بابەتتەکنەلۆجیا

دەموچاوی مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت؟

دەموچاوی مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت؟

نیکۆلای لام، گرافیستێکی هونەرمەندە کە بە ڕاوێژ لەگەڵ دوکتۆر ئالان، کە پسپۆڕی جینێتیکە لە زانکۆی واشینگتۆن، لە بەرهەمێکی خۆیدا نیشانمان دەدات دەموچاوی مرۆڤ لە سەد هەزار ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت.
بە پێی لێکدانەوەی ئالان و نیکۆلای، سەرمان گەورەتر دەبێت، کە بە پێی توێژینەوەکان لە سەدەکانی ناوینەوە تا ئێستا بەردەوام گەورەتر بووە. چاومان گردتر دەبێت. چاومان زیاتر لە چاوی ئەنیمەیشنە ژاپۆنییەکان دەچێت؛ چونکە مرۆڤ ناچار دەبێت لە شوێنگەلێکی دوورتر لە خۆرەوە ژیان بکات کە ڕووناکیی کزترە. مرۆڤ لە دەرەوەی چینی ئۆزۆن لە زەوی، زۆرتر لەبەر تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەبێت. زانستی جینێتیک دوای شەست هەزار ساڵ دەگات بەو ئاستەی کە بتوانین لە پرۆسەیەکی گۆڕین و لەبریدانان لەسەر دی ئێن ئەی منداڵەکانمان، ئەوان بە لووتێکی ڕاست و دەموچاوێکی هاوتا لەدایک ببن.
پێشبینییەکەی نیکۆلای و ئالان، بە پێی ئەوە کراوە کە ژینگەمان بنەڕەتی دەگۆڕێت و بە هۆی پێشکەوتنی زانستی جینێتیک، کۆنترۆڵێکی زیاترمان دەبێت لەسەر بایۆلۆژی و پەرەسەندنی خۆمان.


Nickolay Lamm
Dr Alan Kwan
Ultraviolet
ئامادەکردن: هادی ڕەحمانپەنا

سەرچاوە:

https://www.theguardian.com/science/2013/sep/18/human-faces-in-the-future

پۆستە هاوشێوەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها تەماشای ئەمانەش بکە
Close
Back to top button