بابەتتەکنەلۆجیا

پرۆژەی لەتێکسی کوردی

پرۆژەی لەتێکسی کوردی

بەخۆشحاڵییەوە، لە ئێستادا سیستەمی تێک TeX بە هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێز (سینا ئەحمدی) بۆ هەردوو ڕێنووسی لاتینی (Kurmanji) و ڕێنووسی ئارامی (سۆرانی (Sorani)) بەردەستە و لە سیستەمی یونیکۆد بۆ نووسینی کوردی کەڵک وەرگیراوە، بەو مانایەیە کە پشتگیری تەواوەتی بۆ زمانی کوردی لە سیستەمی تێکدا بەردەست دەبێت.

لێکۆڵەران و نووسەران بۆ نووسینەکانیان بەردەوام بەدوای بەرنامەیەکدا بوون کە نووسینەکانیان بە باشترین شێوە ڕێک بخات و بۆ ئەو ئامانجەش بەرچاوترین بەرنامەکان کە بریتین لە Microsoft Word لە کۆمپانیای مایکرۆسافت، LibreOffice Writer لە کۆمپانیای لیبرێ-ئافیس و Adobe Indesign لە کۆمپانیای ئەدۆبییەوە کەڵکیان لێ وەرگیراوە. بۆ نووسینی کوردی، ئێمەی کوردزمانیش بێبەش نەبووین لە کەڵکوەرگرتن لەو بەرنامانە بۆ نووسینەکانمان.

یەکێکی تر لە سیستەمە گرنگەکان کە بە تایبەت بۆ نووسەرانی ئاکادێمی زۆرتر ناسراوە، سیستەمی (TeX) تێکە کە لە ڕێگەی بەرنامەگەلی وەکوو XeLaTeX یان LaTeX دەتوانرێت کەڵک لەو سیستەمە وەربگیرێت و جیاوازی لەگەڵ ئەو بەرنامانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە ئەوەیە کە سیستەمی تێک خۆی کاری ڕازاندنەوە و ڕێکخستنەکەیت بۆ دەکات و نووسەر تەنیا سەرقاڵی نووسینەکەی دەبێت و پێویست ناکات کاتی زیاتر بۆ ڕێکوپێککردنی بابەتەکەی تەرخان بکات. تێک (TeX) سیستەمێکی ئامادەکردنی بەڵگەیە کە تێیدا نووسەر لە دەقی ساکار لەگەڵ نیشانەگەلی تایبەتی بۆ نووسین کەڵک وەردەگرێت.

بۆ کەڵکوەرگرتن لە سیستەمی TeX پێویستە یەکێک لە بەرنامەکانی XeLaTeX یان LaTeX لە سەر کۆمپیوتەرەکەت دابەزێندرابێت.

بۆ وردەکاری زیاتر و ناسین و شێوازی بەکارهێنانی ئەو سیستەمە دەتوانن لە ڕێگای ئەو بەستەرانەوە زانیاری زیاتر وەربگرن:
XeLaTeX بۆ زمانی کوردی – لاتینی: https://kurdishxelatex.github.io/Kurmanji
XeLaTeX بۆ زمانی کوردی – سۆرانی: https://kurdishxelatex.github.io/Sorani

ئامادەکردنی: دۆلان هێرش

سەرچاوە: https://kurdishxelatex.github.io

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button