لەم پڕۆژەدا* کە ۸ ساڵی خایاند، ۳ ملیارد پیتی دی.ئێن.ئەی بە سەرکەوتوویی خوێندرایەوە. لەم پڕۆژە گەورەیەدا چ ڕاستیگەلێک دەرکەوت؟ سێ دۆزینەوەیان زۆر گرینگ بوون: ١) زیاتر بخوێنەوە…

دەکرێت “دیاردەی دڵشکان” لە مێشکەوە سەرچاوە بگرێت

دەکرێت “دیاردەی دڵشکان” لە مێشکەوە سەرچاوە بگرێت “دیاردەی دڵشکان” کاتێک ڕوو دەدات کە لەناکاو ماسولکەکانی دڵ لاواز دەبن و لە ئاکامدا دەبێتە ھۆی گۆڕانی شێوەی دڵ. ئەم حاڵەتە لە کاتی فشار و ھەست و ھەڵچوونێکی لە ڕادەبەر، وەکوو لە دەستدانی کەسێکی خۆشەویست ڕوو دەدات. توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت کە ڕەنگە مێشکیش لەمەدا دەور بگێڕێت. توێژەران بۆیان زیاتر بخوێنەوە…

خەتای ئێوە نییە، مێشكتان خۆ ویستە

خەتای ئێوە نییە، مێشكتان خۆ ویستە لە ناوەڕاستی قسەکردن لەگەڵ کەسێکدان و لە ناکاو بانگتان دەکەن و ئێوە وتووێژەکە بەجێ دەهێڵن. نگەران مەبن، کەسێکی بێ ئەدەب نین. مێشکی ئێمە بە شێوەیەکی خۆکارانە سەرنج دەخاتە سەر ناوی خۆمان و ڕوخساری خۆمان لە وێنەکاندا. ئەگەر شتێکی پەیوەندیدار بە خۆمان ڕوو بدات، خێراتر لەو شتانەی دیکە بیری لێ زیاتر بخوێنەوە…

خواردنەوەی ئەلکهول لە تەمەنی گەنجیدا، دەبێتە هۆی زۆربوونی دڵەڕاوکێ لە تەمەنی پیریدا

خواردنەوەی ئەلکهول لە تەمەنی گەنجیدا، دەبێتە هۆی زۆربوونی دڵەڕاوکێ لە تەمەنی پیریدا بەڵگەکان لەسەر ئەوەی کە خواردنەوەی ئەلکهول لە تەمەنی گەنجیدا کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر مێشک و کێشە دەروونییەکان دەبێت، ڕوو لە زیاد بوونن. توێژەران لە زانکۆی ئیلینۆ